ئابووریئابووری

راپۆرتی مانگانەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، ئەمڕۆ شەممە، ئاشکرای کرد کە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە نێو وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکەدا، بەهۆی لێکەوتەکانی داخرانی گەروی هورمز و پەرەسەندنی گرژییە سەربازی و سیاسییەکانی ناوچەکەوە، بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی 35 ساڵی رابردوودا دابەزیوە.

لە راپۆرتەکەدا، هاتووە: بەهۆی پەککەوتنی پرۆسەی هەناردەکردن و جووڵەی کەشتیوانیی نەوت لە رێگەی گەروەکەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی سعوودیە بە رێژەی 42٪ پاشەکشەی کردووە، کە ئەمەش نزمترین ئاستی تۆمارکراوی ئەو وڵاتەیە لە دوای ساڵی 1990وە.
هاوکات وڵاتی کوێتیش نزیکەی 75٪ی توانای بەرهەمهێنانی خۆی لەدەستداوە.

راپۆرتەکەی ئۆپێک ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم قەیرانە قورسە هاوکات بووە لەگەڵ گورزێکی نوێ بۆ سەر رێکخراوەکە کە ئەویش بڕیاری کشانەوەی دەوڵەتی ئیمارات بوو لە ئۆپێک، هەنگاوێک کە نیگەرانییەکی بەربڵاوی لەسەر ئاستی جیهان سەبارەت بە یەکڕیزیی هاوپەیمانێتییە نەوتییەکە و توانای بەڕێوەبردنی بازاڕ لە قۆناغی داهاتوودا دروست کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشبینی دەکرێت ناجێگیری و هەڵبەز و دابەزی توند لە نرخەکانی نەوتدا لەسەر ئاستی جیهان بەردەوام بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسانی ئەمریکا ئەگەری ئەوەیان وروژاند کە چین نەوتی زیاتری ئەمریکی بکڕێت، ئەمەش دوای گفتوگۆکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ و شی جین بینگ، سەرۆکانی هەردوو وڵات کە پێنجشەممە لە پەکین بەڕێوەچوو.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا کە دوای کۆبوونەوەی لوتکەی نێوانیان بڵاوکرایەوە و زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند، رایگەیاند کە "شی جین بینگ" ئارەزووی خۆی نیشانداوە بۆ کڕینی نەوتی زیاتری ئەمریکی، ئەوەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی پشتبەستنی وڵاتەکەی بە گەروی هورمز.

ماوەیەکی کەم دوای ئەوە، "سکۆت بێسێنت" وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بە تۆڕی "CNBC"ی راگەیاند کە هەردوو سەرۆک پرسی کڕینی وزەی زیاتریان لەلایەن پەکینەوە تاوتوێ کردووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەرهەمهێنانی نەوتی "ئالاسکا" بژاردەیەکی سروشتی دەبێت بۆ چین.

لە لایەکی ترەوە، لە هیچکام لەو کورتە هەواڵانەی کە میدیا رەسییەکانی چین دەربارەی کۆبوونەوەکە بڵاویانکردووەتەوە، ئاماژە بە کڕینی نەوت نەکراوە، هەروەها وەزارەتی دەرەوەی چین تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکان بۆ لێدوان لەمبارەیەوە نەداوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق باس لە کەمبووەنەوەی قەرزە دەرەکییەکان و ئیمزاکردنی گرێبەستەکانی عیراق دەکات.

محەمەد شیاع سودانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ماوەی سێ ساڵی تەمەنی حكومەت متمانەمان بۆ خەڵك گەڕاندوەتەوە و دوو دڵ نەبووین لە بەگژداچوونەوەی ئاستەنگییەكان، عیراق گرێبەست و رێككەوتنی لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكانی جیهان ئیمزا كردووە، هەروەها توانای گشتی پاڵاوتنی پاڵاوگەكانی عیراق بەرزبوەتەوە

سودانی وتیشی: قەرزە دەرەكییەكان لە ماوەی چوار ساڵدا لە 13 ملیار دۆلارەوە كەمبوەتەوە بۆ 10 ملیار دۆلار، هەروەها گەیشتوینەتە دابینكرنێكی ناوازە لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ.

محەمەد شیاع سودانی ئاماژەی بەوەشدا: 1143 بینای نوێی خوێندنگەمان دروست كردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 108 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرەڕای گرژییەکانی ناوچەکەوە  و داخستنی گەروی هورمز،  نرخی نەوت کەمێک دابەزی بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 106 دۆلار و51 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە  100دۆلار و 93 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا لیستی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران و موچەخۆران هەرێمی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی لیستەکە بە سێ رۆژ تەواوی موچەی مانگی نیسان دابەش دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایدا هاتووە؛ رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ( 13 ی ئایاری 2026 ) دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی شەممە  رێکەوتی ( 16 ی ئایاری 2026 ) کۆتایی بەدابەشکردنی موچە دێت.

دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە لەگەڵ ئەوەی بەپێی لیستەکە موچەی خانەنشینانی سەربازی بە شێوەی کاش رۆژی پێنج شەممە دابەش دەکرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی لەڕێی پرۆژەی هەژماری من موچە وەردەگرن دەتوانن سبەی چوار شەممە موچەکانیان لە رێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.

 دابەشکردنی موچەش بەمشێوەیەیە؛

سبەینێ چوارشەممە 13 ی ئایاری 2026

  • خانەنشینی شارستانی

  • زیندانیانی سیاسی + بەرکەوتوانی کیمیاباران

  • کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان

  • خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

  • پەروەردە

  • تەندروستی

  • خانەنشینی پێشمەرگە

  • خاوەن پێداویستی تایبەت

  • مافی مرۆڤ

  • دەستەی دەسپاکی

  • دەستەی وەبەرهێنان

  • دەستەی ژینگە

  • دەزگای مین

  • ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم

  • کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن

  • دیوانی چاودێری دارایی


رۆژی پێنجشەممە 14 ی ئایاری 2026

  • کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

  • ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

  • دارایی و ئابووری

  • ناوخۆ

  • داد

  • ئەنجومەنی دادوەری

  • پلان دانان

  • بازرگانی و پیشەسازی

  • سامانە سروشتییەکان

  • گواستنەوە و گەیاندن

  • کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

  • شارەوانی و گەشتوگوزار

  • کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

  • ڕۆشنبیری و لاوان

  • کارەبا

  • ئەوقاف و کاروباری ئایینی

  • هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن

  • سەرۆکایەتی پەرلەمان

  • سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران

  • سەرۆکایەتی هەرێم


رۆژی شەممە 16 ی ئایاری 2026

  • پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)

  • یەکەی 70 و یەکەی 80

  • ب. پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان

  • ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق ئامادەیی بۆ هەناردەكردنی زیاتر لە سێ‌ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەگەیەنێت.

محەمەد عەبادی بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندووە، هەركاتێك رەوشی گەروی هورمز ئاساییی بێتەوە و كۆت و بەندەكان هەڵبگیرێن، عیراق لە روی تەكنیكییەوە ئامادەیە بۆئەوەی تەنها لە ماوەی یەك هەفتەدا هەناردەی نەوت بە بڕی سێ‌ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە دەستپێبكاتەوە و هەناردەی بازاڕەكانی جیهانی بكات.

وتیشی، لە ئێیستادا هەناردەی نەوت لە كێڵگەكانی كەركوكەوە لە رێی هێڵی ستراتیژی جەیهانەوە بە بڕی 200 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەردەوامە و هەوڵیش هەیە بۆئەوەی رێگەكانی هەناردەكردنی نەوتی عیراق زیاد بكرێت بەو ئامانجەی چیتر پشت بە یەك رێگە نەبەسترێت.

 رۆژی دوو شەممەش دوو كەشتیی نەوتهەڵگری گەورە كە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی عیراقیان پێبووە، بە گەرووی هورمزدا تێپەڕین.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 12ـی 5ـی 2026، نزیكەی 300 ملیار دینار لە بەغدادەوە بۆ تەواوكاری موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، بە کۆی گشتی بڕی 961 ملیار و 736 ملیۆن دینار خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

وەزارەتی دارایی هەرێمیش لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی موچەی مانگی نیسان، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی 16 ملیار و 624 ملیۆن و 814 هەزار و 478 دیناری لە تەمویلی موچەی مانگی نیسان نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی موچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
زیاتر لە 663 ملیار دینار بۆ هەرێم نێردرا و وەزارەتی داراییش دەڵێت چاوەڕوانین هەموو تەمویلەکە بگات.
 
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، 663 ملیار و 805 ملیۆن دینار وەک بەشێک لەتەمویلی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ تەواوی پارەی موچە لەلایەن بەغدادەوە بنێردرێت و دواتر راستەوخۆ خشتەی موچە ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 105 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە  و داخستنی گەروی هورمز، نەگەیشتنە رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا بۆ کردنەوەی گەروەکە،  نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆمارکردوە و  بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ،  بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 105 دۆلار و55 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە 99 دۆلار و 96سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق ئیمزای لەسەر خەرجكردنی موچەی مانگی چواری هەرێمی كوردستان كرد.

بێستون سەلام پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا وەزیری دارایی عیراق ئیمزای لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی چواری هەرێمی کوردستان کردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو) رایگەیاند، پێوەرەکانی نرخی خۆراک لە مانگی نیساندا بە رێژەی 2% بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزبووەتەوە، کە ئەمەش بەرزترین ئاستە لە دوای ساڵی 2023ـەوە تۆمار کرابێت.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکرد کە: زەیتی رووەکی زۆرترین رێژەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە. هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو دەگەڕێتەوە، کە وایکردووە خواست لەسەر زەیتی رووەکی بۆ پیشەسازی سووتەمەنی زیندەیی زیاد بکات.

جەختیشی کردەوە: نیگەرانییەکان لە کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا کاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر گرانبوونی نرخەکان.

رێکخراوی فاو رونیکردەوە کە: نرخی گەنم بە رێژەی 0.8% بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی وشکەساڵی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا، جگە لە گرانبوونی نرخی پەین کە پەیوەندی بە شەڕ و ململانێکانەوە هەیە.

رێکخراوی "فاو" ئاماژەی بەوە کردووە کە رەنگە جوتیاران لەمساڵدا روو لە چاندنی ئەو بەرهەمانە بکەن کە پێویستیان بە پەینی کەمترە و واز لە چاندنی گەنم بهێنن؛ ئەم هەنگاوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خستنەڕووی گەنم لە بازاڕەکاندا و دووبارە بەرزبوونەوەی نرخەکەی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ یەكەمجار لەدوای 36 ساڵ بەرهەمهێنانی نەوت لە رێكخراوی ئۆپك بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزی.

ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاندووە، بۆ یەكەمجار لەدوای ساڵی 1990ـەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە رێكخراوی ئۆپیك بۆ نزمترین ئاست دابەزی و رۆژانە تەنها 20 ملیۆن و 55 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت.

بەپێی بلومبێرگ، ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆپیك رۆژانە 420 هەزار بەرمیل نەوت كەمیكردووە و هۆكاری سەرەكی دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزییە سیاسییەكانی پەیوەست بە دۆسیەی ئێران و كەمبوونەوەی هەناردەی نەوت لە وڵاتانی كەنداو.


لەلایەكی ترەوە كشانەوەی ئیمارات لە ئۆپیك كاریگەریی لەسەر هاوسەنگی بەرهەمهێنان لەناو رێكخراوەكەدا دەبێت.

كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت مەترسی لەسەر دابینكردن و نرخی سوتەمەنیەكانی تر و هەڵاوسان و سستبوونی ئابوری جیهان زیاد دەكات.

سەرەڕای ئەوەش، ئۆپیك پڵەس بڕیاریداوە بۆ سەقامگیركردنی بازاڕ لە مانگی حوزەیراندا بەرهەمهێنان بە رێژەیەكی كەم زیاد بكاتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 108 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرەڕای گرژییەکانی ناوچەکەوە  و داخستنی گەروی هورمز،  نرخی نەوت کەمێک دابەزی بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ و  بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 108 دۆلار و08 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە  100دۆلار و 40 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، قەبارەی داهاتەكانی لە بودجەی گشتیدا بۆ دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە زیاتر لە 15 تریلیۆن دینار.

بەپێی ئەو داتا و خشتانەی وەزارەتی دارایی عیراق ئەمرۆ بڵاویكردووەتەوە، كۆی گشتی داهاتەكان لە مانگی مانونی ئەكەم و شوبان ساڵی 2026  گەیشتووەتە 15 تریلیۆن و 708 ملیار و 703 ملیۆن دینار، ئەو ژمارەیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2025، بە رێژەی ١٣٪ دابەزیوە، كە ساڵی رابردوو 117 تریلیۆن و 427 ملیار دینار بووە.

سەبارەت بە وردەكاریەكانی ئەو داهاتانەش وەزارەتی نەوتی عریاق راگەیاندوە، داهاتی نەوت 13 تریلیۆن و 127 ملیار دیناربووە، داهاتی نانەوتی دوو ترلیۆن و 581 ملیار دیناربووە، داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان، 120 ملیار دینار رادەستی گەنجینەی دەوڵەت كراوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆی گشتی خەرجییەكانی دەوڵەتیش 16 ترلیۆن و 978 ملیار دیناربووە كە لەو بڕەش زیاتر لە 13 ترلیۆن دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و موچەی خانەنشنی و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی خەرجكراوە.

ئەمە لە كاتێكدایە، عودەی عەواد، سەرۆكی كوتلەی سادقون لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، حكومەت لە مانگی یەكەوە تا ئێستا بڕی نۆ تریلیۆن دیناری لەناوخۆدا قەرز كردووە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 108 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرەڕای گرژییەکانی ناوچەکەوە  و داخستنی گەروی هورمز،  نرخی نەوت کەمێک دابەزی بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ و  بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 108 دۆلار و11 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە 101دۆلار و 65 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیادبوونێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەمەش عیراق سەرکەوت بۆ پلەی چوارەم لە نێوان ئەو وڵاتانەی زۆرترین نەوت هەناردەی بازاڕەکانی ئەمریکا دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا، تێکڕای هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە حەوت وڵاتی سەرەکییەوە گەیشتووەتە نزیکەی5.236 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەمەش دابەزینێکی بە بڕی1.386ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا تۆمارکردووە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە6.622 ملیۆن بەرمیل بوو.

ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تێکڕای هەناردەی عیراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان گەیشتووەتە 195 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە بە بڕی 147 هەزار بەرمیل زیادی کردووە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە تەنها 48هەزار بەرمیل بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...910111213...48