بەپێی راگەیەنراوێکی کۆمەڵەکە، ھەردولا لەسەر چەندین تەوەری پەیوەست بە نەوتی ھەرێم گفتوگۆیان کردووە.
لە بارەی کۆبونەوەکەوە ئەپیکۆر رایگەیاندووە، جەخت لە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بۆ بازاڕەکانی جیھان کراوەوتەوەو ھەروەھا پێشنیازیان کردووە بۆ فرۆشتنی نەوتی خاو گرێبەستێک لە نێوان ھەردوولا ھەبێت.
ئەپیکۆر دەشڵێت، کاتێک دەتوانین دەست بە بەرھەمھێنانی نەوت بکەینەوە کە رێککەوتنێکی یاسایی ھەبێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، بۆ چارەسەری کێشەکانی ھەرێم و بەغداد لەبارەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن.
لیوا عەلا غەریب زوبەیدی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پلان و بڕیارەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق تایبەت بە رەوشی ئەمنی پارێزگای دیالە کە خۆی لە پێنج قۆناغ دەبینێتەوە، لەماوەی ئەمساڵدا سەدان ئۆپراسیۆنی سەربازییان بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستان ئەنجامداوە و بەھۆیانەوە توانیویانە رەوشی پارێزگاکە کۆنترۆڵ بکەن و ژمارەیەکی زۆریش تۆمەتبار و داواکراو دەستگیر بکەن.
وتیشی، بەھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە تایبەتەکانی ئاژانسی ھەواڵگری، تەنھا لەماوەی ئەمساڵدا و بەپێی ماددەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە سنوری پارێزگای دیالە زیاتر لە ٤٠٠ تیرۆریستی داواکراویان دەستگیرکردووە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی باڵیۆزەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو رێگەیەی گرتوویانەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تائێستا سەرکەوتنی گرنگی بەدەستھێناوە و بەردەوامیش دەبن ھەر کەسێک گەندەڵ بێت و زیان بە سەروەت و سامانی وڵات بگەیەنێت، دەدرێتە دادگا و سزا دەدرێت لە ھەر پێگە و پلە و پایەیەکدا بێت.
وتیشی، لە رێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتی و نووسراوی رەسمیشەوە داوایان لەھەموو ئەو وڵاتانە کردووە کە داڵدەی ژمارەیەک کەسانی سزادراوی عێراقییان داوە لەسەر دۆسێی گەندەڵی، بیانگەڕێننەوە و رادەستی عێراقیان بکەنەوە، جەختیشیکردەوە، گەڕاندنەوەی ئەو سزادراوانە دەکەنە پێوەری پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیارێکی تایبەت بە رێکخستنی مامەڵەکردن بە دۆلار ھەموارکراوە و بڕیاردراوە ئەو کەسانەی لەو بانکانە بە دۆلار قەرزیان وەرگرتووە بە نرخی رەسمی بانکی ناوەندیی قەرزەکەیان لێوەربگیرێتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەشڵێت، پێویستە بانکی ناوەندیی عێراق دۆلاری پێویست بۆ بانکەکان دابینبکات و بڕیارەکە بڕیارەکە بانکە حکومییەکان و بانکی بازرگانی عێراقی دەگرێتەوە.
د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، بانگهێشتنامەیەکی لە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود، پاشای شانشینی سعودیە پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی خولی نائاسایی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی سەرکردایەتی بۆ تاوتوێکردنی دەستدرێژییەکان بۆسەر کەرتی غەززە و پێشهاتەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.
ئەمەش لە میانی پێشوازیکردنی لەبەڕێزیان هات لە سەعید ئەلقەحتانی جێگری باڵیۆزی شانشینی سعودیە لە ڕۆژی سێشەممە 2023-11-7، لە کۆشکی بەغدا.
هەروەها سەرۆککۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خاوەن شکۆ شا سەلمان دەربڕی بۆ ئەو بانگهێشتە و ئاماژەی بە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەبارەی پرسە جێ بایەخە هاوبەشەکان کرد، هاوکات بەڕێزیان ستایشی ئەو پەیوەندییە برایانەی نێوان هەردوو وڵات و گەلی برای کرد.
لە بەرامبەردا ئەلقەحتانی جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکی بونیادنەرانە لەگەڵ عێراق و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریەکان بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشە کان بکات.
نیبراس ئەبو سۆدە، ئەندامی تیمی رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆمیسیۆن بەردەوامە لە چاپکردنی کارتەکان و لەدوای ١٠ی ئەم مانگەوە دەستدەکەن بە رادەستکردنەوەی کارتەکان بەو دەنگدەرانەی کارتەکانیان نوێکردووەتەوە یاخود ئەو دەنگدەرانەی نوێن و یەکەمجارە کارتی دەنگدان دەردەھێنن.
وتیشی، کارتی بایۆمەتری بەسەر ئەو دەنگدەرانەدا دابەشدەکرێت کە لە مانگی ئازاری ساڵی رابردووەوە داتاکانیان تۆمارکردووە لەگەڵ ئەو دەنگدەرانەی لە ماوەی ئەمساڵدا تۆماریان نوێکردووەتەوە، کە ژمارەیان نزیکەی دوو ملیۆن دەنگدەرە.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، کارمەندانی کۆمسیۆن بەردەوامن لە ئامادەکارییەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و لەو چوارچێوەیەشدا ناوەند و بنکەکانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەت و ئاوارەکان دیاریکراون.
ئەوەشی خستەڕوو، دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوو رۆژ پێش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق وتیشی، لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناوەندێکی دەنگدان تایبەت دەکرێت بە ئەندامانی یەکە سەربازییەکان.
یەحیا ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران- عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەماھەنگییەکی باشی ئابووری و بازرگانی لەنێوان ئێران و عێراق ھەیە و لە ئەمساڵدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات گەیشتووەتە ١٠ ملیار دۆلار، چاوەڕوانیشدەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ بگاتە ١٢ ملیار دۆلار.
ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکی زۆری ئەو کاڵا و شتومەکانەی لە ئێرانەوە ھەناردەی عێراق دەکرێت، پەیوەندییان بە ژێرخانی بیناسازییەوە ھەیە لەو وڵاتە، لەوانە ئاسن و پۆڵا.
سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق جەختیلەوەشکردەوە، عێراق ھیچ بڕە پارەیەک قەرزاری کەرتی تایبەتی ئێران نییە و بازرگانان و پیشەوەرانی کەرتی تایبەتی ئێران ھەموو شایستە داراییەکانیان لە عێراق وەرگرتووە.
ڤیدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریکا و عێراق لە گفتوگۆدان سەبارەت بە ھێرشی گروپە چەکدارەکان بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ رێگریکردن لەو ھێرشانە.
ئەوەشی خستەڕوو، ژیانی ھاوڵاتییانی مەدەنی عێراق بۆ ئەمریکا گرنگە و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش جەختیلەوەکردووەتەوە، کە ھێرشەکان بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق قبوڵکراو نییە.
لە دیدارەکەدا، سەرۆککۆمار گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و پاکستانی دووپاتکردەوە، ھەروەھا جەختی لە پێویستی پەرەپێدان و گەشەپێدانی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا کردەوە بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو گەل و وڵات دەستەبەربکات و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەھێزتر بکات.
ھەروەک بەڕێزیان، ستایشی ھەوڵەکانی باڵیۆزی کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ھاوبەشەکان و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داھاتوویدا.
لەبەرامبەردا باڵیۆزی پاکستان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ماوەی کارکردنی لە عێراقدا و جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی کردەوە بە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و سەلامەتی گەلەکەی و کارکردن بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ھەردوولا.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، شەوی رابردوو گرووپە چەکدارەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدیان لە پارێزگای ئەنبار و تەنەفیان لەسەر سنوری عێراق و سوریا و ئوردن کردووەتە ئامانج، بەڵام ھێزەکانی ئەمریکا ھەردوو فڕۆکەکەیان خستووەتە خوارەوە، بەشێک لە میدیاکانیش باسیان لەوەکردووە، ھەر شەوی رابردوو بنکەی سەربازیی ھەریریش لە سنوری پارێزگای ھەولێر کراوەتە ئامانج، بەڵام تائێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
ئەو ھێرشانەش دوای ئەوەدێت شەوی رابردوو ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەردانەکەیدا بۆ بەغداد و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، سودانی بەڵێنیداوە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بپارێزت و رێگری لە دووبارەبوونەوەی ھێرشەکان بکات.
لەلایەکی تریشەوە، بزوتنەوەی نوجەبای عێراقی ھەڕەشەی لە ھێزەکانی ئەمریکا کردووە و رایگەیاندووە، ھەموو بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا، رەئیسی رایگەیاند، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەیان رەوشی غەززە بووە و وتی، ئەوەی لە کەرتی غەززە روودەدات کۆمەڵکوژییە و پێویستە بۆردوومانەکان رابگیرێن.
رەئیسی وتیشی، کەرتی غەززە پێویستی بە ھاوکاری مرۆیی بەپەلە ھەیە و ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل ئاڵۆزییەکان فراوانتر دەکات، ھەموو ئەوانەشی ھاوکاری ئیسرائیل دەکەن بەشدارن لەو تاوانانەی لە کەرتی غەززە ئەنجام دەدرێن.
لای خۆشیەوە سودانی ئاماژەی بەوەدا، سەردانەکەی بۆ تاران جەختکردنەوەیە لە گرنگی پەیوەندییەکانیان و رایگەیاند، گەلی فەڵەستین کۆمەڵکوژ دەکرێن و ھەڵوێستی عێراق بەرامبەر کێشەی فەڵەستین روون و ئاشکرا و نەگۆڕە.
وتیشی، بێدەنگی کۆمەڵی نێودەوڵەتی بەرامبەر کۆمەڵکوژی غەزە نیشانەی شکستە و لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە ھەوڵدان بۆ راگرتنی ھێرشەکان بۆ سەر کەرتی غەززە، ئاشکراشی کرد کە چەند کاروانێکی ھاوکاری مرۆییان رەوانەی کەرتی غەززە کردووە و جەختیکردەوە لە گرنگی کردنەوەی رێرەوی مرۆیی. بە وتەی سودانی، عێراق رۆڵی ھەیە لە ھەوڵەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ستافی تەکنیکیی، پڕۆژەی راکێشانی بۆری گواستنەوەی غازی لە کێڵگەکانی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی کارەبای کەرکوک بە درێژایی ھەزار و ٥٠ مەتر و بە دوو قۆناغ تەواو کردووە.
دەشڵێت، بۆرییەکە رۆژانە بڕی ١٠٠ پێ سێجا غاز، بۆ بەھێزکردنی وێستگەکە دابین دەکات بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا.
لای خۆیەوە، عەلی عەبدولکەریم موسەوی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بۆری نەوت، راشیگەیاند، کارەکانی جێبەجێکردنی بۆرییەکە بە ھەماھەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای پارێزگای کەرکوک و کۆمپانیای غازی باکور و کۆمپانیای نەوتی باکور و بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆ و رێگەوبان و پرد و پەیوەندییەکان بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ئەنجامدراوە.
سودانی لە وتارێکدا کە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند، عێراق بەرگەی نەھامەتی زۆری گرتووە بە درێژایی پەنجا ساڵی رابردوو، لەو کاتەوەشی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست ھەنگاوی گرنگی ناوە بۆ گەڕانەوەی شکۆ و ناوبانگی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
سودانی وتیشی، بەرنامەیان ھەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، چونکە ئاستەنگێکی گەورەی بەردەم کارەکانی حکومەتە.
ئاماژەی بەوەشدا، داوایان لە پۆلیسی "ئینتەرپوڵ" کردووە، لێپرسراوە باڵاکانی پێشووی عێراق دەستگیر بکەن و رادەستیان بکەنەوە، کە زیاتر لە دوو ملیار و٥٠٠ ملیۆن دۆلاریان لە سندوقی باجدا بردووە.
لە دیدارەکەدا سەرۆککۆمار جەختی لە گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و پەرەپێدانی ھەماھەنگییە دوو قۆڵییەکان کردەوە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو گەلی عێراق و ئازەربایجان و ئاماژەی بە پێویستی ھەماھەنگی و ڕاوێژکردن کرد لەبارەی پرسە جێ بایەخەکان.
ھەروەھا تاووتوێی سەردانی داھاتووی بەڕێزیان کرا بۆ کۆماری ئازەربایجان، کە لە خواستی ھەردوو وڵاتەوە دێت بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.
باڵیۆز مەمەدۆڤ دوپاتیکردەوە کە سەردانەکە یارمەتیدەر دەبێت لە کردنەوەی ئاسۆیەکی نوێی ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوان عێراق و ئازەربایجان.
ئاژانسی رەسمی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەشتێکی ھەرێمیی دەستپێدەکات و سەرەتا سەردانی تاران و دواتریش سەردانی ژمارەیەک پایتەختی وڵاتانی کەنداو دەکات.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بە ھۆکاری سەردانەکەی سودانی کرد و رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی ئێران و وڵاتانی کەنداو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشھاتەکانی رەوشی غەززە دەکەن.