ڕاپۆرتڕاپۆرت

 لەمساڵیشدا وەزارەتی پەروەردە جگە لە راگرتنی ھێڵی ئینتەرنێت چەندین رێگەی تری گرتۆتەبەر تا بە پاکی تاقیکردنەوەکان ئەنجامبدرێت ، بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکانیش بووە بە ھۆکارێک تا ئینتەرنێتی ٦ میلیۆن کەس رابگیرێت و ئاستەنگ بۆ ئیش و کار و ژیانی رۆژانەیان دروستببێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەڵدانەوەی گۆڕەکان بە ئامادەبوونی لایەنە حکومی و حزبی و چەندین کەسایەتی ئێزدی ھەڵدرانەوە، بۆ ناسینەوەشیان بڕیارە ڕوفاتەکان ببرێنە پزیشکی دادی بەغداد بۆ ناسنینەوەیان و ڕادەستکردنەوەیان بە کەسوکاریان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەیەک رێکخراوی نێودەوڵەتی کە دیارترینیان ھیومان رایتس وۆچ و فریدۆم ھاوسی ئەمریکین، راپۆرتێکیان بە ناونیشانی (رواندا ئەو وڵاتە نییە کە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بانگەشەی بۆ دەکات) بڵاوکردوەتەوە و دەڵێن، راستە رواندا یەکێکە لە وڵاتە تازە گەشەسەندوەکانی جیھان و پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بەڵام لە روی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و ئاسایش و ئارامی سەرجەم ئەو دۆسێیانەی دیکە کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە تاکی ئەو وڵاتەوە ھەیە، ھیچ بەرەوپێشچوونێک بەدینەھاتووە و لەو بوارانەدا بە یەکێک لە وڵاتە خراپەکان دادەنرێت.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، حکومەتی رواندا بەھیچ شێوەیەک رێگە بە بیروبۆچوونی دژ بە وڵاتەکەی نادات، تەنانەت رێگە بە دروستبوون و سەرھەڵدانی لایەنی ئۆپۆزسیۆنیش نادات، ھەر کەسێکیش بە ئاراستەی دژ بە حکومەت ھەنگاو بنێت، زیندانی دەکرێت و لە ئێستاشدا ژمارەیەکی زۆر رۆژنامەنووس و کەسایەتی سیاسی لە گرتوخانەکاندان بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێن، تەنھا ئەو کاتە رزگار دەکرێن کە بەڵێننامە پڕ بکەنەوە جارێکی تر لە دژی حکومەت قسە نەکەن، ئەمەش لە داھاتوودا دەبێتە مەترسییەکی گەورە لە سەر ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی بڕیارە لە بەریتانیاوە رەوانەی ئەو وڵاتە بکرێن، چونکە بەھیچ شێوەیەک رێگەیان پێنادرێت بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و خۆپیشاندان کە لە زۆربەی وڵاتان دەیکەن بۆ داواکردنی مافەکانیان.

ئەو رێکخراوانە لە بەشێکی تری راپۆرتەکەیاندا باس لەوە دەکەن، تائێستاش رواندا لە ژێر مەترسی گروپە چەکدارە توندڕەو و تیرۆریستییەکاندایە کە لە زۆربەی سنورەکانی ئەو وڵاتە بوونیان ھەیە و بەردەوام ھەڕەشەن لەسەر رواندا، کە ئەمەش جارێکی تر دەبێتە ھەڕەشەیەکی جدی لەسەر کۆچبەران، چونکە زۆربەی ئەو کەمپانەی بۆیان دیاریکراوە تێیدا نیشتەجێ بکرێن، نزیکن لە ناوچە سنورییەکان و گروپە تیرۆریستییەکانیش دەتوانن دەستیان پێیان بگات.

لە کۆتایی راپۆرتەکەشدا داوایان لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کردووە فشارێکی زۆر لە سەر بەریتانیا دروست بکەن بۆئەوەی لەو بڕیارە پاشگەز ببێتەوە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش بەڵێن بەجوتیاران دەدات، نیگەرانییەکانیان بگەیەنێتە حکومەتی عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵیش لەمەترسیەکە ئاگاداربکاتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ڤێتەرنەری دھۆکیش دەڵێت، رۆژانە چاودێری بازاڕی گۆشتفرۆشان دەکەن و بۆ ڕۆژانی جەژنیش بەردەوام دەبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیش بەکوردسات نیوزی راگەیاند، پێشبینی دەکەن ئەمساڵ زیاتر لە ٣٥٠ ھەزار تۆن بەرھەمی پەتاتەی پیشەسازی و خۆراکی لەھەرێم بەرھەمبھێنرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان خواستی گەڕانەوەی سزای لەسێدارەکانی لە تورکیا نەشاردووەتەوە و باسی لەوەکردووە، ئەگەر پەرلەمانی وڵاتەکەی سزای لەسێدارەدان پەسەند بکات ئەویش ئامادەیە ئیمزای لەسەر بکات، یاخود لە رێگەی راپرسییەوەکە دەتوانین رێگا بۆ گەڕانەوەی سزای لەسێدارەدان خۆش بکەین.

لە دوای کودەتا شکستخواردوەکەی ساڵی ٢٠١٦ەوە ئەردۆغان چەندین جار باسی لەوەکردووە، بەنیازە دووبارە کار بەسزای لەسێدارەدان بکات، ئەوەش لەکاتێکدایە لەساڵی ٢٠٠٢ بەمەبەستی خواستی بەئەندامبوونیان لەیەکێتی ئەوروپا، یاسای لەسێدارەدان لە تورکیا ھەڵوەشێندرایەوە، بەڵام ھەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ دووبارە کارکردنەوەی سزای لەسێدارەدان کۆتایی بە خەونی چونە نێو یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا لەبار دەبات.

ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی"ماڕماڕیس"ی  سەر بە  پارێزگای "موغلا" کەوتووەتەوە و زیاتر لە چوار ھەزار ھێکتار زەوی  دارستانەکان سوتاون و سەدان کەسیش ئاوارە بوون. 
بە ھۆی خێرایی با ئاگرەکە لە چەند ناوچەیەکدا زیاتر تەشەنەی سەندووە. وێڕای بەردەوامی ھەوڵەکان لە ئاسمان و زەوییەوە، تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و ھاوڵاتیانی تورکیا و پارتە ئۆپزسیۆنەکان رەخنەی توند لە ئەردۆغان دەگرن بەوەی ئامادەکاری نەکردووە بۆ ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکان. 

لای خۆیەوە سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکردووە، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە، کە ئاگری لە دارستانەکانی"ماڕماڕیس" بەرداوە و دانیناوە، بەوەدا کە  بەھۆی ناکۆکییەکی بازرگانی کە لە کۆنەوە لە نێو بنەماڵەکەیدا لەسەر ئەو ناوچەیە ھەیبوە دارستانەکەی سوتاندووە.

ھاوینی ساڵی  رابردوو ٣٠٠ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پارێزگاکانی باکوری کوردستان و تورکیادا روویدا. بەو ھۆیەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا، سەدان ھەزار ھێکتار زەوی سووتان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تورکیا، مشتومڕێکی زۆر ھەیە سەبارەت بە کاندیدبونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، ھەندێک لەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا دەڵێن بە پێی ماددەی ١٠١ لە دەستوری ھەموارکراو، ئەردۆغان مافی ئەوەی نیە جارێکی تر خۆی کاندید بکاتەوە چونکە تا ئێستا دوو جار کاندید بووە و ھەڵبژادرێراوە ، بەڵام لایەنگرەکانی دەڵێن ، لە ھەمواری دەستوردا کە ساڵی ٢٠١٧ دەنگی لەسەردرا ، باس لەوە کراوە کە ھەر کەسێک دوو جار مافی ئەوەی ھەیە کاندید ببێت ، بەڵام ئەردۆغان لە دوای ھەمواری دەستورەوە تەنھا یەک جار لە ٢٠١٨ دا کاندید بوە و ماوەی سەرۆکایەتیەکەی پێش ھەمواری دەستور حساب ناکرێت ، بۆیە کاندیدبونەوەی ئەردۆغان یاساییە .

"بەکیر بۆزداغ" وەزیری دادی تورکیا دەڵێت، ئەردۆغان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داھاتوودا کە بریارە ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامبدرێت  ، کاندید دەبێت ، دوپاتیشیدەکاتەوە کە تاکە کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان، ئەردۆغانە و کاندیدکردنیشی یاساییە .

لە ٩ ی ئەم مانگەشدا ، ئەردۆغان بە رەسمی و راستەوخۆ کاندید بوونی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی راگەیاند و لە کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی راوێژکاری حزبەکەیدا لە ئیزمیر وتی ، خۆی کاندیدی پارتەکەی دەبێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پێویستە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش ئەو کاندیدە ئاشکرا بکەن کە بۆ ھەڵبژاردنەکە رکابەری دەبێت .

ئەردۆغان پەیامێکی ئاراستەی کەمال کڵیچکدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری "جەھەپە" ی  ئپۆزسیۆنیش کرد و وتی ، ھەموو کات بیانوی وادەی ھەڵبژاردن دەھێنیتەوە، ئەوا من ئەمرۆ پێت دەڵێم کە ھەڵبژاردنەکان لە حوزەیرانی ٢٠٢٣ دا بەرێوەدەچێت  ، دەشڵێیت دەبێت بزانین کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان کێیە ، من پێت دەڵێم ، کاندیدەکە منم ، دەی تۆش بوێریت ھەبێت و کاندید بونت رابگەیەنە.
لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە ، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیایە و لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤ دا رێژەی لە سەدا٥١ پۆینت ٧ ی دەنگەکانی بەدەستھێنا و بووە سەرۆکی تورکیا،  لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٨ شدا ، بە بەدەستھێنانی رێژەی لە سەدا ٥٢ پۆینت ٥٩ ی دەنگەکان ، وەک سەرۆکی تورکیا ھەڵبژێردرایەوە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێستا چوارچێوەی ھەماھەنگی گەورەترین فراکسیۆنە و دوای جەژنی قوربان حکومەتێک پێکدەھێنن، سەرکردەیەکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساش دەڵێت، بە دووری دەزانن ھیچ وەزیرێکی کابینەکەی مستەفا کازمی، لە حکومەتی داھاتوو دەستبەکار ببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ساڵی ٢٠١٨دا، مارک زوکەربێرگ بانگەشەی ئەوەی دەکرد کەوا کە گرنگی بەوە دەدات کە فەیسبووک چیتر بۆ لە باربردنی دیموکراسی و بڵاو کردنەوەی هەواڵی ساختە بەکار نایەت.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەیسبووک لە میانی لێپێچینەوەیەکی پێنج کاتژمێریدا لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکدا لە مانگی نیسانی ٢٠١٨دا لەو بارەیەوە وتی، "گرنگترین شت کە لە ئێستادا گرنگی پێدەدەم ئەوەیە کە دڵنیا بم کەس دەستێوەردان لە ھەڵبژاردنەکانی جیھاندا نەکات." لە ساڵی ٢٠١٦دا کریملین فەیسبووکی وەک چەکێک بەکار ھێنان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، بە شێوەیەک کە زانیاری ناڕاست و ئاژاوەی بڵاوکردەوە و ھیلاری کلینتنی کاندیدی سەرۆکی ئەمریکای لە بەر چاو گەلی ئەمریکا بچوکردوە و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان بووە ھۆکاری بە سەرۆکبوونی دۆناڵد ترەمپ.

ھەنێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کەوا نزیکی نیو ملیۆن پەیج و ئەکاونتی فەسبووک لەلایەن ڕووسەکانەوە دروست کرابوون بۆ لاوازکردنی ھیلاری کیلنتن و پشتگیری کردنی دۆناڵد ترەمپ. کامبریج ئەنالیتیکا، کۆمپانیایەکی بەریتانی تایبەت بە ڕاوێژکاری، زانیاری سەدان ملیۆن بەکارھێنەری فەیسبووکی کڕیوەوە و بەکاری ھێناوە بۆ یارمەتیدانی دۆناڵد ترەمپ لە ھەرڵبژرادنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا. زانیاریەکان بەس بوون بۆ تێگەیشتن لە سایکۆلۆژیای ئەو کەسانەی زانیاریەکانیان لە فەیسبووکەوە کڕاوە و بەم شێوەیە ئەم کۆمپانیایە توانیویەتی بزانێت ئەم کەسانە بیر و بۆچوونی سیاسیان چۆنە و چۆن کاریاین تێبکات بۆ ئەوەی بیر و ڕایان بگۆڕن. ھەروەھا ئەم کۆمپانیا کاریکردوە بۆ دەرکردنی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و بە بەکارھێنانی زانیاری بەریتانییەکان توانیویانە بیروڕای کەسانێکی زۆر بگۆڕن و دەنگ بە جیابوونەوە لە بەریتانیا بدەن.

بۆیە لە ساڵی ٢٠١٩، فەیسبووک بە بڕی ٥ ملیار دۆلار سزا درا بۆ فرۆشتنی زانیاری بەکارھێنەرانی بە کۆمپانیا و کەسەکان. و کۆمپانیای کامبریج ئەنالیتیکا پاش سزایەکی زۆر توشی مایەپوچ بوون بوو. داهاتی فەسبووک لە فرۆشتنی زانیاری کەسی بەکارهێنەرانی فەسبووکەوە پەیدا دەبێت و ئەمەش هۆکاری سەرەکیە کەوا بەکار هێنانی فەیسبووک خۆڕاییە. ئێستا ساڵی ٢٠٢٢ و وادیارە زوکەربێرگ ئێستا زیاتر خەمی پارە و میتاڤێرسێتی وەک لەوەی خەمی دیموکراسی و خەڵکی بێت. 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئێستا زوکەربێرگ چیتر بە بەردەوامی لەگەڵ تیمی ھەڵبژاردنەکەی کۆنابێتەوە و لەبری ئەوە پڕۆژەی مێتاڤێرس لە پێشینەی کارەکانیدایە. ئەویش ئەو تیمەن کە کاریان ئەوەیە فەیسبووک بۆ لە باربردنی ھەڵبژاردن و دیموکراسی بەکار نەیەت. ھەروەھا ڕاپۆرتەکە ئاشکرای دەکات کە ژمارەی ئەو کارمەندانەی کە تایبەتن بە چاودێریکردنی ھەڕەشەکانی ھەڵبژاردن لە ٣٠٠ کەسەوە بۆ تەنھا ٦٠ کەس کەمکراوەتەوە.

وەک نموونەیەک بۆ ئەوەی کە چۆن ئەم پاشەکشێی فەیسبووک ڕێخۆشکەس بووە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری ھەڵە و پروپاگەندە، نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوەدا کە فیلمی ٢٠٠٠ Mules لە لایەنکە  Dinesh D’Souza  کە فلیمێکە پڕ لە بیردۆزی پیلانگێڕی و پرۆپاگەندەیە  تەنھا لەم مانگەد ٤٣٠،٠٠٠ بینەری لە فەیسبووکدا ھەبووە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەو کەسانەی لە فەیسبووک کار لەسەر بڵاونەبوونەوەی پروپاگەندا و ھەواڵی ساختە دەکەن زیاتر جەختیان لەسەر ئەمریکا و ئەوروپایە و بەتایبەتی ئەو بابەتانەی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوبوونەتەوە، بۆیە ناوچەیەکی وەک ھەرێمی کوردستان لە فەیسبووکدا لە بۆشایدا دەژی و سەدان و ھەزاران ھەواڵی ساختە و چەندین بابەت کە بنەما کۆمەڵایەتییەکان لە ناودەبەن بە ئاسانی بڵاو دەبنەوە. 

بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی زانیاری ناڕاست لە فەیسبووک کارێکی قورسە، بەڵام پرۆگرامێک بەناوی CrowdTangle کە فەیسبووک لە ساڵی ٢٠١٨ کڕیویەتی، بووەتە ڕێگەیەکی گرنگ بۆ توێژەران و ڕۆژنامەنووسان بۆ بەدواداچوونی ڕەوتی نوێی زانیاری ناڕاست لە ھەڵبژاردنەکاندا. بەڵام ئێستا ئەم پرۆگرامە زۆر لاواز بووە و فەیسبووک پشتگوێ خستوە.

لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، مێتا کۆتایی ھێنا بە خۆتۆمارکردنی لە CrowdTangle ڕاگرت و تا ئێستاش بەردەوامە. لە ماوەی ١٦ مانگی ڕابردوودا ھیچ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد نەکراوە و توێژەران ڕایانگەیاندووە کە ئامرازەکە وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا کار ناکات.

ھۆکاری ئەمەش بەپێی راپۆرتێکی بلومبێرگ لەم ھەفتەیەدا ئەوەیە کە کەمتر لە پێنج ئەندازیار لە تیمی دەستپاکی فەیسبووک لە لەندەن کار دەکەن بۆ ئەوەی CrowdTangle  کارا بمێنێتەوە.

ئەمەش واتە ئێستا پشتگیرییەکی زۆر کەم ھەیە بۆ ئەو ڕێکخراوە زۆرانەی کە CrowdTangle بەکاردەھێنن. ھەروەھا لەلایەن ڕۆژنامەنووسان و توێژەران و ئەکادیمییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە بەکارھێنانێکی زۆری ھەیە. لە شوێنەکانی وەک میانمار و سریلانکا فەیسبووک بە ئاسانکردنی جینۆساید تۆمەتبار کراوە و تەنھا بەم پرۆگرامە دەتوانرێت ڕاستیەکان دەربخرێت. 

لە سەردەمێکدا کە دیموکراسی لە ھەموو جیھاندا لە پاشەکشەدایە و سێیەم شەپۆلی دیموکراسی لە پاشەکشەدایە، فەیسبووک ئەو توانایەی ھەیە کە بڕوا بگەڕێنێتەوە بۆ دیموکراسی یاخود دیموکراسی لە بەرچاو گەلان لاواز بکات و زانیاری ناڕاست و ساختە کۆمەڵگەکان دابەش و کەرت بکات. 

کوردستان یەکێکە لەو ناوچانەی کە زۆترین بابەتی ناڕاست و ھەواڵی ساختەی تێدا بڵاو دەبێتەوە لە کاتێکدا زۆرینەی زۆری دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان فەیسبووک وەک سەرچاوەی یەکەی زانیاری بەرکار دەھێنن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جوتیارانی سنورەکەش ھۆکاری ئەو زیانە دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە حکومەتی ھەرێم کەمتەرخەم بووە بەرامبەریان و پاڵپشتیان ناکات لە ساغکردنەوەی بەرھەمەکەیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...5354555657...82