عیراقعیراق

ئاژانسی ڕەسمی ھەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندیی رێوشوێنێکی نوێ بۆ پارەدارکردنی بازرگانانی بچووکەکان دەگرێتەبەر، ئەویش بریتییە لە دروستکردنی ھەژمارکردنی بانکی بۆ بازرگانەکان بەناوی کارتی بانکی بازرگانان.

ئەوەشی خستەڕوو، بازرگانە بچووکەکان بەو کارتە بانکییە دەتوانن مانگانە بڕی ١٠٠ ھەزار دۆلار لە بانکی ناوەندیی وەربگرن، ئەوەش خواست لەسەر دۆلار لەناوخۆی وڵاتدا کەمدەکاتەوە.

بەپێی رێوشوێنە نوێیەکە، بازرگانە بچووکەکان بە کارتە بانکییەکانیان، لە لقی بانکەی عێراقییەکان پارەیان پێدەدرێت، بەشێوەیەک پارەکە بە دیناری عێراقی دەبێت و بازرگانان تەنھا دەتوانن مامەڵەی کڕین و فڕۆشتنی رێگەپێدراوی پێبکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆمپانیای فڵای بەغداد بۆ ماوەی چەند ساڵێکە پاڵپشتیی لە کردەوەکانی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و گرووپەکانی سەر بە فەیلەقی قودس لە ڕێگەی گەیاندنی چەک و چەکدار بۆ ھەموو ناوچەکە کردووە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، فڵای بەغداد پارە و چەکی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق گواستووەتەوە و رادەستکردنی ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران و حیزبوڵای لوبنانی و کەتائیبی حیزبوڵای کردووە. راشیگەیاندووە، کۆمپانیاکە پاڵپشتیی دارایی و تەکنەلۆژیا و کەلوپەل و خزمەتگوزاریی پێشکەش بە فەیلەقی قودس کردووە.

ئالینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، سزای فڵای بەغداد بۆ روبەڕوبونەوەی سوپای پاسداران و گرووپەکانی سەر بە ئێرانە و بەکارھێنانی کۆمپانیانەیەکی عێراقی بۆ گواستنەوەی چەک و پارە، پێشێلکردنی سەروەری عێراقە.

لەلای خۆشیەوە کۆمپانیای فڵای بەغداد ئیدانەی ئەو بڕیارەی ئەمریکای کرد و رایگەیاند، بڕیارەکە بێ بنەمایە و چەندین ساڵە لە ژێر سەرپەرشتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقدا کاردەکەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەبارەت بە پرسە ئەمنییەکان، سەرۆککۆمار جەختی لە بایەخی ھەماھەنگی و راوێژ کردەوە بە تایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، بەشێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بچەسپێنێت.

سەبارەت بە پرسی ئاو، سەرۆککۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی رێککەوتنی نێوان ھەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لەبری ئەو بەردانەوە پچڕپچڕەی، کە لەلایەن تورکیاوە لە کاتە جیاوازەکاندا ئەنجامدەدرێت،ھیوای خۆشی بۆ کاری پێکەوەیی و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش پیشاندا سەبارەت بە پێویستی راستەقینەی عیراق و تورکیا بۆ ئاو، ھەروەک بۆ زانینی سروشتی ئەو پڕۆژانەی لەسەر روباری دیجلە و فورات دروستدەکرێن.

ھەروەک سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەدا، عێراق لەگەڵ دۆست و دراوسێکانی کاردەکات لەسەر پێویستی رێزگرتن لە سەروەری و بڕیارە سەربەخۆکانی دەوڵەتان و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە ئاسایشی سنورەکان لەگەڵ دراوسێکان.

ھەر لە دیدارەکەدا، سەرۆککۆمار تیشکی خستەسەر ئەو پێشێلکاریانەی دەرھەق بە پارێزگای سلێمانی و شارەکانی دیکە دەکرێن و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو پێشێلکاریانەی لەسەر پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات روونکردەوە، کە ئەو دۆخە پێویستی بە چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە ھەیە لەچوارچێوەی بنەماکانی رێزگرتن لە سەروەریی وڵات و ئاسایشی ھاووڵاتیانی.

لای خۆیەوە سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری تورکیا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عیراق و خواستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ھاریکاری بەتایبەتی لە بوارەکانی ئەمنی و بەرەنگاربونەوەی داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە، کە سەرۆک ئەردۆغان دەخوازێت سەردانی عیراق بکات، بەڵام سەردانەکەی بەھۆی دۆخی کەرتی غەزەوە دواخراوە.

ئیبراھیم کاڵن ئاماژەی بەوەشدا، کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی ئەو پڕۆژانەی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا ئیمزا کرابوون بەتایبەتی لە بواری گواستنەوەدا، ھەروەھا جەختی لەوە کردەوە، کە سورن لەسەرئەوەی عیراق پشکی ئاوی خۆی بەدەستبھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە بەغداد لەگەڵ ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەتەوە و رایگەیاندووە، پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆن لە سەر بنەمای پاراستنی بەرژوەندییەکانی ھەردوو وڵات گەشەی زیاتریان پێبدرێت.

مالیکی داواشیکردووە ئەمریکا ھەوڵی جدی بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە بەھۆی لێکەوتەکانی شەڕی غەززەوە گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار لەسەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.

مالکی ھەروەھا جەختیکردووەتەوە لەسەر پێویستی کاراکردنی سەرجەم رێککەوتنە ئیمزاکراوەکان لە نێوان ئەمریکا و عێراق بە رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیشەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و باسیان لە رەوشی سیاسی و ئەمنی و ئەو ھێرش و بۆردومانانە کرد کە دەکرێنە سەر خاکی عێراق کە پێشێلکردنی سەروەرییە و حکومەتی عێراقیش تەنھا لایەنی رێگەپێدراوە بۆ سەپاندنی یاسا و بەدواداچوون بۆ ھەموو رێکارەکان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیانکردوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد بەپێی یاسا و دەستوور و یەکلاکردنەوەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەک کە گرەنتی مافەکانیان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی گومرگەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کاریگەری زۆری لەسەر بەرەوپێشچوونی کارەکانیان و زیادبوونی داھات ھەبووە و لەساڵی رابردوودا کۆی داھاتی گومرگەکانی عێراق یەک ترلیۆن و ٣٣ ملیارو ٧٦٥ ملیۆن و ٦٩٧ ھەزار و ٥٢١ دینار بووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ش داھاتی گومرگ  لە ٢٠٢٣دا بە رێژەی ٢٨٪ زیادیکردووە.

راشیگەیاندووە، داھاتی گومرگی خاڵە سنورییەکانی عێراق لە ساڵی رابردوودا ٣٠٢ ملیار و ١٩٨ ملیۆن و ٢٧٦ ھەزار دینار بووە کە بەرێژەی ٧٥٪ داھاتی گومرگی خاڵە سنورییەکان زیایکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەندکرد.

رۆژی ١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ١٥ پارێزگای عێراق بەڕێوەچوو، رێژەی بەشداریکردنی ھاووڵاتیان لە پرۆسەکەدا ٤١٪ بوو.

بەگوێرەی یاسای ھەڵبژاردنەکان دوای پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنەوە، پێویستە لە ماوەی دوو ھەفتەدا ئەنجومەنی نوێی پارێزگاکان کۆببنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر چەند سکاڵایەکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان و مافی خاوەنداریەتی زەوییە کشتووکاڵییەکان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان بەردەوامە، بەڵام دادگاکە بڕیاردانی لە بارەی سکاڵای تایبەت بە ھەمواری یاسای پەرلەمانی کوردستان بۆ ٤ی شوبات و ھەروەھا بڕیاردانی لە بارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ ١٨ی شوبات دواخت.

سێ لەو سکاڵایانە کە ئاڕاستەی دادگاکە کراون تایبەت بوون بە مووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی کوردستان، کە داواکراوە پلە بەرزکردنەوە دەستپێبکات و ھەر ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەشبکرێت.

لە سکاڵایەکی دیکەشدا داوا لە دادگاکە کراوە پێنج ماددەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستووری لە قەڵەم بدات، کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

جاسم عەبود حەمادی سەرۆکی دادگای فیدراڵیش رایگەیاند، کەمتەرخەمی حکومەتی عێراق و ھەرێم فەرمانبەرانی ھەرێم باجەکەی دەدەن، چونکە مووچەکانیان خەرج ناکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە سکاڵایەکی دیکەشدا داوا لە دادگاکە کراوە پێنج ماددەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستووری لە قەڵەم بدات کە تایبەتن کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوزی رایگەیاند ، ئەمڕۆ وەفدێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی شاری ھەولێر دەکەن و لێکۆڵینەوە لە بۆردومانەکەی ئێران و پاساوەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەئامانجگرتنی شاری ھەولێر دەکەن. 

راشیگەیاندووە، وەفدەکە پێکھاتووە لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەردوو سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.

رۆژی ١٦ی ئەم مانگە، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک چەند ناوچەیەکی ھەولێر و ماڵی سەرمایەدارێکی شارەکەی بۆردومانکرد و بەھۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠ کەسیش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕو، لە ناوچەی وادی شای باشوری کەرکوک ھێزە ئەمنییەکان و سوپا ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشیان بۆ کێوماڵکردنی پێگەکانی داعش ئەنجامداوەو تیایدا ژمارەیەک مۆڵگە کرانە ئامانج و ژماریەک چەکداری تیرۆریستی داعش کوژراون.

باسی لەوەشکردوە، ھێزی ئاسمانی عێراقیش لە سنوری دیالە سێ ھێرشی ئاسمانی کردووەتەسەر پێگەکانی داعش، ئۆپەراسیۆنەکانیش لە رۆژانی داھاتوو دژی ئەو گروپە بەردەوام دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێکی دژواردا تێدەپەڕێت و عێراقیش بەدەر نییە لەو ململانێیانە، ئەوەش ھەڕەشەی سەرھەڵدانی رووبەرووبوونەوەیەکی گەورەتر دەکەن.

پلاسخارت دەشڵێت، سەرەڕای ھەوڵەکانی حکومەت بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان، بەڵام عێراق لە مەترسیدایە کە رابکێشرێتە ناو ئەو ململانێیەوە.

دووپاتیشیکردەوە، ئەو ھێرشە بەردەوامانەی لە ناوەوە و دەرەوەی سنوورەکانی عێراقەوە دەستیانپێکردووە، دەبێتەھۆی تێکدانی ئەو سەقامگیرییەی دوای ھەوڵێکی زۆر لە وڵاتدا بەدەستھاتووە لەگەڵ ئەو دەستکەوتانەی لە ساڵانی رابردوودا بەدەستیھێناوە.

راشیگەیاند، سەقامگیری و ئاسایشی عێراق لە پێشینەی کارەکانیایەو بانگەوازی خۆیان بۆ ھەموو لایەنەکان دووپاتدەکەنەوە کە ئەوپەڕی دان بەخۆیاندا بگرن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی قاسم ئەعرەجی دەڵێت، پێشوازی لە محەمەد کازم سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کردووە و لە کۆبونەوەیەکدا بە گشتیی پێداچوونەوەیان بە دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکەدا کردووە ھەروەھا جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکان لە رێگەی دیالۆگەوە کردووەتەوە.

دەشڵێت، جەخت لەسەر قووڵایی پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات و گەلانی دۆست کراوەتەوە، ھەروەھا گرنگی رێزگرتن لە سەروەری ھەردوو وڵات بابەتی سەرەکی دیدارەکە بووە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەدەست بھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، رۆژی یەکشەممە یەکەم دانیشتنی دادگا لەبارەی سکاڵایەک بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن چوار فەرمانبەری ھەرێمەوە لەسەر ھەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و ھەرێم تۆمارکراوە و لە سکاڵاکەدا داواکراوە ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێم پابەند بکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و پێدانی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەکاتی خۆیدا.

ھەمان رۆژ دادگای فیدراڵی بۆ جاری سێیەم تاوتوێی سکاڵایەک دەکات کە لەلایەن نۆ فەرمانبەری ھەرێمەوە لەسەر سەرۆکوەزیرانی ھەرێم و وەزیری دارایی ھەرێم تۆمارکراوە و داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند بکات یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وەک خۆی جێبەجێبکات بەتایبەت ماددەکانی (٦ و ٧ و ٨ و ٩) و بڕیاری راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش ھەڵبوەشێنێتەوە. 

گروپێکی دیکەی فەرمانبەرانی ھەرێم چاوەڕێی یەکلابوونەوەی سکاڵاکەیانن کە ھەمان رۆژ دادگا تاوتوێی دەکات و داوایان کردووە، یاسای بودجەی فیدڕالی جێبەجێبکرێت و ٣٠ رۆژ جارێک موچە وەربگرن.

رۆژی ١٤ی ئەم مانگە جاسم محەمەد، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند، پێویستە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ کێشەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدۆزرێتەوە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی ھەرێم بکرێت و لەم کاتەدا دادگا پێداچوونەوە بە سکاڵایەک کە دژی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکات.

ھەر بەپێی خشتەی دادگای فیدراڵی، دادگاکە  رۆژی یەکشەممە لەسەر سکاڵایەکی زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە کە  تایبەتە بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سکاڵاکارەکان داوایانکردووە دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

دادگای فیدراڵی ھەروەھا ھەمان رۆژ لەسەر سکاڵایەکی وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر کۆدەبێتەوە کە لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی تۆمارکردووە و داوایکردووە جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٠٦ کە لە پەرلەمانەوە دەرچووە بە نادەستوری دابندرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەم چەند رۆژی دواییدا نوسراوێک گشتاندنی پێکراوە کە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەگرێتەخۆی و لە ناویاندا باس لە بەستنی ماسک کراوە لەبەرئەوەی نیشانەکانی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا زۆر نزیکن لە زنجیرەکانی تر. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێک و وڵاتانی دراوسێ تۆمارکراوە و ئەگەری ھەیە لە عێراق بڵاوببێتەوە و رێکارەکانی رووبەڕووبوونەی ھەمان رێکارە کۆنەکانن.
جەختی لەوەشکردەوە، تاقیگەکانی وەزارەت تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنایان تۆمارنەکردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی نەبنی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ھەموو لایەنەکان پێداگرن لەسەر بەیەکگرتوویی مانەوەی چوارچێوەی ھەماھەنگی و تێگەیشتنیشیان ھەبووە لەسەر ئەوەی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران روویدا، بۆیەش بەمزوانە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە یەکلایی دەکەنەوە و ئەو ئاستەنگییەش تێدەپەڕێنن.

دەشڵێت، بەھێزی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە فرەچەشنی تێڕوانینی لایەنەکانی دایە لەسەر ھەر پرسێک پێش ئەوەی لەسەر بڕیاری کۆتایی رێکبکەون، چونکە سەرکردەکانی ھاوپەیمانییەکە لە لێپرسراوایەتی سەر شانیان و قەبارەی مەترسییەکانی سەر عێراق و ناوچەکە ئاگادارن.

شەممەی رابردوو لە خولی یەکەمی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، شەعلان کەریم کاندیدی ھاوپەیمانی تەقەدوم بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی زیاتر لە ١٥٠ دەنگی بەدەستھێنا و خولی دووەمی دەنگدان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...159160161162163...445