عیراق

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی ئەمنی، سەردانی تاران دەکات.
راشیگەیاند، وەفدەکە بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێران، سەردانی تاران دەکات.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ھەرێم و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەمنی ھەرێم ئەندامی ئەو وەفدەی عێراقن کە سەردانی ئێران دەکەن.

مانگی نیسانی ئەمساڵ، عێراق و ئێران رێککەوتنێکی ئەمنییان ئیمزا کرد، کە بەشێکی تایبەتە بە چەکداماڵین و دروستکردنی کەمپ بۆ ئەو حزبانەی رۆژھەڵاتی کوردستان، کە لە ھەرێمی کوردستانن، ئێران ١٩ مانگی رابردووی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دیاریکرد، ھەفتەی رابردووش وەفدێکی ئەمنیی ئێران بۆ ھەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ بەبەشداری زیاتر لە ١٣ ملیۆن خوێندکار ، ساڵی خوێدنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤، لە کەرکوک و ١٤ پارێزگای تری عێراق دەستیپێکرد.

وتیشی، وەزارەتی پەروەردە کاری لەسەر قۆناغی یەکەمی چاپەکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن کرد و کاریش لەسەر دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی چاپکردنی پڕۆگرامەکان دەکات و بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ، پڕۆگرامەکان بەسەر خوێندنگەکان دابەش دەکات.  

ھاوکات د.ئیبراھیم نامس جبوری وەزیری پەروەردەی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا، بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندن، پیرۆزبایی لە خوێندکاران و مامۆستایان کرد، راشیگەیاند، ساڵی رابردوو رووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگ بوونەوە، بەڵام بە ھەوڵی خوێندکاران و مامۆستایان ئەو ئاستەنگانەیان تێپەڕاند.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوری مالیکی ئاھەنگێکی ھاوپەیمانێتییەکەیدا، وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ھەموو ئەو گرەوانەی لەسەر دواخستنی وادەی ھەڵبژاردن و کەمی رێژەی بەشداریکردن دەکرێن، گرەوی شکستخواردوون و ھۆشیاریی خەڵک، شکست بە پلانی دواخستنی ھەڵبژاردن دەھێنێت، چونکە ھەرکەسێک بیەوێت واقیع بگۆڕێت، دەبێت بەشداریی ھەڵبژاردن بکات.

مالیکی وتیشی، ھەرکەسێک باسی دواخستنی ھەڵبژاردنەکان بکات، بێ ئاگایە لەوەی ھەڵبژاردن مافێکی دەستووری و جەماوەرییە و پەکخستنی ھەڵبژاردنەکانیش تێکدانی یەکێک لە پایەکانی دیموکراسیە.

بڕیاروایە رۆژی ١٨ی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ١٥ پارێزگای عێراق (جگەلە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت، کە ماوەی ١٠ ساڵە ئەو ھەڵبژاردنە لە عێراق ئەنجامنەدراوە، لە ماوەی رابردووشدا باس لە ئەگەری دواخستنی ھەڵبژاردنەکە دەکرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی راگەیاندنی ھاوپەیمانێتییەکەدا، قەیس خەزعەلی سەرۆکی عەسائیبی ئەھلی حەق رایگەیاند، گەلی عێراق بەرگەی زۆر نەھامەتی گرتوە، بۆیە دەبێت ھەموو ئەو خزمەتەی کەشایەنیەتی بە دڵسۆزی پێشکەشی بکەن و دووپاتی کردەوە کە دروستکردنی ھاوپەمانێتییەکەیان تەنیا قسەکردن نییە و بە واقیعی کارنامەکەیان جێبەجێ دەکەن.

ھاوکات ھادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدر رایگەیاند، “ئامانجەکانی ھاوپەیمانی بونیادی دەنێین تەنیا بەدەستھێنانی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان نییە، بەڵکو بۆ خزمەتکردنی خەڵکە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەدا، بانکی ناوەندی رۆژانە ئەو دۆلارەی دەیخاتە بازاڕەوە ٪٩٠ بۆ حەواڵەی وڵاتانی دەرەوەیە و ٪١٠شی بۆ پێداویستییەکانی ناوخۆی عێراقە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دۆلارەی رۆژانە دەخرێتە بازاڕەکانی ناوخۆی عێراقەوە، دەتوانێت خواستی ناوخۆ بە زیادەوە دابین بکات، سەرەڕای ئەوەی ھەندێک لایەن بە رێگەی نایاسایی زیاتر لە پشکی خۆیان وەردەگرن.

پارێزگاری بانکی ناوەندی راشیگەیاند، ٪٣٠ی داھاتی نەوت ناگەڕێتەوە بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی ئەو داھاتە بەکاردەھێنێت بۆ دانەوەی قەرزی وڵاتانی دەرەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٠_دا ٢٩ ھەزار و ٦٠٠، لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٣١ ھەزار ، لە ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٣٢ ھەزار و لەم  ساڵیشدا تائێستا ١٩ ھەزار روداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە و ئەو ئامارەش رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

راشیگەیاندووە، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق لەو ساڵانەی دیاریکراون لە فەرمانگە حکومییەکان، کۆگا بازرگانییەکان، نەخۆشخانە و یەکەکانی نیشتەجێبوون و زەوییە کشتوکاڵییەکان رویانداوە و جگە لە زیانە مادییەکانیان، سەدان کەسیش بەھۆی ئەو ئاگرکەوتنەوانە گیانیانلەدەستداوە و برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمەکانیان لە کۆمپانیاکانی نەوتی بەسڕە توانیویانە چەند پێشێلکاری و گەندەڵییەک لە گرێبەستەکانی کۆمپانیاکان دیاریبکەن، کە بەھۆیەوە زیانێکی زۆر بە ئابووری وڵات گەیشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە گرێبەستەکاندا دەرکەوتووە، کۆمپانیاکانی نەوتی بەسڕە گرێبەستییان لەگەڵ کۆمپانیایەکی بولگاری کردووە بۆ گواستنەوەی سوتەمەنی بەڵام لە ژمێریاری کۆمپانیاکان ئاماژەی پێنەدراوە، سەرەڕای ئەوەش گرێبەستێکیان بۆ دانانی سیستەمێکی ئاگرکوژێنەوە بە بەھای ٣٥٠ ھەزار دۆلار کردووە کە کار ناکات.

دەستەی دەستپاکی راشیگەیاندووە، پێنج تۆمەتبار لەسەر گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی گشتی لەو کۆمپانیایانە دەستگیرکراون، ھەروەھا دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریداوە ھەر کەسێک لەو دۆسییەیەدا بە نایاسایی سوودمەندبووبێت دەستگیربکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆککۆمار لە سەردانەکەیدا بۆ حەمدانییە سەردانی ئەو کەنیسەی کرد کە پرسەی قوربانیەکانی رووداوی حەمدانییەی لێیە،  لە نزیکەوە سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان کردو رایگەیاند ھەموو جیھان خەمبارە بۆ ئەو رووداوە. 

سەرۆککۆمار وتیشی، ئامادەی ھەموو ھاوکارییەکین بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە، ھەمیشە پشتیوانی مەسیحیەکانی عێراق دەبێت لە ھەر شوێنێک بن.

کەسوکاری قوربانیەکان داوایان لەسەرۆک کۆمارکرد کە خۆی لە نزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ھۆڵێکی بوک گواستنەوە لە قەزای حەمدانییە بکات.

سەرۆککۆماری عێراق دوای رووداوەکەی حەمدانییە لە راگەیەنراوێکدا داوای لە ھێزە ئەمنییەکان و لایەنی پەیوەندی دار کرد دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەستپێبکەن و کەسانی کەمتەرخەم بدرێنە دادگا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر ئەمڕۆ بەشێکی تری قوربانیەکانی ئاگرکەوتنەوەی ئاھەنگی بوک گواستنەوەکەی قەزای حەمدانییە لە رێورەسمێکدا بە خاک سپێردران، کە قوربانییەکان زیاتربوون لە ١٠٠ کەس.

شەوی سێشەممە، زیاتر لە ھەزار کەس لە ھۆڵێکی بوک گواستنەوەدا کۆبوونەوە، بەڵام بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ھۆڵەکەدا، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە ٢٠٠ کەسی تریش برینداربوون کە تەندروستی ھەندێکیان تا ئێستا ناجێگیرە بۆ چارەسەرکردن رەوانەی دەرەوەی وڵات کراون.

 لە دوای رووداوەکەش خاوەنی ھۆڵەکەو زیاتر لە ١٤ کەسی تر بە تۆمەتی کەمتەرخەمی و ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانییەکەی حەشدی شەعبی ناوی ھاوپەیمانی "نەبنی" دەبێت و لە ١١ لایەنی سیاسی پێکدێت کە بەشێکیان باڵی سەربازییان لەناو  حەشدی شەعبیدا ھەیە.

دیارترین لایەنە پێکھێنەرەکانی ھاوپەیمانی "نەبنی" بریتین لە رێکخراوی بەدر بەسەرۆکایەتی ھادی عامری، ھاوپەیمانیی خزمەتگوزاری بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد ئەسەدی، حزبی عەقدی وەتەنی بە سەرۆکایەتیی فالح فەیاز، بزووتنەوەی ئیرادە بە سەرۆکایەتیی حەنان فەتلاوی و سادیقون بە سەرۆکایەتیی قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەھلی حەق  و مونتەسیرون بە سەرۆکایەتیی ئەبو ئالا وەلائی.

ھاوپەیمانێتییەکە دەڵێت، بەھێزکردنی رۆڵی حکومەتە خۆجێییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە پارێزگاکان بەشێکی سەرەکی کارنامەکەیان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"خەفاجی" لە لێدوانێکدا بە "عەرەبی جەدید"ی راگەیاند، تیرۆریستانی داعش لە عێراق توانای سەربازییان لەدەستداوە و ناتوانن ئەندامی دیکە بۆ خۆیان رابکێشن. لەئێستاشدا نزیکەی ٥٠٠ تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەدان و لە ناوچەکانی وادی شای و ودای زەیتون و ناوچەکانی مەتیبیجە و حەوزی حەمرینن. 

"خەفاجی" راشیگەیاند، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە پشتیوانیکردنی عێراق دژ بە تیرۆریستانی داعش، لەڕێی بۆردومانە ئاسمانییەکان و راھێنان و پێدانی راوێژ و ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگیری بە ھێزە ئەمنییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. رەوەند حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسیی ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆی ٤٧ برینداری رووداوەکەی قەزای حەمدانیە کە رەوانەی نەخۆشخانەکەیان کراون، ٢٢ کەسیان لە نەخۆشخانە دەرچوون و ٢٥ کەسیان ھێشتا لەژێر چارەسەردان، لەو ژمارەیەش، دوو کەسیان رێژەی سووتاوییان ٦٠% و ٤٠%ە و رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.

ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز لە دھۆک رایگەیاند، ٢٠ برینداری رووداوەکەی قەزای حەمدانیە رەوانەی نەخۆشخانەکانی دھۆک کراون و چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ئەو ١٦ کەسەی تریش بەشێکیان پێویستیان بە نەشتەرگەرییە و رەوشیان ناجێگیرە.

ئەمڕۆ تەرمی ٤٨ کەسی دیکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی قەزای حەمدانیە بەخاکدەسپێردرێن، ھاوکات بەپێی زانیارییەکانیش زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا برینداربوون، رێژەی سووتاوییان زۆرە و لە رەوشێکی خراپی تەندروستیدان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ  سودانی گەیشتە قەزای حەمدانیە، بۆ بەدواداچوون و لە نزیکەوە چاودێریکردنی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی ھۆڵەکەی بوک گواستنەوە کە لەو قەزایە روویدا. ھەروەھا بەشداری لە پرسەی ئەو کەسانە دەکات کە لەو رووداوە گیانیانلەدەستداوە.

پێشتریش سودانی سەردانی موسڵی کرد و بریندارانی رووداوەکەی قەزای حەمدانیەی لە نەخۆشخانەی کۆماری بەسەرکردەوە، ھەروەھا بەدواداچونی کرد بۆ رەوشی تەندروستی و پێدانی چارەسەر پێیان، بڕیاریشە لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییەکان کۆدەبێتەوە و لە نزیکەوە سەرەخۆشی خۆی رادەگەیەنێت. 

دوێنێش سودانی سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری عێراق بەھۆی ئەو رووداوە کارەساتبارەوە راگەیاند کە بەھۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداو نزیکەی ١٥٠ کەسیش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق میوانداری کۆبوونەوەیەکی ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا سودانی وردەکاری سەردانەکەی بۆ نیویۆرک و پەیوەندییەکانی عێراق لە بواری نێودەوڵەتی و ھەرێمیدا خستەڕوو، ھەروەھا جەختکرایەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی ئاشتییانە و بەکارھێنانی توندوتیژییان لە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکە رەتکردەوە و جەختیانکردەوە لەسەر ئەوەی  بەکارھێنانی دانوستان و وتوێژ وەک ئامڕازێک بۆ چارەسەر دوور لە لێدوانە زبرەکان. 

راشیانگەیاند، عێراق بە دەستورێک بەڕێوەدەبرێت کە لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دامەزراوە.

دووپاتیشیانکردەوە، رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی کوەیت دەگرێت و پابەندە بە ھەموو رێککەوتنە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د.لەتیف رەشید" سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانیە رایگەیاند، ئەوەی روویدا کارەساتێکی  بە ئازارە و دڵمان لای ھەموو عێراقییەکانە. 

جەختیشی کردەوە لە گرنگی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و گرنگی گرتنەبەری ھەموو رێکارێکی سەلامەتی بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی لەوجۆرە. 
سەرەخۆشی خۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان کرد و ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ  برینداران خواست.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمەش دەقە پەیامەکەیەتی:

برای بەڕێز د.لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق خودای گەورە بتانپارێزێت.

ھەواڵی دڵتەزێنی گیان لەدەستدان و برینداربوونی سەدان کەسمان پێگەیشت لەڕۆڵەکانی  گەلی عێراقی برا  لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە ھۆڵێکی بۆنەکان لە حەمدانییەی پارێزگای نەینەوای عێراق.

 لە ڕێگەی بەڕێزتانەوە بەناوی دەوڵەت و گەلی فەلەستین و بەناوی خۆمەوە سەرەخۆشی و ھاوسۆزیمان بۆ کەسوکاری قوربانیان و حکومەت و گەلی عێراق لەم کارەساتە گەورەیەدا دەردەبڕین.

 داواکارین لە خودای گەورە سۆزی بەرفراوانی خۆی بەسەر کۆچکردواندا بڕێژێت و بە بەھەشتی بەرینیان شاد بکات و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و خێر و خۆشی و سەقامگیری بۆ گەلەکەتان.


إنا للە وإنا إلیە راجعون

 ڕامەڵڵا  ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ی زایینی

 مەحمود عەباس
 سەرۆکی دەوڵەتی فەلەستین
 سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری 
ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...186187188189190...432