جیهان

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رەفتارەکانی حکومەتی سوریا ھێشتا ھەڕەشن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، ھەربۆیە باری نائاسایی لەسەر ئەو وڵاتە بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ دەکەنەوە.

ھاوکات ڤیدانت پاتێل جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ناڕازیبوونی وڵاتەکەی بە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی لەکاتی ئێستادا دەربڕی و رایگەیاند، واشنتۆن پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریا ئاسایی ناکاتەوە، ھەروەھا پشتیوانی لە ھیچ ھاوپەیمانێکی ئەمریکاش ناکەن، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا.

رۆژی حەوتی ئەم مانگە دوای نزیکەی ١٣ ساڵ دابڕان، وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی رێککەوتن لەسەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا سوپای قودسی سەر بە بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی چەند پێگەیەکی سەربازی ئیسرائیلی تۆپباران کرد، لە بەرامبەریشدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بە چڕی پێگەکانی سوپای قودسی لە کەرتی غەززە بۆردومانکرد.

ھاوکات وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ١٢ کەس کوژران و ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون، لەناو ئەوانەی کوژراون شەش کەسیان ھاووڵاتی مەدەنی و منداڵان، ھەروەھا سێ سەرکردەیەکی باڵای سوپای قودسیش کوژراون.

سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، دوای بۆردومانەکەی ئەمڕۆ، ئامادەیە بۆ ھەموو سیناریۆیەک کە رەنگە روبەڕوی ھێرش و تۆپباران ببێتەوە.

لەنێو کوژراوەکانی غەززە سێ سەرکردەی باڵای بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی تێدایە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە شاری "براونزڤیل" لە نزیک سنورەکانی مەکسیک، ئۆتۆمبێلێک لە ناو وێستگەیەکی پاسدا لە نزیک ناوەندێکی کۆچبەران و پەنابەران خۆی کردووە بە ناو خەڵکدا و بەھۆیەوە ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسی دیکە برینداربوون، کە برینی ھەندێکیان سەختە، زۆرینەی قوربانییەکانیش پیاون و خەڵکی ڤەنزوێلان. 

پۆلیسی ئەو شارە رایگەیاند، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە و ھێشتا نازانرێت رووداوەکە بە ئەنقەست بووە یاخود نا. 

رۆژی شەشی ئەم مانگەش، چەکدارێک لە بەردەم مۆڵێکدا لە باکوری ویلایەتی تەکساس بە ھەڕەمەکی تەقەی لە خەڵک کردووە و بەھۆیەوە ٨ کەس کوژران و ٧ کەسی دیکەش برینداربوون.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، واشنتۆن ھاوڕایە لەگەڵ ھاوبەشەکانی لە وڵاتانی عەرەبی کە پێویستە فشارەکان لەسەر سەرۆکی سوریا بەردەوامن بن، بۆ ئەوەی قەیرانەکانی وڵاتەکەی چارەسەر بکات.

ئەوەشی خستوەتەڕو، بەڵام دیمەشق شایستەی ئەوە نەبووە بگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەکانی کۆمکاری عەرەبی، چونکە تائێستا ھیچ ھەوڵێکی کرداری بۆ چارەسەری کێشەکان نەناوە.

دوێنێ کۆمکاری عەرەبی بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا سوریا بگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەکانی وڵاتانی عەرەبی بەو مەرجەی حکومەتی دیمەشق کار بکات بۆ چارەسەری قەیرانەکانی وڵاتەکەی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە دوای داخستنی سندوقەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لە دەوەرەوەی وڵات، لە شاری ئەمستردام روبەڕوبونەوە لەنێوان لایەنگر و چاودێرانی ئاکپارتی و پارتی چەپی سەوز دروستبوو و لەلایەن پۆلیسی ھۆڵنداوە کۆتایی بە گرژییەکان ھێنرا

میدیای نزیک لە ئاکپارتی دەڵێت، لایەنگرانی پارتی چەپی سەوز دروشمی پەکەکە و عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردووەتەوە، لە بەرامبەریشدا یەپەسە باس لەوە دەکات، گرفت بۆ دەنگدەرانیان دروست دەکرێت و ھەوڵی ساختەکاری دەدرێت.

کەمتر لە ھەفتەیەک ماوە بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی لە تورکیا کە بڕیارە لە ١٤ ی ئایار بەڕێوەبچێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی و داد و گەشەپێدان-ئاکەپە، بۆنەی تێپەڕبوونی ٢١ ساڵ بەسەر ھاتنەسەر دەسەڵاتی پارتەکەی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو کاتەوەی لە ساڵی ٢٠٠٢ دەسەڵاتیان گرتەدەست، ھەموو ھەوڵەکیان بۆ بەھێزترکردنی تورکیا بووە.

ئەردۆغان دەشڵێت، لە ٢١ ساڵی رابردوودا داھاتی تاکیان لە تورکیا لە سێ ھەزار و ٦٠٠ دۆلارەوە بۆ ١٠ ھەزار و ٦٥٠ دۆلار بەرزکردەوە، ھەروەھا ھەناردەکردنی ساڵانەشیان لە ٣٦ ملیار دۆلارەوە گەیاندە ٢٥٥ ملیار دۆلار.

ئەردۆغان وتیشی، لە ١٤ی ئایاردا ژمارەی سەرکەوتنەکانیان زیاتر دەکەن و پێکەوە لەگەڵ گەلی تورکیا، سەدەی تورکیا بونیاد دەنێن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا رایگەیاند، سەعات ١١.٣٦ خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ پلەی رێختەر ناوچەی ئەسکەندەرونەی لە پارێزگای ھاتای باشوری تورکیای ھەژاند.

ھاوکات ناوەندی بومەلەرزەی سوریا رایگەیاند، لە ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی لازقیە و حەڵەب لە سوریا ھەست بە بومەلەرزەکە کراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی عەرەبی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە قاھیرە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی کۆدەبنەوە و لەبارەی گەڕانەوەی سوریا  بۆ کۆمکاری عەرەبی بڕیار دەدەن.

باسی لەوەشکردوە، لەناو کۆمکاری عەرەبی پشتیوانییەکی فراوان ھەیە بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی.

لەدوای خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی سوریا لە ساڵی ٢٠١١، کۆمکاری عەرەبی ئەندامێتی ھەڵپەسارد، بەڵام ماوەی چەند مانگێکە بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی ھەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆبوونەوەکانی کۆمکاری عەرەبی چڕکردووەتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
راپرسی کۆمپانیاکانی توێژینەوە دەربارەی ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتیی و پەرلەمانییەکەی تورکیا کە بڕیارە لە ١٤ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت بەردەوامییان ھەیە. بەپێی ئەنجامی تێکڕای کۆمپانیا دیارەکان کە لە دوو مانگی رابردوودا ئەنجام دراون، کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی ھاوپەیمانی میللەت ٤٧٪ی دەنگەکان بەدەستدەھێنێت و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئێستا و کاندیدی ھاوپەیمانی جومھوریش ٤٥.٧٪ی دەنگەکان بەدەستدەھێنێت. بەم جۆرەش ھیچ کام لە کاندیدەکان ناتوانن لە خولی یەکەدا سەربکەون و ھەڵبژاردنەکە دەچێتە خولی دووەم، بەپێی راپرسییەکان ئەگەر ھەڵبژاردن بچێتە خولی دووەم کڵچدارئۆغڵو زیاتر لە ٥٠٪ بەدەستدەھێنێت و دەبێتە ١٣ھەمین سەرۆک کۆماری تورکیا.

ھەربەپێی راپرسییەکان، ھێشتا ئاکپارتی لە پلەی یەکەمدا دەبێت و لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی دەتوانن ٤٥.٣ی٪ دەنگەکان بەدەستبھێنێت کە دەکاتە ٢٩٠ کورسی لە کۆی ٦٠٠ کورسی پەرلەمان و ھاوپەیمانی میللەتیش دەتوانێت ٤٣٪ی دەنگەکان بەدەستبھێنێت کە دەکاتە ٢٤٠ کورسی و ھاوپەیمانی رەنج و ئازادیش بە سەرۆکایەتیی ھەدەپە ١١.٧٪ی دەنگەکان بەدەستدەھینێت کە دەکاتە ٧٠ کورسی پەرلەمان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی میزان ئۆنلاین سەربە دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە، حەبیب شەعب ناسراو بە (حەبیب ئەسیود) سەرکردەی بزوتنەوەی تێکۆشانی تیرۆریستی و پیلاندانەری سەرەکی ئەو ھێرشەی لە ساڵی ٢٠١٨ کرایەسەر نمایشی ھێزە چەکدارەکان لە شاری ئەھواز و دەیان قوربانی لێکەوتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە دراوە.

حەبیب شەعب کە لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بووە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە تورکیا لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوەدەستگیرکرا، لە ١٢ی ئادار دادگا سزای لەسێدارەدانی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی گەندەڵی و دروستکردنی گروپی یاخی و پیلاندانان بۆ چەندین کاری تیرۆریستی و جێبەجێکردنی پشتراستکردەوە.

لای خۆشییەوە، توبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، لە سێدارەدان سزایەکی نامرۆڤانەیە و سوید و وڵاتانی تری ئەوروپا لە ھەموو دۆخێکدا ئیدانەی دەکەن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرحان حەق جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندوە، بەرنامەی جیھانی خۆراک مەترسی زۆری لەبارەی رەوشی سودان ھەیە، چونکە بەپێی ئامارەکانی گەیشتووەتە ئەو دەرەنجامەی لە ئێستادا ١٩ ملیۆن کەس لە سودان بەھۆی ھەژارییەوە بەدەست برسێتی و خراپی خۆراکەوە دەناڵێنن و لە دوای سەرھەڵدانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی چەند ھەفتەی رابردووشەوە ژمارەکە زۆر زیاتر بووە.

وتیشی، ئەگەر چارەسەرێکی بەپەلە و گونجاو بۆ رەوشی ئێستای سودان و کۆتایی ھێنان بە شەڕ نەدۆزرێتەوە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی سێ بۆ شەش مانگی داھاتوو ژمارەی ئەو کەسانەی لە سودان بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن، دوو ملیۆن بۆ دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس زیاد بکات و بەوەش مەترسی سەرھەڵدانی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی دروستدەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی میدیاکانی تورکیا ژمارەیەک کارتی دەنگدانیان ئاشکرا کرد کە بۆ ئوسترالیا و ھۆڵەندا نێردراون و پێشوەختە لە بەرژەوەندی پارتی داد و گەشەپێدان دەنگیان لەسەر دراوە، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ دەرخستنی راستیییەکان پێکھێنا. لە دوای ئاشکرابوونی ھەوڵی ساختەکارییەکەش داواکاریی گشتیی ئەنقەرە دۆسێییەکی کردەوە و تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە بەڵگەکان بەردەوامیی ھەیە.

پارتی دیموکراتی گەلان و ھاوپەیمانی میللەت چەند جارێک لەبارەی ھەوڵی ساختەکردنی ھەڵبژاردن ھۆشداری داوە، ئەم ھۆشدارییانەش دوای ئەوە ھات بەشێکی زۆری چاودێرانی پارتی چەپی سەوز لەسەر سندوقەکانی دەنگدان دوورخرانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی بەلەمێکی لاستیکی کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی قەزاکانی (سەفەریھیسار و مەندەرەس) تیمەکانی ئاسایش بەھانایانەوەچوون و رزگاریان کردوون.

وتیشی، کۆچبەرەکان ژمارەیان ٥٩ کۆچبەر بووەو لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە ناچار کرابوون بگەڕێنەوە سنورە ئاوییەکانی تورکیا و دوای تەواوکردنی کاروبارەکانیان رادەستی فەرمانگەی کۆچی پارێزگای ئیزمیر کراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و کاندیدی ھاوپەیمانی جومھور پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ھەڵبژاردنەکەی ١٤ی ئایار، ھەموو ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە تورک و کورد و عەرەب و سونی و عەلەوی و کریستیانەکان براوە دەبن. وتیشی، وەک چۆن ھاوپەیمانی جومھور و حزبەکانی ناوی سەردەکەون، ھاوپەیمانی میللەتی رکابەر و جەھەپە و پارتی باشیش سەرکەوتوو دەبن، چونکە ئەم ھەڵبژاردنە بۆ سەرکەوتنی ھەر ٨٥ ملیۆن ھاوڵاتییەکەی تورکیایە.

ئەردۆغان لە درێژەی پەیامەکەیدا داوای لە سەرجەم لایەنەکان کردووە رێگا بە دروستکردنی دوژمنایەتیی نەدەن و بە ھەموانەوە پارێزگاریی لە خاک و دیموکراسییەتی تورکیا بکەن و لەبری ئاڵۆزیی دروستکردن دەست بە گفتوگۆ و لێکنزیکبوونەوە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەبارەی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی ئیسماعیل چۆبانئۆغڵو باڵیۆزی تورکیا لە خەرتووم پایتەختی سودان، رایگەیاند، لە ھێرشەکەدا ھیچ دیپلۆماتکارێکیان زیانی بەرنەکەوتووە و ئەنقەرەش لێکۆڵینەوە لە بکەران و ھۆکاری ھێرشەکەش دەکات.

چاوشئۆغڵو وتیشی، بەھۆی تەقەکردن لە باڵیۆزەکەیان، بڕیاریانداوە باڵیۆزخانەکەیان لە خەرتوومی پایتەختەوە بۆ شاری پۆرت سودان بگوازنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا بڕیاریدا گروپێک رەوانەی تورکیا بکات کە لە ٣٣ چاودێر پێکدێن و ئەرکیان بریتییە لە چاودێریکردنی ھەڵبژاردنە پەرلەمانیی و سەرۆکایەتییەکەی ١٤ی ئایار. بەپێی ئەو پڕۆگرامەی بۆیان دانراوە، گروپەکە لە رۆژانی ١٢ تاکو ١٥ی ئایار لە تورکیا دەمێننەوە و لە نزیکەوە چاودێری پڕۆسەی دەنگدان دەکەن.

گروپەکەی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا پێھاتوون لە نوێنەرانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامەزراوە دیموکراسییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا و چەند دامەزراوەیەکی دیکە و بڕیارە لەگەڵ کانیدانی سەرۆک کۆمار و حزبە سیاسییەکان و کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیاش کۆببنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...264265266267268...534