عیراق

عەلی تورکی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران سەر بە چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، چوارچێوە ھیچ دەستوەردانێک ناکات بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ شوێنی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵکو ئەو بابەتەیان بۆ سوننەکان بەجێھێشتووە و ئەنجومەنی نوێنەران دوای رێککەوتنی سوننەکان لەسەر کەسێک، دەنگ لەسەر ئەو پۆستە دەدات. 

وتیشی، پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەتە بە سوننەکان، ھیچ پێکھاتەیەک ناتوانێت دەستوەردانی تێدا بکات.

ھاوکات حەسەن فەدعەم، سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، دەتوانرێت پێش ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جێگرەوەی حەلبوسی یەکلابکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن فەدعەم سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پۆستێکی گرنگە و نابێت بەو شێوەیەی ئێستا بە بەتاڵی بمێنێتەوە و لەناو چوارچێوەی ھەماھەنگیشدا ھیچ دابەشبوون و کێشەیەک نییە لەسەر ئەو ناوانەی بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری دەکرێن.

وتیشی، لایەنە سیاسییەکان و چوارچێوەی ھەماھەنگیش لە گفتوگۆ و دانوستاندان بە مەبەستی دیاریکردنی وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە و لەچەند رۆژی داھاتووشدا چوارچێوەی ھەماھەنگی بە رەسمی ھەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو پۆستە بە لایەنە سوننەکان رادەگەیەنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو سکاڵایانەی کە تا ئێستا گەیشتونەتە دەستی کۆمسیۆن گەیشتونەتە ٥٠ سکاڵا و چەند کاندیدێکیش ئاگادارکراونەتەوە کە ھەستاون بە پێشێلکاری لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن.

راشیگەیاند، پێشتریش ٥٠٠ سکاڵایان ئاڕاستە کراوە لە حاڵەتی بەردەوامبوونی سەرپێچیەکانیش کاندیدەکان سزای دارایی دەدرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی ڕوونکردنەوەکەی راوێژکاری سەربازیی سەرۆککۆمار....

ماڵپەڕەکانی ھەواڵ و بەشێک لە سەکۆکانی سۆشیال میدیا ھەواڵێکیان سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەفسەرێک بڵاوکردۆتەوە، کە گوایە سەر بە لیوای دووی پاراستنی سەرۆکایەتی کۆمارە، لەوبارەیەوە ئەم رونکردنەوەیە بڵاودەکەینەوە: 

بەتەواوەتی رەتیدەکەینەوە کەسێک بەناوی (محەمەد مستەفا) سەر بە دوو لیواکەی سەرۆکایەتی بێت، دووپاتیشیدەکەینەوە کە ھیچ ئەفسەرێک نییە بەم ناوەوە لە دوو لیواکەدا.

ناوبراو ناسنامەی ساختەی پێبوە و پێشتر رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر، ھەروەھا ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە، نوێ نییە و دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی رابردو.

لەکاتێکدا توشی سەرسوڕمان بوین لە شێوازی لکاندنی ناوی ئەم کەسە بە یەکێک لە دوو لیوای سەرۆکایەتی کۆمارەوە، لەھەمانکاتدا جەختدەکەینەوە لەسەر پێویستی پشتڕاستکردنەوەی راست و دروستی ھەواڵەکان لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانیانەوە پێش بڵاوکردنەوەیان و پابەندبوون بە پێودانگە پیشەییەکان و راستگۆیی لەگواستنەوەی ھەواڵەکاندا.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەموو داتاکاکانی تایبەت بە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانیان داوەتە ئەو لیژنە باڵایەی ئەنجومەنی وەزیران کە سەرپەرشتی ھەمواری مووچەی بنەڕەتی دەکات.

وەزارەتی دارایی عێراق جەختیش دەکاتەوە کە پشتیوانی زیادکردنی مووچە فەرمانبەرانی پلەکانی ھەشت و نۆ و ١٠ دەکەن، بەتایبەت ئەوانەی جگە لە مووچە بنەڕەتی ھیچ ھاوکارییەکی دیکە وەرناگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پێگەی خۆی لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" بە بۆنەی ڕۆژی نێودەوڵەتی پاڵپشتی گەلی فەڵەستین پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیوویەتی، پشتیوانی بۆ مافی گەلی فەڵەستین دووپات دەکاتەوە و پشتیوان دەبن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی تایبەت بە خۆیان لە سەر خاکی فەڵەستین. ھەروەھا نوسیوویەتی جەخت دەکەنەوە لەسەر پێویستی کۆتاییھێنان بە کردارە ھەڕەمەکییەکانی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دژی ھاووڵاتیانی مەدەنی لەو وڵاتەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عون زیاب عەبدوڵا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بارانبارینی چەند ھەفتەی رابردوو ئاستی ئاوی بەنداو و زۆنگاوەکانی بەرزکردووەتەوە و پێشبینی دەکرێت ھاوینی ٢٠٢٤ ئاوی کۆگاکراو لە بەنداوەکان لە ھاوینی ئەمساڵ باشتر بێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین رێژەی ئاو فەرمانیان بە بەڕێوبەرانی بەنداوەکانی موسڵ، دوکان و دەربەندیخان کردووە ئاستی گلدانەوەی ئاو لە ٤٥٠ بۆ ١٥٠ مەتر سێجا لە چرکەیدا کەمبکەنەوە.

لە چوار ساڵی رابردودا بەھۆی کەمی بارانبارین ئاستی ئاوی کۆگاکراو لە بەنداوەکانی عێراق لە ٥٥ ملیار مەتر سێجاوە بۆ حەوت ملیار مەتر سێجا دابەزی، ئەوەش وایکرد حکومەت ھەنگاوی پێویست بۆ کەم بەفیڕۆدانی ئاو بگرێتەبەر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق  لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار کەس ناویان تۆمارکرد بۆ دامەزراندنی ٥٠ ھەزار پلەی وەزیفی بە شێوەی گرێبەست، لە ئێستادا جیاکردنەوەی ناوەکان بەردەوامە. 

ئاماژەیە بەوەشکرد، ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت تا دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و دواتر ناوی وەرگیراوەکان رادەگەیەنن.

روونیشیکردەوە، دوورخستنەوەی پرۆسەی دامەزراندن لە سیاسەت و نەقۆستنەوەی لەلایەن کاندیدەکانەوە ئامانجی سەرەکیانە و رێگا بەو کارە نادەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس باسی لەوەشکردوە، لەنزیکەوە چاودێری خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی دەکات و ھاوسۆزی خۆی بۆ داواکارییەکانیان دەردەبڕێت، داواش لە حکومەتی ھەرێم دەکات شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکات.

داواش لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکات ھەوڵەکانی بۆ پشتیوانی داواکارییەکانی مامۆستایانی ناڕازی بەردەوام بێت و بەھاوبەشی لەگەڵ حکومەتی ھەرێم چاودێری دابینکردنی ماف و شایستەکانیان بکات.

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی داواش دەکات حکومەتی فیدڕاڵ کاربکات بۆ ئەوەی وانەبێژانی بەغداد دابمەزرێندرێن کە چەندین ساڵ خزمەتیان بە کەرتی پەروەردە کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسە سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە لەلایەن سێ فەرمانبەری ھەرێمەوە لەسەر ھەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھەرێم تۆمارکراوە و تێیدا داواکراوە بڕیارێک دەربکرێت بۆ ناردنی شایستەداراییەکانی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگەکانی تەمووز و ئاب و جێبەجێکردنی یاسای بودجە و پابەندکردن بە ناردنی موچەی فەرمانبەران ھەرێم ھاوشێوەی عێراق لە داھاتودا.

لە ھەمان رۆژدا، دادگای فیدڕالی لەسەر سکاڵایەکی ئەمینداری گشتی حزبی ئومەی عەرەبی کۆدەبێتەوە کە لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمارکراوە و تێیدا داوایکردوە شایستەداراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم کە لە بودجەی ٢٠٢٣ی فیدڕالیدا ھاتوە خەرج بکرێت و موچەی ھەرێمیش ھاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق دابەشبکرێت. 

پێشتر و لە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگی داھاتوو دواخست.

لەمساڵدا دادگای فیدڕاڵی ١٩ سکاڵای پەیوەست بە ھەرێمی کوردستانی یەکلاکردووەتەوە کە شەشیان دەربارەی موچە و شایستەداراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم بوون و پێنجیان رەتکراونەتەوە کە تایبەت بوون بە  گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچە و پلە بەرزکردنەوە و ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێبڕینی موچە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، پێنجەمین کاروانی ھاوکاری مرۆیی کە ٢٠ تۆن ھاوکاری لە خۆگرتووە، بە سەرپەرشتی مانگی سوری عێراقی لە رێگەی ھێزی ئاسمانییەوە دەنێردرێتە فڕۆکەخانەی عەریشی میسر. و دواتر رادەستی خاچی سور دەکرێت بۆ ئەوەی بەسەر گەلی فەڵەستین لە غەززە دابەش بکرێت. 

یەحیا رەسول دەشڵێت، لە داھاتوودا کاروانی تری خۆراک و دەرمان پێشکەش بە فەڵەستینییەکان دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمیسیۆن لە کۆی زیاتر لە ١٧ ملیۆن کارتی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق، ١٣ ملیۆن کارتی وەرگرتووەوە و دابەشی کردووە.

وتیشی، دوو کاروانی نوێی کارت گەیشتووەتە عێراق کە ژمارەیان ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزارە و چاوەڕوانی گەیشتنی نزیکەی ٤٠٠ ھەزار کارتی تریش دەکەن کە بڕیارە بەم نزیکانە بگات.

یاریدەدەری وتەبێژی کۆمیسیۆن راشیگەیاند، کارتە کۆنەکانی دەنگدان بەکارایی دەمێننەوە ئەگەر گۆڕانکاریی بەسەر زانیارییەکانیدا نەھاتبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەیدەر تەویر، وتەبێژی راگەیاندنی نوسینگەی ھەڵبژاردنەکان لە نەجەف رایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمیسیاران رێنمایی نوێی دیاریکردووە لەبارەی خەرجی ھەڵمەتەکانی بانگەشە، رێنماییەکانیش حزب و ھاوپەیمانییە سیاسییەکان و کاندیدەکان پابەند دەکات بە دامەزراندنی ژمێریارێکی درایی کە ئەرکی بریتی دەبێت لە پێشکەشکردنی راپۆرتی دارایی سەبارەت بە پارە خەرجکراوەکان لە ھەڵمەتەکانی بانگەشەدا، سەرجەم قەوارە سیاسییەکانیشی پابەند کردووە بە سەقفی خەرجی دیاریکراو، سەرباری ئەوەش ھێشتا ھاووڵاتیان پێیانوایە جیاوازی ھەیە لە ھەڵمەتی بانگەشەی حزبە گەورەکان بەراورد بە حزبە بچووک و تازە دروستبووەکان.  

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمیسیۆن لیژنەی پێکھێناوە بۆ تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان لە ھەڵمەتەکانی بانگەشە لە تەواوی پارێزگاکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موسەننا فرێجی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی یارمەتیدانی لایەنی ئابوری ھاووڵاتیان و رێگرتن لە بازرگانان بۆ زیادکردنی نرخی خۆراک، وەزارەتەکەیان دەستیکردووە بە دابەشکردنی سەبەتەیەکی دیکەی خۆراک، وتیشی، لە کۆتایی ئەمساڵیشدا سەبەتەیەکی دیکەی خۆراک دابەش دەکرێت.

راشیگەیاند، ھەوڵدراوە لە سەرەتای ساڵی داھاتووداشدا پێشنیازی زیادکردنی ئاردی سفر و پەنیر و شیر بۆ گەورە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی بەردەوامی بەشەخۆراکی مانگانە تا رادەیەکی زۆر کاریگەریی ھەبووە  لەسەر سەقامگیری نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، قەبارەی سیولەی کاش لە ئێستادا زیاتر لە ١٠٠ ترلیۆن دینارە کە بڕی ٧٠٪ی بۆ مامەڵەکردنە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخی دارایی عێراق بە گشتی پشت بە داھاتی نەوت دەبەستێت و بەھۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتەوە دۆخەکەی باشە و گرنگە بەو داھاتە وەبەرھێنان بکرێت کە ھەلی بنیاتنان و گەشەپێدان دەھێنێتە دی. 

پارێزگاری بانکی ناوەندیی رەتیدەکاتەوە گرفت لە کاشی دیناردا ھەبێت و دەشڵێت، ئاڕاستەکان بەو شێوەیەن کە دیاردەی کاش نەمێنێت کە کاریگەری نەرێنی گەورەی لەسەر ئابوری عێراق دروستکردووە و ئاڕاستەی حکومەت بەو شێوەیەیە پارەدانی ئەلیکترۆنی جێبەجێبکرێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سبەینێ سێشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسە سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە لەلایەن سێ فەرمانبەری ھەرێمەوە لەسەر ھەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و ھەرێم تۆمارکراوە، تێیدا داواکراوە بڕیارێک دەربکرێت بۆ ناردنی شایستەداراییەکانی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگەکانی تەموز و ئاب و جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

لە ھەمان رۆژدا، دادگای فیدڕالی لەسەر سکاڵایەکی ئەمینداری گشتی حزبی ئومەی عەرەبی کۆدەبێتەوە کە لەسەر سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکراوە و تێیدا داوایکردووە شایستەداراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم کە لە بودجەی ٢٠٢٣ی فیدڕالیدا ھاتووە خەرج بکرێت، موچەی ھەرێمیش ھاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق دابەشبکرێت. 

پێشتر و لە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگی داھاتوو دواخست.

لەمساڵدا دادگای فیدڕاڵی ١٩ سکاڵای پەیوەست بە ھەرێمی کوردستانی یەکلاکردووەتەوە کە شەشیان دەربارەی مووچە و شایستەداراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم بوون، پێنجیان رەتکراونەتەوە کە تایبەت بوون بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە و پلە بەرزکردنەوە و ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێبڕینی مووچە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...167168169170171...432