ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسە سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە لەلایەن سێ فەرمانبەری ھەرێمەوە لەسەر ھەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھەرێم تۆمارکراوە و تێیدا داواکراوە بڕیارێک دەربکرێت بۆ ناردنی شایستەداراییەکانی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگەکانی تەمووز و ئاب و جێبەجێکردنی یاسای بودجە و پابەندکردن بە ناردنی موچەی فەرمانبەران ھەرێم ھاوشێوەی عێراق لە داھاتودا.
لە ھەمان رۆژدا، دادگای فیدڕالی لەسەر سکاڵایەکی ئەمینداری گشتی حزبی ئومەی عەرەبی کۆدەبێتەوە کە لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمارکراوە و تێیدا داوایکردوە شایستەداراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم کە لە بودجەی ٢٠٢٣ی فیدڕالیدا ھاتوە خەرج بکرێت و موچەی ھەرێمیش ھاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق دابەشبکرێت.
پێشتر و لە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگی داھاتوو دواخست.
لەمساڵدا دادگای فیدڕاڵی ١٩ سکاڵای پەیوەست بە ھەرێمی کوردستانی یەکلاکردووەتەوە کە شەشیان دەربارەی موچە و شایستەداراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم بوون و پێنجیان رەتکراونەتەوە کە تایبەت بوون بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچە و پلە بەرزکردنەوە و ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێبڕینی موچە.
لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، پێنجەمین کاروانی ھاوکاری مرۆیی کە ٢٠ تۆن ھاوکاری لە خۆگرتووە، بە سەرپەرشتی مانگی سوری عێراقی لە رێگەی ھێزی ئاسمانییەوە دەنێردرێتە فڕۆکەخانەی عەریشی میسر. و دواتر رادەستی خاچی سور دەکرێت بۆ ئەوەی بەسەر گەلی فەڵەستین لە غەززە دابەش بکرێت.
یەحیا رەسول دەشڵێت، لە داھاتوودا کاروانی تری خۆراک و دەرمان پێشکەش بە فەڵەستینییەکان دەکەن.
نبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمیسیۆن لە کۆی زیاتر لە ١٧ ملیۆن کارتی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق، ١٣ ملیۆن کارتی وەرگرتووەوە و دابەشی کردووە.
وتیشی، دوو کاروانی نوێی کارت گەیشتووەتە عێراق کە ژمارەیان ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزارە و چاوەڕوانی گەیشتنی نزیکەی ٤٠٠ ھەزار کارتی تریش دەکەن کە بڕیارە بەم نزیکانە بگات.
یاریدەدەری وتەبێژی کۆمیسیۆن راشیگەیاند، کارتە کۆنەکانی دەنگدان بەکارایی دەمێننەوە ئەگەر گۆڕانکاریی بەسەر زانیارییەکانیدا نەھاتبێت.
سبەینێ سێشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسە سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە لەلایەن سێ فەرمانبەری ھەرێمەوە لەسەر ھەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و ھەرێم تۆمارکراوە، تێیدا داواکراوە بڕیارێک دەربکرێت بۆ ناردنی شایستەداراییەکانی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگەکانی تەموز و ئاب و جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
لە ھەمان رۆژدا، دادگای فیدڕالی لەسەر سکاڵایەکی ئەمینداری گشتی حزبی ئومەی عەرەبی کۆدەبێتەوە کە لەسەر سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکراوە و تێیدا داوایکردووە شایستەداراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم کە لە بودجەی ٢٠٢٣ی فیدڕالیدا ھاتووە خەرج بکرێت، موچەی ھەرێمیش ھاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق دابەشبکرێت.
پێشتر و لە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگی داھاتوو دواخست.
لەمساڵدا دادگای فیدڕاڵی ١٩ سکاڵای پەیوەست بە ھەرێمی کوردستانی یەکلاکردووەتەوە کە شەشیان دەربارەی مووچە و شایستەداراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم بوون، پێنجیان رەتکراونەتەوە کە تایبەت بوون بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە و پلە بەرزکردنەوە و ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێبڕینی مووچە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگی تشرینی رابردودا بڕی ١٠٩ ملیۆن و ٥٤٥ ھەزار و ٥٨٩ بەرمیل ھەناردەکراوە و داھاتەکەی نۆ ملیار و ٥٩٣ ملیۆن و ٦٤٣ ھەزار دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بڕی ١٠٨ ملیۆن و ٥٠ ھەزار و ٣٦٠ بەرمیل و لە کێڵگەی نەوتی گەیارەش یەک ملیۆن و ٣٠ ھەزار و ٥٠١ بەرمیل ھەناردەکراوە، بڕی ٤٦٤ ھەزار و ٧٢٨ بەرمیلیش رەوانەی ئوردون کراوە.
وەزارەتی نەوت راشیگەیاند، تێکڕای نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی رابردودا ٨٧ دۆلار و ٥٧ سەنت بووە و لەلایەن ٣٨ کۆمپانیای جیھانییەوە بارکراوە.
موسەننا فرێجی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی یارمەتیدانی لایەنی ئابوری ھاووڵاتیان و رێگرتن لە بازرگانان بۆ زیادکردنی نرخی خۆراک، وەزارەتەکەیان دەستیکردووە بە دابەشکردنی سەبەتەیەکی دیکەی خۆراک، وتیشی، لە کۆتایی ئەمساڵیشدا سەبەتەیەکی دیکەی خۆراک دابەش دەکرێت.
راشیگەیاند، ھەوڵدراوە لە سەرەتای ساڵی داھاتووداشدا پێشنیازی زیادکردنی ئاردی سفر و پەنیر و شیر بۆ گەورە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی بەردەوامی بەشەخۆراکی مانگانە تا رادەیەکی زۆر کاریگەریی ھەبووە لەسەر سەقامگیری نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا.
حەیدەر تەویر، وتەبێژی راگەیاندنی نوسینگەی ھەڵبژاردنەکان لە نەجەف رایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمیسیاران رێنمایی نوێی دیاریکردووە لەبارەی خەرجی ھەڵمەتەکانی بانگەشە، رێنماییەکانیش حزب و ھاوپەیمانییە سیاسییەکان و کاندیدەکان پابەند دەکات بە دامەزراندنی ژمێریارێکی درایی کە ئەرکی بریتی دەبێت لە پێشکەشکردنی راپۆرتی دارایی سەبارەت بە پارە خەرجکراوەکان لە ھەڵمەتەکانی بانگەشەدا، سەرجەم قەوارە سیاسییەکانیشی پابەند کردووە بە سەقفی خەرجی دیاریکراو، سەرباری ئەوەش ھێشتا ھاووڵاتیان پێیانوایە جیاوازی ھەیە لە ھەڵمەتی بانگەشەی حزبە گەورەکان بەراورد بە حزبە بچووک و تازە دروستبووەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمیسیۆن لیژنەی پێکھێناوە بۆ تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان لە ھەڵمەتەکانی بانگەشە لە تەواوی پارێزگاکان.
نەجم جبوری پارێزگای نەینەوا، نوسراوی دەست لەکارکێشانەوەی ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یاسای لێپرسینەوە و دادوەری گرتوویەتییەوە و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگنەدراوە لەسەرئەوەی تایبەتمەندیی بە نەجم جبوری بدرێت، دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە و داوا لە سودانی دەکات دەست لەکارکێشانەوەکەی پەسەند بکات.
محەمەد شیاع سودانی دەست لەکارکێشانەوەی نەجم جبوریی پەسەند کرد و عەبدولقادر دەخیلی بە وەکالەت راسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی پارێزگاری نەینەوا.
نەجم جبوری لە ساڵی ٢٠١٩وە بووەتە پارێزگاری نەینەوا، مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، دادگای پێداچوونەوەی عێراق بڕیاریدا بەپێی یاسای لێپرسینەوە و دادوەری کە تایبەتە بە ریشەکێشکردنی حزبی بەعس، نەجم جبوری لە کێبڕکێی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دووربخاتەوە.
حزبوڵای عێراقی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە، بەشدارییان لە چالاکییەکانی مقاوەمەی ئیسلامی کردوە لەسەر ھەمان رێگەش بەردەوام دەبن دژی داگیرکاری و دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستاداو بەھۆی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس چالاکیی و ھێرشەکانیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کەمدەکەنەوە، ھەروەھا ھێرش بۆ سەر قەوارەی ئیسرائیل و شەڕ لە فەڵەستین و سنوری لوبنان دەوەستێنن تا کۆتایی ئاگربەستی غەززە.
دەشڵێت، جەخت دەکەینەوە کە رووبەڕووبونەوەمان دژی ھێزی ئەمریکا لە عێراق ناوەستێت تا ئازادکردنی عێراق و بڕیارێکە و پاشگەزنابینەوە چەندێک قوربانی بوێت.
مالکی لە وتەیەکیدا رایگەیاند، سندوقەکانی دەنگدان و بەشداری فراوان لە ھەڵبژاردنەکان ئیرادەی خەڵک دیاری دەکەن، وتیشی، بانگەوازکردن بۆ بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردنەکان، رێگەخۆش دەکات بۆ گەندەڵکاران کە بگەنە پۆستی باڵا لە ئەنجومەنی پارێزگاکان یاخود پەرلەمان.
جەختیشی لەوەکردەوە، گۆڕانکاری و چاکسازی لەڕێی ھەڵبژاردنەوە دەکرێت، بەشدارینەکردنیش ھیچ چاکسازییەک بەدیناھێنێت و ناھاوسەنگی لە نێوان پێکھاتەکان دروست دەکات، ھەر کەسێکیش رێگری لە خەڵک بکات، رێگری دەکات لە داڕشتنی داھاتوویان.
ئەو وتانەی مالیکی لە وەڵامی داواکارییەکی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دێت، کە داوای لە سەدرییەکان کردبوو بایکۆتی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن و شەرعیەتپێدان بەو ھەڵبژاردنە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کەمبکەنەوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگایاند، بڕیاردراوە لە ساڵی ٢٠٢٤دا سەرژمێری گشتی لە عێراق ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستییان بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی سەرجەم پێویستییە دارایی و لۆجستییەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە دابین بکەن.
سودانی دەشڵێت، لە ساڵی یەکەمی حکومەتدا رێژەی ھەژاری و بێکاری کەمیکردوە لە ڕێگەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و باشکردنی سەبەتەی خۆراک و گرنگیدان بە پڕۆژەی تەندروستی و خوێندن و خزمەتگوزاری و کارکردن لەسەر دروستکردنی سندوقی پاڵپشتی بۆ ئەو ناوچانەی کە ھەژارنشینن.
کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە لە دوو ملیۆن قوتابی و خوێندکار لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن، لە وەرگرتنی دەرماڵەی ھاوکاریی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ سوودمەند دەبن و لەگەڵ وەزارەتی کار لەسەر ھێڵن بۆ تەواوکردنی داتاکانی ئەو خوێندکارانەی سوودمەند دەبن.
راشیگەیاند، لە دابەشکردنی دەرماڵەدا رەچاوی باری دەروونی سوودەمەندەکان دەکرێت و ھەر کەسێکیان لە رێگەی ماستەر کارتی تایبەت بە خێزانەکەیان، دەرماڵەکەیان لە رێگەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتییەوە بۆ دابین دەکرێت.
باسم محەمەد، بریکاری وەزارەتی نەوت رایگەیاند، دوو کۆمپانیا توانیانە مۆڵەت وەرگرن بۆ کارکردن لە سێ کێڵگەدا ئەوانیش کۆمپانیای ھیلال مۆڵەتی کارکردنی لە دوو کێڵگەدا وەرگرتوە و کۆمپانیایەکی دیکەش مۆڵەتی کارکردنی لە کێڵگەی حەویزەدا وەرگرتوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەت چاوەڕێی کۆمپانیا جیھانییەکانە بۆ ئەوەی وەبەرھێنان لە چەند کێڵگەیەکدا بکەن و سورن لەسەر ئەوەی کارکردن لە کێڵگە غازییەکاندا لەبەرئەوەی عێراق کێڵگەیەکی غازییە بەو پێیەی وڵاتێکی نەوتیشە.
باسم محەمەد خزیر دەشڵێت، ھەوڵدەدەن عێراق بکەنە وڵاتێک کە پێویستی ناوخۆیی لە غاز پڕبکاتەوە و ھەناردەی دەرەوەشی بکات.
ئاژانسی ھەواڵی عێراق لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، وەفدەکەی عێراق پێکدێت لە راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیران، سێ لێپرسراوی بانکی ناوەندی و ١٢ بەڕێوەبەری سەر بە بانکەکانی عێراق لەگەڵ لێپرسراوانی تورکیا باس لە کردنەوەی ھەژماری نێردراو بۆ بانکەکانی عێراق بە دراوی جۆراوجۆری بیانی دەکرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، کارئاسانیکردن بۆ بەکارھێنانی کارتی بانکی بۆ دانیشتوانی عێراق و گەشتیاران لە بانکەکانی تورکیاو ڕێکخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و تورکیا لە ڕێگەی کڕین و فرۆشتن بە دراوی بیانی جیاجیا و ھەماھەنگی گومرگی تاوتوێ دەکرێن.
چاوەڕوان دەکرێت لێپرسراوانی عێراق و تورکیا دوای کۆبوونەوەکە ژمارەیەک رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەبارەی ھەرسێ دۆسییەکە ئیمزا بکەن و بەرەسمی بیخەنەبواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دادی عێراق، خالید شوانی وەزیری داد سەردانی پارێزگای بەسرەی کردووە و لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە گفتوگۆیان لەسەر ھەموو پرۆژەکانی سەر بەوەزارەتی داد کردووە بەتایبەتیش پرۆژەی کۆمەڵگە دادییەکان کە لە ھەرسێ ناوچەی قوڕنە و ئەبی خەتیب و مەدینە جێبەجێ دەکرێت.
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ پارێزگاری بەسرە رێککەوتوون لەسەر تەرخانکردنی پارچە زەوییەک بە مەبەستی دەستپێکردنی پرۆژەی دروستکردنی شارێکی چاکسازی گەورە و پێشکەوتوو لە بری ھەموو چاکسازییەکانی تری شارەکە بەشێوەیەک، کە لەسەر بنەمای ستانداردە جیھانییەکان و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ دروست دەکرێت.