سودانی و سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبونەوە
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٤
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٤
لە درێژەی کۆبونەوەکانی لە بەغداد، بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا جەختیان لە بەردەوامی هەماهەنگی نێوان لایەنەکان کردەوە لەپێناو پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکران.
هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی هەماهەنگی لە نێوان لایەنەکان لەپێناو پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە.
دوای ئەوەی شلۆمۆ گەر، وەزیری پەیوەندیەكانی ئیسرائیل رایگەیاند، هەردوو كەناڵی جەزیرە و مەداین بۆ ماوەی 90 پەخشیان لە تەلەفزیۆن و یوتیوب لە ناو ئیسرائیل رادەگیرێت، تۆڕی میدیایی جەزیرە راگەیەندراوێکی باڵاوکردوەتەوە و ئیدانەی ئەو بڕیارە دەکات.
تۆڕی میدیایی جەزیرە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەوە و رایگەیاندوە، بلۆککردنی پلاتفۆرمەکانیان و راگرتنی پەخشی کەناڵەکەیان بە پاساوی "ئەمنی" بێ بنەمایە لە ئیسرائیل دا، کەناڵە عەرەبییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئیسرائیل لەپشت ئەو هەوڵەوەیە بۆ شاردنەوەی راستییەکان.
کەناڵی جەزیرە رەخنەشی لە پلاتفۆڕمی یوتوب گرتوە، کە کوتوەتە ژێر کاریگەری فشاری حکومەتەکان بۆ شاردنەوەی راستییەکان و داواش دەکات پلاتفۆڕمەکە دەسبەجێ قەدەغەی سەر کەناڵەکە هەڵبگرێت و پابەندی بەرپرسیارێتییە ئەخلاقی و یاساییەکانیان بن بەرانبەر بینەران.
کەناڵەکە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، لێکۆڵینەوە لە چاودێرییە تەکنیکییەکانی سەر میدیا بکا و رێگری بکات لەو هەوڵانە بۆ سنوردارکردنی پەیامە میدیاییەکا و جەختیش دەکەنەوە ئەم رێگریانە سورتریان دەکات لە سەر گواستنەوەی راستییەکان و هەموو رێکارێکی یاسایی دەگرنە بەر.
ئەمە لە کاتێکدایە، کەناڵی جەزیرە، چەندین جار تۆمەتبار کراوە بە لایەنداریکردن و دروشمەکەی کە را و رای جیاوازە لە دەستداوە، بە تایبەتی لە رەوشی سوریادا بە ئاشکرا دژی هەسەدە و کوردانی رۆژئاوا کار دەکات و پشتگیری کۆمەکوژییەکی چەکدارەکانی سوریا دەکات.
سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی هاوخەمی بەبۆنەی کۆچی دوایی لالە ئەکبەر خەلیفە یونس، مامی لالە سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ( لالە ئەکبەر خەلیفە یونس )مامی بەڕێزتانم پێگەیشت
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی
بەڕێز هەڤاڵ سالار لالە سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ( لالە ئەکبەر خەلیفە یونس )مامی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان