عیراقعیراق


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کوژرانی ئەبو مەھدی موھەندیس و قاسم سولەیمانی کاریگەری خراپی لەسەر عێراق ھەبووە و وەکو ھێرشکردنەسەر عێراق و ئێران بوو.

دەشڵێت، عێراق رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ ئەمەریکا ھەیە، بەڵام لە ھێرشەکەی سەر بەغداد سەروەری وڵات و پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشێلکران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدانەی ھێرشەکردنەسەر ھێزە ئەمنییەکانیان دەکەن حەشدی شەعبیش نوێنەرایەتی رەسمی دەوڵەت دەکات و بەشێکە لە ھێزە چەکدارەکانی عێراق.

راشیگەیاند، ھیچ کەس ناتوانێت سەروەری عێراق پێشێل بکات ھەڵوێستەکانیشیان نەگۆڕە سەبارەت بە کۆتاییھێنان بە ئەرکەکانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان و لیژنەیەکی دوو قۆڵیش لە نێوان ھەردوولا پێکدەھێندرێت بۆ کۆتایھاتنی ئەرکی ئەو ھێزانە لە عێراق
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد یونس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لە بانکی ناوەندیی رایگەیاندووە، چاودێری و بەدواداچون بۆ سکاڵای سەرجەم  کڕیاران دەکەن، ئەگەر بانکەکان ھەژماری کڕیاران بەبێ گەڕانەوە بۆ خۆیان بگۆڕن بۆ دۆلاری ئەمریکی یان بەپێچەوانەوە، ئەوا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ھەر بەپێی ڕێکارە نوێیەکان، رێگە بە بانکەکان دەدرێت لەگەڵ کڕیارەکانیان ڕێکبکەون بۆ ئەوەی حەواڵە ھاتووەکانیان بە کاش بھێننە عێراقەوە.

دووپاتیشیکردووەتەوە، ئەو رێوشوێنانە کاریگەری ئەرێنی لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕدا دەبێت و دابینکردنی دۆلار زیاد دەکات و بەشدار دەبێت لە پاڵپشتیکردنی کەرتە گرنگەکان.

سەبارەت بە سنوری گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوەی وڵات، ئەو بەرپرسەی بانکی ناوەندیی دەڵێت، ھیچ سنورێک بۆ گواستنەوەی پارە بە دراوی جیاواز لەناو سیستەمی بانکیدا دانەنراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەستپاکی رایگەیاندووە، دادگای تاوانەکانی دیالە سزای زیندانی دوو ساڵی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی بانکی بازرگانی دیالەدا سەپاند بە تۆمەتی بەھەدەردانی زیاتر لە ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دیناری عێراق کە لە مامەڵەی کڕینی گەنمدا دیار نەماوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تۆمەتبارە ھەستاوە بە رادەستکردنی چەکێک، بەڵام پارەکە نەخراوەتە بانک و بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکارھاتووە. 

دەشڵێت، دادگای تاوانەکان سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشوی بانکی بەلدروزی دیالەشدا سەپاند کە ھەستاوە بە بەھەدەردانی ٣٢ ملیۆن دینار. 

وتیشی، ھەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی ماددەی ٣١٦ی یاسای سزادان سزادراون. 

 

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەیاننامەیەکدا کە لە رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس لەلایەن نوێنەری سەرۆک کۆمار، کامیل دلێمی خوێندرایەوە، ئاماژەی بەوەکرد، بەوپەڕی شانازیەوە یادی پاڵەوانانی سەرکردەکانی سەرکەوتن دەکەنەوە.

وتیشی، گەورەترین وەفادارییش بۆ قوربانیدانی ئەو شەھیدانە ئەو پێشکەوتنەیە، کە لە پرۆسەکانی بونیادنان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بۆ گەلی عێراق بەدەست ھاتوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا رەوشی ناوچەکە جێی دڵەڕاوکێیەکی زیاترە لەڕووی ئاسایش و سەقامگیرییەوە و ئەو پێشھاتانەی ئەم دواییەش کە لە عێراق و لوبنان و ئێران روویاندا ناوچەکە دەخەنە دۆخێکی مەترسیدار و ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، رۆژی پێنجشەممە جارێکی دیکە بارەگایەکی ھێزەکانیان روبەڕوی ھێرشی دوژمنکارانەی ئەمریکا بووەتەوە و ئەوەش پێشێلکارییەکی ئاشکرایە.

باسی لەوەشکردوە، بە ئامانجگرتنی دامەرزاوەیەکی پەیوەست بە فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان پێشھاتێکی مەترسیدارە، لەئێستاشدا حەشدی شەعبی ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی ھەر فەرمانێکی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ پاراستنی سەروەری وڵات و پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای راگەیاندنی ئەنجامی  کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ٣٢٩ سکاڵایان بەدەستگەیشتووە و سکاڵاکانیش رەوانەی دەستەی دادوەری کراون بۆ بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەیان.

وتیشی، بەگوێرەی یاسا دەستەی دادوەری دەبێت لە ماوەی ١٠ رۆژی کارکردندا سکاڵاکان یەکلایی بکاتەوە، دوای یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکانیش ئەنجومەنی کۆمیساران کۆدەبێتەوە و ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پەسەند دەکات.

بەگوێرەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دوای پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە، دەبێت لە ماوەی ١٥ رۆژدا لەسەر بانگھێشتی پارێزگار یەکەم کۆبونەوەی دەستپێبکات و ئەگەر لەو ماوەیەدا پارێزگار بانگھێشتی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی نەکرد، ئەوا لە رۆژی ١٦ـیەمدا ئەنجومەن خۆی کۆدەبێتەوە.

 




 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق فۆرمی ئەستۆپاکی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ـی پڕکردەوە و دەستەکەیان فۆرمی ئەستۆپاکی سەرۆککۆماری وەرگرتووەتەوە.

لەگەڵ سەرەتای ساڵی نوێ و دەستپێکردنەوەی دەوامی رەسمی، ھەریەکە لە سەرۆک وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتار فۆرمی ئەستۆپاکی دەستەی دەستپاکییان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ پڕکردووەتەوە.

دەستەی دەستپاکی دەڵێت، پڕکردنەوەی فۆرمی ئەستۆپاکی لەلایەن لێپرسراوانی باڵای دەوڵەتەوە ھەنگاوێکی گرنگ دەبێت بە ئاڕاستەی بەھێزکردنی متمانەی ھاووڵاتیان بە حکومەت و دامەزراوەکانی عێراق.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەنسور مەزری سەلوم، بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی کەرکوک لەنوسراوێکدا جەخت دەکاتەوە لەوەی، جگە لەئاڵای عێراق ھەڵکردنی ھەموو ئاڵایەکی تر لەسەر خوێندنگەکان قەدەغەیە.
نوسراوەکە  لەرۆژی ٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ دەرکراوەو ئاڕاستەی بەش و ھۆبەو ئیدارەی خوێندنگەکان کراوە.

لە نوسراوەکەدا ھاتووە، لەپێناو پاراستنی شکۆی دەوڵەت و پێگەی دامەزراوە پەروەردەییەکان رێگا نادرێت ئاڵای تر ھەڵبکرێت بەپێچەوانەوە ھەرکەسێک سەرپێچی بڕیارەکە بکات ئەوا روبەڕوی رێوشوێنی یاسایی دەکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەحیا رەسوڵ، فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو ھێرشە پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و کارێکی تیرۆریستییە، ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بەبەرپرسی ھێرشەکە دەزانن. 

ھادی عامری ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدریش رایگەیاند، حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لەو ھێرشە، چونکە داواکارییەکانی بۆ کردنە دەرەوەی ھێزە بیانییەکان پشتگوێخسووە. 

ھاوکات عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە سەرباری ئیدانەکردنی ھێرشەکە جەختی کردەوە لە رێزگرتن لە دەستور و یاساکان و رێگریکردن لە تێکچوونی رەوشی ئەمنی و سیاسی.

ھومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقیش رایگەیاند، ھێرشەکە پێشێلکارییەکی گەورەیە بۆ سەر سەروەری عێراق و ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر پەلکێش دەکات کە بەرگەی لێکەوتەکانی ناگرێت.

ھاوپەیمانی عەزمیش داوای راگرتنی دەستوەردانی دەرەکی دەکات، کوتلەی سادیقونیش دەڵێت، سەرجەم بژاردەکان بۆ وەڵامدانەوەی ئەمریکا لەبەردەستدان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی رەوتی حیکمە بڵاویکردەوە، سودانی و حەکیم کۆبوونەتەوە و دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە. 

ئەوەشھاتووە، لەو کۆبوونەوەیەدا عەمار حەکیم رایگەیاندووە، حکومەتی عێراق ھەوڵی جددی دەدات بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی ئەمن و ئاسایش. 

ھەردوولاش داوایان کردووە ئەنجومەنی پارێزگاکان پێکبھێندرێت، بەشێوەیەک کەسانی بەتوانا و دەستپاک دابنرێن کە ئامانجی سەرەکیان دابینکردنی خزمەتگوزاری بێت. 

سەبارەت بە رووداوەکانی غەززەش جەختکرایەوە لە گرنگی کۆتاییھێنان بە جەنگ و بەھاناوەچوونی ئاوارەکان، سەرەخۆشیشیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بەھۆی تەقینەوەکانی کرمان دووپاتکردەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، تەقینەوە تیرۆریستییەکانی شاری کرمانی ئێران ئیدانە دەکەن، کە بەھۆیەوە دەیان ھاووڵاتی بونەقوربانی.

راشیگەیاندوە، عێراق پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ روبەڕووبونەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە شەرمەزارکەرانە دوپاتدەکاتەوە، ھاوکات بەھۆی رووداوەکەوە سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بۆ سەرکردایەتی و حکومەت و گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران دەردەبڕێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی فەیسەڵ، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی کۆمیسیاران رایگەیاند، لە کۆی ٣٢٩ تانە کە لەسەر ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمار کرابوون ٢٩٤ تانەیان رەوانەی دەستەی دادوەری ھەڵبژاردنەکان کراون، ئەمڕۆش سەرجەم تانەکان تەواو دەبن و بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بڵاوکراوەیە، رۆژی دووشەممەش کۆمیسیۆن رایگەیاند، رێکار و پێداچوونەوەکانیان بە تانەکان دەستپێکردووە، کە لایەنەکان پێشکەشیان کردبوو. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەون زیاب رایگەیاند، بەهۆی باران بارینی ئەم دواییە ئاستی ئاو لە رووباری دیجلە دوو مەتر بەرزبووەتەوە، ئەوەش سودی بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری وڵاتەكە هەیە بە زۆنگاوەكانەوە. هەروەها ئاستی ئاو لە بەنداوی موسڵ باشترە لە ساڵانی رابردوو، چونكە پلەكانی گەرما نزمبوونەتەوە،  ئەوەش رێگری لە بەهەڵمبوونی ئاوەكە دەكات. 

وتیشی، وەرزی زستانی ئەمساڵ باشترە لە ساڵی رابردوو، بە تایبەت بەهۆی باران بارین و بەفر لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها لە حەوزی دیجلە و فورات لە توركیاوە، كە ئاماژەی ئەرێنین بۆ كۆگاكردنی ئاو لە بەنداوی موسڵ و دوكان و دەربەندیخان. 

وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەدا ، ئاستی بەردانەوەی ئاو بۆ روباری دیجلە لە بەنداوی ئەلیسۆ دوو هێندە بووە، بەڵام بەردانەوەی ئاو بۆ روباری فورات لە ئاستی پێویستدا نییە. وتیشی، گەشبینن بە كۆتاییهێنان بە وشكەساڵی كە ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەك عێراقی گیرۆدە كردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەسەڵات و رێگەپێدان بە ھیچ فەرمانبەر و ئەندامێکی ھێزە ئەمنییەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق نەدراوە یاسا پێشێل بکات و بە خراپی مامەڵە لەگەڵ ھاووڵاتییان بکات، بۆ ئەو مەبەستەش پشت بە سکاڵای ھاووڵاتییان دەبەستن و ھەر فەرمانبەر و ئەندامێکی ھێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی کاری لەو جۆرە بکەن رادەستی دادگاکانی تایبەت بە ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی دەکەن و لیژنەی لێکۆڵینەوەشی لەسەر پێکدەھێنن.

وتیشی، لە ھەمانکاتیشدا پابەندن بە پاراستنی سەرجەم ھێزەکانی ناوخۆ بە پۆلیسی ھاتوچۆ و سەرجەم ھێزە ئەمنییەکانیشەوە، ھەر کەسێک پێشێلکارییان بەرامبەر بکات قبوڵی ناکەن و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگرنەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پلاندانان رایگەیاندووە، لیژنەیەکی ھاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و بازرگانی و دەستەی دەروازە سنووریەکان پێکھێناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ھاوردەکردنی یارییە ئاگرینەکان، عەبدولزەھرە ھنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندان دەڵێت، ئامانج لە کۆنتڕۆڵکردنی ھاوردەی یارییە ئاگرینەکان و کەرەستە پەیوەندیدارەکان ئەوەیە کە زیان و مەترسی لەسەر ھاووڵاتییان کەم بکرێتەوە.

لە ئاھەنگەکانی شەوی سەری ساڵدا ١٣٢ کەس بەھۆی یارییە ئاگرینەکان لە عێراق برینداربوون، لە ھەرێمی کوردستانیش ٨٥ کەس بە رووداوە جیاجیاکان برینداربوون کە ھەندێکیان بە یارییە ئاگرینەکان بوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق لە ناوچەی سەکەریات لە سەڵاحەدین، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی لیوای ٧٢ی سەر بە سوپای عێراقدا تەقیەوە.

دەشڵێت، لە ئەنجامی ڕووداوەکە، ئەفسەرێکی کورد بە پلەی نەقیب بەناوی (سۆران کەریم) و سێ سەربازی تر کوژراون، ژمارەیەک سەربازی دیکەش برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...165166167168169...445