نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە چوار هەزار و 225 دۆلار، هەروەها نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 865 هەزار دینارە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 225 دۆلارە.

هاوکات نرخی یەک مسقاڵی عەیارە 21 بە 865 هەزار دینارە و مسقاڵێک عەیارە 18 بە 742 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها، مسقاڵێک عەیارە 22 لەو کانزا زەردە بە 906 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

جێگەی ئاماژەیە نرخی زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە رێژەی زیاتر ٪52 بەرزبووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت لە ساڵی 2024دا بەڕیژەی ٪27 رووی لە بەرزبوونەوەکرد.