جیهانجیهان

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی یەکشەممە ئەفسەرێک و سەربازێکی کۆماندۆ لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە باکوری کەرتی غەززە کوژراون. 

بەپێی راگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل، لە ھێرشە زەمنییەکانیشیدا کە لە ٣١ی ئۆکتۆبەرەوە دەستیپێکرد، ٤٥ سەرباز کوژراون، بەوەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئەو وڵاتە لەسەرەتای جەنگی حەماس و ئیسرائیلەوە بۆ ٣٦٣ سەرباز و ئەفسەر بەرزبووەتەوە، لە پاڵ ٥٩ پۆلیس و ١٠ ئەندامی دەزگای ھەواڵگیری شاباک. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک لە شارەزایان و پسپۆڕانی کەشوھەوا سەر بە یەکێتی ئەوروپا لە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانیاندا گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی کە بەو پێەی لەمانگی رابردوودا پلەی گەرما تێکڕا ١٥.٣ بووە، دەردەکەوێت لەماوەی ١٢٥ ساڵی رابردوودا ئەمساڵ گەمترین ساڵ بووە.

بەوتەی پسپۆڕان ھۆکاری ئەو گەرمییەی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە بۆ دەردانی غازە گەرمەکان بەھۆی سوتاندنی سوتەمەنییەکان و دیاردەی نینۆی سروشتی کە کار لەسەر گەرمکردنی خۆرھەڵاتی زەریای ھێمن دەکات.

لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵیشدا ژمارەیەک لە پسپۆڕانی کەشوھەوا لە چین رایانگەیاند، ئەمساڵ گەمترین ساڵ دەبێت بە درێژایی مێژوو و سەرجەم ژمارە پێوانییەکانی پێشووتر لە بواری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تێدەپەڕێنێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر بزووتنەوەی حەماس خەرجی زۆر زیاتری ویستووە وەک لەوەی پێشبینی دەکرا و فشارێکی زۆری لەسەر ئەو وڵاتە دروست کردووە. 
بەپێی راپۆرتەکە، تێچووی یەک رۆژی ئەو جەنگە لەسەر ئیسرائیل نزیکەی ٢٦٠ ملیۆن دۆلارە. 

بانکی ناوەندی ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، بە تەنھا لە مانگی رابردوودا ٨.٢ ملیار دۆلاریان لە دراوی بیانی فرۆشتووە و بەھۆیەوە بڕی یەدەگ بۆ ١٩١.٢ ملیار دۆلار دابەزیوە.  

لەسەرەتای سەرھەڵدانی جەنگەکەشەوە لە حەوتی ئۆکتۆبەر، بەھای شیکلی ئیسرائیلی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزیوە، دوایین جاریش کە دراوی ئیسرائیلی ئەو دابەزینەی تۆمارکرد لە ساڵی ٢٠٢٠ بوو، بەھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ سێیەمین جار لە دوای دەستپێکردنی جەنگی حەماس و ئیسرائیلەوە، ئەمریکا بۆردوومانی پێگەی گروپەکانی نزیک لە ئێرانی کرد و لویس ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ھێزە سەربازییەکانیان بە وردی بۆردوومانی چەند پێگەیەکیان کردووە لە رۆژھەڵاتی سوریا کە سوپای پاسداران و گروپەکانی نزیک لە ئێران بەکاریاندەھێنن، ئەوەش لە وەڵامی ئەو ھێرشانەی لە عێراق و سوریا دەکرێنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا. 

ئۆستن راشیگەیاند، کاری لە پێشینەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەلامەتی سەربازانی ئەمریکایە و فەرمانی ئەو ھێرشەی دەرکردووە بۆ ئەوەی ھەمووان بزانن کە ئەمریکا بەرگری لە خۆی و بەرژەوەندی و سەربازانی دەکات. 

لەبارەی ھێرشەکەوە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ھێرشەکانی ئەمریکا پێگەی گروپە چەکدارەکانی لە مەیادین و ئەلبوکەمال لە ریفی دێرەزوور کردووەتە ئامانج، بەشێوەیەک لە ئەلبوکەمال کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە شارۆچکەی حەسەرات کراوەتە ئامانج، لە مەیادینیش فڕۆکە جەنگییەکان سەکۆی ھەڵدانی مووشەکیان لە کێڵگەی حەیدەریە کردووەتە ئامانج، بەھۆشیانەوە ئەندامێکی ئەو گروپانە کوژراوە و سیانی دیکەش برینداربوون و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئامارەکەش ھەیە، چونکە حاڵەتی مەترسیدار و بێسەروشوێن بوون ھەیە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، بەھۆی ھێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە تائێستا ١١ ھەزار و ١٨٠ کەس کوژراون کە چوار ھەزار و ٦٠٩یان منداڵن و سێ ھەزار و ١٠٠ کوژارویش ژنن، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٢٨ ھەزار و ٢٠٠ کەس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناو کەرتی تەندروستیش تائێستا ٢٢ نەخۆشخانە و ٤٩ بنکەی تەندروستی بەھۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە وێران بوون و لە خەزمەتکردن وەستاون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەکاتی پڕکردنەوەی سوتەمەنی و لە چوارچێوەی راھێنانێکی سەربازییدا، فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە دەریای سپی ناوەڕاست تێکشکا و لە ئەنجامیشدا پێنج سەرباز گیانیانلەدەستداوە.

ھەرچەندە سوپای ئەمریکا جۆر و ئەو شوێنەی ئاشکرانەکردووە کە فڕۆکەکە تیایدا تێکشکاوە، بەڵام پنتاگۆن لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی بۆ زیاتر فراواننەبوونی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، ژمارەیەک کەشتی فڕۆکە ھەڵگری رەوانەی ناوچەکە کردووە.

لەلایەکی دیکەشەوە بۆ پشتیوانی ئیسرائیل، واشنتن کەشتی فڕۆکە ھەڵگری یو ئێس ئێس و چەندین کەشتی جەنگی دیکەی رەوانەی رۆژھەڵاتی ناوەراست کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە ریازی پەیاتەختی سعودیە و بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوی کۆتایی لوتکەکە، میدیا عەرەبییەکان گرنگییەکی زۆریان بە خاڵێکی راگەیەندراوەکە داوە کە وەک مەرجێک دانراوە بۆ سەرجەم ئەو وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییانەی دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە یان لەگەڵ ئەو وڵاتە بڕۆنە ھەر پرۆسەیەکی تایبەت بە ئاشتییەوە.

بەپێی بڕیارەکەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی، لەئێستا بەدواوە مەرجی پێشوەخت و سەرەکی ھەموو ئەو وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییانەی دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە یان لەگەڵ بڕۆنە پرۆسەی ئاشتییەوە، پێویستە کشانەوەی ئەو وڵاتە بێت لە تەواوی خاکی فەڵەستین و ئیسرائیلیش دان بەوەدا بنێت کە قودس پایتەختی فەڵەستینە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆداو وەک وەڵامێک بۆ ھێرشەکەی رۆژی شەممە بۆ سەر پێگەکانی وڵاتەکەیان لە بەرزاییەکانی جۆلان، فڕۆکە جەنگییەکانیان ژێرخانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیان لە سوریا بۆردومان کردوە.

تا ئێستاش زەرەزو زیانەکانی ئەو ھێرشەی ئیسرائیل لە سوریا ئاشکرانەکراوە.

رۆژی ھەینی سوپای ئیسرائیل ھێرشێکی بۆ خاکی و سوریا دەستپێکرد ئەوەش دوای ئەوەی موشەکێکیان ئاراستەکرا بە وتەی بەرپرسانی ئیسرائیل موشەکەکان لە سوریاوە ئاڕاستەیانکراوە، لە وەڵامی ئەوەشدا گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دوو مووشەکیان لە سووریاوە ئاراستەی پێگەگانیانی گروپەکانی نزیک لە ئێرانیان کردوەتە ئامانج.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ھاوبەش لەگەڵ وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی رایگەیاند، ھیچ بژاردەیەکی تریان نییە جگە لە سەرکەوتن و ناشوەستن تاکو کۆتایی بە حەماس دەھێنن و سەرجەم رفێندراوەکانی ئیسرائیل دەگەڕێننەوە، وتیشی، ئاشتی و ئاسایش دوای لەناوبردنی حەماس دەستپێدەکات و پێویستە ئەمریکا بۆ لەناوبردنی حەماس لەگەڵیان بێت.

لە بەرامبەردا یواڤ گالانت وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، ھێزەکانیان بەرەی باکوور چۆڵ ناکەن و لەو بەرەیەوە ئامادەن بۆ ھەموو ئەرکێک، ھەروەھا وتیشی، حزبوڵا یاریی بە ئاگر دەکات و ئەگەر حەسەن نەسروڵا ھەڵەیەک بکات خەڵکی لوبنان ھەمان چارەنووسی خەڵکی غەززەیان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسام زەکی، یاریدەدەری سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، کۆبوونەوەکە لە ریازی پایتەختی سعودییە لەسەر ئاستی سەرۆکی وڵاتان بەڕێوەدەچێت و کارنامەی کۆبوونەوەکە لە یەک بڕگە پێکھاتووە، شەڕی کەرتی غەززەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا رەشنووسێک دەخرێتە بەردەم سەرۆکانی وڵاتانی عەرەبی تایبەت بە شەڕی کەرتی غەززە و دواتر لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، رەشنووسەکە بڵاودەکرێتەوە، کە بریتی دەبێت، لە ھەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەسەر شەڕی کەرتی غەززە و پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین و ئیدانەکردنی ھێرشەکانی ئیسرائیل.

کۆبوونەوەکەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی، کە بە بەشداری د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری بەڕێوەدەچێت، دووەمین کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبییە لەماوەی کەمتر لەمانگێکدا تایبەت بە رەوشی کەرتی غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خانەوادەی نێرگز محەمەدی چالاکوانی ئێرانی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣ لە پەیامێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، نێرگز محەمەدی دوای ئەوەی بەبێ سەرپۆش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، کۆتایی بە مانگرتنەکەی ھێناوە، ئەوەش لە کاتێکدایە لە زیندان نەخۆش کەوتووە.

دەشڵێن، مەرجی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە ئەوەبووە کە بەبێ سەرپۆش بیگوازنەوە، پێشتر لەبەرامبەر جێبەجێنەکردنی مەرجەکەی مانی لە خواردن گرتبوو، لە ئێستاشدا لێپرسراوانی زیندانان بەبێ سەرپۆش گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئەو چالاکوانەش مانگرتنەکەی شکاندووە.

نێرگز محەمەدی تەمەن ٥٠ ساڵ تا ئێستا ١٣ جار دەستگیرکراوە، پێنج جار سزای بەسەردا سەپێنراوە و لە ٦ی ئەم مانگەوە مانگرتنی لە خواردن راگەیاندبوو، بەھۆی خراپی چاودێری تەندروستی کە پێشکەشی زیندانییەکان دەکرێت و ناچارکردنی بە پۆشینی حیجاب.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران پێش بەڕێکەوتنی بۆ سعودیە بە مەبەستی بەشداریکرن لە لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی تایبەت بە رەوشی غەززە رایگەیاند، لێپرسراوانی باڵای ئەمریکا چەندین جار لە لێدوانەکانیاندا دەڵێن دژی فراوانبوونی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلن و بۆ ئەو مەبەستەش پەیامیان ئاراستەی چەند وڵات کردووە لە ناویشیاندا ئێران، بەڵام کردەوەکانیان پێچەوانەی قسە و لێدوانەکانیان و رێگری و کێشە بۆ ھەموو ئەو ھەوڵانە دروست دەکەن کە دەدرێن لە پێناو راگرتنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل.

حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانیش رایگەیاندووە، ھەواڵگری ئیسرائیل کە بەو شێوە بەھێز و گەورەیە باس دەکرا، لەھێرشەکانی حەماسدا دەرکەوت نەک ھەر بەو شێوەیە نییە، بەڵکو تانانەت شایەنی ئەو نییە ناوی ھەواڵگریشی لێبنرێت و نابێت چیتر ئیسرائیل لە ژیاندا بمێنێت، وتیشی، پێویستە ئەمریکا ئەو راستییە بزانێت کە ناتوانێت ئەو وڵاتە رزگار بکات بەو ھەموو تاوانەی کردوویەتی و بە دڵناییشەوە شکست دەھێنێت و لەناو دەچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی شەممە کۆنگرەی نائاسایی لوتکەی عەرەبی-ئیسلامی لە ریازی پایتەختی سعودیە بەبەشداری سەرۆکی  ٥٧ وڵاتی ئیسلامی بەڕێوەچوو و تیایدا گفتوگۆ لەسەر  بەردەوامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کرا.

لە راگەیەنراوی کۆتایی لوتکەکەشدا ھاتووە، لوتکەی عەرەبی-ئیسلامی سەرکۆنەی ھێرشەکانی ئیسرائیل دەکات، داواش لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بەبڕیارێک ئیسرائیل پابەندی راگرتنی شەڕ بکات.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، داوا لە سەرجەم وڵاتانیش دەکات فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل رابگرن، چونکە ئەو چەکانە بەشێوەیەکی دڕندانە دژی گەلی فەڵەستین و بۆ کوشتنی ھاوڵاتیانی مەدەنی بەکاردەھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ شەممە ١١-١١-٢٠٢٣ بەڕێوەچو، بارودۆخی ناوچەکانی فەلەستین و دەستدرێژییە بەردەوامەکان بۆسەر کەرتی غەزە تاووتوێی کرا و دەرئەنجامەکانی ئەو پەلاماردانە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە باس کران.

سەرۆککۆمار ھەڵوێستی عیراقی دووپاتکردەوە لە پشتیوانیکردنی پرسی فەلەستین تا گەیشتنی گەلی فەلەستین بە تەواوی مافە رەواکانی، ھەروەھا بەتوندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە دڕندانەیەی کرد، کە دژی خەڵکی مەدەنی بێ دیفاع ئەنجام دەدرێن، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان لە ئەستۆبگرن بۆ بەرجەستەکردنی دادپەروەری و زامنکردنی پاراستنی دانیشتوانی مەدەنی و دابینکردنی رێڕەوی ئارام بۆیان.

ھەروەھا ئاماژەیکرد، بە پێویستی ھاریکاری و ھەماھەنگی و یەکخستنی ھەڵوێستەکان لەبارەی پرسە جێ بایەخەکانی ھەردوولا بەشێوەیەک، کە دەرفەتی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بڕەخسێنێت.
لەبەرامبەردا سەرۆکی فەلەستین ھەڵوێستەکانی عیراقی بۆ پشتیوانیکردن لە پرسی فەلەستین بە حکومەت و گەلەوە بەرزنرخاند و جەختیکردەوە، کە ئەم ھەڵوێستانە گوزارشت لەو پەیوەندیە قوڵانە دەکەن، کە ھەردوو گەلی برا کۆدەکاتەوە.

ھاوکات ئەوەشی خستەڕوو، کە گەلی فەلەستین ئەمڕۆ رووبەڕووی دەستدرێژییەکی ئاشکرا بووەتەوە و تاوانی جینۆسایدیان دەرھەق دەکرێت، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێوشوێنی یەکلاکەرەوە بگرێتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی فەلەستینییەکان.

شایانی باسە لە دیدارەکەدا فوئاد حسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە ئامادەی بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی مھری ئێرانی بڵاویکردەوە، حوسێن ئەمیر عەبدولھیان وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتا قەتەرییەکی محەمەد بن عەبدولرەحمان ئەنجامداوە و تیایدا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشھاتەکانی گرژییەکانی کەرتی غەززە کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جەختیلەوەکردووەتەوە، ئەگەر ئیسرائیل بەردەوامبێت لە ھێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، فراوانبوونی جەنگ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست چاوەڕوانکراوە.
راشیگەیاندووە، پێویستە بەپەلە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ھاوڵاتییانی مەدەنی کەرتی غەززە کۆتایی پێبێت و ھاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە کەرتەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی ئێکس ئاماژەی بەوەکردوە، لە چەند ھەفتەی رابردودا لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیل جەختی لەسەر گرنگی ئاگربەستی مرۆیی کردووەتەوە، تا خەڵکی مەدەنی بتوانێت بەرەو ناوچە ئارامەکان کۆچ بکات و خۆراک و دەرمانی پێویستیش بگاتە غەززە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ھەموو ھەوڵێک دەدەن تا ھاوکارییە مرۆییەکا زیاتر بکەن، بەجۆرێک لەئێستادا رۆژانە ١٠٠ بارھەڵگر خۆراک و دەرمان دەکات دەگاتە غەززە و ئەوانیش دەیانەوێت لانیکەم رۆژانە  ١٥٠ بارھەڵگر پێداویستی بگاتە شارەکە.

لەبارەی فشارخستنەسەر ئیسرائیل بۆ راگرتنی شەڕ، پێشتر سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، بە راشکاوی دەیڵێت کە ئیسرائیل خۆی بڕیاری خۆی دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت جیاوازی بکات لە نێوان حەماس و ھاوڵاتیانی مەدەنی و بە تەواویش پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...317318319320321...642