٧٠ پەنابەر لە دەریای ناوەڕاست پەنایان بۆ سەکۆیەکی نەوت بردووە
کوردسات نیوز
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ڕوونیشیکردەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەک لە پەنابەرەکان سەرکەوتوونەتە سەر سەکۆکە، دەسەڵاتدارانی تونسیان لە کێشەکە ئاگادار کردووەتەوە، ئەوانیش خۆراک و کۆمەکی فریاگوزاری وەک ئاو و خۆراک و جلوبەرگیان گەیاندووەتە سەکۆکەو، پەنابەرەکانیان گواستووەتەوە بۆ کەنارە ئاوییەکان بۆ جێگەیەکی ئارام.
کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە ١١٥ ھەزار کۆچبەر توانیویانە خۆیان بگەیەنە ئەوروپا، بە تایبەت بۆ وڵاتەکانی ئیتالیا و یۆنان و ئیسپانیا و قوبرس و ماڵتا.



