عیراقعیراق

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، ھێزێکی تایبەتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی میسان دوای کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگری ورد، توانیان (حەسەن تەڕاد غلیەم) دەستگیر بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباری دەستگیرکراو پێشتر بە گوێرەی مادەی ٤ی تیرۆر، فەرمانی دەستگیرکردنی ھەیە و لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لە ناحیەی مەشرەح لە پارێزگای میسان دەستگیرکراوە.

لە ماوەی ڕابروودا لە پارێزگای میسان بە دەیان کەس تیرۆر کراون و ڕووداوەکانیش ناڕەزاییەکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا، بە تایبەتی دوای تیرۆرکردنی فەیسەڵ ساعیدی دادوەری تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە ماددە ھۆشبەرەکان لە پارێزگاکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاقیە خزعەلی پسپۆڕی یاسایی ڕایگەیاند، ناردنی یاسای بودجە تەنھا لە دەسەڵاتی حکومەتی نوێی عێراقدایە و قسەکردن و بەھانە ھێنانەوەش بۆ ڕازیبوون بە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە لایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە، یەکێکە لە پێشێلکارییە دەستوریی و یاساییەکانی دیکە.

ڕوونیشیکردەوە، حکومەتی ئێستا کاربەڕێکەرە و بە ھیچ شێوەیەک مافی ئەوەی نییە ھیچ پڕۆژەیاسایەک ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات، تا ئەو کاتەی حکومەتی نوێ پێکدەھێنرێت.

باسی لەوەشکرد، یاسا زۆر ڕوون و ئاشکرایە و حکومەتی داھاتوو پابەندە بە پێشکەشکردنی تێڕوانینێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی جیاواز لەوانی پێشتر، بە مەبەستی باشترکردنی ڕەوشی وڵات بە گشتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زورغام مالیکی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، بەھۆی بڕیاری موقتەدا سەدرەوە، گفتوگۆکانی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر بە تەواوی ڕاگیراوە. وتیشی، بەو پێیەی چوارچێوەی ھەماھەنگی و کوتلەی سەدر گەورەترین کوتلەی پەرلەمانین، بەڵام تا ئێستا ھیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ھەردوولا نەکراوە.

جەختیشیکردووەتەوە، بە بێ ڕێککەوتن لە نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی، کوتلەی سەدر ناتوانێت لە ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆک کۆمار تێپەڕێنێت.

چاودێرانی ڕەوشی سیاسی عێراقیش دەڵێن، بەردەوامی ناکۆکی و ڕێکنەکەوتنی کوتلە سیاسییەکان، ھەڕەشەیە لەسەر یەکێتی خاکی عێراق و ڕەوشی سیاسی و ئەمنی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عالیە نسەیف لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ھەڕەشە ھەیە لەسەر ئەو بریکاری وەزیری و بەڕێوەبەرە گشتیانەی کە سەر بەوانن، و مەترسی دوورخستنەوە و پەراوێزخستیان لەسەرە.

باسی لەوەشکردووە، ئەگەر بەشداری حکومەتی داھاتوو نەکەن، یان ھەر کەموکوڕییەکی تیا بێت، ئەوا بژاردەی ئەوان جوڵاندنی شەقامی عێراقی دەبێت.

عالیە نسەیف ڕوونیکردەوە، بەھۆی ھەوڵی ھەندێکەوە بۆ پەراوێزخستنی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، چاوەڕوان دەکرێت بچنە دەرەوەی پڕۆسەی سیاسی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادوەرانی دۆسییەکانی گەندەڵی و تیرۆر و مادە ھۆشبەرەکان و کەسانی لە یاسا دەرچوو، لە دیارترین ئەو دادوەرانەن کە لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە مەترسی تیرۆرکردنیان لەسەرە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ھەفتەی ڕابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو لە نزیک سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەی میسان، تەقەیان لە دادوەر فەیسەڵ ساعیدی دادوەری دۆسیەی مادە ھۆشبەرەکان کرد و تیرۆریان کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وائیل ڕیکابی لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، کۆبوونەوە و دیداری بەردەوام لە نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر بەردەوامە، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە ھیچ ناکۆکییەکی شەخسی نییە لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و خودی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنانەت ئەگەر چوارچێوەی ھەماھەنگی گەورەترین کوتلەش بێت، ئەوا جەختدەکاتەوە دەبێت لەگەڵ کوتلەی سەدر بچێتە ئەنجومەنی نوێنەران نەک بە تەنھا، بۆیە دەبێت کوتلەی سەدر ھەنگاوی تر بنێن، بە مەمبەستی لێکنزیکبوونەوەی زیاتر.

ئەو وتانەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یا لە کاتێکدایە، تا ئێستا موقتەدا سەدر چەند جارێک دووپاتیکردووەتەوە، بەھۆی بەشداری نوری مالکییەوە، خواستی ھاوپەیمانیەتی نییە لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگیدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژی ٩ی شوبات سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسراوێکدا بڕیاریدا بە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بەڵام بەھۆی پشووی ڕۆژانی ھەینی و شەممە بڕیارە سەعات سێی دوانیوەڕۆی یەکشەممە وادەکە کۆتایی بێت.

بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا سێ کەسی تر خۆیان کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، لە قۆناغی یەکەمیشدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ناوی ٢٥ کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پەسەند کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوری مالیکی لە تویتێکدا وێڕای دەستخۆشی، داوای لە لیژنەی نێوان سەدر و خەزعەلی کردووە بە زووترین کات ئەو ڕەوشە ئاڵۆزەی لە میسان سەریھەڵداوە کۆتایی پێبھێنن.

مالیکی داواشیکردووە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی دەستیان لە کوشتنەکانی  میساندا ھەیە بۆ ئەوەی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر بکرێن.

ماوەی ھەفتەیەکە  گرژی و ئاڵۆزی پارێزگای میسانی گرتووەتەوە، لانیکەم پێنج کەس لە پارێزگاکە کوژراون، بەشێک لە کوژراوەکانیش لایەنگری ڕەوتی سەدر و عەسائیبی ئەھلی حەقن، لە ئێستادا لیژنەی نێوان سەدر و خەز عەلی بۆ چارەسەری ئاڵۆزییەکانی میسان کۆبوونەوەیان کردووە و چەند بەرپرسێکی پارێزگاکەش لە پۆستەکەیان دوورخراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە دەستپێشخەرییەکەدا داوای لە ھەموو لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان کردوە قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندی و دانوستان دەستپێبکەن و ھاوبەشیی راستەقینە بۆ بەرێوەبردنی ولات دروست بکەن. 


داواشی لە رەوتی سەدر و لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان کردوە دانوستان بکەن بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی بۆ خزمەتکردنی وڵات بە جۆرێک کە دور بێت لە بەش بەشێنە. 


جەختیشکراوەتەوە لەوەی کە دەبێت کوتلەکانی پەرلەمان رێکبکەون لەسەر پێوەرەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانێکی بەھێز و بەتوانا کە بتوانێت ئەم قۆناغە تێبپەرێنێت و پێکھێنانی حکومەتیش بەپێی پێوەرەکانی دەست پاکی و توانا بێت تا بتوانێت بریار و ھەنگاوی گرنگ لە بەرژوەندی عێراقییەکان بنێت . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


(حاکم زاملی) جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ھەندێک کەس و لایەن دەیانەوێت لە ناوچەکانی باشوری عێراق ئاژاوە و شەڕی مەزھەبی دروست بکەن، بە تایبەت لە پارێزگای (میسان).
زاملی داوای لە ھێزە ئەمنییەکان کردووە ڕێگە بە ھێزە نایاساییەکان نەدەن ئاسایشی پارێزگاکە تێکبدەن، داوای لە سەرۆک ھۆزەکانیش کردووە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و ڕێگە نەدەن خوێنی ھاوڵاتیان بڕژێت.
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە پارێزگای (میسان) گرژی و ئاڵۆزی کەوتووەتە نێوان بەشێک لە گروپە چەکدارەکانەوە و حکومەتی عێراقیش ھەوڵ دەدات ڕەوشەکە ئارام بکاتەوە و ئاسایش بۆ ناوچەکانی پارێزگاکە بگەڕێنێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی پەیوەندییە تەلەفونیەکەی مستەفا کازمی و ئۆلاڤ شۆڵز بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کازمی ستایشی ڕۆڵی ئەڵمانیای لە شەڕی دژی داعش کرد و جەختی لە گرنگی ھەماھەنگییە ئەمنی و ھەواڵگیرییەکانی بەغداد و بەرلین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە.

لە بەشێکی تری پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لە بارەی پرسی کۆچبەرانی عێراقییەوە قسەیان کرد و جەختیان لە ڕێکارەکان بۆ پاراستنی سەلامەتیان کردەوە.

ھاوکات مسەفا کازمی ڕایگەیاند، بازاڕی عێراق بە ڕووی وەبەرھێنانەران و کۆمپانیا ئەڵمانیەکاندا کراوەیە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مەھدی عەبدولکەریم شەمەری) بەڕێوەبەری ناحیەی (کەنعان) لە دیالە ڕایگەیاند، زیادبوونی کردەوە تیرۆستییەکان لە ناوچەکانی نێوان پارێزگای دیالە و بەغداد ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ھەردوو پارێزگاکە، بە تایبەت دوای زیادبوونی جموجوڵەکانی تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانە.

(شەمەری) وتیشی، نزیکەی ٣٠ گوندی ناوچەکە بوونەتە لانکەی تیرۆریستانی داعش و بۆشاییەکی زۆری ئەمنیش دروستبووە، بۆیە پێویستە ھێزە ئەمنییەکان بۆشاییەکان پڕ بکەنەوە و لە ڕێی کامێرای حەرارییەوە چاودێری جموجوڵی تیرۆریستان بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ جاری دووەم دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە، لەمرۆوە فۆڕمی خۆکاندیدکردن بڵاودەکرێتەوە.

لە نوسراوێکدا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریداوە بە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار و  لە رۆژی چوارشەممە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەو بریارەی ئەنجومەنی نوێنەران کاردانەوەی لێکەوتەوە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بە نا یاسایی ناوی دەبەن .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە حەنانە پێشوازیکرد لە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و دوای دیدارەکە بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، قائانی نامەیەکی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی داوەتە سەدر.
ئاماژە بەوەشکراوە، خامنەئی دژی پەرتەوازەبوونی ناو ماڵی شیعە وەستاوەتەوە و داوای لە سەدر کردووە، ھەموو ھێزی خۆی بە یەکخستنی ناو ماڵی شیعە بەکاربھێنێت، لەبەرامبەردا موقتەدا سەدر رایگەیاندووە، کار لە سەر پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە دەکات بە بەشداری ھەندێک لایەنی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە، بەڵام دژی بەشداریکردنی نوری مالیکییە لە حکومەتی زۆرینەدا.
دوای کۆبونەوەکەش موقتەدا سەدر لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی، نە خۆرھەڵاتی و نە خۆرئاوایی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی سەردانی پارێزگای میسانی کرد و ڕایگەیاند، عێراق بە ڕەوشێکی سیاسی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و لە قۆناغێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەدان و نابێت ھیچ کەسێک ئەو ڕەوشە بۆ نانەوەی پشێوی بقۆزێتەوە. وتیشی، پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناکۆکی لە سودی ھیچ کەسێکدا نابێت و باجەکەی دەدەن.

کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، ھەموو تاوانباران سزا وەردەگرن و ھیچ کەسێک لە سەروو یاساوە نییە، دواتر کازمی سەردانی کەسوکاری ئەو دادوەری کرد کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای میسان تیرۆرکرا.

سەردانەکەی کازمی بۆ پارێزگای میسان ھاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ھەوڵەکانی تیرۆرکردن، کە لە ماوەی ڕابردوودا دادوەرێک و ئەفسەرێک لەو پارێزگایە تیرۆر کران.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم خەشان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای یاسایی تۆمار کرد لە دژی کردنەوەی دەرگای  خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەوەش لەکاتێکدایە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ جاری دووەم دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە، لەئەمڕۆوە دەرگای خۆکاندیدکردن کراوەتەوە و   بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...365366367368369...446