فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق مۆڵگەکانی داعشی لە سنوری خورماتوو بۆردوومان دەکات
رێبوار
٢٣ی ئابی ٢٠٢٣
رێبوار
٢٣ی ئابی ٢٠٢٣
جایر بۆڵسۆنارۆ، سەرۆکی پێشوی بەڕازیل، دوای ئەوەی بە تاوانی پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی کودەتایەکی سەربازی تاوانبار کرا، سزای 27 ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا. ئەم بڕیارە کاردانەوەی توندی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و گرژیی خستە نێوان بەڕازیل و ئیدارەی ترەمپەوە.
دەستەیەکی پێکهاتوو لە پێنج دادوەری دادگای باڵای بەڕازیل، تەنها چەند کاتژمێرێک دوای تاوانبارکردنی جایر بۆڵسۆنارۆ، سزاکەیان بەسەریدا سەپاند. دادگا گەیشتە ئەو بڕوایەی کە ناوبراو سەرکردایەتیی پیلانگێڕییەکی کردووە بە ئامانجی مانەوەی لە دەسەڵاتدا، دوای ئەوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2022ی بە رکابەرە چەپڕەوەکەی، لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، دۆڕاند.
چوار لە دادوەرەکان بە تاوانباریان زانی، لە کاتێکدا یەکێکیان دەنگی بە بێتاوانییەکەی دا. پارێزەرانی بۆڵسۆنارۆ سزاکەیان بە "زۆر شێتانە" وەسف کرد و رایانگەیاند کە "تانەی گونجاو" لە بڕیارەکە دەدەن. هەروەها دادگای باڵا تا ساڵی 2033مافی خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی گشتی لێسەندەوە.
بۆڵسۆنارۆ، کە بەهۆی مەترسیی هەڵاتنیەوە لە ماڵەوەی خۆیدا زیندانی کراوە، ئامادەی قۆناغی کۆتایی دادگاییکردنەکە نەبوو. ئەو پێشتر رایگەیاندبوو کە ئەم دادگاییکردنە بۆ ئەوە داڕێژراوە تا رێگری لێبکات لە خۆکاندیدکردنەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2026 و بە "راوەدوونانی ساحیرەکان" ناویبردبوو.
کاردانەوەی ئیدارەی ترەمپ و وەڵامی بەڕازیل:
ئەم بڕیارە کاردانەوەی توندی لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە لێکەوتەوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە پێشتر باجی گومرگیی %50ی خستبووە سەر کاڵای بەڕازیلی وەک تۆڵەکردنەوەیەک لە دادگاییکردنی بۆڵسۆنارۆ، سەبارەت بە بڕیارەکە وتی: "زۆر جێی سەرسوڕمانە" و بەراوردی کرد بە ئەزموونی خۆی و وتی: "زۆر لەوە دەچێت کە هەوڵیاندا لەگەڵ من بیکەن، بەڵام هیچ سەرکەوتوو نەبوون."
لە لایەکی دیکەوە، مارکۆ Rوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند کە دادگای باڵای بەڕازیل "بە نادادپەروەرانە بڕیاری زیندانیکردنی سەرۆکی پێشوو جایر بۆڵسۆنارۆی داوە" و هەڕەشەی کرد کە "بە شێوەیەکی گونجاو وەڵامی ئەم راوەدوونانە دەدەنەوە."
وەزارەتی دەرەوەی بەڕازیل بە خێرایی وەڵامی دایەوە و لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "ئەو هەڕەشانەی ئەمڕۆ لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ روبیۆوە کرا، کە هێرش دەکاتە سەر دەسەڵاتێکی بەڕازیلی و راستییەکان و بەڵگە حاشاهەڵنەگرەکان پشتگوێ دەخات، ناتوانن دیموکراسییەتەکەمان بترسێنن."
رۆشتنی هاری دوای رۆشتنی بۆ یانەی بایرن میونشن و بەدەستهێنانی چەند نازناوێك لە ژیانی پیشەگەری وایكرد بەشێك پشتگیری بڕیارەكەی بكەن و هەندێكیش رۆشتنەكەی بەهەڵە دەزانن ، یەكێك لەو ئەستێرانەی تۆپی پێ مایكڵ ئۆینی ئینگلیزیە و بڕیارەكەی كەین بە باش نازانێت ،
هێرشبەرەكەی پێشووی ریاڵ مەدرید رایگەیاند سەرەرای ئەوەی هاری كەین دڵخۆش دەردەكەوێت بەڵام ئەو هەنگاوەی بەباش نازانم و ئەوەی لەوێ بەدەستهێنا ئەگەر لە پریمەر لیگ بەردەوام بوایەو متمانەی بەخۆی هەبوایە دڵنیام پێی دەگەشت و بەدەستی دەهێنا.
ئۆین لە درێژەی قسەكانیدا وتی هاری كەین یاریزانێكی ئاست بەرزەو یەكێك لەو باشترین هێرشبەرانەی كە بینیومە و خزمەتی بەرچاوی ئینگلتەرا و یانەكانی كردووە و هیوای ئەوەم دەخواست لە پریمەرلیگ بەردەوام بوایەو یانەكەی جێنەهێشتایە لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە دووپاتدەكەمەوە هاری كەین یاریزانێكی گەورەیەو شایستەی رێزلێنانە .
سەندیکای فڕۆکەوانانی ئەڵمانیا هۆشداری دەدات لەوەی کە خەوی کورت (خەوە نوچکە) لە کاتی گەشتە ئاسمانییەکاندا بووەتە "دیاردەیەکی نیگەرانکەر" لەنێو ئەندامەکانیدا، هاوکات ئاماژە بە "ماندووبوونی زیاد"ی کارمەندانی ئەم کەرتە دەکات.
دوێنێ چوارشەممە، سەندیکای فڕۆکەوانانی ئەڵمانیا ناسراو بە "کۆکپیت" (Cockpit)، رایگەیاند کە راپرسییەکی لەنێو زیاتر لە 900 فڕۆکەواندا لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا ئەنجامداوە و دەرکەوتووە کە 93%یان دانیان بەوەدا ناوە کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لە کاتی گەشتەکاندا خەویان لێکەوتووە.
سەندیکاکە، لەگەڵ ئەوەی هۆشداریی دا کە راپرسییەکە "نوێنەرایەتیی وردی" دۆخی راستەقینەی کەرتەکە ناکات، بەڵام ئاشکرای کرد کە 44%ی ئەو فڕۆکەوانانەی بەشدارییان کردووە، "بە شێوەیەکی بەردەوام" لە کاتی گەشتەکاندا دەخەون، و 12%یان لە هەموو گەشتێکدا ئەو کارە دەکەن، لە کاتێکدا 7%یان بیریان نەبووە چەند جار ئەمە رویداوە.
کاترینا دیزڵدۆرف، جێگری سەرۆکی سەندیکای "کۆکپیت"، وتی: "ماوەیەکی زۆرە خەوە نوچکە بووەتە شتێکی ئاسایی لەناو کابینەی فڕۆکە ئەڵمانییەکاندا."
وتیشی: "ئەوەی لە بنەڕەتدا مەبەست لێی رێکارێکی کورتخایەن بوو بۆ وەرگرتنەوەی وزە، ئێستا بووەتە چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ فشارەکانی کار."
دیزڵدۆرف جەختی کردەوە: "خەوی کورت لە بنەڕەتدا پێویست نییە، بەڵام ماندووبوونی بەردەوامی تیمی کابینەی فڕۆکە، مەترسییەکی گەورە دروست دەکات."
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە کەمیی کارمەند و "زیادبوونی فشاری کارکردن" کێشەی فڕۆکەوانانیان قورستر کردووە، بەتایبەتی لە مانگەکانی هاویندا.
سەندیکاکە رونیکردەوە کە پێناسەی "خەوەنوچکە" لای ئەوان بریتییە لە "ماوەی پشووی کۆنترۆڵکراو لە قۆناغی فڕیندا." جێی باسە، سەندیکای "کۆکپیت" نوێنەرایەتیی نزیکەی 10هەزار فڕۆکەوان و کارمەندی کابینەی فڕۆکە دەکات لە ئەڵمانیا، بەو کەسانەشەوە کە هێشتا لە قۆناغی ڕاهێناندان.