دادگای فەڕەنسا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی لە رووداوی ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای مانش لە ساڵی ٢٠٢١ تۆمەتی کەمتەرخەمی و بەھاناوەنەچوونی ئاراستەی پێنج سەربازی فریاگوزاری دەریایی کرد کەلەکاتی رووداوەکەدا لە ناوەندێکی چاودێری و بەھاناوەچوونی فەرەنسی لە کەناڵی ئینگلیز لە ئەرکدابوون.
حکومەتی فەرەنسا لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لێکۆڵینەوەکانی بۆ دیاریکردنی لایەنی کەمتەرخەم دەستپێکرد، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژنامەی لۆمۆند تۆمارێکی دەنگی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد، تیمی فریاگوزاری فەرەنسی ھیچ ھاوکارییەکیان پێشکەش بەو کۆچبەرانە نەکردووە کەلە کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ لەکاتی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان داوای بەھاناوەچوونیان کردبوو.
٢٤ی تشرینی دووەم ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی ٥٠ کۆچبەر ھەوڵیاندا بە بەلەمێک لە رێگەی دەریای مانشەوە لە فەرەنساوە بچنە بەریتانیا، بەڵام بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت و ٢٧ کۆچبەر گیانیانلەدەستدا، کە ١٦یان خەڵکی ھەرێمی کوردستان بوون و یەکێکی تریشیان خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان بوو.
خلوسی ئاکار لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری فراواندا لە ویلایەتی قەیسەری لە ناوەڕاستی تورکیا رایگەیاند، زیاتر لە ٤٠ ساڵە تورکیا بە دەست مەترسی و ھەڕەشەی ئەمنییەوە دەناڵێنێت، بۆیە سورن لەسەر رزگارکردنی گەل لەو مەترسییانە.
خلوسی ئاکار جەختیکردەوە لەوەی، لە قۆناغی داھاتوودا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە باکوری سوریا و عێراق تا نەھێشتنی مەترسییە ئەمنییەکان لەسەریان بەردەوام دەبێت. ھێزەکانی تورکیاش بەدوای ئەو لایەنانەوە دەبن، تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتیش.
پەروین بوڵدان و میتەحەت سانجار، ھاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بە ھەمان شێوەی خولی یەکەمی ھەڵبژاردن، لە خولی دووەمیشدا سورن لەسەر گۆڕینی دەسەڵاتی ئەردۆغان و پارتەکەی. ھاوسەرۆکانی ھەدەپە بەبێ ئەوەی ناوی کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی ھاوپەیمانی میللەت بھێنن داوایان لە دەنگدەران کرد بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەردۆغان بھێنن، چونکە ئەم ھەڵبژاردنە وەک ریفراندۆم وایە بۆ تورکیا.
ناونەھێنانی کڵچدارئۆغڵو لەلایەن ھاوسەرۆکانی ھەدەپەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە رۆژی چوارشەممە کڵچدارئۆغڵو لەگەڵ ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زەفەری نەتەوەپەرست لەسەر حەوت خاڵ رێککەوت کە یەکێک لە خاڵەکان جەختکردنەوە بوو لەسەر بەردەوامیدان بە سیاسەتی دانانی قەیومەکان، ئەمەش لە کاتێکدایە لە پڕۆگرامی ھاوپەیمانی میللەتدا ئاماژە بەوە کرابوو لە کاتی بردنەوەی ھەڵبژاردنەکان و گەیشتنە دەسەڵات کۆتایی بە سیاسەتی دانانی قەیومەکان دەھێنن.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا رایگەیاند، سەرەڕای بڕیاری ئاگربەست لە خورتوومی پایتەخت و باکووری ئەو وڵاتە بەڵام شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوامە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێکدادانەکانی بە تراژیدی و کاولکاری بۆ سودان وەسف کرد دەڵێت، ئەگەر عەبدولفەتاح بورھان و محەمەد حمێدتی پابەندی ئاگەبەست نەبن رووبەڕووی سزا دەبنەوە، ئەو لیژنەیە لە ١٢ ئەندام پێکھاتوە و ئەمریکا پشتیوانیی دەکات چاودێری بارودۆخەکە دەکەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە لە رێگەی لیژنەی چاودێرییەوە ئاگاداری پێشێلکردنی ئاگربەستەکە دەبن جێبەجێکردنیشی لە ئەستۆی سوپای سوودان و ھێزەکانی پشتیوانی خێرادایە.
دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگری روسیا ھەواڵی تێکشکاندنی ھێرشێکی ئۆکراینی بۆ سەر ناوچەی (بیلگورود)ی سەر سنور بڵاوکردەوە، کە بەمەترسیدارترین ھێرشی ئۆکراین دادەنرێت لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشی ئۆکراینەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا گومانی لە راستی ئەو ھەواڵانە پیشاندا و رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی ھێرشکردنە سەر خاکی روسیا ناکات.
ھاوکات کۆشکی کرملین نیگەرانی قوڵی خۆی پیشاندا لە زیادبوونی کردەوەکانی چوونە ناو خاکی وڵاتەکەی و داوایکرد ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ رێگری لەو جۆرە کردەوانە.
گۆتێرێس لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە پاراستنی کەسانی مەدەنی لە ململانێ چەکدارییەکاندا رایگەیاند، راستییەکی تۆقێنەرە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندی بەڵێنەکانی بۆ پاراستنی کەسانی مەدەنی نەبووە و لە ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین ٧ ھەزار و ٩٥٧ مەدەنی کوژراون و ١٢ ھەزار و ٥٦٠ی تریش برینداربوون .
رونیشیکردەوە، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١١٧ ملیۆن کەس گیرۆدەی نەبوونی خۆراک بوون، ھۆکاری سەرەکیش شەڕ و نەبوونی ئاسایش بووە.
بەپێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەساڵی رابردوودا، ١٦ ھەزار و ٩٨٨ مەدەنی لە ١٢ ململانێی چەکداری کوژراون، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ رێژەکە ٥٣% زیادیکردووە.
کیریل بودانۆڤ، سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری ئۆکراین لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، لەپێناو رزگارکردنی خاکەکەیان لەژێر دەستی روسیا پێویستیان بە چەکی زیاتر ھەیە بەتایبەت فڕۆکەی جەنگی رۆژئاوا.
وتیشی، بۆ رزگارکردنی خاکەکەیان لەوە زیاتر کات بە فیڕۆنادەن و بەمنزیکانە ھێرشی پێچەوانە دەکەنە سەر روسیا.
سەرۆکی دەزگا ھەواڵگری ئۆکراین جەختیشیکردەوە، لانی کەمی چەک و تەقەمەنیان ھەیە و ھەموو ھێز و ئامرازەکانی بەردەستیان بەکاردەھێنن لەپێناو بەدەستھێنانی سەرکەوتن.
جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، بەردەوامیی شەڕی ناوخۆیی سیاسیی لە ھەرێمی کوردستان بێزارکەرە، دووبارە داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەم لە بەرژەوەندی گەل کار بکەن و بە خێرایی زەمینەی ھاوبەش بۆ پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی ھەڵبژاردن بدۆزنەوە.
پلاسخارت لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، ھەڵبژاردنی باوەڕپێکراو و لە کاتی خۆیدا کرۆکی دیموکراسییە.
بریارە ھەیسەم بن تاریق سوڵتانی عومان رۆژی یەکشەممە بگاتە تاران و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە، دۆسیەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ میسر و رێکەوتنی ئەتۆمی تاووتوێ بکات.
لە ساڵانی رابردوودا عوممان ھاوشانی عێراق رۆڵی گرنگی بینیوە لە ناوبژیوانی نێوان ئێران و رۆژئاوا، ھاوکات دوای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە، ھەوڵێک لە ئارادایە ئەم رێکەوتنە وڵاتانی عەرەبی بە گشتیی بگرێتەوە و میسریش بە گرنگترینی ئەو وڵاتانە داەەنرێت کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران راگیراوە.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، مامۆستا عەبدولجەبار لوتفی کەسایەتیی ئایینی و پێشنوێژی مزگەوتی ئەرشاد_ی شاری سنە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری ھەمەدان، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی و شێواندانی بیروڕای گشتیی خەڵک سزای حەوت مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردن و لێدانی ٧٤ قامچی و لێسەندنەوەی جلوبەرگی ئایینیی بەسەردا سەپێنرا.
ھاوکات رێکخراوی ھەنگاو راشیگەیاندوە، ھاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نییەر_ی سەربە پارێزگای سنە بە ناوی شێرکۆ مینبەری، لەلایەن ھێزەکانی حکومەتەوە بەبێ ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
لەلایەکی تریشەوە سەلمان ئولفەتی چالاکی مەدەنی خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن ھێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان گوازراوەتەوە، لەگەڵ پشکنینی ماڵەکەیدا کەلوپەلە تایبەتەکانیشی دەستیبەسەردا گیراوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە وتارێکدا رایگەیاند، ھیچ کات سیاسەتی ئیستیغلالکردنیان پەیڕەو نەکردووە، شتێکیان بە گەلەکەیان نەوتووە نەتوانن ئەنجامی بدەن، بەڵکو شەو و رۆژ کاریان کردووە بۆ ئەنجامدانی ھەموو ئەو کارانەی بەڵێنیان داوە ئەنجامیان بدەن.
سەبارەت بە ناردنەوەی پەنابەرە سوورییەکانیش بۆ وڵاتەکەی خۆیان، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دەستیان بە ناردنەوەی نزیکەی ٥٠٠ ھەزار پەنابەر بۆ باکووری سووریا کردووە.
محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران، رەتیدەکاتەوە لە نزیک چیای زاگرۆس کار لە سەر دامەزراندنی وێستگەیەکی ئەتۆمی بکرێت و دووپاتی کردەوە، ئەوە کۆمەڵێک پرۆپاگەندەیە کە بۆ جەنگی دەروونی بەرامبەر بە ئێران بەکار دەھێندرێت، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆشەیتد پرێس چەند بەڵگەنامەیەکی وێنەیی لەسەر وێستگەکە بڵاوکردەوە و سەنتەرێکی توێژینەوەی ئەمریکیش زانیاری لەسەر ئاشکرا کردبوو.
ئاژانسی ئاسۆشییەیتد پرێس بە پشتبەستن بە شیکاری پسپۆڕان و گرتەی مانگە دەستکردەکان ئەوەی بڵاوکردەوە کە ئێران لە دامێنی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس و لەژێر زەویدا دەستی بە دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی کردووە.
ناوەندی بومەلەرزەزانی سەر بە دامەزراوەی جیۆفیزیایی لە زانکۆی تاران رایگەیاند، بومەلەرزەکە سەعات ٦ی ئێوارەی دووشەممە بووە، بە قوڵایی ٨ کیلۆمەتر.
ھەروەھا بومەلەرزەکە ١٩ کیلۆمەتر لە شاری "سەراب" و ٢٥ کیلۆمەتر لە شاری "ترکمانشای" و ٢ کیلۆمەتر لە پارێزگای "ئازەربایجان"ی خۆرھەڵاتەوە دوور بووە.
میدیاکانی ئێرانیش لە زاری شانەی قەیرانەکانی ئەنجومەنی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرھەڵات بڵاویکردەوە، بەھۆی بومەلەرزەکەوە، ١٧ کەس برینداربوون و چارەسەرکراون، زیانیش بە چەندین بینا و باڵەخانە گەیشتووە.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە وەڵامێکدا بۆ پرسیاری رۆژنامەنووسان وتی، بەڵێ پشتیوانیی دادگاییکردنی "بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریا دەکات، چونکە سەدان ھەزار کەس لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە کوژراون و ھەروەھا چەکی کیمیایی لەلایەن حکومەتی سوریاوە بەرامبەر بە مەدەنییەکان بەکارھێندراوە.
وتیشی، روبەڕوبوونەوەی تاوان و بەسزا گەیاندنی تاوانباران، بەشێکە لە دیپلۆماسییەتی فەڕەنسا.
ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ھاوکاتە لەگەڵ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و کەنداو.
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، تا رۆژی سێشەممە ملیۆنێک و ٥٨٥ ھەزار و ٣٣٤ کەس لە وڵاتانی دەرەوە و خاڵە سنورییەکان بەشدارییان لە دەنگدان کردووە، دەنگدانیش تا ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بەردەوامدەبێت.
سەرەڕای ئەوەی رۆژانی دەنگدان لە دەرەوەی تورکیا و خاڵە سنورییەکان لە خولی دووەم تەنھا پێنج رۆژە، بەڵام بەراورد بە خولی یەکەمی ھەڵبژاردن کە ١٢ رۆژ بوو، چاوەڕواندەکرێت ژمارەیەکی زیاتر لە دەنگدەران بەشداری لە ھەڵبژاردندا بکەن.
لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردندا رێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی دەرەوە و خاڵە سنورییەکان ٥٣٪ی تێپەڕاند، زۆربەی دەنگدەرانیش دەنگیان بە رەجەب تەیب ئەردۆغاندا، بەتایبەت دەنگدەرانی نیشتەجێی ئەڵمانیا کە نیوەی دەنگدەرانی دەرەوەی تورکیا پێکدەھێنن.
ئاژانسی ئیرانای رەسمی ئێران بڵاویکردەوە، لە پرۆسەی دەنگداندا بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف بۆ جاری چوارەم لەسەریەک بە سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ھەڵبژێردراوەتەوە، دەنگی ٢١٠ پەرلەمانتاری بەدەستھێنا و ئەلیاس نادران کە رکابەرێکی سەرەکی بوو ٤٧ دەنگی بەدەستھێنا و فەرەیدون عەباسیش کە کاندیدێکی تری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بوو حەوت دەنگی بەدەستھێنا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر لەو دەنگدانەدا عەبد رەزا میسری و موجتەبا زەنور بە جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ھەڵبژێردران.