عیراق

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پشتبەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی "ئێف ١٦"ی عێراق، حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی "دۆڵی چا" لە باشووری پارێزگای کەرکووک بۆردومان کردووە.

راشیگەیاندووە، لەئاکامی بۆردومانەکەدا چوار تیرۆریستی داعش کوژراون، ھەروەھا حەشارگەکەیش خاپوور کراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا عەلی فەیسەڵ دەحام ئەمینداری ئەنجومەنی کۆمیسیاران، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی دادوەر جەلیل عەدنان خەڵەفی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ھەلومەرجەکان رێگربوون لەوەی کارەکانی تەواوبکات.

راشیگەیاندوە، دادوەر خەڵەف کەسێکی پیشەیی و دەستپاک و ئازابووە و بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی و دامەزراوەکەی لە پێش ھەموو بەرژەوەندییانییەوە بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە رۆژی شەشی تشرینی دووەمی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاگان دیاریکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆزێپ بۆرێل رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە وتارێکیدا کە لە پەرلەمانی ئەوروپا پێشکەشیکرد رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پلان و بەرنامەی داڕشتووە بە مەبەستی گەشەپێدانی ھاوبەشیی و پێکەوە کارکردن لەگەڵ عێراق بە بواری جیۆسیاسیشەوە، بە لەبەرچاوگرتنی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین و ئەوەش کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر سەقامگیری و گەشەسەندن لە ناوچەکەدا.

وتیشی، سەقامگیری عێراق لە رووی ئابوورییەوە لەناوچەکەدا گرنگییەکی ستراتیژی بۆ یەکێتی ئەوروپا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاستیش ھەیە، داواشی لە وڵاتانی دەرەوبەری عێراق رێز لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق بگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نووسراوێک کە ئیمزای ئیحسان عەوادی بەڕێوەبەری نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی عێراقی لەسەرە، وەک پێزانین و سوپاسکردنیان لەبەرامبەر کارکردنی بەردەوام و دڵسۆزییان بۆ کارەکەیان، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕی ١٠٠ ھەزار دینار دەدرێتە سەرجەم کارمەندانی ژینگەپارێز و پاککرەوەکان.

نووسراوەکەش ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ھەردوو ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەران و سەرجەم وەزارەتەکان کراوە بۆئەوەی بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، تائێستا بەرھەمی ناوخۆ نەیتوانیوە پێداویستی چل ملیۆن ھاووڵاتی عێراقی پڕ بکاتەوە و لەبەر ئەو ھۆکارە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی جیھانی رێککەوتن کراوە تا پێداویستی ناوخۆیی عێراق پڕ بکرێتەوە، لەم وەرزەشدا چوار ملیۆن تۆن گەنمی ناوخۆیی دەگاتە بازاڕەکان، شەش کەشتی گەنمی ھاوردەکراویش گەیشتوونەتە بەندەری مینای عێراق.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەشی سێ مانگی داھاتوو خۆراک لە کۆگاکان عەمبارکراون و ئامادەن، بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە لە شەوی یەکشەممەوە دەستیپێکرد و بە کراوەیی ھێڵرایەوە و پەرلەمانتاران پێشنیازی خۆیان لەسەر پڕۆژەکە خستەڕوو، شەوی رابردووش خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەکە کۆتاییھات.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆبوونەوەکەی شەوی رابردوودا داوای لە لیژنەی دارایی کرد، دوای جەژن میوانداری وەزیرەکان و پارێزگاری بانکی ناوەندی بکات و لەبارەی گۆڕانکارییەکانی بودجە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات.

رۆژی ٥ـی نیسان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە کرد، لە پڕۆژەی بودجەشدا کە نزیکەی ٢٠٠ ترلیۆن دینارە، پشکی ھەرێمی کوردستان بە ١٦ ترلیۆن و ٦٠٩ ملیار دینار دیاریکراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازم ئەلتوکی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارەکەی دادگای پاریس، ھەرێمی کوردستانی پابەندکردووە کە لە مەودوا ناتوانێت نەوت لە دەرەوەی سۆمۆ بفرۆشێت، بۆیە لەمکاتەدا لایەنەکان ناچاربوون دەست بە گفتوگۆ بکەن و رێککەوتنێک ئیمزا بکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەگوێرەی رێککەوتنەکەش دەبێت ھەرێمی کوردستان رۆژانە  ٤٠٠ بۆ ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت لەرێگەی سۆمۆوە ھەناردە بکات، لە بەرامبەریشدا بەغداد شایستە داراییەکانی ھەرێم دابیندەکات، ئەو رێککەوتنەش ھەمیشەییە و ناکرێت وەک لێکتێگەیشتنێکی کاتی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

ئەنجومەنی باڵای دادوەر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دادگای پێداچوونەوەی رەسافە سزای لەسێدارەدانی بەسەر ھەشت چەکداری داعشدا سەپاند کە لە زیندانەکانی تاجی، کفل، کەرخدا راگیرابوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو ھەشت کەسە تۆمەتباربوون بە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ شانە نوستووەکانی داعش لە زیندان و ھەوڵدان بۆ ھەڵاتن و زیندووکردنەوەی رێکخراوەکەیان، سزاکەش بەگوێرەی ماددەی سێ لە یاسای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەرچووە.

بەگوێرەی یاسای روبەڕوبوونەوەی تیرۆر، ھەرکەسێک لە ڕووی زانیاری، پلاندانان و ھاوکاری دارایی بەشداربێت لە کاری رێکخراوێکی تیرۆرستی، بە سزای لەسێدارەدان سزادەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد نعێمی بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان، لە سندوقی نیشتەجێبوونی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ساڵی ٢٠١١ کاتێک یاسای سندوقەکەیان دەرچوو، بڕی ٣٠ ملیۆن دینار دەدرا بە ھاووڵاتیان بۆ مەبەستی دروستکردنی خانوو، بەڵام ساڵی ٢٠١٨ یاساکە ھەموار کرایەوە بڕیاردرا ٥٠ ملیۆن دینار بدرێت بە ھاووڵاتیان.

وتیشی، بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی وڵات و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەکان، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیداوە لەسەر زیادکردنی قەرزی نیشتەجێبوون لە ٥٠ ملیۆن دینارەوە بۆ ٦٠ ملیۆن دینار، بڕیارەکەش ھەموو ھاووڵاتیانی عێراق دەگرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا روکن عەلی فازڵ، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، نزیکەی دوو مانگە ئۆپراسیۆنی سەپاندنی یاسا بە فەرمانی راستەوخۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سنوری پارێزگای دیالە بەردەوامە بۆ کۆنترۆڵکردنی رووداوە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران و داواکراوانی یاسا و رێگرێکردن لە قاچاخچێتی لە سنوری پارێزگای دیالە کە ببووە دیاردەیەکی مەترسیدار.

وتیشی، لەماوەی نزیکەی ئەو دوو مانگەدا تائێستا ٥٠ تۆمەتباری تیرۆر و نزیکەی ٣٠٠ لە یاسا دەرچوو و بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەر و قاچاخچی دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر ٢٠٠ بارھەڵگردا گیراوە کە بۆ کاری قاچاخچێتی بەکارھێنراون، ئاماژەی بەوەشکردووە، رەوشی ئەمنی پارێزگای دیالە بەرەو جێگیربوونی تەواو دەچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی رابردوو دووەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە گفتوگۆ لەسەر پرۆژیاسای بودجە بەڕێوەچوو و تێبینی و سەرنجی پەرلەمانتارانیش لەسەر بڕگە و مادەکانی پرۆژەیاساکە وەرگیرا.

لە کۆتایی دانیشتنەکەشدا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەکەی بە کراوەیی بۆ ئەمڕۆ ھێشتەوە کە بڕیارە سەعات یەکی دوای نیوەڕۆ دەستپێبکات و تا سەعات شەش بەردەوام بێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەسیر داود، وەزیری بارزگانی عێراق لە رایگەیندراوێکدا رایگەیاند، ھەر کەسێک دەتوانێت مانگانە ١٢٠ سەمون یاخود ٩٠ نان یان کولێرە وەربگرێت، واتە رۆژانە ھەر کەسێک دەتوانێت ٤ سەمون وەربگرێت، بە جێبەجێکردنی ئەو بریارەش پارەیەکی زۆر بۆ ھاوڵاتیان دەگەڕێتەوە. 

راشیگەیاند، ئەم بریارەی وەزرەتی بازرگانی عێراق لە دوای ئەو لێکۆڵینانەوەدێت کە لەو بارەیەوە کردویانەو بۆیان دەرکەوتوە کە مانگانە ھاوڵاتیان زۆرینەیان بە نرخێکی زۆر کەم بەشە ئاردەکانیان دەفرۆشنەوە بە بریکاری ئاردەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕودانی ئەم تاوانە ھانی لایەنە ئەمنی و دادوەری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیەکان دەدات کە ئەوەی بەسەر منداڵە کچەکەدا ھات بە گرنگییەکی زۆرەوە وەربگرن بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانە بکەن.

سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی یاسا کە ڕێگریەکی توندی یەکلاکەرەوە بێت لەم جۆرە تاوانەدا.

دەشڵێت یاساکان و سەروەری یاسا لە سەرووی ھەمووانەوەیە و ڕێزگرتن لە دابونەریتەکان و ڕەوشت ھۆکارێکن بۆ کەمکردنەوەی ڕووبەری تاوان لە کۆمەڵگەدا و پاراستنی ئاسایش و ئازادی و شکۆی تاکەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێشھاتەکانی سودان کەبوونەتە ھۆی گیانلەدەستدانی ھاوڵاتیان و زیانگەیاندن بە دامەزراوەکان و لەباربردنی دەرفەتەکانی بەردەوامبوون لە بونیادنان و پێشکەوتنی دیموکراسی و ئاشتییانە مایەی نیگەرانییە، بەڵام متمانەی تەواویان ھەیە سودان دەتوانێت بە دیالۆگی ئاشتییانە و دیموکراسی ئەو قەیرانە تێپەڕێنێت و جەنگ و کردەوە چەکدارییەکان رابگرێت.

راشیگەیاندوە، داوا دەکەن لە سودان پشت بە بنەماکانی دیموکراسی ببەسترێت بۆ باشترکردنی دەرفەتەکانی دیالۆگ بە شێوەیەک ژیان و ئاشتی و دادپەروەری بپارێزێت، جەختیشیکردوەتەوە عێراق ئامادەیە بۆ ھەوڵدان و ھاوکاریکردنی سودان لە پێناو دەستەبەرکردنی دەرفەتەکان بۆ گفتوگۆی بونیادنەرانە بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە سەرکەوتنی لۆژیکی ئاشتی و بەھێزکردنی ئاراستەی دیموکراسی.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عامر عەبدولجەبار پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجە لەسەر ئەو بنەمایە داڕێژراوە کە لە ھەر ٣٦٥ رۆژەکەی ساڵدا نەوت ھەناردە بکرێت و ھەر بەرمیلێکیش بە ٧٠ دۆلار دینار بفرۆشرێت، کۆی داھاتی نەوتیش بگاتە ١١٧ تریلیۆن دینار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەدڵنیاییەوە لەماوەی ساڵێکی تەواودا ھەموو رۆژێک نەوت نافرۆشرێت، ئەگەر لەماوەی ئەو ساڵەشدا بەھەر ھۆکارێک لە ٣٥ رۆژ نەوت نەفرۆشرێت داھاتی نەوت لە ١١٧ تریلیۆن دینارەوە کەمدەبێتەوە بۆ ٩٨ تریلیۆن، بەوەش کورتھێنان لە بودجەدا دەگاتە ٨٢ ترلیۆن دینار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی نەوت  و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەکرد، کارنامەی حکومەت جەختدەکاتەوە لەسەر پەرەپێدانی کەرتی نەوت و رێکخستنی پڕۆسەی ھەناردەکردنی، بەتایبەت دوای رێککەوتنەکەی ھەولێر و بەغداد کە بووەتە ھۆی رەخساندنی کەشێکی ئەرێنی بۆ دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز.

وتیشی، حکومەت گرنگییەکی زۆر بە کەرتی وزە دەدات و پلانی ھەیە لە داھاتوویەکی نزیکدا وەبەرھێنان لە غازیشدا بکات، بەجۆرێک کاردەکەن بۆ ئەوەی عێراق بچێتەسەر نەخشەی غازی جیھانی.

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت، وەبەرھێنان لە پیشەسازی پترۆکیمیاییدا رۆڵێکی کاریگەری دەبێت لە ئابوری وڵاتدا، بۆیە بەردەوامن لە وەبەرھێنانی فراوان لە کەرتی نەوت و زیادکردنی سەرچاوەکانی داھات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...199200201202203...401