عیراقعیراق

کاروان عەلی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، زۆرێک لە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن قەرزی دەوڵەتیان لایە و لیژنەکەیان ھەوڵی داوە بڕی ئەو پارانە بزانێت، بەڵام ئاگادارن کە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم زۆرترین قەرزی حکومەتی لایە و بڕیاری دادگاش ھەیە کە دەبێت قەرزەکانی بگەڕێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر ئەو بابەتە و چۆنیەتی وەرگرتنەوەی قەرزەکان، بەرپرسانی حکومەت بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن چونکە ئەو کۆمپانیایانە داھاتیان ھەیە و پێویستە پابەندبن بە دانەوەی قەرزەکانیان، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی ھەیە بۆئەوەی حکومەت بتوانێت قەرزەکانی لێیان وەربگرێتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەمڕۆ لەبارەی ژمارەیەک سکاڵای یاسایی کۆدەبێتەوە، کە دووان لە سکاڵاکان تایبەتن بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق لە دژی چەند بڕگە و ماددەیەکی یاسای بودجە.

بەپێی یەکێک لە سکاڵاکە، کە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆماریکردووە، داوادەکات ژمارەیەک لە بڕگەکانی یاسای بودجە بە نادەستووری دابینرێن و ھەڵبوەشێندرێنەوە، ئەو بڕگانەش تایبەتن بە دیاریکردنی رێژەی شایستەی دارایی ھەرێم لە بودجە و رادەستکردنی نەوت و شایستەی دارایی کۆمپانیاکانی نەوت و ھەروەھا رادەستکردنی داھاتی نانەوتی و خەرجکردنی پشکی ھەرێم لە بودجە، لەگەڵ چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ھەولێر و بەغداد و بڕگەی پارێزگای ناڕازیی.

ھاوکات دادگای فیدراڵی تاوتوێی سکاڵاکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات کە لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆماریکردووە و داوادەکات، ١٢ بڕگە و ماددەی یاسای بودجە بە نادەستووری دابینرێن و ھەڵبوەشێندرێنەوە.

دادگای فیدراڵی ھەروەھا تاوتوێی سکاڵایەکی مستەفا سەند ئەندامی لیژنەی داراییش دەکات کە لەسەر سەرۆک وەزیران تۆماریکردووە و داوادەکات بڕیار بدرێت لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری خەرجکردنی ٤٠٠ ملیار دینار کە ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی وەک شایستەی دارایی ھەرێم و بەشێوەی قەرز خەرجیکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی سەلامی، ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی "عەرەبی جەدید"ی راگەیاند،  مەدەنییەکان و خۆپیشاندەران و چالاکوانان ھیوایان ھەبوو بەوەی ھێزە مەدەنییەکان بە ھاوپەیمانییەکی یەکگرتوو بەشداری ھەڵبژاردن بکەن، بەڵام بەھۆی دیدگای جیاواز لە کاری سیاسی، بە تایبەت لە مامەڵە کردن لەگەڵ حزبەکان و بەشداریکردن یاخود بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن، نەتوانراوە ئەو ھاوپەیمانییە پێکبھێنرێت.  

وتیشی، زۆرینەی ھێزە مەدەنییە نوێ و کۆنەکان، بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان و پڕۆسەی سیاسی لە قۆناغی داھاتوو دەکەن، بەڵام چەند جوڵانەوەیەک ھەیە کە ھێشتا دوو دڵن و بەشێکیشیان بایکۆتی ھەڵبژاردنیان راگەیاندووە. 

لای خۆیەوە، مەحمود نەجار سەرۆکی ناوەندی "روئیای بەغداد"یش رایگەیاند، رەوتە مەدەنییەکان کێشەی زۆریان ھەیە لە پڕۆگرامی سیاسی  و وتاری یەکگرتوو ھەروەھا لایەنی راگەیاندنیان لاوازە، بۆ ئاڕاستەکردنی رای گشتی بۆ سەر ئامانجەکانیان. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوو سکاڵاکەی تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، تیایدا داواکراوە دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

سکاڵاکەی دیکەش تایبەتە بە ماددەی دوو لە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم و داواکراوە دادگای فیدڕاڵی ئەو ماددەیە بە تەواوی ھەڵبوەشێنێتەوە.

دادگای فیدراڵی عێراق لە رۆژی ١٨ ی ٧ بۆ یەکەم جار لەسەر ئەم سکاڵایەنەی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان کۆبونەوە, ئەمڕۆ دووم جارە لەسەر ئەم سکاڵایەنە کۆدەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماھیر جوھان، بریکاری وەزیری پلاندانانی عێراق بۆ کاروباری تەکنیکی رایگەیاند، یاسای بودجە پەکی نەکەوتووە، بەڵام دوای پەسەندکردنی یاساکە لە دوو ھەفتەی رابردوودا، بەرپرسانی وەزارەت و پارێزگاکان پلانێکی خێرایان داڕشتووە، کە خزمەت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکات.

وتیشی، رەنگە تاکو کۆتایی ئەم ھەفتەیە رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە لە رۆژنامەی واقئیعی عێراقیدا بڵاوبکرێنەوە.

نزیکەی دوو مانگە یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندکراوە، بەڵام ھێشتا رێنماییەکانی جێبەجێکردنی بڵاونەکراونەتەوە، ئەوەش ئاستەنگی بۆ جێبەجێکردنی دروستکردووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەبار کنانی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشکرای کرد، وەزارەتی دەرەوە بەمنزیکانە نزیکەی ٧٠ باڵیۆزی "شایستە" بۆ نوێنەرایەتییکردنی عێراق لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە، لە سەرانسەری جیھان دادەمەزرێنێت.

بەپێی ئاماری وەزارەتی دەرەوە، عێراق ٨٨ باڵیۆز و کونسوڵو و نوێنەری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فالح خەزعەلی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کێشەی کەمئاوی و وشکەساڵی بەتایبەتیش گرتنەوەی سەرچاوەکانی ئاو لەلایەن ئێران و تورکیاوە قەیران و ئاڵۆزییەکی زۆری لە کەرتی کشتوکاڵی عێراقدا دروستکردووە، پێویستی بەوەیە حکومەت لەماوەیەکی کەمدا بە ھەر رێگەیەک بێت ئەو کێشەیە لەگەڵ ئەنقەرە و تاران چارەسەر بکات.

وتیشی، بەھۆی سیاسەتی ئێران و تورکیا تایبەت بە دۆسێی ئاو و گرتنەوەی سەرچاوەکان و دروستکردنی بەنداو لەسەر ئەو روبارانەی دەڕێژنە عێراقەوە، لەماوەی حەوت ساڵی رابردوودا روبەری زەوییە کشتوکاڵییەکانی عێراق بە رێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی ھەینی بورجێکی گواستنەوەی کارەبای رۆژھەڵاتی بەغداد- دیالە جوھد، ٤٠٠ کەی ڤی لەناوچەی خان بەنی سەعدی سەر بە شاری بەعقوبە رووبەرووی کارێکی تێکدەرانە بووەتەوەو بە بۆمب تەقێنراوەتەوەو کەوتووە.

لای خۆشییەوە محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان فەرمانیکرد، لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو فەرماندە سەربازییانەدا بکرێت کە ئەرکی پاراستنی ئەو ناوچەیەیان لە ئەستۆدایە کە بورجەکەی تێدا تەقێنراوەتەوە.

 لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لەکاتێکدا حکومەت ھەموو ھەوڵێکی خۆی خستۆتە گەر بۆ دابینکردنی کارەبا لە وەرزی ھاویندا، بەڵام گروپە تیرۆریستییەکان ھەوڵدەدەن ژێرخانی وزە بکەنە ئامانج.

وتیشی، دەزگا ئەمنییەکان زانیاری وردیان لەبارەی ھەوڵێکی لەو جۆرە ھەبووە، بەمنزیکانە بەرپرسیارانی ئەو کردەوە تێکدەرانەیە دەستگیر دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامر زیبان ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی وردبینیکردن لە بڕگە و ماددەکانی، یاسای بودجە ئاراستەی ئەنجومەنی شورای دەوڵەت کراوە، لایەنە چاودێرییەکانیش بە وردی چاودێری سەرجەم بڕگە و ماددەکانی یاسای بودجە دەکەن بەتایبەت بوارە ئابووری وخزمەتگوزارییەکان کە راستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیانەوە ھەیە.

وتیشی، بەپێی پێشبینییەکان لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا وەزارەتی دارایی رێنماییەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە بڵاودەکاتەوە و ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکانیشی دەکات، بۆئەوەی یاسای بودجە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی پارێزگای نەینەوا ئاشکرایکردووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بە بەشداری سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی فراوان لە قوڵایی بیابانی جەزیرەی گەورە لە نێوان ھەرسێ پارێزگای سەڵاحەدین و ئەنبار و نەینەوا دەستیپێکردووە و ماوەی چەند رۆژێکیش بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە لەناوبردنی پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعشە کە زۆربەی ناوچە بیانییەکان وەک حەشارگە و شوێنی مانەوەیان بەکار دەھێنن و لەوێوە پیلان بۆ کردەوە تیرۆریستییەکانیان دادەڕێژن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەحیا محەمەدی ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، لیژنەکەیان میوانداری عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی کردووە و گفتوگۆیان کردووە لەبارەی ھۆکارەکانی بەرزی بەھای دۆلار لە بەرامبەر دینار و ئەو رێکارو بڕیارانەی بانکی ناوەندیی دەریکردوون بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانەکە.

وتیشی، لیژنەکەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانیش کۆدەبێتەوە تاوتوێی ئەو رێکار و بڕیارانە دەکات کە حکومەت و بانکی ناوەندی دەریانکردوون بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دۆلار.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی رونیشیکردەوە، لیژنەکەیان لە بەدواداچوونەکانی بەردەوام دەبێت و میوانداری بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و باج و گومرگ و دەزگا ئەمنییەکانیش دەکات بۆ قسەکردن لەبارەی رێوشوێنەکانیان بۆ سنوردارکردنی بە قاچاغبردنە دەرەوەی دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.ھێمان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەی دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی حزب و ھاوپەیمانێتییەکان و ھێشتا بەشێکی زۆری حزب و ھاوپەیمانێتییە گەورەکانی وەکو بەدر و دەوڵەتی یاسا خۆیان تۆمار نەکردووە، بە دووریشی دەزانێت وادەکە درێژ بکرێتەوە.

د.ھێمان تەحسین دەڵێت، تاوەکو ئێستا ٣٠٥ حز و ٣٠ ھاوپەیمانێتی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمار کردووە.

دەشڵێت، دوای تۆمارکردنی حزب و ھاوپەیمانێتییەکان، پێویستە تاوەکو ١٣ی ئەم مانگە کۆتایی بە لیستی ناوی کاندیدەکان بھێنرێت و دوای ئەوەش گرێبەست لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان و ئامادەکارییە لۆجستییەکان بۆ ھەڵبژاردن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکردەیەک لە رەوتی سەدر بە ماڵپەڕی عەرەبیە جدیدەی قەتەری راگەیاند، تاکو ئێستا سەرکردایەتیی رەوتەکەیان، بڕیاریی بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نەداوە، وتیشی، پێیان وایە ئەمساڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەناچێت و بۆ ساڵی داھاتوو دوادەکەوێت.

ئەو سەرکردەیە وتیشی، بەپێی ئاماژەکانی نوسینگەی سەدر، سەدر نایەوێت حکومەتە خۆجێییەکان بۆ چوارچێوەی ھەماھەنگی جێبھێڵیت، بەڵام بڕیاری کۆتاییشی نییە بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنە خۆجێییەکان و رەنگە لە دوایین ساتەکاندا بڕیار لەسەر بەشداریکردن یان نەکردن لە ھەڵبژاردنەکە بدەن.

ئەوە لەکاتێکدا سبەینێ دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی ناوی لیست و ھاوپەیمانێتییەکان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە بڕیارە ١٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی شەھیدانی عێراق رایگەیاند، سێ گۆڕی بە کۆمەڵ لە باشووری ھیت و سەقلاویە و فەیاز لە نزیک فەلووجە و، گۆڕێکی تر لە ناوچەی تاش لە پارێزگای ئەنبار دۆزرانەوە، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوە و پشکنین دەستپێکردوە، پلان بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕەکان دادەنرێت.

رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تائێستا دیار نییە، ئەو گۆڕانە پەیوەنییان بە رێکخراوی داعش ھەیە، یاخود دەگەڕێنەوە بۆ تاوانەکانی سەردەمی رژێمی بەعس.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیان، بەیانی ئەمڕۆ لەسنوری گوندێکی نزیک چەمی رۆخانەی سنوری قەزای داقوق لە باشوری کەرکووک لەکاتی ئەنجامدانی کێوماڵی ھێزە ئەمنییەکان، بۆمبێکی چێندراو بەیەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی ھێزە سەربازییەکە تەقیەوە بەھۆیەوە چوار سەربازی سوپای عێراق برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەوتەی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی داقوق بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قەزای داقوق باری تەندروستییان جێگیرە.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، بەپێی زانیاریەکان ئەو ھێزەی بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە سەر بەفەوجی یەکی لیوای ٤٤ی فیرقەی ١١ی سوپای عێراق بونە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپستبەستن بە بڕیاری ژمارە ١٢٧ی ساڵی ٢٠٢٣ی کارگێڕی بانکی ناوەندیی، بانکەکە بڕیاریداوە بە زیادکردنی سەرمایەی بانکەکانی عێراق بۆ ٤٠٠ ملیار دینار بۆ ساڵی ٢٠٢٣، ھەروەھا بڕیاریداوە بە زیادکردنی سەرمایەی کارپێکردنی لقی بانکە جیھانییەکان لە عێراق بەڕێژەی ٪٦٠.

بانکی ناوەندیی دەڵێت، بە سێ گوژمە سەرمایەی بانکەکانی عێراق زیاد دەکرێت، کە بڕی ھەر گوژمەیەکان لە ٥٠ ملیار دینار کەمتر نییە و خودی بانکەکانیش پابەند دەکرێن بە دانی گوژمەیەکی ھاوشێوە.
دەشڵێت، ھەر بانکێک پابەندی بڕیارەکان نەبێت، رێککاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...226227228229230...458