میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، لە دوای دەستپێکردنی گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی سەرجەم پەیوەندییەکانی نێوانیان لە ھەموو بوارەکاندا، کەرتی بازرگانی ئاڵوگۆڕی شمەک و کاڵا لە نێوان تاران و ریاز بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە.
ماڵپەری ئێران بزنزیش ئاماژەی بەوەکردووە، رێژەی ھەناردەی کاڵا و شمەکە جیاوازەکان لە ئێرانەوە بۆ سعودیە زۆر زیادکردووە بەتایبەتی لە ھەردوو ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢دا و ھەوڵەکانیش بەردەوامن بۆئەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانیان زیاتر گەشەپێبدەن.
ڕۆژانە لە ماڵپەری شەفافیەت سەرجەم داھاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بە وردەکاریەوە دەخرێتە ڕوو کە تێیدا داھاتی کۆکراوەی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت.
ماڵپەری شەفافیەت لە شەش گەنجینەو ٢٧ وەزارەت و دەستەو ٦٠٠ فەرمانگە پێکھاتووە، ئەمەش ھەوڵێکە بۆ شەفافکردنی داھاتەکانی سنوری سلێمانی.
ڕۆژانە لە ماڵپەری شەفافیەت سەرجەم داھاتە نانەوتییەکانی سلێمانی بڵاودەکرێتەوە .
ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی وزەی جیھان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەڕێژەی ١% رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٦٣ سەنت، نرخی نەوتی تەکساسیش ٩١ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٥٨ سەنت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، کە لە ماوەی دوو رۆژی کردنەوەی بازاڕ لەسەرەتای ئەمساڵدا، زیاتر لە ٩%ی بەھاکەی لەدەستدا، کە لە ساڵی ١٩٩١ەوە لە ساڵی نوێدا نرخی نەوت بەو رێژەیە دانەبەزیوە.
لەکاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ ١٠٨ ملیۆن دۆلار دەخاتەڕوو و بڕیارە بۆ رۆژی پێنجشەممەش بەشێوەی کاش ٤٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار بخاتەڕوو.
بانکی ناوەندی عێراق خستنەرووی دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بۆ رۆژی پێنجشەممە ڕاگرتووە و ئەوەش پەیوەندی بەو ڕێوشوێنە کارگێڕی و تەکنیکیانەوە ھەیە کە دەیەوێت ئەو دۆلارەی لە عێراقدا ھەیە وڵاتانی ھەرێمی سودی لێ وەرنەگرن.
دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار لە کاتێکدایە، کە بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی و حکومەتەکەی سودانی دڵنیایی دەدەن کە دابەزینی بەھای دینار دۆخێکی کاتییە و چارەسەر دەبێت.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، ئاماری فرۆشتن و داھاتی نەوتی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە کۆی گشتیی لەو ساڵەدا زیاتر لە یەک ملیار و ٢٠٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان ھەناردەکردووە، واتا بە تێکڕا رۆژانە سێ ملیۆن و ٣٢٠ ھەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە.
وەزیری نەوت وتیشی، کۆی گشتیی داھاتی نەوتی فرۆشراو لە ساڵی ٢٠٢٢، زیاتر بووە لە ١١٥ ملیار دۆلار، بۆ ئەو دەستکەوتەش سوپاسی فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆی گشتی بڕی ھەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو بڕی ١٠٣ ملیۆن و ٢٨١ ھەزار بووە و داھاتەکەشی حەوت ملیار و ٦٠٦ ملیۆن دۆلار بووە.
ھەروەھا کۆی بڕی ھەناردەکراوی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سەد ملیۆن و ٧٣٥ ھەزار بەرمیل بووە، لەکاتێکدا لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە یەک ملیۆن و ٢٢٣ ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق تێکرای یەک بەرمیل نەوتی لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا بە ٧٣.٦ دۆلار فرۆشتووە.
جۆرجیڤا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ساڵی نوێ سەختر دەبێت لەو ساڵەی بەجێیان ھێشت، لەبەرئەوەی سێ ئابورییە سەرەکییەکەی جیھان ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و چین لە ساڵی ٢٠٢٣دا دووچاری پاشەکشە دەبن.
رونیشیکردەوە، ئابوری نیوەی وڵاتانی ئەوروپا دەچێتە قۆناغی داکشان، زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆناش لە چین ھەواڵێکی نیگەرانکەرە بۆ ئابوری جیھانی.
سەرۆکی سندوقی نێودەوڵەتی دراو راشیگەیاند، ئاسۆی ئابورییە گەشەکردووەکان بەھۆی ئاستی قەرزەکان وبەھێزی دۆلار خراپە ، لەبەرئەوە پێشبینییەکان بۆ داھاتووی بازارە گەشەکردووەکان بەھۆی ئاستی قەرز و بەھێزی دۆلار مەترسیدارترە.
بانکی رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ئەمڕۆوە سەرجەم لقەکانی لە شارەکانی عێراق، راستەوخۆ دەستیانکردووە بە فرۆشتنی دۆلار بە ھاووڵاتیان، بە شێوەیەک ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ ھەزار و ٥٠٠ دینار بە ھاووڵاتیان دەفرۆشن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەپێی بڕیارەکەیان ھەر ھاووڵاتییەک تا کڕینی ١٠ ھەزار دۆلار دەتوانێت ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ ھەزار و ٥٠٠ دینار بکڕێت، ئەگەر لەوە زیاتر بێت بە ھەمان نرخ پێی نافرۆشرێت.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەرکی سەرەکی و لە پێشینەی حکومەت پاراستنی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیانە، لەئێستادا دابەزینی بەھای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلار کاریگەری خراپی لەسەر ھاوڵاتییان دروستکردووە و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەرێکی گونجاو بدۆزنەوە و رێگەش نەدرێت دۆلار ببرێتە دەرەوەی عێراق.
راشیگەیاندوە، پێویستە حکومەتی ئێستای عێراق ئەرکەکانی بە تەواوی جێبەجێ بکات و ھەرچی زووە پێداچوونەوە بە رەوشی دارایی و وڵات و عێراقییەکاندا بکات و ھەوڵبدات بۆ سەقامگیری بەھای دراو.
ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، زیاتر لە ٧٣ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە ٨٤ دۆلار و ٦٥ سەنت، ھەروەھا نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساسی ئەمریکاش ٨٥ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٤١ سەنت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی ئەمریکا بەھۆی شەپۆلی سەرما و بەفرباین و کەمکردنەوەی رێکارەکانی حکومەتی چین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە، کە ئەو وڵاتە کۆتوبەندی لەسەر سەردانیکەران لە دەرەوە لابرد.
ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە پارێزگاکانی عێراق، بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٥٨ ھەزار و ٥٠٠ دینار، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ھەزار دینار ھەرزانتر بووە.
ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتەیە بەھای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە دابەزینی بەردەوامدایە، ئەوەش دوای ئەوەدێت کە بانکی ناوەندی عێراق بەراورد بە مانگی رابردوو بە رێژەی زیاتر لە ٤٠% خستنەڕووی دۆلاری کەمکردووەتەوە، ئەو کارەش بووە بە ھۆکاری نزمبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر بە دۆلار.
مەزھەر محەمەد ساڵح بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاند، ھۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی لە پشت ناجێگیری بەھای دینارەوەیە، ھۆکارە ناوخۆییەکان پەیوەندییان بە دۆلاری نەختینەوە ھەیە، کە بانکی ناوەندی ساڵانە نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار دابیندەکات بۆ نوسینگە و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو و بانکەکان بە مەبەستی گەشتیاری، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە پێداویستییەکانی ناوخۆ لەئێستادا بە دۆلار کڕین و فرۆشیان پێوە دەکرێت.
وتیشی، لایەنی نێودەوڵەتی ناڕازین سەبارەت بە گواستنەوەی دۆلار لەلایەن ھەندێک لە بانکە ئەھلییەکان، بۆیە گواستنەوەی دۆلار لەلایەن بەشێک لەو بانکانەوە رەتکراوەتەوە.
بە وتەی راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، یەدەگی دراوی بیانی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مێژووی وڵاتەکە، بۆیە ھیچ نیگەرانییەک نییە و عێراق توانای ھەیە بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بەھای دینار و بەرزبوونەوەی دۆلاریش کاتییە و پەیوەستە بە رێکارە کارگێڕی و داراییەکان.
ئیدارەی وزەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا، تێکڕای ھاوردەی ئەمریکای لە نەوت بۆ ھەفتەی رابردوو بڵاوکردەوە، بەپێی ئەو راپۆرتە، ئەمریکا چوار ملیۆن و ٩٢١ ھەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا لە نۆ وڵاتەوە ھاوردە کردووە.
بە تەنھاش عێراق لە رۆژێکدا ٢٢٧ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئەمریکا کردووە، کە بەراورد بە ھەفتەی پێشووتر بڕەکەی کەمبووتەوە کە لە رۆژێکدا عێراق ٢٨٢ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئەمریکا کردبوو.
ھەر بەپێی راپۆرتەکە لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا، ئەمریکا زۆرترین نەوتی لە کەنەدا و مەکسیکەوە وەرگرتووە، دواتر وڵاتانی سعودیە و نەیجیریا زۆرترین نەوتیان ھەناردەی ئەمریکا کردووە.
ماجید جەعفەر بەڕێوەبەری دەستەی کارگێڕی کۆمپانیای دانا غاز رایگەیاند، پلانیان ھەیە ھاوشێوەی ھەرێمی کوردستان، لە داھاتوویەکی نزیکدا گرێبەستێک لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ئیمزا بکەن، بۆ وەبەرھێنانی غاز لە کێڵگەکانی باشوری عێراق.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کەرتی وزە لە عێراق ھێشتا وەبەرھێنانی زیاتری دەوێت، ھێواش ھەیە کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق چاکسازی بکات لەو کەرتە و چاوەڕوانی لێک نزیک بوونەوە لە نێوان بەغداد و ھەرێمدا دەکرێت.
بەیانی ئەمڕۆ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٦١ سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٤٠ سەنت، نرخی نەوتی تەکساسیش ٦٥ سەنت بەرزبووەو گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٨٤ سەنت بۆ بەرمیلێک.
دابەزینی بەھای دۆلار پاڵپشتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی کردووە، ھاوکات حکومەتی ئەمریکا رایگەیاندووە، بۆ پڕکردنەوەی یەدەگی ستراتیژی سێ ملیۆن بەرمیل نەوت دەکڕێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمساڵ نزیکەی ١٨٠ ملیۆن بەرمیلی لەو نەوتە بۆ دابەزینی بەھای نەوت بەکارھێنا، کە ئەو بڕەش ئاستێکی پێوانەییە کە ئەمریکا بڕیاری لەسەربدات.
"حەیان عەبدولغەنی" لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی عێراق بۆ نەوت و غاز ایگەیاند، پلانیان ھەیە بۆ وەبەرھێنان لەو غازەی ساڵانە بەھەدەر دەدرێت، تا دەگەنە ئەو ئاستەی رێگری لە سوتان و بەھەدەردانی تەواوەتی غاز بگرن، لەرێیەشەوە دەتوانن سودی لێوەربگرن بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا و تەنانەت ھەناردەکردنی.
بەپێی داتا رەسمییەکان، ساڵانە لە عێراق زیاتر لە ١٨ ملیار مەتر پێ سێجا غاز دەسوتێت و بەھەدەر دەچێت، بەوەش دەرفەتی عێراق لە وەبەرھێنان و بەکارھێنانەوەی ئەو غازە لە وزەی کارەبا و ھەناردەکردنی لەدەستدەچێت.