ڕاپۆرتڕاپۆرت

لە پیشانگەکەدا ٦٠ کۆمپانیای کەرتی تایبەت و ٢ دامەزراوەی دەوڵەت بەشداریان کردووە و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، و نزیکەی ٢ ھەزار ھەلی کاری جیاواز بۆ گەنجان دەستەبەر دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای باڵای فیدراڵی ئەمریکا بە گەڕانەوە بۆ دەستور مۆڵەتی ھەڵگرتنی چەک لە شوێنە گشتییەکان بە ھەموو کەس دەدات، ئەو بڕیارەش کاریگەری گەورەی دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی توندوتیژی لە شارەکانی ئەمریکا، بە تایبەتی کە لە ماوەی رابردوودا رووداوەکانی تەقەکردن بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کرد بوو، ئەو بڕیارەی دادگا یاسایەک لە ویلایەتی نیویۆرکیش ھەڵدەوەشێنێتەوە کە بۆ زیاتر لە سەدەیەک دەگەڕێتەوە و دەبوو ئەو کەسەی چەکی پێیە لە شوێنە گشتییەکان ھۆکارێکی گونجاوی ھەبێت.

چەند سەعاتێکیش دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمریکا، ئەنجومەنی پیران پڕۆژەیاسایەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پەسەند کرد. پڕۆژەیاساکە لە ئەنجومەنی پیران بە دەنگی ٦٥ ئەندامی ئەنجومەنەکە کە ١٥یان کۆماری بوون بەرامبەر ٣٣ دەنگی ناڕازیی پەسەند کراوە، بڕیاریشە دواتر پڕۆژەبڕیارەکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند بکرێت، بەڵام ھێشتا پەسەند کردنی ئەو پڕۆژ بڕیارە کەمترە لەو رێکارانەی کە "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا داوای کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و کەمکردنەوەی رووداوەکانی تەقەکردن.

بە پێی پڕۆژەیاساکە، کۆت و بەند لەسەر ھەڵگرتنی چەک دادەنرێت و چەندین ملیار دۆلاریش بۆ پاراستنی ئاسایشی خوێندنگەکان و کارکردن بۆ ھۆشیارکردنەوەی خەڵک لەڕێی کەرتی تەندروستی ھزرییەوە تەرخان دەکرێت.  

"جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکاش لەسەر ھەردوو بڕیارەکە ھاتۆتە قسە و پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی پیران کردووە و رایگەیاند، ئەو بڕیارە ھاوکار دەبێت لە پاراستنی زیاتری منداڵان و خوێندنگەکان و داواشی لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد بە خێرایی پەسەندی بکات بۆئەوەی ئیمزای لەسەر بکات و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەڵام "بایدن" ئیدانەی بڕیارەکەی دادگای باڵای کردووە و دەڵێت بێھیوای کردووە، چونکە پێچەوانەی دەستورە و ھەمووان بێزار دەکات.

حاکمی نیویۆکیش دەڵێت ئەو بڕیارەی دادگا نەک ھەڵەیە، بەڵکو دەبێت دژی بوەستنەوە بە تایبەتی کە لە ماوەی رابردوودا چەندین رووداوی تەقەکردن لە نیویۆرک و تەکساس روویانداوە و چەندین کەس بەھۆیانەوە کوژراون.

لە ماوەی رابردوودا، چەندین رووداوی تەقەکردن لە شارەکانی ئەمریکا روویاندا و بەپێی بەدواداچوونەکانی دامەزراوەیەکی تایبەتیش، ئەمساڵ لانی کەم ٢٤٠ رووداوی تەقەکردنی بەکۆمەڵ لە ئەمریکا تۆمارکراوە.

بەر لە بڕیارەکەی دادگای باڵاش، ٢٠ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس مۆڵەتی ھەڵگرتنی چەکیان ھەبوو، بەڵام ژمارەکە لە دوای بڕیارەکەوە بۆ ٨٠ ملیۆن کەس بەرز دەبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی "مۆنیتەر"ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئەنجامی راپرسییەکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە پەنابەرانی سوری کە لە وڵاتانی میسر و لوبنان و ئوردن و عێراق دەژین. 

بە پێی ئەو راپرسییە، ٩٢.٨٪ی پەنابەرانی سوریا نایانەوێت لە ماوەی ١٢ مانگی داھاتوودا بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان، تەنھا ١.٧٪یان ویستی گەڕانەوەیان ھەیە و ٥.٦٪یشیان خۆیان دڵنیا نەکردووەتەوە. ٧٧٪ی ئەوانەشی کە بڕیاری نەگەڕانەوەیان داوە وتویانە لەو وڵاتە دەمێننەوە کە ئێستا تیایدا دەژین، ١٦٪شیان نیازیان ھەیە بچنە وڵاتێکی تر. 

ئەو راپۆرتە ئەمریکییە تیشکیشی خستووەتە سەر ئەو نەھامەتییانەی پەنابەرانی سوریا روبەڕووی دەبنەوە، بە نمونە لە عێراق و میسر شوێنی نیشتەجێبوون گەورەترین کێشەیان بووە، لە ئوردن و میسر کێشەیان خۆراک بووە و بە گشتیش بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە تەواوی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بەھۆی جەنگی روسیا و ئۆکراینەوە نەھامەتییەکانی پەنابەرانی سوریای زیاتر کردووە . 

ئەو راپرسییە دەریشیخستووە کە ژمارەی ئەو سورییانەی پلانی گەڕانەوەیان نییە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە زۆر زیادیکردووە، چونکە لەو ساڵەدا ٧٨٪یان ویستی گەڕانەوەیان نەبووە و ئێستا بۆ سەروو ٩٢٪ بەرزبووەتەوە.

سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی سوریاش، ئەگەرچی سوپای سەر بە حکومەتەکەی "بەشار ئەسەد" زۆرینەی خاکی وڵاتەکەیان کۆنترۆڵ کردووەتەوە، بەڵام ھێشتا پێکدادانەکان لە نێوان ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و حکومەت و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە، ھەڕەشەکانی تورکیاش بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی نوێ لە باکوری خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە مەترسییەکان درێژ دەکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پرسی بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ھاوپەیمانی ناتۆ و مەرجەکانی تورکیا بۆ ئەو دوو وڵاتە، بووەتە بابەتی رۆژی میدیا جیھانییەکان و رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە شیکارییەکدا ئاماژەی بە مەرجەکانی تورکیا بۆ بەئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ کردووە و رایگەیاندوە، سوید و فینلەندا لە مانگی ئایار و بەھۆی جەنگی روسیا بۆ سەر ئۆکراین داواکارییان بۆ بەئەندامبوون لە ناتۆ پێشکەشکرد و چاوەڕوان بوون بە خێرایی و پلەبەندی بچنە ناو ھاوپەیمانێتییەکە، بەڵام بە خێرایی پێشبینییەکانیان بوون بە نائومێدی، ئەوەش دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەڵێنەکانی رابردووی بۆ دروستنەکردنی ئاستەنگی لەبەردەم بەئەندامبوونیان پاشگەزبۆوە و ئیبراھیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، ھیچ خشتەیەکی زەمنی نیە بۆ قبوڵکردنیان و لەوانەیە ساڵێک دوابکەوێت. ئەو ھەڵوێستەش فینلەندای بەتایبەت تووشی بێھیوایی کردووە بەو پێیەی سنورێکی ھاوبەشی ١٣٣٥ کیلۆمەتری لەگەڵ روسیا ھەیە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوەشداوە، تورکیا چەند مەرجێکی خستووەتە بەردەم سوید و فینلەندا، کە دیارترینیان پەیوەندی بە مەسەلەی کورد و تیرۆر و رادەستکردنی ژمارەیەک شوێنکەوتووی فەتحوڵا گویلەن ھەیە کە لە ئێستادا لە ئەمریکا دەژین و لەلایەن ئەردۆغانەوە تۆمەتبارکراون بە رێکخستنی ھەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦.

ھەروەھا تورکیا دەیەوێت سوید و فینلەندا یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توندبکەن بۆ رادەستکردنی کەسانی دیاریکراو لەوانە ژمارەیەک رۆژنامەنوسی کورد و ھەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی ناڕەسمی لەسەر فرۆشی چەک بە تورکیا کەلەدوای لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لە ساڵی ٢٠١٩ سەپێنراوە.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، زۆربەی مەرجەکانی تورکیا پەیوەندیان بە سوید و ھاوسۆزییەکەیەتی لەگەڵ پەنابەرانی کورد و خواستی کوردی بۆ بەدەستھێنانی مافی خۆبەڕێوەبەری لە سوریا. کە ئەنقەرە بە ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی دەزانێت.

بە پێی شیکارییەکەی نیویۆرک تایمز بەھۆی پاشەکشەی ئابوری تورکیا ئاستی جەماوەری ئەردۆغان بۆ ھەڵبژاردنی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣ دابەزیوە و تەنھا دۆسیەیەک کە بتوانێت ھەستی نەتەوەیی پێ بجوڵێنێت کێشەی کوردە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

توێژەرانیش دەڵێن، ئامارەکانی جیابوونەوەی ھاوسەران جێگەی ھەڵوێستە لەسەرکردنە و پێویستە ھەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ ڕێگری لە ھەڵوەشاندنەوەی خێزانەکان ڕابگەیەنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(جاسم بەیاتی) پەرلەمانتاری ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ھەر چەندە تا ئێستا چەند فراکسیۆنێک بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەکەدا یەکلانەکردۆتەوە، بەڵام ئەگەر رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەبن پەرلەمانتارانی شوێنگرەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر سوێندنی یاسای دەخۆن.

سەبارەت بە ھەڵوێستی سەربەخۆکانیش لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران، (حسین عەرەب) پەرلەمانتاری سەربەخۆ رایگەیاند، پەرلەمانتارانی سەربەخۆ ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن ، بەو پێیەی بڕگەیەکی دانیشتنەکە تایبەتە بە پێشێلکاری و دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق.

ھەروەھا (عەلی تورکی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکرد، ھەوڵێک لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەستیپێکردووە بۆ بانگھێشتکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، بەو پێیەی لەکاتی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس، سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری بووە، بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە کازمی تۆمەتبارە بەدزەپێکردنی زانیارییەکان بۆ دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا کە بۆتەھۆی کردنە ئامانجی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس.

بە بڕوای بەشێک لە پەرلەمانتاران، کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی پەلەکردن لە چارەسەرکردنی کێشەکان و  پێکھێنانی حکومەتی نوێ، بەو پێیەی  پرۆسەی سیاسی بە رەوشێکی سەختدا گوزەر دەکات و ئاستەنگی گەورە ھەیە، بەتایبەت  رەوشی بژێوی و خزمەتگوزاری و بێکاری، کە پێویستی بە بوونی حکومەتێکی خاوەن دەسەڵاتی تەواوە، تاکو بتوانێت مامەڵە لەگەڵ سەرجەم دۆسیە گرنگ و قورسەکان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەگەر ئەو بەنزینە دابەش نەکرێت ڕەنگە نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بازاڕی ئازاد بگاتە ٢ ھەزار دینار.

لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، پارێزگاکانی عێراق کە نزیکن لە ھەرێمی کوردستان بە پێی کارتی سوتەمەنی بەشە بەنزینیان پێدەدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دروستکردنی چاڵی ئاوی دەستکرد و بردنی ئاو بە تەنکەر بۆ ئەو چاڵانە، ھەنگاوی یەکەمە و دواتر دەست بە فروانکردن و دەردانی سەرچاوە ئاوییەکان دەکرێت، کە بەھۆی وشکساڵییەوە ئاستی ئاوەکانیان دابەزیوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...5455565758...82