ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە بڵاویکردەوە ، بەھۆی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە، "ویسام تەویڵ" سەرکردەی دیاری سەربازی حزبوڵا لە شارۆچکەی خەربەت سلم لە باشوری لوبنان کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سەرکردەیەی حزبوڵا بەرپرسی بەڕێوەبردنی چالاکییە سەربازییەکانی حزبوڵا بووە لە باشوری لوبنان.

لای خۆیەوە، حزبوڵا لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی ئەو سەرکردە سەربازییەی پشتڕاستکردووەتەوە.

ئەو پێشھاتە مەترسی تەشەنەکردنی ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات، بەتایبەت کە سەرەتای ئەم مانگە "ساڵح عاروری" سەرکردەی بزوتنەوەی حەماس لە لوبنان کوژرا .