جیهانجیهان

نەبی بەری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان رایگەیاندووە، ھەوڵدەدات دوای کۆتاییھاتنی وادەی دەستوری میشێل عەون سەرۆکی ئێستای لوبنان، لە ٣١ی ئەم مانگە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و سەرکردەی حزبەکان بانگھێشت بکات بۆ دانوستانێکی کراوە، کە رێگەخۆش بکەن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک و رێگەنەدان بە دروستبوونی بۆشایی سیاسی. 

ئەو لێدوانەی "نەبی بەری" بە ئاماژەیەک دادەنرێت بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی لوبنان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ شکستدەھێنێت، ھاوشێوەی سێ کۆبوونەوەی تری پەرلەمانی وڵاتەکە کە بۆ ھەمان مەبەست ئەنجامدران و شکستیان ھێناوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە پەرلەمانی لوبنانیش رایگەیاندووە، پپێناچێت لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆشدا سەرۆک دیاریبکرێت، چونکە تائێستا رێککەوتنی سیاسی نەکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا دوای کشانەوەی "لیز ترەس"، "ریشی سوناک" وەزیری دارایی پێشوو و "پێنی مۆردانت" وەزیری بەرگری پێشوو رکابەری دەکەن. 
تائێستا "سوناک" پاڵپشتی زیاتر لە ١٥٠ پەرلەمانتاری پارتەکەی بەدەستھێناوە و "مۆردانت" پاڵپشتی تەنھا ٢٥ پەرلەمانتاری ھەیە. 

ئەگەر تا سەعات ٤ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ھەرێمی کوردستان "مۆردانت" نەیتوانی پاڵپشتی ١٠٠ پەرلەمانتار کۆبکاتەوە، ئەوا سوناک وەک تاکە کاندید دەمێنێتەوە و دەبێتە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە.

بەڵام ئەگەر "مۆردانت" پاڵپشتی پەرلەمانتارانی تا ئەوکاتە بەدەستھێنا، کێبڕکێکە بەردەوام دەبێت و تەواوی ئەندامانی پارتی پارێزگاران لەڕێی ئینتەرنێتەوە دەنگ لەسەر ھەردوو بەربژێرەکە دەدەن و رۆژی ھەینی ئەنجامەکە یەکلادەبێتەوە. 

بەھۆی کشانەوەی "بۆریس جۆنسن" سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە رکاربەرییەکە، ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەن کە ئەنجامی رکابەرییەکە ئەمڕۆ یەکلابێتەوە و تا رۆژی ھەینی نەخایەنێت، "سوناک"یش زۆرترین چانسی ھەیە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی پەرلەمانی لوبنان بۆ دیاری کردنی سەرۆکی وڵاتەکە دەستیپێکرد، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی یەک لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانتاران بەدەستبھێنن، جارێکی تر لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتەکە شکستیھێنا. 

بەر لە کۆبوونەوەکە، نەبی بەری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان رایگەیاندبوو، ھەوڵدەدات دوای کۆتاییھاتنی وادەی دەستوری میشێل عەون سەرۆکی ئێستای لوبنان، لە ٣١ی ئەم مانگە، فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و سەرکردەی حزبەکان بانگھێشت بکات بۆ دانوستانێکی کراوە، کە رێگەخۆش بکەن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک و رێگەنەدان بە دروستبوونی بۆشایی سیاسی.

ئەو لێدوانەی "نەبی بەری" بە ئاماژەیەک دانرا بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی لوبنان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ شکستدەھێنێت.

تا ئێستا پەرلەمان چوار کۆبوونەوەی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی لوبنان ئەنجامداوە، بەڵام بەھۆی بە دەستنەھێنانی دەنگی پێویست و نەبوونی رێککەوتنی سیاسی، سەرجەم کۆبوونەوەکان شکستیانھێناوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ناسر کەنعانی" لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند، ئەمریکا لەڕێی نێوەندگیرانەوە پەیام بۆ ئێران دەنێرێت و لە ھەمانکاتدا دەڵێت نایانەوێت بەردەوامی بە دانووستانەکان بدەن. 

وتیشی، ئەمریکا دەیەوێت بگەڕێتەوە رێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام نایەوێت باجی ئەو ھەنگاوەی بدات، جەختیشیکردەوە لەوەی داواکارییەکانی ئێران سەبارەت بە دانووستانەکان یاسایی و روونن. 

پێشتریش "حسێن ئەمیر عەبدولاھیان" وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران لەسەرەتاوە لە دانووستانە ئەتۆمییەکان جدی بووە و  ویستی رێککەوتنێکی باش و بەھێز و جێگری ھەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، "سوناک" کە کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پشتیوانی ١٩٢ پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگارانی بەدەستھێناوە و "پێنی مۆردانت"ی رکابەریشی تەنھا پشتیوانی ٩٠ پەرلەمانتاری بەدەستھێناوە، ئەگەر دەنگەکانی "مۆردانت" نەگاتە ١٠٠ ئەوا ئەمڕۆ "سوناک" بە سەرۆکی پارتی پارێزگاران رادەگەیەندرێت. 

بەڵام ئەگەر ژمارەی دەنگی پشتیوانی لە "پێنی مۆردانت" بگاتە ١٠٠ دەنگ ئەوا رکابەرییەکە لەنێوان ئەو دوو کاندیدە بەردەوامدەبێت و ٣٥٧ پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران دەبێت کاندیدەکەیان یەکلابکەنەوە، ئەگەر ھیچ کام لە کاندیدەکانیش نەکشێنەوە، ئەوا ١٧٢ ھەزار ئەندامی پارتەکە لە تەواوی بەریتانیاوە دەنگدەدەن و  رۆژی ھەینی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا یەکلادەبێتەوە. 

دوای کشانەوەی "بۆریس جۆنسن" سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە رکابەرییەکە، دەرفەتی "ریشی سوناک" بۆ بردنەوەی ئەو پۆستە زیاتر بووە و پشتیوانی فراوانی لێدەکرێت. 
ریشی سوناک ١٩٢ دەنگی پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیای بەدەستھێنا


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای کشانەوەی ھەریەکە لە بۆریس جۆنسن و پێنی مۆردانت لە رکابەرییەکانی سەرۆکایەتی پارتی پارێزگاران، ریشی سوناک  وەزیری پێشووی گەنجینە بووە بە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و شوێنی لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشانەوەی گرتەوە کە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو دوای ٤٤ رۆژ لە دەستبەکاربوونی دەستی لەکارکێشایەوە.

 سوناک یەکەمین بەریتانی بە رەچەڵەک ھندیە دەبێتە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیران، سوناک لەوتەیەکدا دوای ھەڵبژاردنی ئەولەویەتی حکومەتەکەی بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانی دارایی ئاشکراکردو بەڵێنی دا بە دەستپاکی و لەخۆبردوویەوە کاربکات لە پێناو گەلی بەریتانیا، وتیشی، لە پێناو بەریتانیادا پێویستیان بە سەقامگیری و یەکگرتووییە بە سەقامگیری و یەکگرتووی رووبەرووی ئاڵنگارییە قوڵەکان دەبنەوە.

سوناک ستایشی لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی کرد بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکانی لە رەوشێکی زۆر سەخت و ئاڵۆزدا. لەبەرامبەریشدا لیزترەس ھەموو پشتیوانییەکی بۆ سوناک راگەیاند،
ھاوکات پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران رایانگەیاند، ریشی سوناک  بەڵێنی داوە ھەموو باڵەکانی پارتی پارێزگاران لە حکومەتدا نوێنەرایەتیان ھەبێت، جەختیشیانکردەوە، سوناک لەم کاتەدا ھەڵبژاردنی پێشوەخت بە دوور دەزانێت و ھەموو ئەولەویەتی حکومەتەکەی بۆ سەقامگیری ئابوری دەبێت.

لەکاردانەوەیەکیشدا پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن کە پشتیوانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات رایگەیاند، خێزانەکانی بەریتانیا لە دڵەڕاوکێدان و ھیچ شتێکی دڵنیاکەرەوەیان لە ریشی سوناک نەبیستووە.
ھەروەھا نیکۆلا ستێرجین سەرۆک وەزیرانی سکۆتلەندا پێشنیازیکرد ھەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت و راشیگەیاند، ھەرگیز دەنگ بە سوناک نادەن.

ریشی سوناک لە ساڵی ١٩٨٠  لە دایکو باوکێکی بە رەچەڵەک ھندی لە شاری ساوسامپتۆن لەدایکبووەو لە ساڵی ٢٠١٠کاری سیاسی لەناو پارتی پارێزگاران دەستپێکردوەو بچوکترین سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایە لە ٢٠٠ ساڵی رابردوودا، ھەروەھا یەکێکە لە دەوڵەمەندترین سیاسیەکانی بەریتانیا سامانەکەی لە پاشای بەریتانیا زیاترە.

ریشی سوناک رکابەرییەکانی سەرۆکایەتی پارتی پارێزگارانی بەریتانیای بردەوە و بە رەسمی بوو بە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا، سوناک لە یەکەم وتاردا پێشینەی حکومەتەکەی ئاشکرا کرد و بەڵێنیدا بە دەستپاکی و لەخۆبردوویەوە کاربکات لە پێناو گەلەکەیدا، پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆنیش رایگەیاند، ھیچ شتێکی دڵنیاکەرەوەیان لە سوناک نەبیستوەو گەلی بەریتانیا لە دڵەراوکێدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، جیا لە ئەو شەڕەی لە میحوەری مارع لە باکوری پارێزگای حەلەب روویدا، ھێزەکانی تورکیا و گروپە میلیشیاکانی بە تۆپ و چەکی قورس دەورووبەری شارۆچکەی تەل رەفعەتیان لە باکوری پارێزگای حەلەب کردە ئامانج.

ھاوکات، ھێزەکانی تورکیا بۆردوومانی دەوروبەری گوندی (بیلونییە)یان کرد لە باکوری ھەمان پارێزگا. بەڵام تا ئێستا ئاماری زیانەکانی شەڕ و بۆردومانەکان ئاشکرا نەبووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دەنگی پێنج تەقینەوە لە کێڵگەی نەوتی عومەر لە رۆژھەڵاتی شاری دێرەزوور لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا بیستراوە، کە گەورەترین کێڵگەی نەوتییە لە سوریا و لەژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی ئەمریکادایە.

ھاوکات ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، چەند تەقینەوەیەک لە نزیک ئەو کیڵگە نەوتییە روویانداوە و بەھۆیانەوە ئاگر کەوتووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بە زەرەر و زیانەکان نەکردووە.

بەپێی زانیاری میدیاکان چوار مووشەک ئاڕاستەی بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لەناو کێڵگەی نەوتی عومەر کراون و دوای ھێرشەکان فڕۆکەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە چڕی بە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕاونەتەوە و نزیک شاری مەیادنیان لە سنووری پارێزگای دێرەزوور بۆردومانکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی ناوەندیی ٢٠ەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی چین، (شی جین پینگ)ی وەک سکرتێری گشتیی حزبەکە ھەڵبژاردەوە، بەوەش سەرۆکی ئێستای چین تاوەکو پێنج ساڵی تر لەو پۆستەدا دەمێنێتەوە، کە لە دوو کۆنگرەی رابردووی حزبی شیوعی چیندا ئەو پۆستەی ھەبووە و ئەمە جاری سێیەمە وەک سکرتێری گشتیی حزبەکە دیاری بکرێت.

(شی جینپینگ)ی تەمەن ٦٩ ساڵ دوای ھەڵبژاردنەوەی، وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، چین بە بێ جیھان پێشناکەوێت و جیھانیش پێویستی بە چین ھەیە، بەڵێنیشیدا بە جدی کار بکات بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی.

(شی جینپینگ) چاوی لە مانەوەیەتی لە پۆستی سەرۆکاتیی چین و ھەڵبژاردنەوەی وەک سکرتێری گشتیی حزبی شیوعی، رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی لە مانگی ئاداری ساڵی داھاتوو جارێکی تر وەک سەرۆکی چین دیاری بکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە میانی سەردانێکی بۆ پارێزگای مەلەتێی باکووری کوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد و لەبارەی باڵاپۆشییەوە وەڵامی کەمال کلچدار ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری"جەھەپە"ی دایەوە و رایگەیاند، با راپرسی بکەن و بەپێی دەستوور رێگە بە باڵاپۆشی لە خوێندنگە و زانکۆ و دامەزراوەکانی حکومەتدا بدەن.

وتیشی، بەمنزیکامە پڕۆژەیەک بۆ ھەموارکردنەوەی دەستوور رەوانەی پەرلەمان دەکەن و ئەگەر لە پەرلەمان سەرکەوتوو نەبوون، ئەوا پرسەکە دەخەنە بەردەم گەل و راپرسی دەکەن.

ئەردۆغان ساڵی ٢٠١٧ بە راپرسی، دەستووری تورکیای ھەموارکردەوە و سیستمی سیاسیی تورکیای لە پەرلەمانییەوە گۆڕی بۆ سەرۆکایەتی، بەڵام ھەموارکردنەوەی سەرلەنوێی دەستوور پێویستی بە دەنگی ٤٠٠ پەرلەمانتار لە کۆی ٦٠٠ پەرلەمانتار ھەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، رایگەیاند، وڵاتەکەی ھیچ پەیامێکی لەبارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمییەوە بۆ ئێران نەناردووە، بەڵکو پەیامەکەیان بۆ راگرتنی توندوتیژییەکانی ئێران بووە بەرامبەر گەلەکەی، ھەروەھا راگرتنی ھەناردەکردنی چەک بۆ روسیا.

رۆژی شەممە حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند، ئەمریکا پەیامێکی بۆ ئێران ناردووە و داوای کردووە تۆمەتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە دژی ئێران یەکلایی بکرێنەوە.

لە لایەکی ترەوە غەریب ئابادی یاریدەدەری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، بەھۆی دەستووردان و تێوەگلانی راستەوخۆ لە "ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییە" لە دادگای تاران سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەنیس شمیگاڵ سەرۆک وەزیرانی ئۆکراین رایگەیاند، بەھۆی پچڕانی کارەبا و کەمبوونەوەی ئاو لە ئۆکراین، شەپۆلێکی نوێی کۆچکردن، کە ئەو بە "تسۆنامی"ی ناویبردووە، بەرەو ئەوروپا روودەدات، سەرۆک وەزیرانی ئۆکراین جارێکی تر داوای لە وڵاتانی رۆژئاوا کرد، سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ تێکشکاندنی ھێرشەکانی روسیا، بۆ ئۆکراین دابین بکەن.

دەنیس شمیگاڵ راشیگەیاند، لە ٢٤ی شووباتی ئەمساڵەوە کە روسیا ھێرشی دەستپێکردووە، ٨ ملیۆن کەس ئۆکراینیان جێھێشتووە، بەڵام ھەندێکیان لە ماوەی رابردوودا گەڕاونەتەوە.

ئەو ھۆشدارییەی سەرۆک وەزیرانی ئۆکراین لە کاتێکدایە، بەھۆی ھێرشەکانی روسیا نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە ئۆکراین بێ کارەبا بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەنامەکەدا کە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان کراوە، ھەر سێ وڵات داوایانکردوە تیمی ئەمیندارێتی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان کە بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٣١ی تایبەت بە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران، لێکۆڵینەوە بکات لە پرسی بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەلایەن روسیاوە بۆ ھێرشکردنە سەر ئۆکراین، ئامادەیشیان پیشانداوە پشتیوانی کارەکان تیمی ئەمیندارێتی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بکەن تاوەکو لێکۆڵینەوەیەکی تەکنیکی بێلایەنانە بکات.

ھەرچەندە ئێران و روسیا نکۆڵی لە ھەماھەنگییەکی لەو جۆرە لە نێوانیاندا دەکەن، بەڵام ئەوروپییەکان و ئەمریکییەکان پێیان وایە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە بۆ روسیا پێشێلکردنی بڕیاری  ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەکە کە تایبەتە بە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێرانی ساڵی ٢٠١٥.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن کە مانگی داھاتوو تەمەنی دەبێتە ٨٠ ساڵ، لە وەڵامی پرسیاری کەناڵی (ئێم ئێس ئێن بی سی) سەبارەت بە خۆکاندیدکردنەوەی بۆ ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتی، رایگەیاند، ھێشتا ھیچ بڕیارێکی رەسمی نەداوە بەڵام دەیەوێـت خۆی کاندید بکات و ھێشتا کاتی ماوە بۆ بڕیاردان.

ھەروەھا لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی ئەگەر ھاوسەرەکەی پشتیوانی بکات بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بایدن وتی، پشتیوانی بیرۆکەکە دەکات و ھاوسەرەکەی پێیوایە دەتوانن پێکەوە کاری گرنگ  بکەن.

بایدن لە ٢٠ی مانگی داھاتوو  وەک بەتەمەنترین سەرۆکی ئەمریکا ئاھەنگی ٨٠ ساڵەی یادی لەدایکبوونی دەگێڕێت، ئەوەش لەکاتێکدایە، بایدن و دیموکراتەکان لە ٨ی مانگی داھاتوو رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی قورس دەبنەوە کە ھەڵبژاردنی نوێکردنەوەی نیوەی کۆنگرێسە، ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەش رۆڵی دەبێت لە بڕیاری خۆکاندیدکردنەوەی بایدن بۆ ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بلینکن بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەمریکا رێگەچارەی دیپلۆماسی بە باشترین رێگە دەزانێت  بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، بەڵام لە ئێستادا ھیچ ئاماژەیەک نابینن بۆ ئەوەی بەمنزیکانە رێککەوتنی ئەتۆمی کارابکرێتەوە، لەبەرئەوەی ئێران دۆسیە ناوخۆییەکانی خستووەتە پێش دانوستانە ئەتۆمییەکان.

ھاوکات جۆزێپ بورێل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بەدوریزانی لەم کاتەدا ھیچ جموجۆڵێک لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێراندا رووبدات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای حەوت رۆژ بیستەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی چین کۆتاییھات و سەرۆکی چین لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی، پەیامێکی ئاراستەی پەرلەمانتاران کرد و داوای لێکردن بوێری تیکۆشان و سەرکەوتنیان ھەبێت، داواشی لێکردن بەجدی کاربکەن و پێداگربن لەسەر ھەنگاونان بۆ پێشەوە.

کۆنگرەی حزبی شیوعی چین ھەر ٥ ساڵ جارێک دەبەسترێت و بە گرنگترین رووداوی سیاسی چین دادەنرێت و تیایدا بڕیار لەسەر پلان و بەرنامە سیاسی و ئابوریی و کۆمەڵایەتییەکانی چین دەدرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...403404405406407...610