عیراقعیراق

عەبدولزەھرە ھەنداوی وتەبێژی وەزاتی پلاندانانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، ستراتیژیەتی چارەسەرکردنی ھەژاری لە ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٧ درێژەی دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم پێداویستییەکانی پلانەکە تەواو ببێت و بۆ ساڵی داھاتوو بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی، پلانەکە بە ھاوکاری وەزارەتە پەیوەندارەکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کاری لەسەر دەکرێت.

ھەنداوی ئاماژەی بەوەشکرد، پلانەکە لە سەرەتاوە لەو پارێزگایانەوە دەسپێدەکات کە زۆر ھەژارن و خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەکان و شوێنی نیشتەجێبوونیان تێدا کەمە.

ڕوونیشکردەوە، پلانەکە لە ھەموو پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێت و ڕێژەی ھەژاریشی تێدا لە بەرچاو دەگیرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر داوای حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بەھای دۆلار، مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد و لە ئێستادا لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان  لە کۆبوونەوەدایە.

ھەرچەندە عەلی عەلاوی وەزیری دارایش بانگھێشتکرا بوو، بەڵام ڕەتیکردەوە ئامادە بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد زەیادی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، موقتەدا سەدر لە دوایین تویتیدا کە سوربوونی لەسەر حکومەتی زۆرینە دووپاتدەکاتەوە، بە مانای کۆتایی ھاتنی گفتوگۆ سیاسییەکانە کە لە ھەوڵدابوون ھەموو لایەک بەشداری حکومەتی داھاتوو بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، چوارچێوەی ھەماھەنگی سورە لەسەر ھەڵویستی خۆی سەبارەت بە حکومەتی تەوافوقی سیاسی، یان دەبێت ھەموو ئەندامانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بەشداری حکومەت بکەن، یان ھەموویان پێکەوە دەبنە ئۆپۆزسیۆن.

ئەو وتانەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کاتێکدایە، دوێنێ موقتەدا سەدر لە توێتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، بێدەنگ نابێت لە ھەر ھەڕەشەیەک کە ڕووبەڕووی ھاوبەشەکانی دەبێتەوە لە حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانیدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر داوای حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بەھای دۆلار، مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی و جێگرەکەی سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد و لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان لە کۆبوونەوەدان. ھەرچەندە بڕیاربوو، عەلی عەلاوی وەزیری دارایش ئامادە بێت بەڵام وەزیری دارایی ڕەتیکردەوە.

حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە ئامادەنەبوونی وەزیری دارایی لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، نوسراوێک دەردەکەن بۆ قەدەغەکردنی گەشتی دەرەوەی وڵات لە وەزیری دارایی، تا ئەو کاتەی دێتە ئەنجومەنی نوێنەران و لەسەر دۆسییەکان وتەی لێوەردەگیرێت.

وتیشی، لەم ھەفتەیەدا بە ئیمزای ٥٠ پەرلەمانتار کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکەن بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە سیاسەتی دارایی و نرخی فرۆشی دۆلار و بردنەدەرەوەی دراو.

جەختیشی کردەوە، تا ئێستا وەزارەتی دارایی ژمێرەی کۆتایی نەناردووە و ھیچ ھەنگاوێکی نەناوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو قەرزەی لای کۆمپانیاکانی پەیوەندییە.

بە وتەی زاملی ، وەرەقەی چاکسازی کە لەلایەن وەزیری داراییەوە پێشکەشکراوە، ھیچ شتێکی بەدی نەھێناوە جگە لە زیانگەیاندن بە ھاوڵاتیان و زیادکردنی ھەژاری، ڕوونیشیکردەوە، وەزیری دارایی و وەزارەتەکەی چەندین دۆسیەی گەندەڵیان لەسەرە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزھەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کاتی ئەوە ھاتووە سیاسەتی دارایی ڕۆڵی کاریگەریی خۆی ببینێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لە ئەنجامی دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، دروستبووە و نرخی کەلوپەل و خۆراکیش بەرزبووەتەوە و خراپ بەسەر ژیانی چینی ھەژار و کەمدەرامەتی عێراقدا شکاوەتەوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کاریگەرییەکانی دابەزینی بەھای دینار چارەسەر نەکرێت، دەبێتە ھۆی بڵابوونەوەی بێکاری و ھەژاری و لاوازی سەرچاوەی داھاتی خێزان لە وڵاتدا.


جەختیشیکردەوە، لە کەمکردنەوەی باجی گومرگ  لەسەر کەلوپەلە خۆراکییەکان و پێداویستییەکانی بەرھەمی ناوخۆیی کە لە دەرەوە ھاوردە دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، لە بۆردومانەکەدا جگە لە والی داعش، ئەبو زەید مەحلاوی فەرماندەی مەفرەزەکانی تیرۆریستانی داعش لە قەزای ھیت کوژراوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، مەحلاوی بەرپرس بووە لە کوژرانی ئەحمەد عەبدولواحید لامی، فەرماندەی لیوای ٢٩ی سوپای عێراق، کە لە ساڵی رابرودا لە قەزای ھیت کوژرا.


تیرۆریستانی داعش لە ماوەی ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای عێراق جموجوڵی دەستپێکردبۆوە و، چەند پەلامارێکی لە دژی سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە ئەنجامدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حامید موسەوی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی نایەوێت دەستور  و مافە دەستورییەکان پەک بخات، ڕەوتی سەدریش بە پەراوێزخستنی بەشێک لە چوارچێوەی ھەماھەنگی، دەبینێت خۆی بە تەنھا ماوەتەوە.


موسەوی ئاماژەی بەوەشکرد، چوارچێوەی ھەماھەنگی دەگۆڕێت بۆ ھاوپەیمانی سەباتی نیشتیمانی و ٨٨ پەرلەمانتار لەخۆ دەگرێت، کە پەرلەمانتارانی سەربەخۆشی ھێناوەتە ناو ھاوپەیمانییەکەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عائید ھیلالی یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەری سوننەکان بە کردەوەکانی سەلماندویەتی کە بە ھەموو شێوەیەک کار بۆ تێکدان نێوماڵی شیعە دەکات و دەیەوێت سەرکردەکانی شیعە لە یەکتر دوربخاتەوە و کێشە لە نێوانیاندا دروست بکات.


وتیشی، ھەندێک لە سیاسییەکان کار بۆ ئەوە دەکەن لە رێگەی بە ئامانجکردنی پرۆسەی سیاسی عێراق و نێوماڵی شیعە، پرۆژەیەکی ھەندێک لەوڵاتانی کەنداو و جیھان جێبەجێ بکەن.


جەختیشیکردەوە، خەمیە خەنجەر کراوەتە ئامرازێک بۆ تێکدانی نێوماڵی شیعە بەتایبەتیش چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، بەڵام ھەوڵەکانی ھیچ ئەنجامێکی نابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەدر" لە تویتێکی نوێدا رایگەیاندووە، جارێکی تر ھەڕەشە لە ھاوپەیمانەکانیان لە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەکرێت، ئەو حکومەتەی کە ھەنگاو بە ھەنگاو روناکییەکەی دەدرەوشێتەوە.

وتیشی، پێویستە ھەڕەشەکان رابگیرێن، چونکە وڵات ناگەڕێننەوە بۆ ژێر دەستی گەندەڵکاران و نیشتمان بە بێگانەکان نافرۆشن. 

"سەدر" لە تویتەکەیدا نوسیوێتی، زۆرینەی گەل لەگەڵ حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیدان و دەستەوسان ناوەستن و رێگە نادەن تیرۆر و گەندەڵی حکومیان بکات، چونکە مێژووی عێراق پڕە لە ھێز و ئارامی و بەردەوامی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بەھادین نوری" وتەبێژی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دیدی دەوڵەتی یاسا ورد و راست بووە، چونکە ھەر لەسەرەتاوە دژی حکومەت بووە لە کەمکردنەوەی بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.

وتەبێژەکەی دەوڵەتی یاسا وتیشی، بەردەوامی خراپی رەوشی ئابوری و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستی و بەرھەمە خۆراکییەکان زیانی بە چینی مامناوەند گەیاندووە کە داھاتەکانیان سنوردارە، داواشی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرد لە ئەنجومەنی نوێنەران کە رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی سامان و داھاتی خەڵک، کە جارێکی تر ھاووڵاتیان باجی بەرزکردنەوەی بەھای دۆلار نەدەن. 

ئەوەش لەکاتێکدایە "موقتەدا سەدر" رێبەری رەوتی سەدر، شەش پێشنیازی بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار خستۆتەڕوو و داوای بانگھێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیشی، بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"باسم خەشان" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە ئێستادا سکاڵای لە دادگای فیدڕاڵی تۆمارکردوە لەسەر نادەستوریی بوونی دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، ئامانجی لە تۆمارکردنی سکاڵاکەی ئەوەیە بابەتەکان رێچکەی یاسایی وەربگرن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی چوارشەممەی داھاتوو دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو بابەتە کۆببێتەوە و دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ھەڵبوەشێنێتەوە و پرسەکە یەکلایی بکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"فازڵ نەبی" بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندوە، یاسای بودجە ھۆکاری دواکەوتنی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەیە بۆ ھەرێم، ھۆکارێکی دیکەی نەناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ جوڵاندنی داوایەک کە لەسەر ئەو بابەتە وروژێنراوە، ئەوەش گرفتی دارایی بۆ ھەرێمی کوردستان دروست دەکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەگەر حکومەتی ھەرێم چاکسازییەکان بە تەواوەتی و رێکوپێکی جێبەجێ بکات و دەسەڵاتی تەواوەتی بەسەر ھەموو داھاتەکاندا ھەبێت، دەتوانێت مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بدات و خەرجی تریش دابین بکات، بەبێ ئەوەی ھیچ بڕە پارەیەک لە بەغداد وەربگرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"یەحیا رەسوڵ" رایگەیاندووە، لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا توانیویانە سێ تیرۆریستی داعش لە ناوچەی "تارمیە" لە "بەغداد" و لە قەزای "شەرگات و حەزر" لە "سەڵاحەدین" و "نەینەوا" دەستگیر بکەن، دوو تیرۆریستیش بە ھەماھەنگی ھێزە ئەمنییەکان لە "ھەولێر" دەستگیرکراون. 

ھاوکات "محەمەد عەزاوی" فەرماندە لە حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، داعش مۆڵگەی لە چەندین پارێزگای عێراق ھەیە، بەڵام مەترسیدارترینیان لە "دۆڵی شای" سەر بە قەزای "داقوق"ە، کە لەوێوە تیرۆریستان دزە دەکەنە ناوچەکانی تری عێراق.

وتیشی، لەم چەند مانگەی کۆتاییدا، رێگەی نھێنی دزەکردنی تیرۆریستان زۆر کەمبووەتەوە، بەڵام لەناوبردنی تەواوەتی تیرۆریستانی داعش پێویستی بە ھەوڵ و ھەماھەنگی زیاترە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەلی عەلاوی" وەزیری دارایی عێراق نامەیەکی ٢١ خاڵی ئاڕاستەی "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و رایگەیاندووە، لە دوای تویتەکەی "موقتەدا سەدر"، لەلایەن "حاکم زاملی" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بانگھێشتی ئەنجومەنەکە کراوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی نرخی دۆلار،  بەڵام شێوازی بانگھێشتکردنەکە قبوڵ کراو نییە و رەتیدەکاتەوە، چونکە لە دەسەڵاتی "حاکم زاملی"دا نییە.

"عەلی عەلاوی" دەشڵێت، ئیدارەدانی حکومەت لەڕێی تویت و پەیامی لێپرسراوانی سیاسییەوە رەتدەکاتەوە و وەک وەزیری دارایی لە کاتێکی قورسدا دەستبەکار بووە و سەرکەوتوو بووە لە ئیدارەدانی دارایی عێراقدا، ئامادەیشی دەربڕی بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە ئەنجومەنی نوێنەران، نەک تەنھا فراکسیۆنێک یان لایەنێکی سەر بە ئەنجومەنەکە.  

راشیگەیاندووە، بڕیاری گۆڕینی بەھای دراو لەلایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتی و بانکی ناوەندی عێراق و حزبە سیاسییەکان پشتیوانی کراوە، ئەنجومەنی نوێنەرانیش لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو پەسەندیکردووە.

"بەھادین نوری" وتەبێژی دەوڵەتی یاساش رایگەیاند، دیدی دەوڵەتی یاسا راست بووە، چونکە ھەر لەسەرەتاوە دژی حکومەت بووە لە کەمکردنەوەی بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی. داواشی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرد لە ئەنجومەنی نوێنەران رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی داھاتی خەڵک.

ئەوەش لەکاتێکدایە "موقتەدا سەدر" رێبەری رەوتی سەدر، شەش پێشنیازی بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار خستۆتەڕوو و داوای بانگھێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیشی، بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.بەرھەم ساڵح رایگەیاند، دەبێت حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەڕێی دانوستانێکی جدییەوە میکانیزمێک بدۆزنەوە بۆ بەرجەستەکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە ھەناردەی نەوت و غاز، کە گرەنتی ئیستحقاقی دەستوریی ھەرێمی کوردستان و تەواوی عێراقییەکان بکات. 


سەرۆک کۆماری عێراق داواشی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، بابەتی پڕۆژە یاسای نەوت و غاز تاوتوێ بکەن و پڕۆژە یاسا نوێیەکە پێشکەشی دەسەڵاتی جێبەجێکار بکرێت و بەبێ دواکەوتن پەسەند بکرێت. 


وتیشی، چەندین ساڵە دوو دڵی ھێزە سیاسییەکان لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز ھۆکار بووە بۆ دروستبوونی گرفت و قەیرانەکان و گەیشتن بەم قۆناغەی ئێستا، کە روبەڕووی لێکەوتەکانی بوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای فیدراڵی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، بریارەکەی سەبارەت بە نادەستوریی بوونی یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان، بەپشت بەستن بە بەندەکانی ١١٠ و ١١١ و ١١٥ و ١٢١ و ١٣٠ لە دەستور داوە، ھاوکات پشت بەستراوە بە بریاری دادگایەکی ئەمریکا لەسەر سکاڵایەکی  وەزارەتی نەوتی عێراق کە لەسەر وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان تۆماریکردوە. 


باس لەوەشکراوە، بڕیارەکەی دادگا ئەمریکییەکە لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە داوای پێداچونەوەی بۆ کراوە و دادگای پێداچونەوەی ئەمریکاش لە ساڵی ٢٠٢١ دا پێداچونەوەی بۆ بریارەکە کردوە، بەڵام دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم ئارەزومەندانە دانی بەوەدا ناوە کە بارھەڵگرێک نەوتی رەوانەی ئیسرائیل کردوە، بەھانەکانی حکومەتی ھەرێم لاواز بوە و دادگای فیدراڵی عێراق پێداچونەوەکەی دادگای پێداچونەوەی ئەمریکای رەتکردوەتەوە و دواجار لە بەرژوەندی عێراق و گەلەکەی سکاڵای ژمارەی ٥٥ ی فیدراڵی ٢٠١٢ کە یەکخراوە لەگەڵ سکاڵای ١١٩ ی فیدراڵی ٢٠١٩ ی یەکلا کردوەتەوە و بریارەکەی سەبارەت بە نادەستوریی یاسای نەوت و غازی عێراقیی دەرکردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...362363364365366...446