ئایا ئیلۆن مەسک دەبێتە یەکەم تریلیۆنێر لە جیهاندا؟
محەمەد رزگار
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
ئیلۆن مەسک دەوڵەمندترین پیاوی جیهان نزیک دەبێتەوە لەوەی ببێتە یەکەم تریلیۆنەر لە مێژوودا.
ئیلۆن مەسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس، بەهۆی بوژانەوە و زیادبوونی پشکەکانی کۆمپانیای ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی، بۆ ماوەیەکی کاتی سەرمایەی پوختی گەیشتە 500 ملیار دۆلار و دواتر کەمێک دابەزی لەئێستادا هاتووەتە خوار نیو تریلیۆن دۆلار.
گۆڤاری ریەڵ تایم بلیۆنێر، بڵاویکردوەتەوە، ، سەرمایەی مەسکی تەمەن 54 ساڵ، لە رۆژی چوارشەممە رابردوودا گەیشتە 500.1 ملیار دۆلار.
لیستی فۆربسی بۆ ملیاردێرەکان ئاشکرایکردووە، لە دوای مەسکەوە لاری ئێلیسۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆراکڵ، بە سەرمایەی پوختی 350.7 ملیار دۆلار لە پلەی دووەم دێت، پاشان مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مێتا دێت، بە سەرمایەی پوختی 245.8 ملیار .



