جیهانجیهان


لێپرسراوانی شاری لیون بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە  باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کە لە حەوت نھۆم پێکھاتووە، ئاگر کەوتووەتەوە، نزیکەی ١٧٠ کەس لە تیمی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

راشیانگەیاند، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لە رووداوەکە ١٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و لەنێویاندا پێنج منداڵ ھەیە، تا ئێستاش ھۆکاری ئاگرکەوتنەوە نەزانراوە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"توبیاس بیلستروم" لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی سوید سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە سوریا و عێراق وتی، ھەموو وڵاتێک مافی خۆیەتی بەرگری لە ئەمنییەتی وڵاتەکەی بکات بە تورکیاشەوە. وتیشی دەبێت بەرگریکردنەکە بە شێوەیەکی گونجاو ئەنجام بدرێت.

وەزیری دەرەوەی سوید جەختیشی کردەوە لەوەی، گرفتی ئەمنی  مەترسیدار ھەیە لە جیھاندا و دواکەوتنی بە ئەندامبوونی سوید لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" خراپ دەبێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بەھۆی پەلامار و بۆردوومانەکانی روسیا لە ئۆکراین، سەپاندنی نۆیەمین زنجیرە سزا بەسەر روسیا پەسەندکراوە. 

کۆماری چیک کە سەرۆکایەتی ئەم خولەی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا دەکات رایگەیاند، بەمنزیکانە وردەکارییەکانی سزاکان دەخەنەڕوو.

ھەفتەی رابردووش، کۆمسیۆنی ئەوروپا پێشنیاری قەدەغەکردنی گەشت و بلۆککردنی سامانی نزیکەی ٢٠٠ لێپرسراو و سەربازی روسی کرد.

"ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی روسیاش رایگەیاند، سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوا زیانی بە ئابوری وڵاتەکەی نەگەیاندووە و پارەی تەواویان ھەیە بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیان. 

سەبارەت بە سزاکانی ئەمریکاش، باڵیۆزخانەی روسیا لە واشنتۆن رایگەیاند، سزا نوێیەکانی ئەمریکا ئاماژەیەکە بۆ ئەو رقەی لەبەرامبەر روسیا ھەیەتی، چونکە سزاکانی ئەمجارە کۆمپانیایەکی بەکرێگرتنی ماتۆڕسکیلی گرتووەتەوە کە ھیچ پەیوەندییەکی بە پێشھاتەکان و شەڕی ئۆکراینەوە نییە. وتیشی، روسیا بەردەوام دەبێت لە پەرەدان بە سەرجەم بوارەکان سەرباری فشارە دەرەکییەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، رۆژ لە دوای رۆژ سوپای ئۆکراین لە پێشڕەویدایەو تائێستا روبەڕێکی فراوانی ناوچە داگیرکراوەکانیان رزگارکردووەتەوە، لە بەرامبەریشدا سوپای روسیا بۆ شاردنەوەی پاشەکشە و شکستەکانیان، شوێنی نیشتەجێبوونی ھاوڵاتیان و فەرمانگەو دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بۆردومان دەکەن.

وتیشی، شەش مانگی داھاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ شەڕی نێوان ئۆکراین و روسیا و لەئێستاشدا ھیچ ئەگەرێک نییە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوانیاندا، داواشی لە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا کردووە لە شەش مانگی داھاتوودا ھاوکارییە سەربازیی و مرۆییەکانیان بۆ ئۆکراین زیاتر بکەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆلیگ ئیگۆرۆڤ جێگری ناوەندی روسیی بۆ ئاشتەوایی لە سوریا رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی ھێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، تەنھا لە ناوبردنی یەکینەکانی پاراستنی گەلە (یەپەگە) و تائێستاش لەسەرجەم ھێرشەکانیاندا تەنھا ھەوڵ دەدەن بارەگاکانی ئەو ھێزە بکەنە ئامانج.

وتیشی، ماوەی چەندین ساڵە گەڕانی ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی روسیا و تورکیا لە چەند ناوچەکی سوریا بەردەوامە، بەڵام چەند ھەفتەیەکە سوپای تورکیا بە بیانووی نالەباری کەشوھەوا رێگری لە گەڕانە ھاوبەشەکانیان دەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەڕەشەی تیرۆریستان لەسەر جیھان زیادی کردوە، ئیدانەی رەوانەکردنی چەک و کەلوپەلی سەربازی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەقەمەنیشی کرد بۆ تیرۆریستانی داعش و قاعیدە و گروپەکانی تر.  

ئەنجومەنی ئاسایش نیگەرانی قوڵیشی دەربڕی لە سەرچاوە داراییەکانی تیرۆریستان، کە پشت بە بازرگانی نایاسایی و رفاندن و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ماددەی ھۆشبەر و چەکەوە دەبەستن، داواشی لە ١٩٣ وڵاتەکەی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کاری لەپێشینەیان ڕوبەڕوبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆریستان بێت.

جەختیشکرایەوە لەسەر ئەوەی بەکارھێنانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەکنەلۆژیای نوێ ، لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ گەیشتن بە مەرامەکانیان زیاتر بوە و دەبێت رێگری لێ بکرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس موسەوی بریکاری یاسایی ئەو خۆپیشاندەرە بڵاویکردەوە، سزای لەسێدارەدان بۆ سەر  ماھان سەدرات بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان و دروستکردنی مەترسی لەسەر ئەمنییەتی وڵاتەکە، ھەڵپەسێردرا. 

ماھان یەکێکە لەو ١١ کەسەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و چەندین تۆمەتیان بەھۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی خراوەتەپاڵ. 

ئاژانسی ھەواڵی ئێرناش رایگەیاند، ماھان لە دانیشتنێکی دادگاییکردنەکەیدا کە لە سێی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، رەتیکردەوە چەقۆی پێبوبێت لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا، بەڵام دانی بەوەداناوە کە ئاگری لە ماتۆڕسکیلێک بەرداوە. 

تا ئێستاش، ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو خۆپیشاندەردا جێبەجێ کردووە، کە ئەوەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی فراوانی لێکەوتەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، رێکارەکان بۆ سنوردانانە بۆ زۆری ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە بەریتانیا لەرێی دەریای ئینگلیزەوە. وتیشی، سەدان کارمەندی تر تەرخان دەکەن بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی کۆچبەران، کە بە زیاتر لە ١٤٣ ھەزار داواکاری ھەڵپەسێردراو دەخەمڵێندرێن. 

وتیشی، دوورخستنەوەی کۆچبەرانی ئەلبانیا خێراتر دەکرێت، کە لەمساڵدا زیاتر لە ١٠ ھەزار ئەلبانی لەڕێی ئەو کەناڵەوە خۆیان گەیاندووتە بەریتانیا. 

بە وتەی سوناک،  ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی ھەوڵی گەیشتن بە بەریتانیا دەدەن رێگەی مانەوەیان پێنادرێت و رادەگیرێن، یاخود دۆسیەکەیان رەوانەی وڵاتێکی پارێزراو دەکرێت. 

بڕیارەکانی سوناک لە دوای نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران بوو لە کەناڵی ئینگلیز لە نێوان بەریتانیا و فەڕەنسا، کە بەھۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە یەمەن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی پێنج ملیۆن دۆلار تەرخان کراوە لە بەرامبەر پێدانی زانیاری سەبارەت بە ئیبراھیم ئەلبەنا ناسراو بە ئەبو ئەیمەن مسری، کە سەرکردەیەکی دیاری رێکخراوی قاعیدەیە و ئەمریکا وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی پۆڵینی کردووە.

راشیگەیاند، ئەبو ئەیمەن میسری ئەندامێکی دیاری رێکخراوی قاعیدەیە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی و سەرکردایەتی کاروباری ئەمنی رێکخراوەکەی کردووە و رێنمایی سەربازی و ئەمنیشی داوەتە تیرۆریستانی قاعیدە. 

ئەبو ئەیمەن میسری یەکێکە لەو سەرکردانەی قاعیدەش کە لە دەرکەوتن دوور بووە و بە باوکی رۆحی دەزگای ھەواڵگیری رێکخراوەکەش دادەنرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، فەرماندەی سوپای پاسداران لەوتەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەوڵەکانی دوژمن بۆ بێبەشکردنی وڵاتەکەی لە توانا ئەتۆمییەکانی شکستیان ھێناوەو جگەلە جەنگی دەروونی بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگە ھیچ شتێکی تری لەدەست نایەت.

جەختیشی کردەوە، وڵاتەکەی بەردەوامە لە پەرەپێدانی توانای فرۆکە بێفرۆکەوان و مووشەکانی و توانا سەربازییەکانیان لە لایەن دوژمنەوە قبوڵنەکراوە. سەلامی داوایکرد، بۆ پاراستنی شۆڕش و بەھێزکردنی رێگاکانی دزەکردنی دوژمن بۆ ناو وڵات دابخرێن.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان دوای سەردانی تورکمانستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، پێشنیازی بۆ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا کردووە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە نێوان تورکیا و روسیا و سوریا ئەنجامبدرێن بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا.

وتیشی، دەتوانن لە رێگەی داڕشتنی میکانیزمێکی سێ قۆڵی گفتوگۆکان دەستپێبکەن و سەرەتا دەزگاکانی ھەواڵگری و دواتر وەزیرانی بەرگری و پاشان وەزیرانی دەرەوەی ھەرسێ وڵات کۆببنەوە، دوای کۆبوونەوەکانیش دەکرێت ئەوان وەک سەرکردە کۆببنەوە. 

بەوتەی ئەردۆغان ،پوتن دیدێکی ئەرێنی بۆ پێشنیازەکە ھەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی چوارشەممە دادگای تاوانەکانی تورکیا بەتۆمەتی سوکایەتی بە کەسایەتی گشتی لە ساڵی ٢٠١٩ سزای زیاتر لە دوو ساڵ زیندانی و قەدەغەی کاری سیاسی بۆ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ دەرکرد.

 بڕیارەکەی دادگا ناڕەزایی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی لێکەوتۆتەوەو بە ھەوڵێک بۆ رێگری لە بەشداریکردنی  ئیمام ئۆغلو لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی داھاتووی تورکیا ناوزەندی دەکەن، بەو پێَیەی چاوەڕوان دەکرا ببێتە رکابەری سەرەکی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ھەڵبژاردنەکەدا.

ئیمام ئۆغلو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەی شەش پارتی ئۆپۆزسیۆن قسەی بۆ لایەنگرانی کرد و رایگەیاند، ھەرگیز لەو حوکمە ناشەرعییە ناترسێت و ھیچ دادگایەکیش نیە بیپارێزێت، بەڵام ١٦ ملیۆن ھاووڵاتی ئیستەنبوڵ و نەتەوەکەی پشتیوانی دەکەن.

بە پێی راپرسییەکان پێدەچێت بڕیارەکەی دادگا لە دژی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەنجامی پێچەوانەی بۆ ئەردۆغان ھەبێت بەو پێیەی زۆرینەی لایەنگرانی پارتی دادوگەشەپێدان کە ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات پێیان وایە دۆسیەکەی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ پاڵنەرێکی سیاسی لە پشتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی روسیا بە ڤیدیۆکۆنفرانس، بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گەشەپێدانی ستراتیژی و پڕۆژە نیشتمانییەکان کرد و رایگەیاند،  وڵاتانی رۆژئاوا شەڕێکی بێ پێشینەیان لە دژی روسیا دەستپێکردووە و ئامانجیان ئەوەیە لە کاتێکی کەمدا و بە دزینی یەدەگی ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکان و ھەرەسھێنان بە دراوی رۆبڵ ئابووریی روسیا تێکبشکێنن.

پێشتر جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتییەکە لەسەر پاکێجی نۆیەمی سزاکانی سەر روسیا رێکنەکەوتوون، کە دەبوو نزیکەی ٢٠٠ کەس و دامەزراوەی روسی بخرێنە ناو پاکێجی نۆیەمی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرستارانی نەخۆشخانە حکومییەکانی لەندەن لەبەردەم نەخۆشخانەکانیان مانگرتنیان راگەیاند ، ئەوەش جاری یەکەمە لە مێژووی ١٠٦ساڵەی کۆلێژی شاھانەی پەرستاری مانگرتن بەو جۆرە فراوانە لە کەرتی تەندروستی وڵاتەکەدا رووبدات.

پەرستاران داوایانکرد، مووچەکانیان بۆ زیادبکرێت تاکو بتوانن پێداویستییەکانی ژیانیان دەستەبەر بکەن.

بەریتانیا رووبەری قەیرانی گرانی نرخی کاڵاو ھەڵئاوسانی خێرا بۆتەوە فەرمانبەرانی کەرتە جیاوازەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان داوای زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(پاتریک رایدەر) وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ٩ی کانونی یەکەمەوە ھێزەکانیان لە باکوری سوریا بە تەواوەتی گەڕانەکانیان لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات دەستپێکردووەتەوە و کارکردنیان لەگەڵ ھاوبەشە ناوچەییەکان خۆی دەبینێتەوە لە رێگری دووبارە خۆرێکخستنەوەی گروپی تیرۆریستی داعش.

لە دوای ئۆپراسیۆنی چنگ- شمشێری تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا لە ٢٠ی تشرینی دووەمی رابردوو، ھێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپراسیۆنەکانی بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش راگرت و ھێزەکانی ئەمریکاش گەڕانەکانیان کەمکردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی چاودێری رەوشی رۆژنامەنووسانی دەستگیرکراوی سەربە سەندیکای رۆژنامەنووسانی ئێران رایگەیاند، لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لە ١٦ی ئەیلولی رابردوو، بە پشتبەستن بە  راپۆرتە رەسمی و ناڕەسمییەکان، دەستگیرکردنی ٧٠ رۆژنامەنووس لە رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران تۆمارکراوە، کە نیوەیان بە دانانی بارمتە ئازادکراون.

 ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لە دەستگیرکردن، دەیان رۆژنامەنووسی تر لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بۆ لێپرسینەوە بانگھێشتکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...366367368369370...590