جیهانجیهان

ئۆسۆلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەناردەکردنی نەوت و غاز لەلایەن روسیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە ماوەی ھەشت مانگدا ٨٠% کەمبووەتەوە، و وڵاتانی ئەوروپاش خۆیان یەکلاییکردووەتەوە کە پشتبەستن بە غاز و نەوتی ئەو وڵاتە بووەتە بابەتێکی رابردوو و کۆتاییھاتووە و ئەمریکا و نەرویجیش ھاوکاری زۆری کۆی وڵاتانی ئەوروپایان کردووە بۆئەوەی کێشەی نەوت و غاز دروست نەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، روسیا پێی وابوو بە کەمکردنەوەی ھەناردەی نەوت و غاز کێشە و قەیران و ئاڵۆزییەکی زۆر بۆ وڵاتانی ئەوروپا دروستدەکات، بەڵام ئەو بیرکردنەوەیەی روسیا پێچەوانە بووەوە، چونکە ئەوروپا دەیان رێگەی تری لەبەردەمدا بوو بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو کێشەیەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خامنەیی، لەسەر پرسی ژەھراویبونی خوێندکارانی کچ لە خوێندنگەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئەوە تاوانێکی گەورەیە و چاوپۆشی لێناکرێت. 

ناوبراو ئاماژەبەوەدا، ئەگەر ئەو بابەتە بسەلمێندرێت، تاوانباران قورسترین سزادەدرێن و ھیچ لێبوردن و چاوپۆشییەکیان لێناکرێت. 

جەختیشیکردەوە، کە گومانی تێدانییە کە کەسانێک لە پشت ئەو تاوانەوەن و دەبێت سزابدرێن. 

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کڵچدارئۆغڵو، دوای راگەیاندنی وەک کاندیدی سەرۆک کۆمار رایگەیاند، بە راوێژ و رێککەوتن وڵات بەڕێوەدەبەن و بە ١١ ماددە سیستمی پەرلەمانی بۆ تورکیا دەگەڕێننەوە و ھەوڵیشدەدەن لەگەڵ سەرجەم پارتەکانی دەرەوەی ھاوپەیمانیی میللەتیش رێکبکەون.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ لە کۆنگرەی ساڵانەی کۆمارییەکاندا رایگەیاند، کۆتاییھێنان بە جەنگی ئۆکراین سەختە، بەڵام ئەگەر لە ھەڵبژاردنەکەی ساڵی داھاتوو سەربکەوێت و وەک سەرۆکی ئەمریکا ھەڵببژێردرێتەوە، ئەوا لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا کۆتایی بەو جەنگە دەھێنێت، بەڵام رەتیکردەوە ھەنگاو و رێوشوێنەکانی بۆ کۆتاییھێنان بە ناکۆکییەکانی روسیا و ئۆکراین، ئاشکرابکات.

لە ٢٤ی شووباتی ٢٠٢٢وە روسیا ھێرشی بۆ سەر ئۆکراین دەستپێکردووە و تائێستا جەنگی ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە یارییەکانی ھەفتەی ٢٣ھەمی خولی پلە دووی تورکیا، ھەردوو یانەی ئامەدسپۆری باکوری کوردستان و بورساسپۆر رووبەڕووی یەکتربوونەوە، پێش بەڕێوەچوونی یارییەکە و لە کاتی ئەنجامدانی یارییەکەدا لەلایەن ھاندەر و یاریزانانی بورساسپۆرەوە ھێرش کرایە سەر یاریزانانی ئامەدسپۆر و دروشمی رەگەزپەرستییان لە دژ وترایەوە. چەند سەعاتێکیش پێش دەستپێکردنی یارییەکە، ھاندەرانی بورساسپۆر چوونەتە بەردەم ھۆتێلی مانەوەی یاریزانانای ئامەدسپۆر و دروشمی "چەند بەختەوەرم تورکم"یان وتووەتەوە، تاکو سوکایەتی بە یاریزانانی ئامەدسپۆر بکەن. بەپێی ھەواڵی میدیاکانی تورکیاش، چەند یاریزانێکی ئامەدسپۆ بە سوکی برینداربوون.

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ھەر کارمەندێکی ھێزە ئەمنییەکان دەستی لە ھێرشکردنە سەر یاریزاناندا ھەبووبێت سزادەدرێت.

سەندیکای پارێزەرانی ئامەدیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دژی ئەو ھێرش و پەلامارە رەگەزەپەرستییانەی کراوەتە سەر یاریزانانی ئامەدسپۆ، سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، گرێیەکە لەو جۆرە بووە کە بڵاونابێتەوەو نابێتە ھۆی گواستنەوەی خانەی شێرپەنجەیی و سەرجەم تەونەکانی گرێیەکە لابراون.

بایدن تەمەنی ٨١ ساڵەو بەنیازە بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت خۆی کاندید بکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز، لە زاری سەرچاوەیەکی یەکێتی ئەوروپا بڵاویکردوەتەوە، ئەو زانیارییانەی لەسەر چین بڵاوکراونەتەوە کە حکومەتی چین بۆ ھاوکاریکردنی روسیا لە جەنگی ئۆکراین، چەک و پێداویستی سەربازیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ روسیا ناردوە، تەنھا زانیاری ناو میدیاکانن، ھیچ بەڵگەیەکی رەسمی نووسراو یاخود ڤیدیۆیی لەو بارەیەوە نییە کە راستی و دروستی بابەتەکە بسەلمێنێت.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھاوکاریکردنی روسیا لە جەنگی ئۆکراین ھێڵی سورە، ھەر وڵاتێکیش ئەو ھێڵە سورە ببەزێنێت سزا دەدرێت، ھەر کاتێکیش بە بەڵگە سەلمێندرا چین لە رووی پێداویستی سەربازیی و چەکەوە ھاوکاری روسیای کردووە، یەکێتی ئەوروپا ھەڵوێستی توندی دەبێت و سزای بەسەردا دەسەپێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


رۆژی ھەینی، رافائیل گروسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، گەیشتە تاران و لەگەڵ محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران گەڕی یەکەمی دانوستانەکان بە ئامادەبوونی تیمی تەکنیکی و پسپۆڕانی ھەردوولا دەستپێکرد، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەمرۆش گفتوگۆکان درێژەیان دەبێت و ئەجێندای گفتوگۆکانیش بریتییە لە دۆسیەی گەرەنتییەکان و جیاوازی دیدو بۆچوونەکان لەبارەی کێشە تەکنیکی و یاساییەکان.

ھاوکات سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی ئاشکرایکرد، ئەمرۆ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کۆببنەوە.

سەردانەکەی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ ئێران دوو رۆژ دەخایەنێت، سەردانەکەش دوای راپۆرتێکی ئاژانسەکەیە کە رۆژی سێشەممەی رابردوو بڵاویکردەوەو بوونی یۆرانیۆمی پیتێنراوی بە رێژەی لەسەدا ٨٣ لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێران ئاشکراکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا "ئافاد" بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمرۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلە بە پێوەری رێختەر ویلایەتی ئەدیامانی لە باشوری رۆژھەڵاتی وڵات روویداوە، چەقی بومەلەرزەکەش قەزای جلیکھان بووە.

بومەلەرزەیەکی تریش بە گوڕی چوار پلە ویلایەتی ھاتای و بومەلەرزەیەکیش بە گوڕی ٤.١ پلە قەزای توفان بایلی لە ویلایەتی ئەدەنە روویداوە.

لەلایەکی ترەوە، سەنتەری چاودیری بومەلەرزە ئەوروپای ناوەراست بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە بە پێوەری رێختەر دوورگەکانی کیرمەدکی لە وڵاتی نیوزلەندا ھەژاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای تایبەتی تاوانەکان لە پاریس، بەتۆمەتی لایەنگری گروپی تیرۆریستی تاوانکاری ھاووڵاتییەکی وڵاتەکەی بەناوی ئاماندین لو کوز دادگایکرد و سزای زیندانی ١٠ ساڵی بەسەردا سەپاند ، بڕیاریشدا بۆ ماوەی حەوت ساڵ بیخاتە ژێر چاودێری کۆمەڵایەتی.

ئەو ژنە فەڕەنسیە تەمەن ٣٢ ساڵە لە سوریا گەڕاوەتەوەو ماوەی پێنج ساڵ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشدابووە، لە کاتی دادگایکردنەکەشیدا  دانی بەوەدا نا ھەوڵی داوە خۆی بتەقێنێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی ئەمریکا، لە رێگەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە کاروانێکی تری ھاوکاریی سەربازییان بە بەھای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراین رەوانە کردووە، کە بۆ یەکەم جار پردی کاتی پەڕینەوەی تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازیی لە خۆدەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک لە فەرماندە و سەربازانی سوپای ئۆکراین لەسەر چۆنێتی بەکارھێنانی ئەو پردە راھێنانیان پێکراوە، لە ئێستاش بەدواوە دەتوانن لەو شوێنانە بەکاری بھێنن کە رێگری ھاتووچۆ بۆ تانک و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیان دروست دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی پشتیوانی لەو مامۆستا فەڕەنسییە رایگەیاند، لەماوەی دە مانگی رابردوودا، تەنھا دوو جارو بۆ ماوەیەکی کورت رێگەی پێدراوە لەژێر چاودێریدا قسە لەگەڵ خێزانەکەی بکات و نەیتوانیوە بە ئازادی گوزارشت لەخۆی بکات، لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکرد، تەنھا چەند گفتوگۆیەکی کورت لە نێوان سیسیل کولەر و خێزانەکەیدا کراوە، ھێشتا زانیارییەکان سەبارەت بە رەوشی دەستگیرکردنی ناڕوونن.

ئەو مامۆستا فەڕەنسییە وھاوبەشەکەی لە گەشتێکدا لە ئێران دەستگیرکراون، و لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە تۆمەتی سیخوڕیکردنیان دراوەتەپاڵ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ناوەندیی ھەدەپە، کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش میتحەت سانجار، ھاوسەرۆکی پارتەکە رایگەیاند، ئامادەن لەگەڵ ئەو ھێزانەدا کۆببنەوە، کە بڕوایان بە ئازادی و دیموکراسی ھەیە و بەردەوامیشن لە ھەوڵەکانیان بۆ بەھێزکردنی ئەو ھاوپەیمانییەتییەی لەگەڵ چەند پارتێکی دیکەی تورکیادا دروستیان کردووە.

سانجار لەبارەی دابەشبوونی ھاوپەیمانی میللەت وتی، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن و تا ئێستا بڕیاری کۆتاییان لەبارەی کاندیدەکەیان نەداوە و بەردەوامن لە ھەڵسەنگاندنەکانیان، بۆ دیاریکردنی کاندیدی ھاوبەش لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان.

ھاوکات سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە داوا لە ھاوپەیمانی میللەت دەکات، گوێ لە داواکارییەکانی ھەدەپە بگرن، چونکە لە ئێستادا یەکێتیی لایەنەکان لە ھەرکات زیاتر پێویستە و ھەموان پێکەوە دەتوانن ئاشتی و دیموکراسی بۆ تورکیا دەستەبەر بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مارک میلی، سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ئەمریکا، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەو بڕوایەدا کە سەربازانی ئەمریکا لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی سوریا، کە ھاوبەشیانن دەتوانن بەرەوپێشچوون بەدیبھێنن لە رووبەرووبوونەوەی دزەکردنی تیرۆریستانی داعشدا.

سەردانەکەی مارک میلی بۆ سوریا، دوای نزیکەی ھەشت ساڵ لە جێگیربوونی ھێزەکانیان دێت، بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر کەرتی پێترۆکیمیایی ئێران، ٢٠ کەشتی نەوتھەڵگری نێودەوڵەتی و دوو کۆمپانیای ئێران لە شیراز و بوشەھر، و دوو کۆمپانیای چینی و کۆمپانیایەکی ئیماراتی و کۆمپانیایەکی ڤێتنامی خستووەتە لیستی سزاکانییەوە.

ھەر بەوھۆیەشەوە، مانگی رابردوو وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، نۆ کۆمپانیای ئێرانی و بیانی خستەناو لیستی سزاکانییەوە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ھەرھەوڵێکی چین بۆ پێشکەشکردنی چەک بە رووسیا، لە بەرژەوەندی نابێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەکەداری دەکات. ھەروەھا دووپاتیکردەوە، لەو رووەوە نیگەرانییەکانیان گەیاندوەتە لێپرسراوانی چین.

لە بەرامبەردا حکومەتی بەیجین رایگەیاند، ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا( سی ،ئای، ئەی) لەو بارەیەوە رایگەیاندوە، ھیچ پلانێکی لەو جۆرەیان نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...377378379380381...630