ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پرۆژە یاسا دەکات
گۆران
١٧ی تەمووزی ٢٠٢٣
ئەو پڕۆژە یاسایانەی خوێندنەوەیان بۆ کرا پێکھاتوون لە پرۆژە یاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی ھەڵگری ڤیزە لەسەر ئەو کەسانەی خاوەن پاسیۆتی دیپلۆماتین لە نێوان عێراق و قوبروس و یاسای کۆلێژی فرۆکەوانی سوپا و پرۆژەی یاسای رووبەربوونەوەی تیرۆر.
دوا بەدوای خوێندنەوە بۆ ئەو پرۆژەیاسانە، دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵگیرا بۆ رۆژی پێنج شەممە و بریارە خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژەیاسایەکی تر بکرێت.



