عیراقعیراق

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، شەوی رابردوو عومەر بۆلات وەزیری بازرگانی تورکیا بە یاوەری وەفدێکی بازرگانان و وەبەرھێنەرانی تورکیا گەیشتووەتەوە عێراق و لەگەڵ محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان و یاریدەدەری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە سەردانەکەی وەزیری بازرگانی تورکیا بۆ عێراق زیادکردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە لەنێوان ھەردوو وڵات بۆ نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، ھەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی تورکیا لەگەڵ ھەریەک لە د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و سبەینێش سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم کۆببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی یەکشەممە دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی ژمارەیەک سکاڵا کۆبووەوە، یەکێک لە سکاڵاکان تایبەتە بە داھاتی شارەوانییەکان و ھاوردەکردنی ماددە کحولییەکان، کە سکاڵاکارەکان داوای ھەڵوەشاندنەوە و بە نادەستووری ناساندنی ماددەی ١٤ی ئەو یاسایە دەکەن، کە بەپێی ئەو ماددەیە کڕین و فرۆشتن و بازرگانی و ھاوردەکردنی ماددە کحولییەکان لە عێراق قەدەغەیە، بەڵام دادگای فیدڕاڵیی عێراق سکاڵاکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەو ماددەیە ھیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ دەستووردا نییە.

دادگای فیدڕاڵیی عێراق راشیگەیاند، ھەر کەسێک سەرپێچیی ماددەی ١٤ بکات، بە پێبژاردن سزا دەدرێت، کە بڕەکەی لە ١٠ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە ٢٥ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی خشتەی کۆبوونەوەکان، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ بڕیارە لەسەر سکاڵایەک دەدات کە لەلایەن "دورەید جەمیل ئیشوع" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پێکھاتەی مەسیحییەکان لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا داواکراوە، بڕگەی "ج" لە بەندی یەک لە ماددەی ٩ لە یاسای ھەمواری سێیەمی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ساڵی ٢٠١٨ ھەڵبوەشێتەوە. بڕیاریشە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتایی لەسەر سکاڵاکە و ھەڵوەشانەوەی ئەو بڕگەیە بدات.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، ھەوڵەکانیان لەپێناو گەرەنتیکردنی ھاتنی زیارەتکاران و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان چڕکردووەتەوە و لە دەروازەکان پاسیان بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران بۆ کەربەلا دابینکردووە، ھەروەھا لەگەڵ ئێرانیش ھەماھەنگییەکانیان لە ئاستێکی بەرزدایە.

عومەر وائیلی وتیشی، لە ١٧ی ئابەوە تاکو رۆژی یەکشەممە لە رێگەی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن زیارەتکاری بیانی ھاتوونەتە عێراق، پێشبینیشیکرد، ئەمساڵ بەھۆی ئاسانکارییەکانی حکومەتی عێراق، ژمارەی زیارەتکاران بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاد ببێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای تێھەڵچوونەوەی بەسرە رایگەیاند، ١٠ تۆمەتباری بەقاچاغبردنی نەوت کە نەوتیان لەڕێی بارھەڵگرەوە و بە نوسراوی ساختە دەگواستنەوە بۆ دەرەوەی وڵات، بە ١٥ ساڵ زیندانی سزا دراون. 

ھاوکات "باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ستایشی بڕیارەکەی دادگای کردووە بۆ سزادانی ئەو تۆڕەی بە قاچاغبردنی نەوت، جەختیشیکردووەتەوە لەوەی ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ کۆتاییھێنان بەو بابەتە، کە چەندین ساڵە پشتگوێخراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ١٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی فیرقەی ١١ ی سوپای عێراق چونەتە تۆپبازاوا و دەیانەوێت سەربازگەی کۆنی ناوچەکە زیندووبکەنەوە.

ھاوکات، ژمارەیەک لە دانیشتووانی تۆپبازاوا بە کوردسات نیوزیان راگەیاند، ھێزەکەی سوپای عێراق وتویانە کە دەیانەوێت سەربازگەکە زیندوو بکەنەوە و ھەڕەشەی چۆڵکردنی گوندەکەشیان کردووە.

لای خۆیەوە، سەباح حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: بەھیچ جۆرێک ڕێگا نادەن سوپای عێراق، سەربازگەی تۆپزاوا زیندوو بکاتەوە، فراکسیۆنی یەکێتی داوا دەکات ئەو سەربازگەیە بکرێت بە شوێنی ناساندنی تاوانەکانی بەعس و ئەنفال.

ئەمە یەکەمجار نییە سوپای عێراق ھەوڵی زیندوکردنەوەی سەربازگەکە دەدات، دوو ساڵ لەمەوبەر ھەوڵیدا ھێز لە سەربازگەکە جێگیر بکات بەڵام بە ھەوڵی یەکێتی ھەوڵەکە شکستی پێھێنرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای فیدڕاڵی سەرجەم سکاڵاکانی تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەران کە بە بەیاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠٢٣ ناسراوە یەکخست و حەوت برگە و ماددەی ناو یاساکەی بە نادەستوری لە قەڵەمدا، لەوانەش ئەو بڕگەیەی کە دەڵێت دەبێت ٤٥ رۆژ بەر لە کۆتاییھاتنی وادەی یاساییان، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت.

دادگای فیدڕاڵی برگەی دابەشکردنی کورسی کۆتای پێکھاتەکانیشی بە نادەستوری لە قەڵەمدا کە بەگوێرەی ئەو برگەیە بۆ پێکھاتەکان، ھەرێمی کوردستان یەک بازنەی ھەڵبژاردن دەبوو، بەڵام دوای بڕیارەکەی دادگا بۆ ھەموو کورسی کۆتاکان، عێراق یەک بازنەی ھەڵبژاردن دەبێت و خاوەنی بەرزترین دەنگ  دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران.

بەپێی ماددەی ٢١ـی یاسای ھەڵبژاردنەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و قەزا و ناحییەکان دوای کۆتاییھاتنی ئەرکەکانیان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، پێویستە ئەنجومەنی راژە لەناو وەزارەت و دەستەکاندا جێگەیان بکاتەوە و سود لە تواناکانیان وەربگرێت، دادگای فیدڕاڵی کارکردن بەو ماددەیەی بە تەواوی ھەڵوەشاندەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فالح خەزعەلی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، وەرگرتنی ھەموو پارەیەکی خزمەتگوزاری لە ھاوڵاتیان پێویستی بە دەرکردنی یاسا ھەیە و دەبێت پێچەوانەی دەستوریش نەبێت.

مەھدی لامی، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوە ئاماژە بەوە دەکات، لە کۆمەڵگەی عێراقیدا کلتوری پاراستنی ئاو و بە فیڕۆنەدانی لاوازە و دەبێت ھۆشیاری لەو ڕوەوە زیاتر بکرێت، جگەلەوەش لە شوێنەکانی شۆردنی ئۆتۆمبێل و کەرتی کشتوکاڵیش سەرجەمیان ئاوی خواردنەوە بۆ کارەکانیان بەکاردەھێنن، ئەوەش کاریگەری لەسەر رێژەی ئاو ھەبووە.

دەشڵێت، ھەرکاتێک ئاوی بەردەوام بۆ ھاوڵاتیان دابینکرا ئەوکاتە دەتوانرێت پارەی خزمەتگوزاری ئاو وەربگیرێت، بەپێچەوانەوە ئەو پێشنیازە رەتدەکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەباح حسێنی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری مینی سەر بە وەزارەتی ژینگەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیان بۆ پاککردنەوەی خاکی مینڕێژکراو لە عێراق، بە رووبەری چوار ھەزار و ٦٠٠ کیلۆمەتر خاکی مینڕێژکراو پاککراوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆی شەش ھەزار و ٧٠٠ کیلۆمەتری خاکی مینڕێژکراو لەعێراق، ھێشتا دوو ھەزار و ١٠٠ کیلۆمەتر خاکی مینڕێژکراو ماوە، کە بەشێکی زۆریان پاشماوەی جەنگەکانی رابردووی عێراق و سەردەمی چەکدارانی داعشن.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری مین وتیشی، بەشێکی زۆری ئەو خاکانەی لە عێراق مینڕێژکراون، سەرچاوەی گرنگی ئاون بۆ ناوچەکە، بۆیە ھەوڵ دەدرێت بە زووترین کات تەواوی خاکی عێراق لە مین پاک بکرێنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بڵاویکردەوە، لە راپرسییەکی سەنتەرەکەیاندا کە دوو ھەزارو ٥٠٠ کەس لە ١٥ پارێزگای عێراق بەشدارییان تێداکردووە، ٦٤%ی بەشداربووان خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەربڕیووە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، زۆرینەی بەشداربووانی راپرسییەکە لە یاسای ھەڵبژاردن ناڕازین و پشتیوانی لە سیستمی فرەبازنەیی دەکەن، چونکە ئەوکات راستەوخۆ دەتوانن نوێنەری ناوچەی خۆیان بۆ ئەنجومەنەکان دیاری بکەن.

سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، تائێستا ٩٧%ی دەنگدەران کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە ئەوەش بە ھەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ پاک و بێگەردی ھەڵبژاردنەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکەدا سەرۆککۆمار جەختیکردەوە کە پێویستە ھەوڵی جدی بدرێت بۆ خزمەتکردن بە دەزگا و دامەزراوەکانی حکومەت و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان. 

سەرۆککۆمار داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کرد لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا، ھەروەھا پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێم و بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات بەھۆی ئەو کاریگەرییانەی لەسەر باشترکردنی خزمەتگوزاری و بارودۆخی ژیانی ھاونیشتمانیان ھەیەتی لەڕێگەی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابوری و پشتگیریکردن لە وەبەرھێنان و کەرتی تایبەت.

ھەروەھا سەرۆککۆمار باسی لە گرنگی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیھان و خستنەگەڕیان بۆ بەدیھێنانی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی لە وڵاتدا کرد، باسی لە قەیرانی ئاو کرد و ڕوونیکردەوە کە دۆسێی ئاو گرنگییەکی زۆری ھەیە و کاری جدییش دەکرێت بۆ پێکھێنانی ئەنجوومەنی باڵای ئاو بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست لە رێگەی ھەماھەنگی و ھاریکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ دەستەبەرکردنی پشکێکی دادپەروەرانە و گونجاو و پێویستی ئاو بۆ گەلی عێراق، جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی پەیڕەوکردنی شێوازی دڵۆپاندن و شێوازە مۆدێرنەکانی ئاودێری و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاو، بە تایبەت زیادەڕەوی لە گۆمی ماسی بێ مۆڵەتدا.

سەرۆککۆمار دوپاتیکردەوە لە گرنگی کارکردنی بەردەوام بۆ پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاساکان کە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کراون، بەتایبەتی پڕۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی شاری ھەڵەبجە، پرۆژە یاسای ئەنجومەنی فیدراڵ، یاسای نەوت و گاز، و ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی فەرماندەیی سەورەی ھەڵوەشاوە.

 لە بەرامبەردا فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە باسی لە گرنگترین مەسەلە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان کرد و ھیوای خواست کە چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئەم پرسانە بدۆزرێتەوە.

ھەروەھا ئامادەبووان باسیان لە پێویستی درێژەدان بە دیالۆگی بونیادنەر و کاریگەر کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور و یاسا، بە شێوەیەک کە مافی ھەموو ھاووڵاتیان زامن بکات و خواستەکانیان بەدیبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی بەسڕە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، رۆژی ١٦ی مانگی ئابی داھاتوو، ئەو چوار رێککەوتنە دەکەونە بواری جێبەجێکردەوە، ئەوەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاستەنگییەکانە لە سێکتەرەکانی نەوت، غاز و وزە و ئاوی دەریاکان لە عێراق ھاتوونەتە پێش.

ئەوەشی خستەڕوو، بە پێی رێککەوتنەکان چوار پرۆژەی گەورە بۆ کەرتی نەوت و غاز لەناو پرۆژە یەکگرتووەکانی عێراق دروستدەکرێن.

باسم عەبدولکەریم وتیشی، رێککەوتنەکان پرۆژەیەکی ئاوی دەریا لە خۆی دەگرێت، کە توانای بەرھەمھێنانی ٥ ملیۆن بەرمیل ئاوی بۆ کێڵگە نەوتییەکان بەسڕە، میسان و زیقار ھەیە، لەگەڵ پرۆژەیەکی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا، کە توانای بەرھەمھێنانی ھەزار مێگاوات کارەبای ھەیە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیمان میحرابی، لێپرسراوی ڕێگاوبانی ئێران رایگەیاند، تا ئەمڕۆ لە شەش دەروازەی ئێرانەوە ٧٠٠ ھەزار زیارەتکار سەردانی عێراقیان کردووە، ٥٩%ـی زیارەتکارانیش لە دەروازەی میھران گەشتیان کردووە کە دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی ئیلام و پارێزگای واست لە دیوی عێراقەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ھەروەھا ٤%ـی زیارەتکاراکان لەرێگەی دەروازەی خوسرەوی لە خانەقین، ٢%ـی زیارەتکاران  لەرێگەی دەروازەی باشماخ لە سلێمانی و  ٢%ـی دیکەی زیارەتکارانیش لەرێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە چونەتە عێراق.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ شەش ملیۆن زیارەتکاری بیانی بۆ ڕێوڕەسمی ئەربەعینییە سەردانی کەربەلا بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کۆتایی ھات، لەو ماوەیەشدا یەک ملیۆن و ٣٤ ھەزار و ٩٠٤ دەنگدەر، کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نوێ کردوەتەوە، ھەروەھا ٣ ھەزار و ٣٩٩ ئاوارەش کارتی دەنگدانیان نوێکردوەتەوە.

راشیگەیاندوە، زۆرترین ژمارەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە موسڵ بووە، کە ١٥٩ ھەزار و ٩٢٥ دەنگدەر بووە، کە بڕیارە لە ١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مایلز کاگینز وتەبێژی پێشووی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چاوپێکەوتنێکدا رەتیکردەوە واشنتۆن ھیچ نیەتێکی ھەبێت بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران یاخود ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەناو خاکی عێراق و رایگەیاند، ھەموو ئەو دەنگۆیانەی لەوبارەیەوە  بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە، چونکە ژمارەی ھێزەکانیان بۆ ئەو مەبەستە بەس نییە و ئەرکی ھێزەکانیشیان بۆ شەڕکردن نییە.

مایلز کاگینز ئاماژەی بەوەشدا، لەماوەی ھەفتەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە ھێزەکانیان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و سوریا جوڵەیان پێکراوە، بەڵام ئەو جوڵانە ساڵانە و رۆتینین و بۆ ئاڵوگۆڕی ھێزی کۆن و نوێیە.

مایلز کاگینز جەختیشیکردەوە لەوەی، ئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعشە، لەئێستاشدا تەنھا راوێژ دەدەن و شەڕ ناکەن، ئەوەش لەپێناو پاڵپشتیکردنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە و ھێزەکانی سوریای دیموکرات، دژی داعش.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەلینا رومانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەتەوە و پتەوکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان و جێبەجێکردنی رێککەوتنی ستراتیژی بەغداد و واشنتۆنیان تاوتوێکردووە، ھەروەھا کێشە و گرفتەکان و رەوشی کەمپی ھۆڵ لە سوریا تاوتوێکراوە. 

سەبارەت بە جموجوڵە سەربازییەکانی ئەمریکاش لە عێراق، باڵیۆزی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، ئەو جموجوڵانە لەچوارچێوەی گۆڕانکاری ھێزەکاندا بووە و رەتیکردەوە ھیچ پەیوەندییەکی بە ناوخۆی عێراقەوە ھەبێت. 

جەختیشیکردەوە لەوەی، ئەمریکا پابەندە بە بەردەوامی ھەماھەنگی و گەشەپێدان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش لەگەڵ عێراق. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...219220221222223...458