وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەمانگی رابردوودا ١٠١ ملیۆن و ٢٤٥ ھەزار و ٩٥ بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە و تێکڕاش ھەر بەرمیلێک بە زیاتر لە ٧٥.٩٦ دۆلار فرۆشراوە و کۆی داھاتی نەوتیش لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ٧ ملیار و ٦٩٠ ملیۆن دۆلار بووە.
راشیگەیاندووە، مانگی رابردوو لە کێڵەگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ٩٨ ملیۆن و ٤٦٠ ھەزار و ٥٠ بەرمیل نەوت ھەناردە کراوە و لە کێڵەگە نەوتییەکانی کەرکوکیشەوە دوو ملیۆن و ٤٧٥ ھەزار و ٥١٦ بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە کراوە.
بە بڕیارێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژادنەکانی عێراق کە لە ماڵپەری رەسمی کۆمیسیۆن بڵاوکراوەتەوە، ھەموو بڕیارەکانی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی و ھەموراکردنی پەیڕەوی ناوخۆ و بڕیارەکانی تایبەت بە مەکتەبی سیاسیی ڕاست و رەوانن.
ئەنجومەنی کۆمیسیاران، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی بەڵگە و خوێندنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی لە پێش و دوای ھەموارکردنەوەی ئەو پەیڕەوە، بڕیارەکەی داوە و جەختیش کردوەتەوە کە دەقی بڕیارەکەی لە ماڵپەری رەسمی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژادنەکانی عێراق بڵاوبکرێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سبەینێ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای حکومەتی وڵاتەکەی سەردانی بەغداد دەکات و چەندین پرسی تایبەت بە ھەردوو وڵات بەتایبەتیش دۆسێ سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای حکومەتی عێراق بۆ تاوتوێ دەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجێکی تری سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سعودیە بۆ بەغداد دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئێران بە نێوەندگیری عێراق کە تائێستا چەند خولێکی لە بەغداد بەڕێوەچووە.

سەرچاوەیەک لە دادگای فیدراڵییەوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە و ھۆکارەکەشی بۆ خراپی رەوشی کەشوھەوا گەڕێندراوەتەوە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر سێ سکاڵای تۆمارکراو کۆبێتەوە، یەکێک لە سکاڵاکان لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و داواکراوە یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پوچەڵبکرێتەوە کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ دەرچووە و ماوەی کاری پەرلەمانی بۆ ساڵێک درێژکردووەتەوە، بە پاساوی ئەوەی یاساکە دژی ماددەکانی (٥ و ٢٠)ی دەستورە و زەوتکردنی مافێکی دەستورییە کە لە ماددەی ٥١ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ساڵی ١٩٩٢ داھاتووە.
رۆژی ٢٥ی ئەم مانگەش دادگای باڵای فیدراڵی بڕیار ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەڵوەشاندەوە، ئەوەش کاردانەوەی توندی چوار سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی بەدوای خۆیدا ھێنا.
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، تیمەکانی دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ئۆپراسیۆنێکدا چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە بەڕێوەبەری پێشووی دەستەی باجەکان و ھاوسەرەکەی لەناو دەستگیرکراوەکاندان و تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەی پارە و بازرگانیکردن بە پۆستە گشتییەکان و وەرگرتنی بەرتیل.
راشیگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەستبەسەر یەک ملیار و ٢٢٧ ملیۆن دیناری عێراقی و ٥٥٦ ھەزار و ٩٠٠ دۆلاری ئەمریکی و بڕێکی زۆر ئاڵتووندا گیراوە، ھەروەھا دەستیش بەسەر تاپۆی ١١ خانوودا گیراوە، کە نۆ خانوویان لە ناوخۆی عێراق و دووانەکەی تر لە دەرەوەی عێراقن.
"حەسەن سەفار" راوێژکاری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، رێژەی بارانبارین لە ماوەی رابردوودا زۆر باش بووە و ئەھوارەکانی بوژاندووەتەوە، کە چەندین ساڵە بە دەست وشکبوونەوە دەناڵێنن، ھەروەھا ئاستی ئاوی بەنداوەکانیش زیادیکردووە بە تایبەت لە بەری خۆرھەڵاتی نزیک ئێران و بەری خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار.
راشیگەیاند، باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغداد وەڵامی عێراقی داوەتەوە سەبارەت بە کۆبوونەوە لەسەر پشکی ئاو و بڕیار لەبارەی کۆبوونەوەکان دەدرێت.
وتیشی، باڵیۆزخانەی ئێرانیش بەڵێنیداوە لە مانگی داھاتوودا لایەنی تەکنیکی تاران و بەغداد لەپێناو ئامادەکردنی رێککەوتنێک یاخود لێکتێگەیشتنێک سەبارەت بە پشکی ئاو کۆببنەوە.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا لەسەر پشکی ئاو دەستپێدەکەنەوە
ئەسیر غەریری بە رۆژنامەی سەباحی رەسمی راگەیاندووە، ھەوڵی جدی دەدەن بۆ دابینکردنی تەواوی بەرھەمە خۆراکییەکان لە ماوەی داھاتوودا و لە ڕێی رێکارە بە پەلەکانی حکومەتەوە رێگەنادەن یاری بە قوتی ھاووڵاتیان بکرێت و کۆنترۆڵی نرخی بەرھەمە خۆراکییەکان دەکەن و دەیگەڕێننەوە بۆ نرخی پێشوو.
وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنیشیدا بە سزادانی بریکارەکانی خۆراک کە پێچەوانەی رێنماییەکانی وەزارەت مامەڵە دەکەن.
سەبارەت بە نرخیش لە مانگی رەمەزاندا وتی، پلان ھەیە بۆ چاودێریکردنی بازاڕ لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان بۆ روبەڕوبوونەوەی ھەر بەرزبوونەوەیەک، بەدووریشی زانی بەرزبوونەوەی نرخ رووبدات، چونکە وەزارەتی بازرگانی پاڵپشتی دابینکردنی بەرھەمەکانی وەک شیر و ئارد و زەیت و شەکر و تەنانەت ھێلکەش دەکات.
موحسن مەندەلاوی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ھەنگاوێکی گرنگ بوو بۆئەوەی لەئێستا بەدواوە ھەموو پرۆژەیاسا گرنگەکان بەتایبەتی ئەوانەی لە خولەکانی رابردوو پەسەند نەکراوان، بخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ بە مەبەستی رێککەوتنی کوتلەکان و دواتر خستنەدەنگدان و پەسەند کردنیان.
وتیشی، لەئێستادا کاری لە پێشینەی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراقە و چاوەڕوانن ئەنجومەنی وەزیران رەوانەی بکات بۆئەوەی ھەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە و لە ماوەیەکی کەمدا پەسەندی بکەن.
لای خۆیەوە، باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دامەزراندنی ئەو راوێژکارانە کە ھەر یەکێکیان سەر بەلایەنێکی سیاسین، تەنھا بۆ رازیکردن و جێبەجێکردنی داواکاری ئەو لایەنانەیە و دامەزراندنی زۆربەشیان پێچەوانەی دەستوور و یاسایە.
ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاندووە، عێراقییەکان شایستەی ئابووری جۆراوجۆری پێشکەوتوو و ئەو کارانەن کە پاداشتێکی زۆریان ھەیە و پێویستیشیان بە وێستگەیەکی کارەبا ھەیە کە پێشکەوتوو بێت و بە پێی ستانداردە جیھانییەکان دابمەزرێنرێت، بۆ ئەوەش وەک ئەمریکا ئامادەن ھاوکاری وەزارەتی کارەبا بکەن بە مەبەستی دامەزراندنی ئەو وێستگە پێشکەوتووەی کارەبا.
لەبەرامبەردا، ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساش کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاندووە، ئەو ھەوڵەی ئەمریکا ترسە لە رێککەوتنە گرنگ و ستراتیژییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتان بەتایبەتیش ئەڵمانیا و وڵاتانی کەنداو بە مەبەستی باشکردنی رەوشی کارەبا، چونکە ئەمریکا دەیەوێت ھەموو داواکارییەکانی عێراق لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا بێت و بەدڵی خۆی جێبەجێیان بکات یان رەتیان بکاتەوە.
"موعین کازمی" ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی "سەباح"ی رەسمی راگەیاند، وەزارەتی دارایی و پلاندانان مانگێک بەر لەئێستا پڕۆژەیاسای بودجەیان تەواو کردووە، بەڵام رەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بە ویستی "محەمەد شیاع سودانی" راگیراوە، چونکە دەیەوێت پڕۆژەیاساکە ھاوتای بەرنامە حکومییەکەی بێت و پێداویستییەکان لەخۆبگرێت بە تایبەت لە وەبەرھێنان لە پڕۆژەکاندا.
کازمی پێشبینیشی کردووە ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی ھەفتەی داھاتوو پڕۆژە یاساکە پەسەندبکات و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات.
سەبارەت بە پەیوەندی نێوان حکومەتی ھەرێم و عێراق، کازمی ئەوەی خستەڕوو، کێشەکان لەسەر ناشەفافی داھاتی ھەناردەی نەوتن و دانوستانەکانیش بەرەوپێشچوونیان بینیبوو، بەڵام بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کێشەکەی قوڵکردەوە.
ھاوکات "رائید مالکی" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کردەوە لە گرنگی پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە کە مافە یاساییەکانی حکومەتی ھەرێم و عێراق دەستبەربکات، داواشی لە لێپرسراوانی ھەرێم کرد داھاتی ھەناردەی نەوت بەپێی یاسا رادەست بکەن. وتیشی، لەکاتی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە نابێت رێککەوتنی کاتیی ھەبێت بەڵکو دەبێت چارەسەری ریشەیی بدۆزرێتەوە لەڕێگەی پەسەندکردنی یاسای تایبەت بە نەوت و غاز.
بە پێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سکاڵاکە لەلایەن بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق تۆمار کراوە کە دەڵێت لە کاتێکدا حکومەتی عێراق بەشەخۆراکی مانگانە بۆ ھاوڵاتیان دابیندەکات، بەڵام لە ١ کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ەوە تا ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢١ ئەو پارەیەی لە بریکارەکانی خۆراک لە ھاووڵاتیان وەردەگیرێت وەزیری بازرگانی ھەرێم و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەولێر نەیانگەڕاندووەتەوە بۆ بەغداد.
ھەوەرھا، سبەینێ دانیشتنێکی تری دادگای فیدراڵی بەڕێوەدەچێت لەسەر سکاڵایەک کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان
دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەشێک لە لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، کوتلەی ئیشراقە کانون رایگەیاند، لەدرێژەی سیاسەتە ھەڵە و خراپەکانیان لە بەرامبەر بەشێک لە کوتلە و فراکسیۆنەکان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران سەرجەم کوتلەکانی ئۆپۆزسیۆنی لە سەرۆکایەتی لیژنەکان بێبەش کردووە و رێگەی نەداوە ھیچ پەرلەمانتارێکی سەر بەو کوتلانە سەرۆکایەتی لیژنەکان وەربگرن.
لە بەرامبەریشدا ئەنجومەنی نوێنەران لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیژنەکان پرۆسەیەکی ئازاد و دیموکراتی بووە و ئەو زانیارییانەشی کوتلەی ئیشراقە کانون بڵاویکردوونەتەوە، دورن لە راستییەوە، چونکە رێگری لە ھیچ کەسێک نەکراوە بۆ سەرۆکایەتی لیژنەکان و جگە لەوەش کوتلەی ئیشراقە کانون ھەر بەشداری ھەڵبژاردنەکەی نەکردووە تا بزانێت رێگری لێدەکرێت یان نا.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، "موحسن مەندەلاوی" لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبووەو رایگەیاند، پێویستە سەقامگیری بۆ بازاڕی دراو و بەھای دراو بە زووترین کات بگەڕێتەوە. جەختیشی کردەوە لە گرنگی پابەندبوون بە رێکارە یاساییەکانی تایبەت بە حەواڵەکردنی دراو و پاراستنی ئابوری عێراق لە پێشێلکارییەکانی پێشوو.
"مەندەلاوی" وتیشی، دەبێت رێکاری جیھانی بۆ حەواڵەکردنی دراو و کاری بانکە تایبەتەکان و کۆمپانیاکان جێبەجێ بکرێت، ھەموو ئەو کەسانەش لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت کە پێشێلکاری دەکەن و پابەند نابن بە رێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقییەوە، ھەروەھا چاودێری کڕینی دراو بکرێت و یاریکردن بە مامەڵەی دراو رابگیرێت.
لای خۆیەوە، "عەلی عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق جەختیکردەوە لەسەر رێوشوێنەکانی بانکی ناوەندی بۆکۆنتڕۆڵکردنی بەھای دۆلار و بەدواداچوونی پڕۆسە گوماناوییەکانی کڕینی دراوی قورس کە زیان بە ئابوری وڵات دەگەیەنن.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، ھاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت دەتوانێت بە تێگەیشن لەگەڵ کورد، پشکی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ٢٠٢٣دا جێگیر بکات.
وتیشی، بڕیارەکەی ھەفتەی رابردوو دادگای فیدڕاڵی بەھۆی کاتەکەی بۆ ھاوپەیمانیی بەڕێوەبەردنی دەوڵەتیش شۆکبوو، بەڵام لە سەرکردایەتیی چوارچێوەی ھەماھەنگی خواستی جدی ھەیە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو ھەڵوێستە و دەشتوانرێت چارەسەر بکرێت، چونکە بابەتەکە ئاڵۆز نییە و دەکرێت چارەسەری گونجاوی یاسایی بۆ بکرێت.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی وتیشی، دەتوانرێت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان وەک ھەموو مووچەخۆرانی تری عێراق، راستەوخۆ بە حکومەتی فیدڕاڵیەوە ببەسترێتەوە، بەڵام لەناو ھەرێمی کوردستانەوە ناڕەزایی لەسەر ئەو بابەتە ھەیە.