عیراقعیراق

سودانی لە دیدارێکدا لەگەڵ جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەیدا بە ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ دۆسیەی ھەڵبژاردنەکان و رایگەیاند، حکومەت ھەموو پێداویستییەکانی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستەبەرکردووە، کاردەکات بۆ رەخساندنی کەشی گونجاو بۆ پڕۆسەکە.

وتیشی، عێراق کراوەیە بەرووی ئەو چارەسەر و رێگاچارانەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەیانخاتەڕوو، لەپێناو چارەسەرکردنی قەیرانەکان و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە ئابوری و ژینگەییەکان و چارەسەری کێشەی ئاوارەکان و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان لەپێناو گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە تەندروستی پارێزگای بەسرە رایگەیاندووە، حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی فێرکاری پارێزگاکە تۆمارکراوە، لە ماوەی سێ مانگی رابردووشدا ٤٠ حاڵەتی تووشبوون و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان لەو پارێزگایە تۆمارکراوە.

ھاوکات ئیدارەی خۆجێی پارێزگاکە بڕیاریدا رێکار و رێوشوێنی نوێ بۆ خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون بگرێتەبەر، داواش لە فەرمانگەی ڤێتێرنەری کرا ھەڵمەتەکانی دەرمانڕشتن لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ، ئاژەڵفرۆشتن و سەربڕینخانەکان فراوان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقی راگەیاند، لیژنەی نەوت و غاز پێشنیازی دوو رێگەی نوێی بۆ ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان خستووەتە بەردەم وەزیری نەوتی عێراق، کە ئەوانیش بریتیین لە ھەناردەکردنی نەوتەکە لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە لە رێگای باشوور، لەگەڵ ھەناردەکردن لەڕێگەی ھێڵی عێراق – بانیاس کە بە سوریادا دەڕوات.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق سەرجەم رێگا دیپلۆماسییەکان دەگرێتەبەر بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ھەناردەی نەوتی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، چونکە راوەستانی ئەو پرۆسەیە رۆژانە بە ملیۆنان دۆلار زیان بە عێراق دەگەیەنێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و غاز وتیشی، ئەگەر تورکیا بەردەوامبێت لە دواخستنی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان، ئەوا عێراق یەکێک لەو رێگایانەی ئاماژەیان پێکرا بەکاردەھێنێت، بۆ ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم عەوادی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، باشبوونی پەیوەندیی وڵاتە ھەرێمییەکان، لەوانەش باشبوونی پەیوەندییەکانی تورکیا و وڵاتانی کەنداو، یاخود باشبوونی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئێران، دەبێتە ھۆی سەقامگیریی لە جیھانی ئیسلامی و ناوچەکەش.

وتیشی، عێراق گەورەترین براوە و سوودمەندە لە ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێران.

سعودیە و ئێران دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانیان لە ساڵی ٢٠١٦، بە نێوەندگیریی عێراق چەند خولێکی دانوستانیان لە بەغداد ئەنجامدا، سەرەتای ئەمساڵیش لە چین رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی بە بیابانبوون پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێویستە لەسەریان بەجدی بەرەنگاری ئەو دوژمنە بێدەنگە ببنەوە و داوا دەکەن پارێزگاری لە خاک و سەرچاوەکانی ئاو بکرێت و فرەجۆری رووەکیی زیاد بکرێت.

بەوتەی حەکیم، جیھان پێویستی بە ھەماھەنگیی نێودەوڵەتییە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری، تەکنەلۆژیا، پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگە زیانلێکەوتووەکان و پێکەوە بەرەنگاری بەبیابانبوون ببنەوە و گەرەنتی بەردەوامی زەوی کشتوکاڵی و داھاتوویەکی باشتر و  ژینگەیەکی باشتر بۆ نەوەکانی داھاتوو بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد جاسم بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری دیالە رایگەیاند، لە ناوچەیەکی نزیک ناحیەی (عەبارە) لە رۆژھەڵاتی شاری بەعقوبە حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە کە گەنجێکی تەمەن ١٤ ساڵە و شەشەم حاڵەتە لەماوەی ئەمساڵدا لە پارێزگای دیالە تۆمار دەکرێت.

وتیشی، نەخۆشەکە بۆ چارەسەر گوازراوەتەوە بۆ بەشی تایبەت لە نەخۆشخانەی فێرکاری بەعقوبە و تیمی تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکەش رەوانەی ماڵی نەخۆشەکە کراوە بۆ وەرگرتنی نمونەی خوێنیان و دڵنیابوونەوە لە تەندروستییان.

نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە تەشەنەکردنی بەردەوامدایە و تائێستا ١٩٥ حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمارکراوەو ٢٩ توشبوو گیانیان لەدەستداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن تەمیمی، بەِڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی روبەڕوبوونەوەی تاوانی رێکخراو رایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە ھەڵمەتەکانی تایبەت بە پشتیوانیکردنی دیناری عێراقی لە شوێنە بازرگانییەکان،  کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبون و شوێنەکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و رێکاری نوێ دەگرنەبەر.

باسی لەوەشکردوە، پێویستە لەسەرجەم شوێنە گشتییەکاندا کڕین و فرۆشتن بە دینار لەجێگەی دۆلار پەرەی پێبدرێت، لەماوەی رابردوشدا بەڵێننامەیان بە ١٠ ھەزار خاوەنکار پڕکردووەتەوە کە چیتر نابێت لە مامەڵەکانیاندا دۆلار بەکاربھێنن.

 تەمیمی جەختیکردەوە، بڕیاری توند دەردەکەن بۆ سزادانی ئەو کەسانەی سەرپێچی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و بانکی ناوەندی دەکەن بۆ سەقامگیریی بەھای دینار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زەینەب موسوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەکرد، دوای دەرچواندنی یاسای بودجە بۆ ساڵانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥)، لەئێستادا دەرفەتێکی گونجاو ھاتوەتە پێش بۆ پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی لە خولەکانی پێشوتردا پەکخرابوون.

ئەوەشی خستوتەڕو، گرنگترین یاساش کە تائێستا نەتوانراوە دەربچوێنرێت، یاسای نەوت و غازە کە دەبێتە نەخشەڕێگای داھاتوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد لەبارەی دۆسیەی نەوت.

ئەندامەکەی لیژنەی نەوت دەڵێت، ھەرچەندە ھەندێک لایەن ھەن نایانەوێت کێشە ئابورییەکانی وڵات چارەسەر بکرێت، بەڵام لیژنەکەی ئەوان کار بۆ رەخساندنی دۆخێکی لەبار دەکات بۆ دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەریەم  ئەلمەعماری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەکنەلۆژیا لە ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا رێکارەکانی تایبەت بە کردنەوەی دەرگای دامەزراندن بۆ دەرچوانی خوێندنی باڵا بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا تاوتوێ دەکەن.

باسی لەوەشکردوە، لە کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری تا کۆتایی، دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونەوە بە پرۆسەکە دەکات، تا لە دروستی رێکارەکان دڵنیا ببێتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی بە تەلەفزیۆنی فەرمی عێراقی راگەیاند، لە بودجەدا ژمارەیەک برگەی نوێ زیادکراون و شەش ترلیۆن دیناریش لە وەزارەتەکانەوە بۆ پارێزگاکان گوازراوەتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، پێدەچێت حکومەت لە دادگای فیدڕاڵی تانە لە ژمارەیەک برگەی یاسای بودجە بدات بەھۆکاری ئەوەی پابەندی دارایی لەسەر زیاد دەکات، بەڵام لەو کاتەدا تەنھا ماددەی تانە لێدراو کاری پێناکرێت و یاساکە جێبەجێدەکرێت.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەشڵێت، سەرەتای مانگی داھاتوو یاسای بودجە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی حەمیداوی سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی چاوپێکەوتنێکدا جەختی کردەوە لە گرنگی بوونی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەو پێیەی گرنگییەکەی کەمتر نییە لە گرنگی پەرلەمان، بەتایبەت کە چاودێری کاری پارێزگارەکان دەکەن و ھەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت. 

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی،  محەمەد شیاع سودانی  سەرۆکوەزیرانی عێراق رێکار بەرامبەر پارێزگارەکان دەگرێتەبەر و گۆڕینی ئەو کەسانەشی شیاوی پۆستەکانیان نین، کردووە بە مەرج بەسەر ھێزە سیاسییەکانەوە. 

وتیشی تا ئێستا سودانی زیاتر لە ٥٧ بەڕێوەبەری گشتی گۆڕیوە، کە ئەوەش ھەنگاوێکی گرنگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە ١٥ پارێزگار ھەن لە عێراق کە بەتوانا نین و پێویستە لانی کەم ١٠ کەسیان بگۆڕدرێن، چونکە ئەو پارەیەی لە بودجە تەرخان دەکرێت، دەبێت بەباشی خەرج بکرێن و کەسانی بە توانا و شیاو لەو پۆستانەدا بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەدنان زورفی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "دیجلە"ی عێراقی رایگەیاند، رەوشی ناوچەکە گۆڕاوە و ھەمووان سوورن لەسەر یەکگرتوویی عێراق، لە ئێستاشدا نەفەسی تائیفی و رەگەزپەرستانە رەتدەکرێتەوە. 

سەبارەت بە ماددەی ١٤ی یاسای بودجەش ئەوەی خستەڕوو، ھەرێم لەو گۆڕانکارییانە بە ئامانج نەگیراوە و سێ شت گۆڕاون، کە پەیوەندییان بە ھەناردەی نەوتی ھەرێم و داھاتەکان و کردنەوەی ئەژماری بانکییەوە ھەیە.

وتیشی، دیاریکردنی نرخی نەوت بە ٧٠ دۆلار لە بودجەدا، سەرکێشییە و حکومەت دەبێت بەرپرسیارێتی ھەڵبگرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئاژانسی فەرمی قەتەر، میری قەتەر ئاماژەی بەوەشکردووە، زنجیرە رێککەوتن لە نێوان قەتەر و عێراق لە بوارەکانی وزە و کارەبا و پەرەپێدانی ھۆتێل و بینای مۆدێرنی نیشتەجێبوون و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکانی عێراق ئیمزاکراون، ھەروەھا یاداشتنامەیەکەی لێکتێگەیشتن و ژمارەیەک رێککەوتن و بەیاننامەی ھاوبەشیش ئیمزاکراون.

وتیشی، لە ساڵانی داھاتوودا بە بڕی پێنج ملیار دۆلار وەبەرھێنان لە عێراق ئەنجام دەدەن، بە پەرەپێدانی پڕۆژەی سیستەمی کارەبای کەنداو و دامەزراندنی تۆڕێک لە باشووری عێراق بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کارەبا، ھەروەھا دەستپێشخەرییە ناوچەییەکان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان تاوتوێ کراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی ئیمزاکردنی چەند رێکەوتنێکیان لە نێوان ھەردوو وڵات کردووە بە تایبەتی بوارەکانی سیاسەت و ئابووری و وزە و وەبەرھێنان و گواستنەوەی ئاسمانی و دەریایی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند لێکتێگیشتنێکیش لە نێوان عێراق و قەتەر لە بواری نەوتی خاو و ھاکاری کردنی عێراق بە پێدانی غازی لەگەڵ دروستکردنی کۆمپانیایەکی ھاوبەشی تایبەت بە نەوت و بنیاتنانی چەند پاڵاوگەیەکیش، راشیگەیاندوە، لە بواری وەبەرھێنانیش چەند لێکتێگەیشتنێک لەنێوان عێراق و سێ کۆمپانیای قەتەری ئیمزا کراون.

بە پێی میدیاکانی قەتەریش تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر رایگەیاندوە، لە ساڵانی داھاتوودا بە بڕی پێنج ملیار دۆلار وەبەرھێنان لە عێراق ئەنجام دەدەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزھەرمحەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق بەتایبەتی لەم کابینەیەدا بەسەرۆکایەتی سودانی کاری جددی زۆری کردووە و ھەنگاوی زۆر باشی ناوە بە ئاراستەی رێکخستنەوە و نوێکردنەوەی خشتەی داھاتی نانەوتی و بەدیھێنانی چاکسازی باج، کە دوو ھەنگاوی زۆر گرنگ و ستراتیژن بۆ حکومەتی عێراق و کاریگەری زۆر باشیان دەبێت.

وتیشی، گرنگیدان بە زیاکردن و رێکخستنەوەی داھاتی نانەوتی، واتە گرنگیدان بەسەرجەم کەرتەکانی تر بەتایبەتیش پیشەسازیی و کشتوکاڵ، ئەمەش کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی بێکاری و ھاندانی عێراقییەکان بۆ کارکردن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی فەرماندەیی ناوچەی سێی سنوور لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پاراستنی سنوورەکانی عێراق لە قاچاخ و بەسوودبینین لە کامێراکانی چاودێری، مەفرەزەکانی لیوای ١ لە ناوچەی سێ سنوور توانیوویانە ٦٣ کەس دەستگیربکەن، کە ھەوڵیانداوە بە قاچاخ بچنە خاکی عێراقەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، رێککاری پێویستی بەرامبەر دەستگیرکراوەکان گیراوەتەبەر و رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...240241242243244...458