ئەمریکا و بەریتانیا داوا لە ھاوڵاتییەکانیان دەکەن ھۆتێلێکی کابوڵ چۆڵ بکەن
کوردسات نیوز
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ئەمریکا و بەریتانیا ھۆتێل کابوڵ
ئاژانسی ھەواڵی "فرانس پرێس" بڵاویکردەوە، بەھۆکاری ئەمنیی، وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا داوایان لە ھاوڵاتییەکانیان کردووە، ھەرچی زووتر ھۆتێلی چوار ئەستێرەی "سرینا" لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان چۆڵ بکەن.
تائێستا لێپرسراوانی ئەمریکا و بەریتانیا ھیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە و زانیاری زیاتریان بڵاونەکردووەتەوە.



