سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ڕایگەیاندووە، "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنەکە جارێکی تر دەرگای خۆ کاندید کردن بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکاتەوە.
ئەوەش دوای ئەوەی دوێنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەھۆی نەبوونی نیسابی یاساییەوە نەیتوانی کۆبێتەوە، کە بڕیار بوو سەرۆک کۆمارێکی نوێ لە نێوان ٢٥ کاندید ھەڵبژێرێت.
"تەحسین خەفاجی" ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ھاوکاری و ھەماھەنگی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشدا کە بۆ ڕووبەڕوونەوەی تیرۆریستانی داعش بەڕێوەچوو، ناونیشانێکی نیشتمانیی گەورەیە و بەڵگەیە و بۆ یەک گیانیی نیشتمانی و ئامانجی ھاوبەش.
دووپاتیشیکردووەتەوە ئەو ھاوکارییە بەڵگەی بەردەوامیی کاری ھاوبەشە بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییە جیاوازەکان.
ڕۆژی دووشەممە شانەی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە کۆتاییھاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سنوری میحوەرەکانی ٥ و ٦ بە سەرکەوتویی ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە، کێوماڵ کردنی ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی بوو، کە دەکەونە سنوری ناحیەی سەرگەڕان و پەلکانە و باکور و خۆرھەڵاتی چیای قەرەچووغ.
حامد موسەوی، ئەندامی ھاوپەیمانیی فەتح، ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە، کەناڵی نوێی بۆ دانوستان لەگەڵ ڕەوتی سەدر و ھاوپەیمانەکانی کردووەتەوە و ئامانج لە دیدارە تاکەکەسیەکانی نێوان ئەندامانی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگییش، گەیشتنە بە بڕیاری ھاوبەش.
وتیشی، لە ڕۆژانی داھاتوودا لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی نوێ ڕوودەدەن، کە کاریگەری ئەرێنیان لەسەر پڕۆسەی سیاسی دەبێت، چونکە بۆ ھەمووان ڕوون بووەوە، کە ھیچ لایەنێک ناتوانێت بە بێ پێکھێنانی ھاوپەیمانیەتی فراوان لەسەر ئاستی پێکھاتەکان، حکوم بکات.
عێراق لە دوای ھەڵبژاردنی پێشوەختەوە، دووچاری چەقبەستوویی سیاسی بووە، بە ھۆی ڤیتۆی موقتەدا سەدریش لەسەر بەشداریکردنی نوری مالکی لە حکومەتی داھاتوو، کۆبوونەوەکانی نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە و ڕەوتی سەدر، ئەنجامیان نەبووە.
"د.شوان شاکر" یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خانەقین رایگەیاند، زیاتر لە ھەفتەیەکە ئامارەکانی کۆرۆنا لە خانەقین بەرزبوونەتەوە و رۆژانە زیاتر لە ٢٥ حاڵەت تۆمار دەکرێت، داواشی لە ھاووڵاتیان کرد زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن و ڤاکسین وەربگرن، وتیشی تا ئێستا کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە قەزاکە تۆمار نەکراوە.
رۆژانە لە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین و بنکە تەندروستییەکانی قەزاکە، زیاتر لە ٢٠٠ پشکنینی کۆرۆنا دەکرێت و ١٠٠ بۆ ١٥٠ ژەم ڤاکسین دەدرێتە ھاووڵاتیان.
لە داواکەدا بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەوەکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی تەواوبوونی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران و پێداویستییەکانی ھەردوو مادەی ٥٤ و ٥٥ ی دەستور و تەواوبوونی پێداویستییەکانی مادەی ٧٠ی دەستوری تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، داوای لێکدانەوەی مادەی ٧٢ دەستوری کردووە .
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکردووە، دەقی دەستور چارەسەری ئەو داوا دەستورییەی نەکرووە، کە لەبڕگەی دووی مادەی ٧٢دا ھاتووە، ئاماژە دەدات بە دەسەڵات و بەردەوامبوونی سەرۆک کۆمار لە ئەرکەکانی، بۆ ئەوەی بۆشایی دەستوریی دروست نەبێت.
بە گوێرەی مادەی ٧٢ی دەستور لە خاڵی ئەلیفی بڕگەی دووەمدا دەڵێت، ویلایەتی سەرۆک کۆمار بە کۆتایی ھاتنی خولی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی دێت.
خاڵی (ب) دەڵێت، سەرۆک کۆمار بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی دوای ھەڵبژاردن و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێ، بەو مەرجەی سەرۆک کۆماری نوێ لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ دوای یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە ھەڵبژێردرێت.
لەسەر ڕێگای کەرکوک - دوبز سوپای عێراق ھێرشیکردە سەر ژمارەک تیرۆریستی داعش و ھەڵاتن .
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای ئەوەی ھێزەکانی سوپای عێراق لە رێگەی کامێرای حەرارییەوە ژمارەیەک داعشیان بەدیکردووە لەسەر رێگەی سەرەکی کەرکوک - دوبز، ھێرشیان کردووەتە سەریان و ھەڵاتوون، پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، دوای ھێرشەکەی سوپای عێراق بۆ سەر ئەو داعشانە رێگەی سەرەکی کەرکوک - دوبز داخراوە وھێزێکی زۆریش لەناوچەکە بڵاوەی پێکراوە.
شەوی رابردوو، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە کۆبووەوە، بە پێی زانیاری سەرچاوەکان، قائانی و سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی، دواین پێشھاتەکانی تایبەت بە ھەڵبژادنی سەرۆک کۆماری عێراق و ھاوپەیمانییە سیاسییەکانیان تاوتوێ کردووە و باسیان لە رەوتی دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەت کردووە، بە تایبەتی دوای بڕیارەکەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، بۆ راگرتنی دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.
ئەوە یەکەم سەردانی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس نییە بۆ بەغداد، مانگی رابردووش دوو جاری تر سەردانی بەغدادی کردووە، ئامانجی ھەموو سەردانەکانیشی لێکنزیککردنەوەی لایەنە شیعەکان و بەشداری پێکردنیانە لە حکومەتی داھاتوو.
قاسم ئەعرەجی رایگەیاندووە، گورزێکی ئاسمانی ئاراستەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە کراوە و ژمارەیەکیان کوژراون، کە تیرۆریستی لوبنانی لە نێویاندا ھەبووە.
وتیشی، بڕیارە بەمنزیکانە وەزیری ناوخۆی لوبنان سەردانی بەغداد بکات و بوونی تیرۆریستانی لوبنانی لە عێراق تاوتوێ دەکەن.
ئەعرەجی ئەوەشی خستەڕوو، عێراق لە دژی ئێران پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا نییە و لە دژی ئەمریکاش پەیوەندی لەگەڵ ئێران نییە، رەتیشیدەکەنەوە خاکی عێراق ببێتە ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی تر و ھەر بیانییەک رێز لە سەروەری و یاساکانی عێراق بگرێت، پێشوازی لێدەکەن.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دەستکەوتنی زانیاری ھەواڵگیری و بە ھاوکاری ھاووڵاتیان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تەقینەوەکان توانیویانە دوو بۆمب پوچەڵ بکەنەوە، کە ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی بازاڕێکی میللی بەغداد لە ناوچەی "شەعب" بکەنە ئامانج.
راشیگەیاند بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان پشتێنەی ئەمنی لە ناوچەکە دروست کراوە.
ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد، داواشی لە ھاوڵاتیان کرد ھاوکاریان بن و لە ئەگەری تێبینی کردنی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندییان پێوە بکەن.
عۆن زیاب وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سوریا لەسەر پشکی ئاوی عێراق لە روباری فورات رێککەوتوون، ئامانجی رێککەوتنەکەش یەکخستنی ھەڵوێستەکانی بەغداد و دیمەشقە، لە دانوستانەکانیان لەگەڵ تورکیا لە بارەی پشکی ئاو لە روبارە ھاوبەشەکان.
وتیشی، ئێستا رێژەی ئەو ئاوەی لە تورکیاوە دەگاتە سنوورەکانی سوریا، لە ٥٠٠ مەتر سێجا لە یەک چرکە تێناپەڕێت، کە لە ھەر ٢٩٠ مەتر سێجا ئاو لە یەک چرکەدا، ٥٨٪ی بۆ عێراقە.
بە پێی ئەو رێککەوتننانەی لە کۆتایی سەدەی رابردوو لە نێوان عێراق و سوریا و تورکیا کراوە، پشکی ئاوی عێراق لە روباری فورات کە لە تورکیاوە ھەڵدەقوڵێت و بە سوریادا دەگاتە عێراق، ٥٨٪ە و بۆ سوریاش ٤٢٪ە.
رۆژی یەکشەممەش، مەھدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت، لەسەر پرسی ئاو لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سوریا و تورکیا لە شاری بەغداد.
بڕیاربوو ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوەو ھەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆمار بکرێت، بەڵام بەھۆی بایکۆتی فراکسیۆنە سەرەکییەکان، تەنھا ٥٨ پەرلەمانتار ئامادەبوون و نیسابی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە تەواونەکرا.
حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سبەینێ کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەکات بۆ یەکلاکردنەوەی لیژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەو پێیەی ھەنگاوێکی گرنگ و سەرەکییە لە کاری یاسادانان و چاودێری.
وتیشی، لە دانانی ئەندامانی لیژنەکان پسپۆڕیی و لێھاتوویی لەبەرچاو دەگیرێت ، بەھێزی ئەنجومەنی نوێنەران ، بەندە بە بەھێزی سەرۆکایەتییەکان و ئەندامان و گێڕانی رۆڵی پێویست لە کاراکردنی ئەرکی پەرلەمانتاری و چاودێریکردن.
لەلایەکی ترەوە فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران نوسراوێکی ئاراستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ رەوانەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢.
کۆرن فلایشەر بەرێوەبەری فاو لە وتەیەکدا لە کۆنگرەی ھەرێمایەتی بۆ خۆرھەڵاتی دوور لە بەغداد ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکەیان ٥٥٠ کیلۆمەتر کەناڵی ئاودێری دروستکردووە و بە درێژایی ٧٥٠ کلیۆمەتر ڕێڕەوی ڕوبارەکانی پاککردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆگرامی خۆراک و کشتوکاڵ، ھۆیەکانی دەستبەرکردنی زیادکردنی بەرھەمی بۆ جوتیارەکان دەستبەر دەکات و پلانیشی ھەیە بۆ داھاتوو، بۆ ئەوەی بتوانن بە ھاوکاریی لەگەڵ حکومەتی عێراق، ڕێژەی ھەژاریی کەمبکەنەوە.
جەختیشیکردەوە، تاقیکردنەوەکانیان لە عێراق سەرکەوتوو بووە، وەک پشتیوانییەک لە ھەوڵەکانی حکومەت، بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ سەرجەم دانیشتوان و ھاوکاریکردنی ناوچە گوندنشینەکان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی دادوەریی عێراق بڕیاریدا، بە تەرخانکردنی پاداشتێکی گەورە، بۆ ھەر کەسێک کە زانیاری بدات لەسەر ئاشکراکردنی تاوانی تیرۆرکردنی دادوەر ساعیدی.
لە لایەکی دیکەوە ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانەی تیرۆر کردنی دادوەر ئەحمەد فەیسەڵ ساعیدی کرد و داوای لە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد، ئەنجامدەرانی تاوانەکە ئاشکرا بکەن.
ڕۆژی شەممەی رابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو لە شاری عەمارەی باشور عێراق لە نزیک دادگای تێھەڵچوونەوەی میسان، تەقەیان لە دادوەر ئەحمەد فەیسەڵ ساعیدی کرد و تیرۆریان کرد.
بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ کاروانێکی سەربازی لە سەماوە لە رێگەی بۆمبی چێنراوەوە کراوەتە ئامانج و بە چەند دەقیقەیەکیش دوای ئەو رووداوە لە رێگەی سەرەکی سەماوە دیوانیە کاروانێکی تری سەربازیی ئەمریکا کراوەتە ئامانج. بەڵام لە بارەی زیانەکانەوە ھیچ زانیاریییەک ئاشکرا نەکراوە.
بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ لە دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەرکردنی ھێزی بیانی لە وڵاتدا چەندین جار ھێرش کراوەتە سەر بیانییەکان.