عیراقعیراق

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەک بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی ھاوڵاتییانی عێراق بە قوربانییانی کەرتی غەززە پێکھێندراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو لیژنە ھاوکارییەی پێکھێندراوە، لە بارەگای فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی لە بەغداد لە نزیک گۆڕەپانی عەباس بن فیرناس ھاوکارییەکان لە ھاوڵاتییان وەردەگرێت.

ماوەی حەوت رۆژە شەڕ و پێکدادان لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززەی ئیسرائیل بەردەوامە و بەپێی نوێترین ئاماری کوژرا و بریندارانی شەڕەکەش، زیاتر لە ١٥٠٠ ھاوڵاتی فەڵەستینی کوژراوە و نزیکەی شەش ھەزار و ٦٠٠ کەسی دیکەش بریندارە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو، ھەندێک پەیج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە مەرامیان چەواشەکردنی رای گشتی و شێواندنی راستییەکانە، ھەواڵێکی سەرلەبەر نادروستیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە سەرۆکایەتی کۆمار پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامێکی لە ناوچەی سەوزی بەغداد بە بڕی ٤٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی جێبەجێکردووە.

باسی لەوەشکردووە، سەرۆکایەتی کۆمار ھیچ پەیوەندییەکی بەو بابەتەوە نییە و  ئەو شەقامەی نۆژەننەکردووەتەوە و تەنانەت ھیچ نۆژەنکردنەوەیەکیشی لە کۆشکی بەغداد نەکردووە لە ناوچەی سەوز، ئەو شەقامەیش کە بەرەو کۆشکی سەلام دەڕوات لەلایەن ئەمانەی بەغدادوە نۆژەنکراوەتەوە، سەرۆکایەتی کۆمار سکاڵاش لەسەر ئەوانە تۆماردەکات کە دەنگۆکەیان بڵاوکردووەتەوە و لەم بارەیەوە لەرونکردنەوەکەدا ھاتووە، رێکاری یاسایی پێویست دەگرنەبەر بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانەی کە زیانی مەعنەویان بە پێگەی سەرۆکایەتی کۆمار گەیاندووە، چونکە ھەوڵیانداوە متمانە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت و سەرۆکایەتییەکانی لاواز بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ خۆپیشاندانەکەی سبەینێی لایەنگرانی سەدر، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڕیاریدا رێوشوێنی ئەمنی توندبگرێتەبەر بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتانەی کە ھەڵوێستی نەرێنیان بەرامبەر کەرتی غەزەی فەڵەستین ھەیە و پشتیوانی ھێرشەکانی ئیسرائیلن، بۆیە ھێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکانیش رایگەیاند، پێویستە ھێزی ئەمنی زیاتر بۆ پاراستنی ناوەندی کلتوری تورکی، باڵیۆزخانەکانی ئۆکراین و بەحرەین و فەڕەنسا دابینبکرێت، فیرقەیەکی تایبەتیش ئاسایشی ھەردوو باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بەریتانیا دابیندەکات.

ئەم ڕێوشوێنانەش لەکاتێکدایە کە لەسەر داوای موقتەدا سەدر، بڕیارە سبەینێ نوێژی ھەینی ملیۆنی لە بەغداد ئەنجامبدرێت و تیایدا پشتیوانی عێراقییەکان بۆ فەڵەستین دژی ئیسرائیل دووپاتبکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی و حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران باسیان لە پەیوەندییەکانی بەغداد و تاران و  دۆخی ناوچەکە کردووە بە تایبەت پێشھاتەکانی فەڵەستین و ئەو گەمارۆیەی ئیسرائیل بەسەر کەرتی غەززەدا سەپاندوویەتی کە بەھۆیەوە دۆخێکی سەختی مرۆیی دروستکردووە.

سودانی بە وەزیری دەرەوەی ئێرانی راگەیاندووە، ھەڵوێستی عێراق نەگۆڕە بەرامبەر بە مافی گەلی فەڵەستین بۆ ژیانی ئازاد و دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەسەر خاکی مێژویی خۆی، بۆیە گرنگە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ئاڕاستەی رزرگارکردنی یەکجاری فەڵەستینییەکان بجوڵێت و کاربکات.

ھاوکات قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش لە بەغداد پێشوازی لە حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان، کرد و ھەردوولا باسیان لە دۆسیەی فەڵەستین و سنوری ھەردوولا کرد، لەم بارەیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی ھەوڵ و ھەنگاوەکانی حکومەتی عێراقی کردووە کە لە دۆسییەی سنوردا گرتویەتییەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولزەھرا ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان راگەیاند، پێشبینی دەکەین ڕێژەی دانیشتوانی عێراق لە ٤٣ ملیۆن کەس زیاتر بێت و زۆرترینشیان بەسەر سێ پارێزگادا دابەشبوون کە بەغداد و نەینەوا و بەسرەیە.

راشیگەیاند، لە ئێستادا رێژەی نێرو مێ جیاوازیەکی کەمیان لە نێواندا ھەیە، رێژەی نێر ٥٠.٥ و رێژەی مێ ٤٩.٥ یە.

دووپاتیشی کردەوە، وەزارەتەکەیان ئامادەکارییەکانی بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دەستپێکردووە، کە وردەکاریی دەداتێ سەبارەت بە ژمارەی دانیشتوان و دۆخی ژیانیان لە عێراقدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت سەرەتای ساڵی داهاتوو مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرە مووچە كەمەكان زیاد بكرێت.

محەمەد نوری ئەندامی لیژنەكە رایگەیاند، كارەكان بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان و ئەو فەرمانبەرانەی لە عێراق كە مووچەكانیان كەمە و بەشی پێداویستییەكانی ژیان ناكات بەردەوامە.

وتیشی، چاوەڕواندەكرێت لە ساڵی داهاتووەوە مووچەكانیان بەرزبكرێتەوە، بەرزكردنەوەی ئەو مووچانەش تا پلە شەش زیاتر لە 4.5 ترلیۆن دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت. 
بەپێی داتاكانیش، كەمترین مووچەی خانەنشینی لە عێراق لە 500 هەزارەوە دەستپێدەكات. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، فوئاد حسێن و سێرگی لاڤرۆڤ کۆبوونەتەوە و باسیان لە بابەتە دوو قۆڵییەکانی بەغداد و مۆسکۆ و رێگەکانی چارەسەرکردنی کێشەی شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیا روسیانە کرد کە لە عێراق کاردەکەن.

ھاوکات باسیان لە پرسی گرژییەکانی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل کرد و جەختیان لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستین کردەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەبو حسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتی کەتایبی حزبوڵای عێراق لە راگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی لە فەڵەستینییەکان کرد بۆ ئەو سەرکەوتنەی دژی ئیسرائیل بەدەستیانھێناوە.

راشیگەیاند، مووشەک و درۆن و ھێزە تایبەتەکانیان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەئامانجگرتنی ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەکانیان و پەکخستنی بەرژەوەندییەکانیان، ئەگەر بێتو دەستوەردان لەو جەنگەدا بکەن.

حەمیداوی پشتیوانی بۆ ئەو خۆپیشاندانەش دەربڕی کە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوایکردووە بۆ پاڵپشتی فەڵەستین، کە بڕیارە رۆژی ھەینی دوای نوێژ لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق رێکبخرێت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا ساڵانە ١٠ ملیار دۆلار لە داھاتی فرۆشی نەوتی عێراق دەداتە بەغداد، بەڵام حکومەتی ئەمریکا داوایەکی عێراقی بۆ بەدەستھێنانی یەک ملیار دۆلار لە داھاتی فرۆشی نەوتی بەشێوەی نەختینە لە بانکی فیدراڵی یەدەگی ئەمریکاوە رەتکردووەتەوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی دۆلار بووەتە سەرچاوەیەکی داھات بۆ عێراق و بە نایاسایی رەوانەی ئەو وڵاتانەی دەکات کە لە لیستی سزاکانی ئەمریکادان، وەک ئێران. 

لێپرسراوێکی باڵای بانکی ناوەندی عێراقیش رایگەیاندووە، بانکی ناوەندی کاردەکات لەسەر جێبەجێکردنی تەواوی یاسا و رێنماییە نێودەوڵەتییەکان لە بەکارھێنانی دۆلاردا، بۆ ئەوەی چارەسەرێک بدۆزێتەوە و ھاوسەنگی لە بەھای دینار و دۆلار بکات و ھەڕەشە لەسەر بەھای دینار دروستنەبێت.  

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی ھەینی رابردوو، بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رەتیکردەوە، ئەمریکا ناردنی دۆلاری بۆ عێراق کەمکردبێتەوە و دەڵێت، بەبێ کێشە لە بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە دۆلاریان وەرگرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆککۆمار جەختی لە گرنگی پێویستی ھاوکاری و ھەماھەنگی ھاوبەش کرد لە بارەی دۆسێ و پرسە ھاوبەشەکان بۆ بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیری و بەرجەستەکردنی چانسی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

ھەروەھا سەرۆککۆمار ئاماژەی بە گرنگی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ھەردوو وڵات کرد لە پتەوکردنی ئاسایشی سنوورە ھاوبەشەکاندا و راشیگەیاند کەڕێککەوتنەکە ھەڵوێستی عێراق دووپاتدەکاتەوە لە ڕەتکردنەوەی بەکارھێنانی خاکی وەک سەرچاوەیەک بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی ڕەچاوکردنی مافی عێراق لە پاراستنی ئاسایش و سەروەری وڵات لە پێشێلکارییەکان کە کاریگەری لەسەر شارەکانی عێراق بەتایبەتی و ھەرێمی کوردستان ھەیە.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی  کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی ھاریکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکان و پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیری گەلی عێراق کردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعد مەتڵەبی سەرکردە لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالکی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، وەک بڕیاری لەسەردراوە، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت کە مانگی ١٢ی ئەمساڵە و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش و زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانیش ھەموو ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە و حکومەتیش ھەموو پێداویستییەکانی دابینکردووە بەتایبەتیش بودجەی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی ئەو ھەڵبژاردنە.

وتیشی، ھەندێک جار بەشێک لە کوتلە و لایەنە سیاسییەکان دەنگۆی دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بڵاودەکەنەوە، بەڵام ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکیان نییە، چونکی ئەو ھەڵبژاردنە لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆککۆمار پێشوازیکرد لە عەبدولعەزیز شەممەری باڵیۆزی سعودیە لە عێراق کە نامەیەکی دەستنوسی پاشای سعودیەوە گەیاندە بەڕێزیان .

ناوەڕۆکی نامەکە بریتی بوو لە خواستی شانشینی عەرەبستانی سعودی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیە ھاوبەشەکانی ھەردوو گەلی برا بکەن، ھەروەھا گرنگی ھەماھەنگی ھەڵوێستەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگاریانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە.

 لە میانی دیدارەکەدا سەرۆککۆمار، جەختی کردەوە لە پێویستی چەسپاندنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعودیە و فراوانکردنی ئاسۆی ھاوکاریی بونیادنەر کە خزمەتی بەرژەوەندی ھەردوو وڵات بکات.

لەلای خۆیەوە باڵیۆز ئەلشەمەری جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی تێیدا، ھاوکات ستایشی پێشھاتە ئەرێنیەکانی عێراقی لە بوارە جیاجیا کاندا کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق نووسراوێکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێم پەسەندکردووە، تایبەت بە سیستەمی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، لە نووسراوەکەدا، کۆمسیۆنی ھەرێم ئاماژەی بە میکانیزمی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەژێرچاودێری وڵاتان و ناوخۆ کردووە، ھەروەھا باسی لە میکانیزیمی بانگەشەی ھەڵبژاردن و لیست و کاندید و ھاوپەیمان و رۆڵی دەزگا میدیاییەکان لە ھەڵبژاردنەکەدا کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی و ڤلادیمیر پوتن لە مۆسکۆ کۆبوونەوە و سودانی رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ روسیا لەسەر بانگھێشتی رەسمیی پوتن بووە و ئامانجیان بەھێزکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی روسیا و عێراقە.

سودانی وتیشی، کۆمپانیاکانی روسیا لە چەندین بواری جیاواز لە عێراق کار دەکەن، لەوانە کەرتی نەوت و غاز و جوڵەیەکی گەورەیان بە وەربەھێنانی بوای وزەی عێراق داوە.

لە بەرامبەردا پوتن، پەیوەندییەکانی عێراق و روسیای بە مێژوویی ناوبرد و رایگەیاند، کەرتی وزە کەرتێکی کراوەیە بۆ ھاریکاریی زیاتر لەنێوان ھەردوو وڵاتدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی سەلامی-ئەندامی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ھێشتنەوەی عەلی عەلاق لە پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندیی بە وەکالەت سەرپێچی یاسایی و پێشێلی دەستووری کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پارێزگاری بانکی ناوەندیی کەمتەرخەمە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی و نەیتوانیووە چارەسەرێک بۆ قەیرانی بەھای دۆلار بەرامبەر بە دینار بدۆزێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، بەپێی بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەبووعەلی عەلاق بۆ ماوەی شەش مانگ بە وەکالەت پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندیی بەڕێوەببات، بەڵام ماوەکەی تەواوبووە و ھێشتا لەو پۆستەدا ماوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازم فەرتوسی، وتەبێژی کەتائیبی سەید شوھەدا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە، ھەر کاتێک بیانەوێت ھەڵوێست و ناڕەزاییەکیان بەرامبەر ئەمریکا و ھەر وڵاتێکی تر ھەبێت پێویستیان بەھەماھەنگی و مۆڵەت وەرگرتن لە حکومەتی عێراق نییە، لە شەڕی نێوان حەماس و فەڵەستینیشدا ھەڵوێستیان روون و ئاشکرایە و ئەوەی پێیان بکرێت بۆ پشتیوانیکردنی حەماس دەیکەن.

وتیشی، لەگەڵ ژمارەیەک گرووپی تری چەکداری ناوەوە و دەرەوەی عێراق ھەماھەنگییان ھەیە ئەگەر ئەمریکا لە رووی سەربازییەوە ھاوکاری ئیسرائیل بکات و دەست لەو شەڕە وەربدات، ھەمان ئەو شەڕە لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق وڵاتانی ناوچەکە دەستپێدەکات و لەھەموو لایەکەوە ھێرش دەکەنە سەریان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...208209210211212...458