ئابووری

کۆمپانیای دانە غاز ئاشکرایکردووە، بە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، قازانجی کۆمپانیاکەیان بە ڕێژەی ٨٢% زیادیکردووە و تێچوونی بەرھەمھێنانیان بەڕێژەی ١٦ کەمبووەتەوە.

کۆمپانیای دانە غاز باسی لەوەشکردووە، داھاتی کۆمپانیاکەیان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێژەی ٣١% زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٢٨٤ ملیۆن دۆلار. 

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای دانە غاز، سەرەڕای ئاستەنگە ئەمنییەکان کە ڕووبەڕووی کۆمپانیاکەیان بووەتەوە بەرھەھێنانی غاز بەبێ پچڕان بەردەوامە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ کۆی بەرھەمی کۆمپانیاکەیان لە ھەرێم بەڕێژ  ١% زیادیکردووە.

کۆمپانیای دانە غاز قازانجی کۆمپانیاکەی گەڕاندووەتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و غاز و کەمکردنەوەی تێچوون و ئەدای کارکردنی باشی کۆمپانیاکەیان لە ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ھەفتەی رابردوو عێراق رۆژانە ٣٦٩ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئەمریکا کردووە و بەراورد بە ھەفتەی پێشووتر بڕەکە زۆر زیادیکردووە کە لەو ھەفتەیەدا رۆژانە ١٦٥ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئەمریکا کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای کەنەدا و مەکسیک و سعودیە، عێراق چوارەم وڵاتە کە ھەفتانە زۆرترین بڕی نەوت ھەناردەی ئەمریکا دەکات و پلانیشیان ھەیە بۆئەوەی لە داھاتوودا ئەو بڕە نەوتە زیاتر بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی زیاتر لە %١ دابەزی و بە ١٠٢ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی نەوتی تەکساسیش بە ٩٧ دۆلار و ٣٢ سەنت بووە و بە رێژەی ١.٣٢% دابەزی. 

دابەزینی نرخی نەوت ھاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ھەڵاوسان لە جیھاندا و گەشەی ئابوری لە ئەوروپا و ئەمریکاش دابەزینی تۆمارکردووە. 

بڕیاریشە وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک و ھاوپەیمانەکانیان لە ئۆپیک پڵەس رۆژی ٤شەممە کۆببنەوە و بڕیار لەسەر ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بدەن بۆ مانگی ئەیلول.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەیدا بەوەی، رێکخراوی ئۆپیک لە رکابەریدا نییە لەگەڵ روسیا، بەڵکو ئەو وڵاتە رۆڵێکی گەورە و سەرەکی ھەیە لە ھاوسەنگ کردنی بازاڕی وزە لە جیھاندا.

ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک وتیشی، بوونی روسیا لە ئۆپیک پڵەس ھۆکاری سەرکەوتنی رێککەوتنەکانە، باسی لەوەشکرد کە  گۆڕانکارییەکان لە نرخی نەوت تەنھا پەیوەندی بە رووداوەکانی روسیا و ئۆکراینەوە نییە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی کاریگەری راگرتنی ھەناردەی نەوت و غازی روسیا بۆ ئەوروپا لە رێی ھێلی سەرەکییەوە، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١٠٦ دۆلار و ٨ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە کە بەراورد بە رۆژی دووشەممە بە رێژەی لەسەدا ١ پۆینت ٥٢ بەرزبۆتەوە، ھەروەھا بەرمیلێک نەوتی تەکساس بە ٩٨ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و رێژەی بەرزبوونەوەکەی بەراورد بە رۆژی دووشەممە لە سەدا ١ پۆینت ٤٧ ە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤیکتۆریا نۆلاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەھۆی راگرتنی ھەناردەی نەوتی روسیا، کەلێنێکی گەورە لە بازاڕی وزەی جیھانیی دروستبووە و ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانیشی گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی کە پێویستییەکی زۆریان بە نەوتی روسیا ھەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنەی لە بازاڕی جیھانیدا دروستبووە.


وتیشی، ئەگەر ئەو کەلێنەی بەھۆی ھەناردە نەکردنی نەوتی روسیا لە بازاڕی وزەی جیھانی دروستبووە، ھەر خودی روسیا پڕی نەکاتەوە، جارێکی دیکە بەھای نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیھان بەرزدەبێتەوە و ئەمەش کاریگەری خراپی دەبێت بەتایبەتیش لەسەر ئەو وڵاتانەی کڕیاری نەوتن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوە نرخی نەوت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ جارێکی تر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١٠١ دۆلار و ١٣ سەنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش گەیشتە ٩٨ دۆلار.

لەدوای ھەڵگیرسانی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین، بازاڕی وزەی جیھانیی سەقامگیر نییە و نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و لەماوەی رابردووشدا گەیشتە زیاتر لە ١٣٠ دۆلار، بەڵام دواتر رووی لە نزمبوونەوە کرد.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٦٨ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە ١٠٠ دۆلار و ٢٥ سەنت، نرخی نەوتی تەکساسیش بە ٩٦ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوە کرا و ٥٥ سەنت بەرزبووەوە. 

نرخی نەوت لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا دابەزینی تۆمار کردووە، ئەوەش سەرباری کەمکردنەوەی ھەناردەی نەوت و پەککەوتنی ھەناردەی نەوتی لیبیا و مەترسییەکانی سەپاندنی سزای زیاتر لەلایەن وڵاتانی خۆرئاواوە بەسەر روسیا. 

ھەروەھا دانانەوەی کۆت و بەند بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە زۆرێک لە شارەکانی چین، ناجێگیری لە نرخی نەوت دروست کردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت دوو سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کردو و بە ٩٩ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی نەوتی تەکساسیش نزیکەی ١٨ سەنت بەرزبۆوە و گەیشتە ٩٥ دۆلار و ٦٦ سەنت. 

ئەوەش لە کاتێکدایە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت بە ڕێژەی ٧% دابەزینی تۆمارکرد و لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە. 

ھۆکاری ناجێگیری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بازرگانان ترسیان ھەیە لە زیادبوونی نرخی سود بۆ وەستاندنی ھەڵاوسان، ئەوەش زیان بە داواکارییەکان لەسەر نەوت دەگەیەنێت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای شێڵ کڕیارانی ئاگادارکردووەتەوە، بەھۆی ئەو ناکۆکیەی کە لەگەڵ سەندیکای کرێکارانی نەوت و غازی ئوسترالیا سەرھەڵداوە، تا کۆتایی مانگی تەمووز ناتوانێت ھیچ بڕێک لە غازی شل بەرھەمبھێنێت.

لایخۆشیەوە رێکخراوی ئۆپێک ئاماژەی بەوە کردووە، راگرتنی بەرھەمھێنانی غازی شل لە وێستگەی پریلودی ئوسترالی لەلایەن کرێکارانەوە، لە کاتێکدایە کە غازی سروشتی لە جیھاندا لە ژێر فشاردایە.

پشکی کۆمپانیای شێڵ لە وێستگەی پریلودی ئوسترالیا ٦٧.٥%، لەکاتێکدا کۆمپانیای ژاپۆنی ئینپێکس خاوەنی ١٧.٥%، کۆمپانیای گاز کۆریایش خاوەنی ١٠%ی پشکەکانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو ھەموو لایەنەکان جارێکی دیکە کۆدەبنەوە و رێککەوتنێک واژۆ دەکرێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنەکان لەسەر کۆنتڕۆڵی ھاوبەش بۆ پشکنینی دانەوێڵەکان لە بەندەرەکان رێککەوتوون.

ئەم رێککەوتنە دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ شاندی سەربازی روسیا و ئۆکراین و تورکیا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەستەنبوڵ کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین لە بەندەری ئۆدێسا لە دەریای ڕەش.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ٢٠ ساڵ لە بەرزیی بەھاکەی بەرامبەر دۆلار، بەھای یۆرۆ دابەزینی گەورەی تۆمارکرد، کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ھەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و وزە و ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، لەگەڵ ناجێگیری ڕەوشی سیاسی و ئابووریی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا، ھۆکاری سەرەکین بۆ دابەزینی یۆرۆ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی عێراق لەسەر زاری جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی عێراق ھیچ ھۆکارێک نابینێت بۆ دابەزاندنی بەھای دۆلار و دراوەکانی دیکە بەرامبەر بە دینار و پلانیشی نییە لە سێ بۆ پێنج ساڵی داھاتوودا ئەو کارە بکات.

مانگی ٤ی ئامساڵ دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ سێیەم جار لەسەر ئەو پرسە کۆبووەوە و داوایەکی بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار ڕەتکردەوە و کەیسەکەی داخست.

ھەروەھا سکاڵاکان کە لە دژی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی تۆمارکرابوون ڕەتکرانەوە و دادگاکە دۆسیەکەی داخست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شرۆڤەکاران دەڵێن، بەرزبوونەوەی ھەڵاوسان و نیگەرانی لە خاوبوونەوەی بازاڕ و شەڕی ئۆکرانیا، ھۆکارن کە بازاڕی فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان خاو ببێتەوە، بەڵام سامسۆنگ پەرەی بە تەکنەلۆژیا تایبەتەکانی داوە و سەرنجی گەورە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای ئەمریکی (ئەمازۆن و مایکرۆسۆفت و گوگڵ و ئەلفابێت و مێتا)ی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و فرۆشی زیاتر بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شیکەرەوانی نەوت لە گروپی سیتی گروپی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا پێشبینییەکانیان بۆ داھاتووی نرخی نەوت خستۆتەڕوو، ئاماژەیان بەوەکردووە، تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوت بۆ ٦٥ دۆلار دادەبەزێت و ئەگەر داکشانێکی تری خواست لەسەر نەوت ڕووبدات، لە تاکۆتایی ساڵی ٢٠٢٣  نرخی نەوت بۆ ٤٣ دۆلار دادەبەزێت.

دوای ئەو ھۆشدارییەش، نرخی نەوت گەورەترین دابەزینی لەماوەی ٤ مانگدا تۆمارکردوو  نرخی نەوتی برێنێت ١٠دۆلار و ٧٣ سەنت و نەوتی تەکساس ٨ دۆلار و ٩٣ سەنت دابەزی.

بە پێی پێنوێنەکانی ئەمرۆی بازاڕەکانی جیھانیش نرخی نەوتی برێنێت ١٠٤دۆلار و ١٩ سەنت و نەوتی سوکی ئەمریکاش بە ١٠٠ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکانی (شلەمبێرگ و ھالیبێرتۆن بیگر ھیوز) سەرقاڵی پاکتاوکردنی ژمێریاری و کۆتاییھێنان بە گرێبەستەکانیانن لە ھەرێم، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی، پابەندبوونی خۆیان بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵییەوە.

دەشڵێت، ئەو کۆمپانیایانە وەزارەتی نەوتییان ئاگادارکردووەتەوە، ھیچ پڕۆژەیەکی نوێ لە ھەرێم دەستپێناکەن.

بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی ڕەسمی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان زانیاری کشانەوەی ئەو سێ کۆمپانیایەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...212223242526