بایدن: دەبێت ئیسرائیل خۆی بەدوور بگرێت لە کردنە ئامانجی خەڵکی مەدەنی
کوردسات نیوز
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل پابەندی یاساکانی جەنگ بێت و خۆی بەدوور بگرێت لە کردنە ئامانجی خەڵکی مەدەنی فەڵەستین، چونکە حەماس نوێنەرایەتی ھەموو خەڵکی فەڵەستین ناکات و لە پشتی ھاووڵاتیانی مەدەنییەوە خۆی حەشارداوە، جەختیشیکردەوە، پێویستە رەوانەکردنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی مەدەنی غەززە زیاد بکرێت.
وتیشی، ھێرشەکانی حەماس بەھۆی نزیکبوونەوەی ئیسرائیلەوە بوو لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و گەڕانەوەش بۆ رەوشی پێش حەوتی ئەم مانگە کارێکی ئەستەمە و دەبێت ھەمووان کارێک بکەن کە ببێتە گرەنتییەک بۆئەوەی لەداھاتوودا جارێکی تر حەماس نەبێتە ھەڕەشە لەسەر ئیسرائیل.