جیهانجیهان

ڤۆڵدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەنس ستۆلتنبێرگ سکرتێری گشتی ئەنجومەنی ناتۆ پێشنیازی کردووە، لە چەند رۆژی داھاتوودا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناتۆ – ئۆکراین بەڕێوەبچێت، ئەوانیش بە پێشنیازەکەی رازیبوون.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی لێکەوتەکانی راگرتنی رێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵە لە دەریای رەشەوە بکرێت و کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە بکرێت.

رۆژی ١٧ی تەمووز، دوای ساڵێک لە جێبەجێکردنی، رێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵە لە دەریای رەشەوە راگیرا، کە لەنێوان روسیا و ئۆکراین بە نێوەندگیری نەتەوەیەکگرتووەکان و تورکیا ئیمزاکرابوو و بەھۆیەوە دانەوێڵەی ئۆکراین ھەناردە دەکرا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە شاری رۆما میوانداری کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی دەکات و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی درێژکردنەوەی رێککەوتنی یەکێتیی ئەوروپا و تونس بۆ رێگریکردن لە پەڕینەوەی کۆچبەران بۆ ئەوروپا دەکرێت.

وتیشی، لە کۆنگرەکەدا سەرکردەکانی ناوچەکە و یەکێتیی ئەوروپا و رێکخراوە ئابوورییەکان بەشداری دەکەن، وتیشی، سەرۆکی تونس و سەرۆک وەزیرانی مالی و میسر و سەرۆکانی جەزائیر و یۆنان و ئوردن و لوبنان بەشداریی دەکەن.

بە پێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کۆچبەر لە رێگەی دەریا و کەناراوەکانی باکووری ئەفریقا و تورکیا و لوبنانەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا، ژمارەکەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ھێرشە پێچەوانەکانی ئۆکراین دژی روسیا شکستیان ھێناوە لە بەدەستھێنانی ئامانجەکانیان، وتیشی، ھێزەکانی وڵاتەکەی ژمارەیەکی پێوانەییان لەو چەکوتەقەمەنییان لەناوبردووە، کە رۆژئاوا بۆ ئۆکراینی دابینکردووە.

لە بەرامبەردا سەرۆکی بێلاڕووس وتی، پلانێک بۆ دابەشکردنی ئۆکراین و لکاندنی بەشێکی بە پۆڵەنداوە ھەیە، ئەوانیش پشتیووانیی دانیشتووانی ناوچەکانی رۆژئاوای ئۆکراین دەکەن، لە جوڵەکانیان بۆ نەلکاندنیان بە پۆڵەنداوە.

وتیشی، ھێزەکانی گرووپی ڤاگنەر لە ناوەڕاستی بێلاڕووس دەمێننەوە، کە دوای یاخیبوونەکەیان دژی روسیا، گواسترانەوە بۆ بێلاڕووس.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، تەقاندنی ئەو مووشەکانە دوای سێ رۆژ لە تاقیکردنەوەی دوو موشەکی بالیستی لە لایەن کۆریای باکورەوە لە دەریای ژاپۆن دێت، کە ھاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییەکان لە نیوەدورگەکەدا.

چەند رۆژێک لەمەوبەر کۆریای باکور رایگەیاند، ژێردەریاییەکی ئەتۆمی ئەمریکی لە کۆریار باشووردا راگرتوە، لە کاردانەوەیەکیشدا حکومەتی سیئۆل رایگەیاند، ھێرش و ھەڕەشەکانی کۆریای باکور ئاماژەیە بۆ کۆتاییھاتنی رژێمەکەی کیم جۆنگ ئون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئاژانسەکانی ھەواڵ، لە ئێستادا نزیکەی ٥٠٠ کۆچبەری نایاسایی لەسەر کەشتییەک لە بەریتانیا جێگیر کراون و رێگەی جموجوڵیان پێنادرێت، ئەوەش وەک ھەنگاوێکی حکومەتی بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی تێچووی نیشتەجێکردنی ئەو پەنابەرانە کە بەریتانیا لەلایەک نایەوێت پەنایان بدات و لە لایەکی تریش نایەوێت ببن بە بارگرانی بۆ یەکێتی ئەوروپا.

کەشتیی "بەیبی ستۆکھۆڵم" لەم ھەفتەیەدا گەیشتە شوێنی دیارییکراوی خۆی و بریاردرا نزیکەی ٥٠٠ کەسی لەسەر نیشتەجێ بکرێت ئەوەش، لەلایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە رەخنەی لێگیرا و بە پێشێلکردنی شکۆی کۆچبەران دانرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی بەھادری جەھرەمی وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، حکومەتی ئێستای ئێران بەسەرۆکایەتی ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆمار لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە گرنگییەکی زۆری بە گەشەپێدان و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکاندا لەگەڵ وڵاتان، بۆئەوەی بەشێوەیەکی سەرەکی یان بە تەنھا پشت بە داھاتی نەوت نەبەسترێت و ئەنجامەکەشی ئەوە بووە کە ئابووری ئێران بە رێژەی ٤٪ گەشەیکردووە.

وتیشی، لەسەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتی ئێستای ئێرانەوە داھاتی نانەوتی تائێستا گەیشتووەتە ١١٢ ملیار دۆلار، ئەو رێژەیەش لە داھاتی نا نەوتی لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا ھاوشێوەی نەبووە و ھیچ حکومەتێکی ئێران لەو ماوەیەدا نەیتوانیووە ئەو رێژەیە تۆمار بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردووەتەوە، ئان دیسمور باڵیۆزی سوید و کارمەندە سویدییەکانی ناو باڵیۆزخانەی سوید لە بەیروت، بەھۆی ئەو مەترسییانەی لەسەریان دروستبووە لە ئەنجامی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی دژ بە سوتاندنی قورئان لوبنانیان بەجێھیشتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەجێھێشتنی بەیروت لەلایەن باڵیۆزی سویدەوە دوای ئەوە دێت کە حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان داوای لەسەرجەم گەلانی موسڵمان کرد، فشار لەسەر حکومەتی وڵاتەکانیان دروست بکەن بۆ ئەوەی باڵیۆزخانەی سوید دابخەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتیش، رێکخەری کاروباری باڵیۆزخانەی سویدی لە وڵاتەکەی بانگھێشتکردووە، پەیامی ناڕەزایشی ئاراستەی ئەو وڵاتە کردووە لە بەرامبەر رێگەپێدان بە دووبارەکردنەوەی سوتاندنی قورئان لە سوید.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 پێکدادانەکانی لە خەرتومی پایتەخت توندتر بوون، پێشتریش لە ئوم دەرمان پێکدادانی توند لە نێوان ھەردوو بەرەکەدا روویدا و بە چەکی قورس رووبەرووی یەک بوونەوە.

ھەروەھا بەھۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی چەندین ناوچە ژمارەیەک ھاوڵاتی بوونە قوربانی، ھاوکات لەگەڵ ئەو پێشھاتانەدا ھەوڵەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەردەوامن بۆ ھێورکردنەوەی رەوشەکە بەڵام تا ئێستا دەرەنجامیان نەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئەمریکا لەزاری دادوەر ئیلین کانون بڵاویانکردووەتەوە، بابەتی خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ بەڵگەنامە و زانیارییە حکومییەکان کە بە نھێنی دادەنرێن، دۆسێیەکی تری یاساییە کە بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کراوەتەوە و بڕیاریشە یەکەم دانیشتنی ئەو دادگاییە لە رۆژی ٢٠ی مانگی ئایاری ساڵی داھاتوودا بەڕێوەبچێت.

وتیشی، داواکاری گشتی ئەمریکا داوایەکی بەرزکردووتەوە بۆئەوەی دادگاییکردنەکەی ترەمپ لەسەر دۆسێی خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵگەنامە و زانیارییە حکومییەکان بۆ مانگی ١٢ی ئەمساڵ پێش بخرێت، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەزھەر لە راگەیەنراوێکدا دووپاتیکردوەتەوە، رێگەدان بە بێرێزیکردن بە قورئان، تاوانە بەرامبەر بە ئیسلام و مافی ئاینەکان و مرۆڤایەتی و شەرمەزاریشە بۆ ئەو کۆمەڵگەیانەی رێگەی پێدەدەن.

ئەزھەر داوا لە گەلانی عەرەب و ئیسلامی دەکات بەردەوامن بن لە سەر بایکۆتکردنی بەرھەم و کاڵای سویدی و ھەموان بە یەک ھەڵوێست و ئاراستە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی سوید بوەستنەوە، لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت دوژمانی ئیسلام و موسوڵمانان لە ھیچ زمانێک تێناگەن جگە لە بەرژەوەندی ماددییان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سعودیە بە توندی ئیدانەی دووبارەی ئەنجامدانەوەی ئەو رەفتارە نابەرپرسیارانەی کرد کە ھەستی ملیۆنان مسوڵمان لەسەر ئاستی جیھان بریندار دەکات.

ھاوکات حکومەتی قەتەریش بەتوندی ئیدانەی کرد و داوای لە باڵیۆزی سوید کرد کە وڵاتەکەی بەپەلە رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی بەریتانیا رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری ئەنجامدا و تیایدا باسی لەو نەھامەتیانەکرد کە بەسەر ئێزدییەکان ھاتووە بەھۆی ھێرشەکانی داعشەوە، ھەروەھا گفتوگۆشی لەسەر ئەو ئاستەنگیانە کرد کە دوای نۆ ساڵ لەسەر رزگرکردنەوەی قەزاکە، روبەڕوی ئێزدییەکان بوونەتەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا بەشێک لە نوێنەرانی ئێزدیش ئامادەبوون و داوایان لە بەریتانیاو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ھاوکاری زیاتر پێشکەش بە ئێزدییەکان بکەن چونکە ئەوەی بەسەریان ھاتووە گەورەترە لەوەی پێشبینی دەکەن. 

تائێستا ١٣ پەرلەمان و حکومەتی وڵاتانی جیھان جینۆسایدی ئێزدییەکان بەرەسمی ناساندووە، کە دیارترینیان بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بوو لە سەرەتای ئەمساڵدا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ھەزاران سەربازی تری مارێنز رەوانەی رۆژھەڵاتی ناوەراست دەکرێت، ئەو بریارەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە ھەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو، فرۆکەی جەنگی ئێف ١٦ و ئێف ٣٥ رەوانەی رۆژھەڵاتی ناوەراست دەکەن.

 ژەنەرال مایکڵ کوریلا فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاندوە، ئەو ھێزە نوێییەی رەوانەی دەکەن توانایەکی بێوێنەیان ھەیە و بۆ زیاتر پاراستنی بازرگانی نێودەوڵەتی ئازاد و پشتیوانییکردنە لەو بنکەیەی سیستمی نێودەوڵەتی دەپارێزێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کەشتیەکانیان لە دەریای رەشدا،  مووشەکی کروزی دژە کەشتییان تاقیکرردوەتەوە، و کەشتییەکی تیادا کراوەتە ئامانج و تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوو بوە. 

وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەوەشی راگەیاندوە، کە فرۆکە جەنگییەکانی ھەماھەنگی لەگەڵ کەشتییەکاندا دەکەن بۆ دابڕکردنی ئەو ناوچەیەی بۆ گواستنەوەی دانەوێلە لە رێگەی کەشتییە دەریارییەکانەوە بەکار دەھێنران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پوتن لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا رایگەیاند، ئەوەی پەیوەستە بە بیلارووس، ئەو وڵاتە بەشێکە لە یەکێتی وڵاتەکەیانی و ھەر دوژمنێکی رووسیاش ھێرش بکاتە سەری بە ھەموو ھۆکارەکانی بەردەستیان وەڵامی دەدەنەوە.

لە بارەی دواین پێشھاتەکانی پەیوەست بە ئۆکراینیش رایگەیاند، سەرباری پشتیوانییە سەربازی و داراییەکانی وڵاتانی خۆرئاوا ئەو ھێرشە پێچەوانانەی کە ئۆکراین دەیکاتە سەر سوپای رووسیا ھیچ ئەنجامێکی نابێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سویلا برەیڤمان" وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکدا لە سیاسەتی پێدانی ڤیزا، ڤیزای فری لەسەر ھەڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتانی دۆمینیکا و فانواتو و ھندۆراس و تیموری خۆرھەڵات و نامیبیا ھەڵگرت.

ئەو بڕیارە دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە کە دەیانەوێت گەشتێکی ئاسایی بۆ بەریتانیا بکەن، پێویستە پێشتر داوای وەرگرتنی ڤیزا بکەن، ھەروەھا پێویستیان بە ڤیزای ترانزێت دەبێت بۆ گەیشتن بە فڕۆکەخانەکانی بەریتانیا. 

بە وتەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئەو ھاووڵاتیانەی بەر لە ١٩ی مانگ  تکتی فڕۆکەیان بڕیوە، دەتوانن لە ماوەی چوار ھەفتەی داھاتوودا بەبێ ڤیزا گەشتەکانیان بکەن، بەوپێیەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە پێویستی بە چوار ھەفتەیە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...316317318319320...609