جیهانجیهان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی، وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، لەپێناو نەھێشتنی تەواوەتی ئەو ھەڕەشانەی لە باکوری سوریاوە دەکرێنە سەر وڵاتەکەیان، بۆشاییەکانی ئەو ھێڵە ئەمنییە کە قوڵاییەکەی ٣٠ کیلۆمەترە پڕدەکەنەوە، بۆ ئەو کارەش ھەنگاوی نوێ دەگرنەبەر.

وتیشی، دەچنە قۆناغێکی نوێی شەڕکردن لە باکوری سوریا، مەبەستی لە شەڕکردنە لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدەیە و دەشڵێت، جگە لە توانا چەکدارییەکانیان، سەرجەم ژێرخانی سەرچاوەکانی ھێز و پشتیوانییان لەناودەبات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، وتەکانی لێپراسروانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ لێدان لە کۆشکی کرملین، ھەڕەشەی راستەوخۆیە بۆ کوشتنی ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا.

وتیشی، ئەمریکا و ناتۆ ھەوڵ دەدەن شکست بە روسیا بھێنن و لاواز و وێرانی بکەن، ئەو سیاسەتەی وڵاتانی رۆژئاواش لەبارەی شەڕی ئۆکراین پەیڕەوی دەکەن، مەترسی پێکدادانی راستەوخۆی لە نێوان وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی دروست دەکات.

لاڤرۆڤ بەرپرسانی ئەمریکای بە گواستەوەی زانیاریی ھەوڵگری بۆ ئۆکراین و پلاندان و جێبەجێکردنی کردەوە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە تۆمەتبار کرد.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، راداری گەڕۆکی ئاسایش لە کەناراوەکانی ئایڤاجیک، سێ یەختی کۆچبەرانیان لە ھەردوو شارۆچکەی کارابوڕون و سەفەریھیسار دۆزیوەتەوە.

راشیگەیاند، ٢٤٣ کۆچبەر لەسەر سێ یەختەکە بوون و دەستگیرکران، بە وتەی کۆچبەرەکان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە بۆ سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوون.

ھەفتەی رابردوو سلێمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٢، زیاتر لە ١٧٠ کۆچبەر لە دەریای ئیجە لە نێوان تورکیا و یۆنان گیانیان لەدەستداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە میانی گەڕانەکانیان لە دەریای رەش، ٥٨ ملیار پێ سێجا غازی سروشتیان دۆزیووەتەوە، کە بەھاکەی دەگاتە ترلیۆنێک دۆلار، تاکو ئێستاش ٧١٠ ملیار پێ سێجا غازیان لە دەریای رەش دۆزیووەتەوە.

ئەردۆغان وتیشی، ئامانجی تورکیا کۆتاییھێنانە بە پشتبەستن بە دەرەوە لە بوارەکانی گازی سرووشتی و نەوت و سەربەخۆیی تورکیا لە بواری وزە رابگەیەنن و کار لەسەر ئەوە دەکەن لە چارەکی یەکەمی ساڵی داھاتوو غاز بگەیەننە ھاووڵاتیانی تورکیا، وتیشی، سوورن لەسەر ئەوەی تورکیا بکەینە خاڵی ناوەندی لە وزەدا بۆ ھەریەک لە کاسپیان و دەریای سپی و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی کاروباری دەرەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە سەرجەم ئەو ھاوڵاتییانەیی وڵاتەکەی کە تائێستا بە ھەر ھۆکارێک لە ئێرانن، چ ئەوانەی بەرەگەز بەریتانین و چ ئەوانەی ھاوڵاتی ئێرانین و ناسنامەی بەریتانییان ھەیە، پێویستە بە زوترین کات ئێران بە جێبھێڵن.

راشیگەیاندووە، لەچەند رۆژی رابروودا ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان ٧ ھاوڵاتی بەریتانییان بە تۆمەتی کاری سیخوڕی دەستگیرکردووە کە دوورە لە راستییەوە، بۆیە پێویستە سەرجەم ھاوڵاتیانی بەریتانیا ئێران بە جێبھێڵن، چونکە تۆمەتی جیاجیای بێبنەمایان دەدەنە پاڵ و دەستگیریان دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، تۆمەتباری رووداوەکەی پاریس دوای ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانەی دەروونی کرابوو بەھۆی ناجێگیری رەوشی تەندروستییەوە، دەستگیرکراوەتەوە و ئەمڕۆ دەنێرێتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە. 

ئەو تۆمەتبارە کە سێ ھاووڵاتی کوردی لە پاریس کوشت و ژمارەیەکی تری بریندارکرد، ناوی "ویلیام"ە و تەمەنی ٦٩ ساڵە، لەکاتی دەستگیرکردنی رایگەیاندبوو کە رق و کینەی بەرامبەر بە بیانییەکان ھەیە و رەگەزپەرستە، ھەروەھا پێشینەی تاوانی ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو ئامارانەی لێپرسراوانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، ٣٤ کەس لە ئەمریکا بەھۆی بەفربارینەوە گیانیان لەدەستداوە، شاری "بوفالو"ش لە ویلایەتی "نیویۆرک" زۆرترین زیانی بەرکەوتووە. 

ھاوکات لە کەنەداش چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ھەرێمی "ئونتاریۆ" و "کیبیک" زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

لێپرسراوانی ویلایەتەکانی ئەمریکاش رایانگەیاندووە، ھەزاران گەشتی ئاسمانی ھەڵوەشێندراونەتەوە و بەشێکی زۆر لە ھاووڵاتیان ناتوانن بۆ بەسەربردنی سەری ساڵ بچنە لای خێزانەکانیان، کارەباش لە زۆرینەی شوێنەکان بڕاوە.

لەلایەکی ترەوە لە نەمسا بەھۆی ھەرەسھێنانی بەفر لە ناوچەیەکی تایبەت بە خلیسکێنەی سەر بەفر، دوو کەس بێسەروشوێنن و چەندین فڕۆکە و ھەلیکۆپتەر بۆ دۆزینەوەیان ئامادەکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسەدا کرا کە ڕۆژی ھەینی ھێرشی بۆ سەر ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەحمەد کایا و دەوروبەری ئەنجامدا و سێ کوردی کوشت و سێ کەسی تریشی بریندار کرد.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، نوسینگەی داواکاری گشتی پاریس ئاشکرایکرد کە گومانلێکراوەکە تۆمەتی ھەوڵی کوشتن و ھەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەتی ئاڕاستە کراوە و تۆمەتبارەکەش دوای دەستگیکردنی دانیناوە بەوەی کە کەسێکی رەگەزپەرستە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی دی وێڵتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ئەڵمانیا لە پێشەوەی وڵاتانی ئەوروپایە کە زۆرترین داوای مافی پەنابەرێتی بۆ ھاتووە، بەجۆرێک ئەمساڵ زیاتر لە ١٩٠ ھەزار کەس داوای مافی پەنابەرێتیان لەو وڵاتە کردووە، کە ژمارەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو ٥٧% زیادیکردووە، بە دوای ئەڵمانیادا فەڕەنسا بە زیاتر لە ١١٥ ھەزار داواکاری و ئیسپانیا بە ١١١ ھەزار داواکاری لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان.

راشیگەیاند، ٢٧%ی ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەرێتیان لە ئەڵمانیا کردووە ھاووڵاتیی سووریین و ١٠%یان ھاووڵاتیی تورکیان، ھەروەھا دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا ٣٠٢ ھەزار پەنابەریان ئاگادارکردووەتەوە کە خاکی ئەڵمانیا بەجێبھێڵن.

لەلایەکی ترەوە بەپێی ئاماری نوسینگەی فیدڕاڵیی کۆچبەر و پەنابەرانی ئەڵمانیا، لە ١٠ مانگی ئەمساڵدا ١٢ ھەزار و ٦٩٩ کوردی باکووری کوردستان داوای پەنابەرێتییان پێشکەشی ئەڵمانیا کردووە، لەو ژمارەیەش داواکاری سێ ھەزار و ٨٤٧ پەنابەریان رەتکردووەتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داواکاری گشتی فەڕەنسا رایگەیاند، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەو تۆمەتبارەی سێ ھاووڵاتی کوردی لە پاریس کوشت راگیراوە و رەوانەی نەخۆشخانەی دەروونی سەر بە پۆلیس کراوە.

وتیشی، ئەو پزیشکەی پشکنینی بۆ تۆمەتبارەکە کردووە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە رەوشی تەندوستی رێگە نادات لە ناوەندی دەستبەسەرکردن بمێنێتەوە و ھەر کاتێک رەوشی تەندروستی گونجابوو، دەبرێتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە. 

داواکاری گشتی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەکە لە رووداوەکە بەردەوامە و تۆمەتبارەکەش کە ناوی ویلیەمە و تەمەنی ٦٩ ساڵە دانی بە تاوانەکە ناوە و پێشتریش پلانی بۆ ھێرشکردنە سەر رەوەندی کوردی داناوە بە پاساوی رق و رەگەزپەرستی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا نوسیویەتی، دڵنیان ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ھێرشبەرەکانی پاریس ئاشکرادەکەن و داواش دەکات ھاوکارییەکان بۆ رووبەڕووبونەوەی تیرۆر فراوان بکرێت.
دەڵێت ھێرشەکە دۆزی کوردی کردووەتە ئامانج و جێگەی شەرمەزارییە.

لای خۆیەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سەرەڕای ئیدانەکردنی ھێرشکردنە سەر ناوەندێکی رۆشنبیریی کوردی لە پاریس کەبووە ھۆی کوژرانی سێ کەس و برینداربوونی سێ کەسی تر، ھاوخەمی خۆشیان بۆ رەوەندی کوردی و کەسوکاری قوربانیان و گەلی فەڕەنسا دەردەبڕن.

ھاوکات، ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەوەی روویدا ھێرشێکی مەترسیدار بوو کە پاریس و تەواوی فەڕەنسای ھەژاند و خۆیان بەھاوخەمی کەسوکاری قوربانیان دەزانن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی روسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، لەبری دەستەواژەی ( ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەت) لە ئۆکراین  دەستەواژەی ( جەنگ)ی بەکارھێنا و  ھیوای خواست جەنگەکە بەزووترین کات کۆتایی بێت.

نیکیتا یوڤیریڤ پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆنی روسیا وەک ئاماژەیەک بۆ بەکارھێنانی دەستەواژەی جەنگ لە لایەن پوتنەوە لەبارەی لەشکرکێشی وڵاتەکەی بۆسەر ئۆکراین رایگەیاند، لەبەر بڵاوکردنەوەی ھەواڵی چەواشەکاری ھەوڵدەدات رێوشوێنی یاسایی لە دژی پوتن بگرێتەبەر .

لای خۆشیەوە، نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ٢٤ی شوباتەوە ئەمریکا و جیھان دەزانن ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەتی پوتن لە ئۆکراین جەنگێکی دوژمنکارانەی بێ پاساوە و دوای ٣٠٠ رۆژ پوتن دەستەواژەی جەنگ بەکاردەھێنێت، ھیوادارن ھەنگاوی داھاتووی پوتن داننان بێت بە راستییەکان و کۆتایی بە جەنگەکە بھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردوەتەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کالیفۆڕنیا لەگەڵ ژمارەیەک چالاکوانی ئێرانی کۆبووەتەوە و لەبارەی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی وتویەتی، ھەڵسوکەوت و سیاسیەتی دەسەڵاتدارانی ئێران بووەتە ھۆی ئەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بە یەکجاری بمرێت و ئەستەمە بتوانرێت زیندوو بکرێتەوە.

لە بەرامبەریشدا حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ھەموو ھەوڵ و نیەتێکی وڵاتەکەی بۆ ئەوە بووە رێککەوتنی ئەتۆمی زیندوو بکرێتەوە و مەرجی سەرەکیشیان ھەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران بووە، وتیشی، تائێستاش دەرگایان بۆ گفتوگۆ کرایەوەیە لەپێناو گەیشتن بە رێککەوتن، بەڵام پێویستە وڵاتانی تر ئەو راستەییە بزانن کە بۆ ھەمیشە دەرگایان کراوە نابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی لە راپۆرتێکدا ریزبەندی بۆ ئەو وڵاتانە کردووە کە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ تا ئێستا ھاوکاری ئۆکراینیان کردووەو ئەمریکا بە پێشکەشکردنی ٤٧ ملیار یۆرۆ زۆرترین ھاوکاری سەربازی پێشکەش بەو وڵاتە کردووە.

ھەروەھا وڵاتانی  یەکێتی ئەوروپا بە بڕی ١٦ ملیار یۆرۆ ھاوکاری ئۆکراینیان کردووەو کۆی ھاوکارییەکانی سندوقی یەکێتی ئەوروپاش گەیشتۆتە ٣٠ ملیار یۆرۆ.

ژمارەکان کە لەلایەن پەیمانگای ئابوری جیھانییەوە ئاشکراکراون ، پشتیوانییە نھێنییەکان و خەرجی داڵدەدانی ئاوارەکانی ئۆکراین و ھاوکاری رێکخراوە مرۆییەکان ناگرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ئابوری ئەڵمانیا رایگەیاند، وەک پشتیوانییەک بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران، گەرەنتی قەرزی ھەناردەو وەبەرھێنانی بازرگانی لەگەڵ ئێران  بەتەواوەتی ھەڵًدەپەسێرێت، تەنھا بۆ حاڵەتەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ چاوپۆشی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکرێت.

 ئاماژەی بەوەشکردوە، بەھۆی مەترسی لە رادەبەدەری رەوشی ئێران  پلانی ئابوری و بەتایبەت گفتوگۆکان لەبارەی کێشەکانی وزە رادەگرێت.

لەلایەکی تریشەوە ٤٣ پەرلەمانتاری پارتی سۆسیال دیموکرات لە پەرلەمانی ئەڵمانیا داوایانکرد، سوپای پاسداران بخرێتە لیستی گروپە تیرۆریستییەکان. بەوتەی ژمارەیەک پەرلەمانتار ، دەسەڵات لە ئێران بە سەرکوتکردنی گەلەکەی بەرگری لەمانەوەی دەکات و شەرعیەتی لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


بەڕێوەبەری تەندروستی شاری تسینگتاو کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ١٠ ملیۆن کەسە ئاشکرایکرد، رۆژانە ٤٩٠بۆ ٥٣٠ ھەزار تووشبووی کۆرۆنا لە شارەکەیاندا تۆمار دەکرێت و تا کۆتایی پشووی ئەم ھەفتەیە تێکڕای توشبوون بەرێژەی لەسەدا ١٠ بەرز دەبێتەوە.

بە بڕوای پسپۆڕانی پەتا و نەخۆشییە گواستراوەکان، لەسەرەتای مانگی داھاتوو تەشەنەی کۆرۆنا لە چین بە گشتی و لە شارە گەورەکانی وەک بەیجین دەگاتە لوتکە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.

لەسەرەتای ئەم مانگەدا دەسەڵاتدارانی چین لەژێر فشاری ناڕەزایی ھاووڵاتیان، دەستبەرداری رێکارە بنەڕەتییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەوەش وایکرد جارێکی تر ئامارەکان توشبوون بە کۆرۆنا روو لەبەرزبوونەوە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...413414415416417...641