جیهانجیهان

لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی کردوە بەوەی،  ئۆکراین بە بەشداری شارەزایانی بەڕیتانیا لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ھێرشێکی لە دژی کەشتییەکانی دەڕیای ڕەش و کەشتییە مەدەنییەکان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامداوە کە بە ھۆکاری زامنکردنی ئاسایشی " ڕێڕەوی دانەوێڵە"، دادەنرێن.

ڕووسیا، ئۆکراین و تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێکەوە دوو بەڵگەنامەی پەیوەست بە کێشەی دابینکردنی خۆراک، و پێداویستیان بۆ بازاڕەکانی جیھان ئیمزاکردبوو لە ٢٢ی تەمموزی ڕابردوودا لە ئەستەنبوڵ.

بە پێی "ڕێککەوتنی دانەوێڵە"، ڕێککەوتنەک نەتەوە یەکگرتووەکان پابەند دەبێت بە لابردنی سنووردارکردنی جۆراوجۆر لەسەر ھەناردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی ڕووسیا بۆ بازاڕەکانی جیھان.

ھاوکات بەشی یەکەمی ڕێککەوتنەکە بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە دیاریکراوە، کە لەلایەن ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی چوار جار پەرلەمانی لوبنان سەرکەوتوو نەبوو لە دیاریکردنی سەرۆکێک بۆ وڵاتەکە کە تەنھا کاندید سەرۆکی ئێستا (میشال عون) بوو, بڕیارە ئەمڕۆ ناوبراو بە رەسمی دەستلەکار بکێشێتەوە و کۆشکی سەرۆکایەتی جێبھێڵێت.

بە وتەی چاودێرانی سیاسیش ئەو بڕیارەی (میشال عون) چارەسەری کێشەکانی لوبنان ناکات چونکە تا ئێستا پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەسەر کاندیدێکی تر رێکنەکەوتووە و ئەوەش وادەکات لوبنان بکەوێتە بۆشایی دەستوری و قەیرانەکانی زیاتر قوڵ ببنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و پاریسی فەڕەنسا و رۆمای ئیتاڵیا لەگەڵ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بە بەشداری ھەزاران کەس خۆپیشاندانی فراوان بۆ پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵات و ئێران بەڕێوەچوو، تیایدا کوردانی تاراوگە و ئێرانییەکان و چەند نەتەوەیەکی تر بەشدار بوون و بە رێپێوان و وتنەوەی دروشمی"ژن، ژیان، ئازادی" پاڵپشتییان دەربڕی و رەخنەیان لە حکومەتی ئێران گرت.

ماوەی ٤٤ رۆژە لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپیشاندان دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی دوێنێ سەردار سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ دوایین رۆژی ئاژاوەگێڕییە و داوای لە خۆپیشاندەران کرد بچنە ماڵە و شەقامەکان چۆڵ بکەن، بەڵام  شەوی رابردوو لە چەندین شاری ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، خەڵک رژانەوە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێش بەجێھێشتنی کۆشکی سەرۆکایەتی عەون وتارێکی پێشکەش کردو رایگەیاند، ئەمرۆ ھەر تاکێکی لوبنانی بە تێکۆشەر دەبینم و ئێوە ھاورێمانین لە خۆشی و ناخۆشیدا. 

راشیگەیاند، ئەمرۆ کۆتایی دەسەڵاتی منە بەڵام سەرەتایی دەستپێکردنی ھەنگاوێکی نوێیە بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو قەیرانانەی کە وڵاتی تێکەوتوە.

میشال عەون دوای شەش ساڵ لە حکومڕانی و بێ دۆزینەوەی کەسێک بۆ شوێنەکەی رۆژێک پێش تەواوبوونی ولایەتەکەی کۆشکی سەرۆکایەتی بەجێھێشت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەسەڵاتدارانی ھندستان بڵاویانکردەوە،  پردێکی ھەڵواسراو لەسەر رووباری ماچۆ لە شاری  مۆربی لە ویلایەتی گوجارات ھەرەسی ھێناوەو بەھۆیەوە دەیان گەشتیار و ھاووڵاتی کەوتوونەتە رووبارەکەوە و بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لانی کەم ٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو ١٠٠ی تریش برینداربوون.

میدیاکانی ھندستان بڵاویانکردەوە، زیاتر لە ٥٠٠ کەس لەسەر پردەکەوە کەوتوونەتە رووبارەکەو ھەوڵەکان بۆ رزگارکردنیان بەردەوامە.

ھاوکات نوسینگەی ناریندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی ھندستان بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیران پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی گوجاراتەوە کردووە و سەبارەت بە رووداوەکە قسەی لەگەڵ کردووەو داوای کردووە ھەڵمەتەکانی فریاگوزاری فراوان بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستیڤان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین کەلە ٢٢ی تەمووز بە چاودێری نەتەوەیەکگرتوەکان لە نێوان روسیا و ئۆکراین لە تورکیا ئیمزاکرا بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژ بووە و ئەگەر ھیچ لایەنێک لاری نەبێت دەکرێت تا ١٩ی کانونی یەکەم درێژ بکرێتەوە.

داواشی لە ھەموو لایەنەکان کرد، ھەموو ھەوڵێک بدەن بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین و جێبەجێکردنی تەواوی ھەردوو رێککەوتنەکە بەتایبەت لابردنی ئەو ئاستەنگییانەی ماون لەبەردەم ھەناردەی دانەوێڵە و پەینی کیمیایی روسیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاندووە، سووربوونی ئۆکراین لەسەر بە ئەندامبوون لە پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ کە لەگەڵ بەرژوەندییە ئەمنییەکانی روسیا ناگونجێت و ھەڵوەشاندنەوەی پلانی ئاشتی بۆ ناوچەی دۆنباس کە ڕێککەوتنی لەسەر کرابوون، دوو ھۆکاری سەرەکی ھەڵگیرسانی شەڕ بوو لە نێوان روسیا و ئۆکراین.

وتیشی، پێش سەرھەڵدانی شەڕ و دواتریش بەدەوام داوای گفتوگۆیان لە دەسەڵاتدارانی ئۆکراین کردووە بۆئەوەی بە رێگەی ئاشتی کێشەکانیان چارەسەر بکەن، بەڵام ھەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوو و کیێڤ بەردەوام گفتوگۆی رەتکردوەتەوە و سوور بووە لەسەر داواکاری و مەرجەکانی کە ھەموویان لە دژی روسیا و بەرژەوەندییەکانی بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆلیبا لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حسین ئەمیر عەبدوڵاھەیان وەزیری دەرەوەی ئێران داوایکردوە، تاران بە زووترین کات ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا رابگرێت لەبەرئەوەی ئەو فڕۆکانە بۆ کوشتنی خەڵکی مەدەنی و بۆردومانکردنی ژێرخانی ئۆکراین بەکاردەھێنرێن.

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەبارەی پەیوەندییەکەوە رایگەیاندووە، ھەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراین لە سەر بنەمای رەتکردنەوەی ناردنی چەک بۆ لایەنە ناکۆکەکان بونیادنراوە، ھاوکات ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وڵاتەکەی بۆ روسیا رەتکردەوە و ئامادەیی تارانیشی پیشاندا بۆ کۆبوونەوەی ھاوبەشی سەربازی بۆ تاوتوێکردنی تۆمەتەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی کردوە بەوەی،  ئۆکراین بە بەشداری شارەزایانی بەڕیتانیا لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ھێرشێکی لە دژی کەشتییەکانی دەڕیای ڕەش و کەشتییە مەدەنییەکان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامداوە کە بە ھۆکاری زامنکردنی ئاسایشی " ڕێڕەوی دانەوێڵە"، دادەنرێن.

ڕووسیا، ئۆکراین و تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێکەوە دوو بەڵگەنامەی پەیوەست بە کێشەی دابینکردنی خۆراک، و پێداویستیان بۆ بازاڕەکانی جیھان ئیمزاکردبوو لە ٢٢ی تەمموزی ڕابردوودا لە ئەستەنبوڵ.

بە پێی "ڕێککەوتنی دانەوێڵە"، ڕێککەوتنەک نەتەوە یەکگرتووەکان پابەند دەبێت بە لابردنی سنووردارکردنی جۆراوجۆر لەسەر ھەناردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی ڕووسیا بۆ بازاڕەکانی جیھان.

ھاوکات بەشی یەکەمی ڕێککەوتنەکە بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکراین لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە دیاریکراوە، کە لەلایەن ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"پوتن" لە وتەیەکیدا لە کۆڕبەندی "ڤاڵدای" ساڵانە رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا یارییەکی زۆر پیس و خوێناوی و مەترسیدار دەکەن و تۆمەتباری کردن بەوەی رێگریدەکەن لەوەی وڵاتێک سەربەخۆیی خۆی وەربگرێت.

وتیشی، ھەژموونی وڵاتانی رۆژئاوا بەسەر جیھاندا لە کۆتایی نزیک بووەتەوە، ئەوەش یەکێکە لە رووداوە گرنگەکانی جیھان. 

"پوتن" ھۆشداریشیدا لەوەی جیھان لە بەرەیەکی مەترسیداردایە و رەنگە روبەڕووی چەندین رووداوی مەترسیدارتر و پێشبینینەکراو بێتەوە، لەئێستاشدا جیھان روبەڕووی مەترسیدارترین دەیە بووەتەوە لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە. 

"پوتن" وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکای تۆمەتبارکرد بە ھەوڵدان بۆ وێرانکردنی روسیا، بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی بۆ ئەو قسەیەی نەخستەڕوو. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانی دەزگاکەیان، ماوەیەکە دیاردەی گەڕاندنەوەی بەلەمی کۆچبەران بە ھەمان ئاڕاستە بۆ تورکیا لەلایەن یۆنانەوە دەبیندرێت و تەنھا لەم مانگەدا زیاد لە ٢٥ بەلەمی کۆچبەران لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنانەوە بەرە و تورکیا گەڕێندراونەتەوە.

ئاری جەلال راشیگەیاند، ھەر کە کۆچبەرەکان دەگەنە کەناراوەکانی یۆنان، لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی ئەو وڵاتەوە فێڵیان لێدەکرێت و بە بیانووی ئەوەی کە دەیانگوازنەوە بۆ ئەسینا مۆبایلەکانیان لێدەسێنن، بەڵام بەھەمان ئاڕاستە دەیانێرنەوە بۆ تورکیا.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، دامەزراوەی "١٥ی خورداد"ی ئێرانیان خستووەتە لیستی سزاکانیان، کە ئەو دامەزرایەوە ساڵی ١٩٨٢ بە فەرمانی رێبەری پێشووی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دامەزراوە و لە ساڵانی رابردوودا دەیان ملیۆن دۆلاری دیاریکردووە بۆ ھەر کەسێک کە سەلمان روشدی بکوژێت.

بریان نیلسۆن بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و دارایی رایگەیاند، ئەمریکا چیتر بەرگەی ھەڕەشەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران لە دژی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا و ئازادی رۆژنامەگەری ناگرێت.

سەلمان روشدی نوسەرێکی دیاری بە رەگەز ھندیە، رۆژی ١٢ی مانگی ئابی ئەمساڵ لە کۆڕێکدا لە پەیمانگەی نیویۆرک لەکاتی وتارداندا بە چەقۆ ھێرشیکرایەسەری و بەسەختی بریندارکرا، بەپێی زانیارییەکانیش سەلمان روشدی بەھۆی ئەو ھێرشەوە چاوێکی لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، دەیانەوێت سەرنج بخانە سەر ئەو مەترسییانەی لەسەریانە سەبارەت بە پێشھاتەکانی جەنگی ئۆکراین.

راشیگەیاند، مانگە دەستکردەکانی ئەمریکا دەبنە ئامانجی سەرەکیان، ئەگەر بێتو لەو جەنگەدا بەکاربھێندرێن. 

ھاوکات فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی بەریتانیش لە ماوەی رابردوودا ھۆشداریدابوو لەوەی روسیا جەنگەکەی بگوازێتەوە بۆ بۆشایی ئاسمان و لەوێوە وڵاتانی رۆژئاوا بکاتە ئامانج، چونکە روسیا توانای بەرچاوی لە بۆشایی ئاسماندا ھەیە.

ھاوکات ئەو ھەڕەشەیەی روسیا لە کاتێکدایە کە لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا و سێرگی شوەیگۆ ھاوتا روسییەکەی پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و جەختیانکردەوە لە گرنگی بەردەوامیدان بە کەناڵەکانی پەیوەندی نێوانیان، سەرباری بەردەوامی جەنگی ئۆکراین. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە سەربازێکیان بەھۆی پێکدادانەکانەوە لە ناوچەی "ئۆپراسیۆنی چڕنووک-قووفڵ لە ھەرێمی کوردستان" برینداربووە و دواتر بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ھاوکات ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە بڵاویکردەوە، لە رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئەم مانگە لە ناوچەی زاپ، سێ سەربازی تورکیا کوژراون و چوار سەربازی تریش برینداربوون.

تورکیا لە ١٨ی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە لەشکرکێشی چڕنووک-قووفڵی لە ناوچەکانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشین و باسیان لە سنووری پارێزگای دھۆک دەستپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە و رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی بۆ دیاریکردنی سنوورە ئاوییەکانی نێوانیان پەسەندکرد لە کۆبوونەوەکەدا یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، رێککەوتنەکە دەستکەوتێکی سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوورییە بۆ ئیسرائیل.

ھاوکات جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان رایگەیاند، رێککەوتنی ئیسرائیل و لوبنان بۆ دیاریکردنی سنوورە ئاوییەکانیان دەستکەوتێکی مێژووییە و نوێنەری ئەمریکا دەقی رێککەوتنەکەی رادەستی میشال عەون سەرۆکی لوبنان کردووە، ھاوکات نوێنەری ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتنەکە دەبێتە خاڵی وەرچەرخانی ئابووری بۆ لوبنان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا دوای ئەوەی لە چاوپێکەوتنێکدا وتی سوپای تورکیا چەکی کیمیایی دژی گەریلاکانی پەکەکە بەکارھێناوە، لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکراوە و بڕیارە رەوانەی ئەنقەرە بکرێت. لەکاردانەوەیەکیشدا کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی تورکیا ئەو ھەنگاوەی حکومەتی تورکیای بە قبوڵنەکراو ناوبردو داوای ئازادکردنی کرد.

قسەکانی سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا کاردانەوەی لێکەوتەوە و سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوایکرد لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکرێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش ھەڕەشەی گۆڕینی سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا و ناوی یەکێتییەکەی کرد.

ھاوکات داواکاری گشتی تورکیا بە تۆمەتی پروپاگەندە بۆ پەکەکە و سوکایەتی بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی تورکیا و گەلی تورکیا دۆسیەی لێکۆڵینەوەی شەبنەم کۆرور فینجانجی کردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...433434435436437...641