عیراقعیراق

موقتەدا سەدر رێبەری سەدر لە پەیامێکی نوێدا کە لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، ئەوان کەسانی پاکن و بەدەرن لەگەندەڵییەکانی ھەڵبژاردن و گەندەڵکاران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەروەری عێراق، نابێت لایەنگرانی رەوتەکەی ھەڵبکوتنەسەر پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنی پڕ لە گەندەڵی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، سەربازانی سوپای عێراق لە ١٤ تا ٢٠ی ئەم مانگە بۆیان نییە داوای مۆڵەت بکەن بەھۆی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپای عێراقیش دەخرێتە ئاستی ھۆشداری (ج) کە بە واتای بەرزترین دۆخی ئامادەکاری دێت بۆ ھەر ھەڕەشەیەک لەسەر ئاسایشی دەوڵەت و سەروەری وڵات و خەڵک.

سودانی دەشڵێت، ئەو بڕیارە ئەو کەسانەش کە لە مۆڵەتدان و سەرجەم یەکە سەربازییەکان و فەرماندەکان دەگرێتەو. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داود سەلمان ،بەڕێوەبەری ڕێکارەکان و ڕاھێنان لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەو ئامێرە ھەستیارانە کاریکەری راستوخۆیان دەبێت لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بۆیە بەو رێکارە توندە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ڕوونیشکردەوە، دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا لە ١٥ی کانوونی دووەم، واتە لەگەڵ دەستپێکردنی بێدەنگیی ھەڵبژاردنەکاندا دەوەستێت، و دەتوانن دواتر لە دوای ڕۆژانی دەنگدان کارتەکان وەربگرنەوە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەڕای گرنگی یاسای لێبوردنی گشتی لە دۆخی ئێستای وڵاتدا، پەسەندکردنی ئەو یاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە رێککەوتنی سیاسییە، بەڵام تائێستا ناکۆکی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە سەبارەت بەو یاسایە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، تاکو ناکۆکییەکانی سەر یاسای لێبوردنی گشتی چارەسەرنەکرێن و دڵنییایی ئازادنەبوونی تیرۆریستان نەدرێت، یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند ناکرێت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت، تێپەڕاندنی یاساکە بکەوێتە وەرزی سێیەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا ئاشکرای کرد، شەوی رابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشکراوەتە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و ھێرشەکەش بێزیان بووە.
وتیشی، لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریاش، بە ژمارەیەک مووشەک ھێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازیی شەدادیە، کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدایە.

لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ و لە دوای ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ھێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکە و ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و سوریا چڕبوونەتەوە و بەپێی ئاماری بەرپرسانی ئەمریکا، ھێزەکانیان لە کەمتر لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە ٩٠ جار رووبەڕووی ھێرش بوونەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی  خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەممە دادگاکە بۆ یەکلاکردنەوەی سکاڵایەک لەبارەی دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک و وردبینیکردن لە تۆماری دەنگدەرانی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.

سکاڵاکە لە لایەن کاندیدێکی ھاوپەیمانیی قیادەی سوننەکان لە کەرکوک تۆمارکراوە و تیایدا سکاڵاکار داوا دەکات دادگای فیدراڵی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پابەند بکات بە دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە دوای ١٥ ساڵ لە دواخستنی، بڕیارە شەش رۆژی تر بەڕێوەبچێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن دەیڤید کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە پێگەیشت، لە میانی گفتۆگۆکاندا پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات و ڕێگاکانی پتەوکردنیان تاوتوێ کرا، جگە لەوەش پێداچوونەوە بە بارودۆخی ئەمنی و سیاسی ناوچەکە و دوایین پێشھاتەکانی پرسی فەڵەستین کرا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، بە پێی یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان عێراق پابەندە بە پاراستنی ڕاوێژکاران و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان کە لە وڵاتەکەدا کاردەکەن.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش، پێزانینی خۆی بۆ ھەڵوێستەکانی حکومەتی عێراق لە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان دەربڕی و پشتیوانی وڵاتەکەشی بۆ عێراق دووپاتکردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی عامری لە میانی کەمپەینێکی بانگەشەی "ھاوپەیمانیی بونیادی دەنێین" لە پارێزگای واست، وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی توانای بەرگرییکردنیان لە عێراق ھەیە و پێویستیان بە بوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق نییە و پێویستە دەستبەجێ ئەو ھێزانە عێراق بەجێبھێڵن.

عامری داواشی لە حکومەتی عێراق کرد، کۆتایی بە بوونی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق بھێنێت.

ئەو قسانەی عامری لەکاتێکدان، نزیکەی دوو مانگە ھێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکە و ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و سوریا چڕبوونەتەوە و رۆژی ھەینیی رابردووش ئەو گرووپانە ژمارەیەک مووشەکیان ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆککۆمار لەسەردانەکەیدا بۆ زانکۆی قوبرس، کە رۆژی سێشەممە ١٢-١٢-٢٠٢٣ ئەنجامیدا، لەلایەن  پرۆفیسۆر تاسۆس کریستۆفیدێس سەرۆکی زانکۆکە و ژمارەیەک لە پرۆفیسۆر و راگری کۆلێژ و سەرۆکی بەشەکانەوە پێشوازی لێکرا.

سەرۆککۆمار گەشتێکی بەناو بەشەکانی زانکۆکەدا کرد و سەردانی بەش و کۆلێژەکانی کرد، ھەروەھا رونکردنەوەیەکی وردی سەبارەت بە دامەزراندنی زانکۆ و پسپۆڕی و گەشەکردنی کۆلێژەکان پێشکەشکرا، ھەروەک گرنگترین چالاکی و خزمەتگوزارییەکانی زانکۆکەی بۆ رونکرایەوە، کە پێشکەشی خوێندکاران و کۆمەڵگای دەکات، سەرەڕای خستنەڕوی بەرنامە و ئاسانکاری و پلان و ئەولەویەت و گرنگترین دەستکەوتە زانستی و ئەکادیمییەکان، کە لە بوارە جیاوازەکاندا زانکۆکە بەدەستیھێناوە.

لە ھۆڵی ئەنجومەنی پیرانیش، سەرۆککۆمار لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی قوبرس و سەرۆکی ئەنجومەنەکەی و بریکارانی زانکۆ کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا، کە تێیدا رێگاکانی دروستکردن و گەشەپێدانی ھاوکاری ئەکادیمی و کولتوری نێوان زانکۆ و دامودەزگاکانی خوێندنی عیراق تاووتوێ کران.
 
ھاوکات سەرۆککۆمار باسی لە سەردانەکەی ئێستای بۆ قوبرس و ئەو دەرئەنجامە ئەرێنییانە کرد، کە دێنەئاراوە و لە چەند ئاستێکدا لە بەرژەوەندی  ھەردوو وڵاتی دۆستدایە.

سەرۆککۆمار ئاماژەی بە گرنگیپێدانی حکومەت کرد بە کەرتی پەروەردە لە عیراق و ئامادەیی ئەو کەرتە بۆ دروستکردنی پردی ھاریکاری لەنێوان زانکۆکانی عیراق و زانکۆکانی قوبرس و دەزگاکانی خوێندن لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و ئەنجامدانی پرۆژەی توێژینەوەی ھاوبەش، ھەروەھا ھاوکاری لە پڕۆژە زانستییەکان و دابینکردنی ھەلی ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی بۆ مامۆستایان و خوێندکاران.

سەرۆککۆمار باسی لەوەشکرد، کە عیراق خاوەنی چەندین زانکۆی دێرینە و پەیوەندییان لەگەڵ زۆرێک لە زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوەی نێودەوڵەتی ھەیە. ھەروەھا جەختی لەسەر بوونی زەمینەیەکی گونجاو بۆ ھاریکاری زانستی و تەکنەلۆژی نێوان ھەردوو وڵات کردەوە، کە پێویستە بەھێز بکرێت بۆئەوەی بتوانرێت لەئاستی داخوازی ھەردوو وڵات و گەلانی دۆست بێت بۆ گەشەکردنی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن.

لای خۆیەوە پرۆفیسۆر تاسۆس کریستۆفیدێس خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی سەرۆککۆمار دەربڕی و جەختی لەسەر شانازی زانکۆی قوبرس کردەوە بە سەردانی بەڕێزیان، سەرۆکی زانکۆکە لەوتەکەیدا وەک کەسایەتییەکی زانکۆیی پسپۆڕ لە کاروباری زانستیدا وەسفی جەنابیانی کرد و جەختی لەسەر خواستی راستەقینەی زانکۆی قوبرس کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و ھاریکاری لەگەڵ دامەزراوە زانستییەکان و زانکۆکانی عیراق بەشێوەیەک، کە ئاستی خوێندن و گەشەپێدان لە ھەردوو وڵاتدا بەرزبکاتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێس بڵاویکردەوە، بەرپرسانی واشنتۆن لە چەند نامەیەکدا ھۆشدارییان داوەتە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەسەر زیادبوونی ھێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، واشنتۆن داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، ھاوسەنگی لە نێوان گروپە چەکدارەکان و ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق رابگرێت و کۆتایی بھێنێت بەھێرشی گروپەکان بۆ سەر  ھێزەکانی ئەمریکا.

بەپێی ئاژانسەکە، بەرپرسانی واشنتۆن لە نامەکانیاندا بۆ سودانی، ئاماژەیان بە ھێزی پێگەی ئێران لە عێراق کردووە، لەکاتێکدا ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێندراوە، ئەمەش ئەرکی سەرۆکوەزیرانی عێراق قورستر دەکات، بۆ دروستکردنی ھاوسەنگییەک لەنێوان واشنتۆن و ئێران لە عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەوەی زەمینەیەکی گونجاو بۆ کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران نەرەخساوە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە بە دواخستنی کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار.

ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی سەرقاڵبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئامادەنەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی کوتلەکان، بڕیاردراوە کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.

بڕیاربوو لە کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران کە پشکی سوننەیە ھەڵببژێرێت و ببێتە جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجومەنی نوێنەران، کە پێشتر بە بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەندامێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵوەشێندرایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و لەچوارچێوەی بودجەی کۆمسیۆن ٤٣ ملیار و ٧٦٩ ملیۆن دینار و لە بودجەی فریاگوزاری ھەرێمیش ٢٥ ملیار و ٤٦٠ ملیۆن دیناری بۆسەر ھەژماری بودجەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گواستەوە.

ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتیشی دایە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان تا ئەو پارەیە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان خەرج بکات، کە بڕیارە ٢٥ی شوباتی داھاتوو ھەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ھەروەھا زیاتر لە پێنج ملیار و ٥٦٢ ملیۆن دیناریشی بۆ روبەڕوبوونەوەی لافاو لە ھەرێمی کوردستان تەرخانکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن عەلاوی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، تائێستا دۆسێی بۆردومانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی ھەواڵگریدایە و خودی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراقیش راستەوخۆ سەرپەرشتی و چاودێری دەکات، حکومەتی عێراقیش پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکان.

وتیشی، لێکۆڵینەوەکان لەو بۆردومانە گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر ھەستیار و ورد، بەڵام تا ئەو کاتەی دەگەنە سەرجەم بەڵگە و راستییەکان، ناتوانن ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بکەن لەبەر پاراستنی باڵیۆزخانەکان و گەیشتن بە ھەموو ئەوانەی لە پشت بۆردومانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بوون.

ئەو راوێژکارەی سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، بەو پێیەی نزیکەی ساڵێک بوو ھیچ ھێرشێک نەکرابووە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا، حکومەتی عێراق بۆردومانەکەی ھەینی رابردوو بە مەترسییەکی گەورە دەزانێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆککۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ نیکۆس خریستۆدۆلیدس دەربڕی بۆ ئەو بانگھێشتنامەیەی پێشکەشی کردبوو، ھاوکات ستایشی پەرۆشی قوبرسی کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، جەختی لە ھەڵوێستی  ئەرێنی عیراقیش کردەوە بەرامبەر ویستی لایەنی قوبرسیی بۆ باشترکردنی ئاستی پەیوەندییەکان بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بەدەستبھێنێت.

سەرۆککۆمار روونیکردەوە، کە عیراق ئەمڕۆ سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابووری بەخۆوە بینیوە و زەمینەیەکی لەبارە بۆ ھەموو جۆرە وەبەرھێنانێک، ئاماژەیکرد بە دەرفەتە گەورەکان بۆ فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاریی بنیاتنەری نێوان ھەردوولا، ھەروەھا جەختیکردەوە عیراق پێشوازی لە کۆمپانیا قوبرسییەکان دەکات بۆئەوەی بەشداری بکەن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدان لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری و بازرگانی و گەشتیاریدا.

سەرۆککۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی کاراکردنی رێککەوتننامەی راوێژی سیاسی، کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ئیمزاکراوە، بە تایبەت کە کۆمەڵێک بابەتی ھاوبەشی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پەنابەران، کۆچبەری و ھەڵوێستی ھەر دوو وڵات لەبارەی مەسەلە سیاسییەکان لە ناوچەکەدا لەخۆدەگرێت.

سەرۆککۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی دامەزراندنی لیژنەیەکی دۆستایەتی پەرلەمانی لە نێوان عیراق و قوبرس، ھەروەھا پێویستی تەواوکردنی کارەکان لەسەر جێبەجێکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی ھاوکاری ئەمنی و ڕێککەوتنەکان بۆ رێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باج و ھەروەھا ڕێککەوتن بۆ ڕێگریکردن لە کاری یاساغ و کاری ھاوردە و ھەناردەکردنی نایاسایی یان گواستنەوەی خاوەندارێتی موڵک و ماڵی کەلتوری و داواکردنی گەڕانەوەیان. ھاوکات باس لە دروستکردنی پەیوەندی ئاسمانی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا کرا ، کە دەبێتەھۆی پەرەپێدانی جوڵەی گەشتیاری و دەستەبەرکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوو گەلی دۆست.

ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی غەزە تاووتوێ کرا، کە تیایدا جەخت کرایەوە لەسەر ئیدانەکردنی بەردەوامی دەستدرێژی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی و ئەو ھەڕەشانەی کە بۆ سەر ژیانی منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان دروستبوە، ھەروەھا ئەو زیان و کاولکارییەی کە کاریگەری لەسەر ژێرخانی غەزە دروستکردووە لە ھەموو بوارەکاندا.

لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی ھەوڵەکان کرا بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەستێکی تەواو لە کەرتی غەزە، ھەروەھا ھەردوو سەرۆک جەختیانکردەوە لە پێویستی ھەوڵی کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی لەو روەوە ھەڵبگرێت و ئاماژەیانکرد بە گرنگی کاری چڕوپڕ بۆ ئاسانکاریکردن بۆ گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ دانیشتوانی کەرتی غەزە.

لە بەرامبەردا سەرۆککۆماری قوبرس رۆڵی عیراقی لە دامەزراندنی سەقامگیری لە ناوچەکە و پاڵپشتیکردنی چارەسەری ئاشتیانە بۆ قەیرانەکان و مەسەلە چارەنووسسازەکانی جیھان بەرزنرخاند.
سەرۆککۆماری قوبرس خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی د. لەتیف رەشید و پەرۆشی عیراق بۆ چالاککردنی میکانیزمەکانی پەیوەندی و ھاریکاری لەگەڵ قوبرس دەربڕی بە شێوەیەک کە خزمەت بە خۆشگوزەرانی ھەر دوو گەلی دۆست بکات، جەختیشیکردەوە لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا .

ھەروەھا لە دیدارەکەدا ھەردوو سەرۆک، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەی وەفدی عێراق و قوبرسیان کرد، کە تیایدا کۆمەڵێک پلانی کارکردنی ستراتیجی تاووتوێ کرا بەو ئومێدەی ئەو ڕێککەوتن و پەیماننامانەی کە لە داھاتوودا لە نێوان ھەردوو وڵات واژۆ دەکرێن جێبەجێ بکرێن.

وەفدی عێراق پێکھاتبوون لە محەمەد حسێن بەحر ئەلعلوم بریکاری وەزیری دەرەوە و ھەیفا حسێن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و محەمەد ساڵح باڵیۆزی عیراق لە قوبرس و دکتۆر عەلی شوکری سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران و پسپۆڕان لە سەرۆکایەتی کۆمار و سەڵاح لەزم شەمخی بەڕێوەبەری گشتیی بەشی یاسایی لە سەرۆکایەتی کۆمار و عەبدولئەمیر حەمود قاسم یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی راگەیاندن لە سەرۆکایەتی کۆمار، لە کاتێکدا وەفدی قوبرس پێکھاتبوو لە جۆرج پاپاناستاسیۆ وەزیری وزە و بازرگانی و پیشەسازی و دکتۆر ڤاسیلیکی کاسیانیدۆ بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری و میچالیس ئیوانو باڵیۆزی بیانیەکان نیشتەجێی کۆماری قوبرس لە عیراق و ئەندریا پێترانی لێپرسراوی بەشی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو و ئەفریقا لە بەڕێوەبەرایەتی سیاسی وەزارەتی دەرەوە، دۆرۆس ڤینیسێس جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی دیپلۆماسی سەرۆککۆمار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن لە راگەیەنراوێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند،  کۆمسیۆن زیاتر لە ١١ ھەزار کامێرای دەنگی و ڤیدیۆیی لە ناوەندەکانی ھەڵبژاردن و وێستگەکاندا دادەنێت بۆ تۆمارکردنی بەڵگەکان، پێش ئەوەی ھەر سکاڵایەک یان تانەیەک وەربگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمسیۆن کۆدی تایبەتی لەسەر ئامێرەکانی دەنگدان دادەنێت کە ژمارەیان ٣٥ ھەزار و ٥٥٣  ئامێرە.

عیماد جەمیل دەشڵێت، ھەر کاغەزێکی دەنگدان زیاتر لە یەک نیشانەی ئەمنی ھەڵدەگرێت، دوای ھەڵبژاردنەکان راستەوخۆ ئەنجامەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە وێستگەکانەوە دەنێردرێت بۆ سێرڤەرەکان لە ماوەی ٦ سەعاتدا, لە ئەگەری نەناردنیشیان لە ڕێگەی ئەلیکترۆنیەوە لە ھەر پارێزگایەک سەنتەری ژماردن ھەیە بۆ ژماردنی سندوقەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد پێشوازیکرد لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ھەرێم و لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی ئەمنی و دارایی و ئابووری کرا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ دوو وەزیرەکەی ھەرێم گفتوگۆیانکردووە لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...187188189190191...457