وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سزایان بەسەر سێ کۆمپانیا و کەسێک لە لوبنان و تورکیادا سەپاندووە بەھۆی پێشکەشکردنی پاڵپشتی دارایی بەرچاو بۆ تۆڕێکی دارایی متمانەپێکراو بۆ سوپای پاسدارانی ئێران و گروپی حزبوڵای لوبنان.

دەشڵێت، ئەوانەی سزایان بەسەردا سەپێنراوە داھاتی سەدان ملیۆن دۆلاریان لە فرۆشتنی کاڵا سەرەتاییەکان ئێران بەدەستھێناوە، لەنێویاندا بۆ حکومەتی سوریا.

ھاوکات وەزارەتی بەرگری ئەمریکا_ پێنتاگۆن رایگەیاند، وەڵامدانەوەی ئەمریکا بۆ کوشتنی سێ سەربازەکەی لە ئوردن، رەنگە بۆ چەند ھەفتەیەک درێژە بکێشێت.

ھاوکات بەرپرسێکی کۆشکی ئاشکرایکردووە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆژانی داھاتوودا دووبارە سەردانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە، ئەمەش پێنجەمین سەردانیەتی بۆ ناوچەکە لە دوای ھێرشەکەی حەماس بۆسەر ئسیرائیل.