د. لەتیف رەشید، لە کۆشکی بەغداد دەستاودەستکردنی دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری لەگەڵ نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری نوێی عیراق کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە رێوڕەسمێکی رەسمیدا لە کۆشکی بەغداد، دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە نێوان د. لەتیف رەشید و نزار ئامێدی ئەنجامدرا و بەمەش بە رەسمی نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری نوێی عیراق دەستبەکار بوو.
سەرەتای رێورەسمەکە، بە لێدانی سروودی نیشتمانی دەستیپێکرد، دواتر سەرۆک کۆمار پێداچوونەوەی بە پاسەوانی شەرەفدا کرد لە دیمەنێکدا کە رەنگدانەوەی رەمزی و شکۆمەندی دەوڵەتە.
دواتر نزار ئامێدی لەلایەن د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری پێشوی وڵاتەوە پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، کە تێیدا رێورەسمی رادەستکردنی دەسەڵاتی تێدا ئەنجامدرا.
لەلای خۆیەوە د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری پێشوو، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک کۆماری نوێ خواست لەڕاپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانییەکانی، بەشێوەیەک کەخزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عیراق بکات و خواستەکانی گەلەکەی بەدیبهێنێت.