جیهانجیهان

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل لە زاری باڵیۆزی تەلئەبیب لە ئەمریکا بڵاویکردەوە، ھەرچەندە واشنتۆن بەدوای قۆناغێکی ئارامیدا دەگەڕێت، بەڵام فشار ناخاتە سەر وڵاتەکەی بۆ کۆتاییھێنان بە ھێرشەکانی لە کەرتی غەززە.

وتیشی، حکومەتی ئەمریکا پرسیاری ھەیە سەبارەت بە لایەنی مرۆیی و بەڕێوەبردنی شەڕ، بەڵام نابینرێت کە ھەڵوێستێکی ئەمریکی ھەبێت تاوەکو ھەوڵی وەستاندنی ئیسرائیل بدات لەو شەڕەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خواستێک ھەیە بۆ ئاگربەست بۆ ئەوەی بەدڵنیاییەوە بارمتەکان ئازاد بکرێن، بەڵام ھێشتا ھیچ بانگەوازێک نییە بۆ ئەو پرسە.

باسی لەوەشکردووە، جیاوازی بۆچوون لە نێوان دیموکراتەکاندا ھەیە سەبارەت بە نزیکبوونەوەی ئەمریکا لە ئیسرائیل، بەڵام پاڵپشتی بنچینەیی ئەوان بۆ ئامانجە جەنگییەکان نەگۆڕاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس وەزیری ئاسایشی ناوخۆ و لێپرسراوی دۆسێی کۆچبەران لە ئەمریکا بە مەبەستی لێپرسینەوە بانگھێشتکراوە کە تۆمەتی شکستھێنانی لە رێگریکردن لە ھاتنەناوەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە مەکسیکەوە دراوەتە پاڵ، بەڵام جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی دەکات و رایگەیاندووە، ئەو تۆمەتانەی دراونەتەپاڵ وەزیری ئاسایشی ناوخۆ و لێپرسراوی دۆسێی کۆچبەران نایاسایی و نادەستوورییە.

راشیگەیاندووە، دوای لێپرسینەوە دۆسێی ئەو وەزیرەی حکومەتەکەی بایدن ئاراستەی ئەنجومەنی پیران کراوە بە مەبەستی لێپرسینەوەی توند و دورخستنەوەی لە پۆستەکەی، ئەگەر دوریش بخرێتەوە دەبێتە ھەنگاوێک کە ماوەی نزیکەی ١٥٠ ساڵە دورخستنەوەی وەزیر لە حکومەتەکانی ئەمریکا رووی نەداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی "وەفا"ی فەڵەستینی بڵاویکردەوە، مەحمود عەباس داوای لە بزووتنەوەی حەماس کردووە بەخێرایی و بەزووترین کات رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان ئەنجامبدات، بۆ ئەوەی کارەساتێکی دیکە روونەدات. 

وتیشی، ئەگەر ئەو رێککەوتنە نەکرێت، کارەساتێک بەسەر گەلی فەڵەستین دێت کە کەس بەرپرسیارێتی ھەڵناگرێت و ھیچی لە نسکۆی ساڵی ١٩٤٨ کەمتر نابێت، ھەروەھا رێککەوتنەکە بۆ ئەوەیە کە رێگری لە ھێرشەکەی ئیسرائیل بکرێت بۆ سەر شاری رەفەح، کە ئەوەش کوژرانی ھەزاران کەس و ئاوارەبوونی گەلی فەڵەستینی لێدەکەوێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوای چەند رۆژێک لە گفتوگۆ و دانوستانی نێوان وەفدی حەماس و ئیسرائیل بۆ گەیشتن بەئاگربەست لە غەززە، وەفدی ئیسرائیل قاھیرەی پایتەختی میسڕی بەجێھێشت، دەسەڵاتدارانی میسڕیش وتیان، گفتوگۆکان ئەرێنی نەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بە فەرمانی ڕاستەوخۆی لێپرسراوانی باڵای ئێران، لە شارەکانی مەھاباد و بۆکان و سەقزی رۆژھەڵاتی کوردستان، ھەژماری بانکی بەشێکی زۆر لە کاسبکارانی کورد داخراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داخستنی ھەژماری بانکی ئەو کاسبکارە کوردانە، پەیوەندی بە بەشداریکردنیانەوە ھەیە لە ناڕەزایەتییەکانی کۆتای مانگی رابردوو، کە دژی لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد، تەواوی ئەو کاسبکارانە دوکانەکانیان داخست و مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند.

رۆژی ٣٠ کانوونی دووەمی ئەمساڵ، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد و زۆربوونی حاڵەتەکانی لەسێدارەدانی کوردن لە ئێران، کاسبکارانی کورد لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتییان راگەیاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستیڤان دوجاریک، وتەبێژی ئەمینداری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە کۆی ٥٦٣ خوێندنگە، ١٦٢ بینای خوێندنگە واتە ٣٠% خوێندنگەکانی کەرتی غەززە بەراستەوخۆ بۆردوومانکراون، کە نزیکەی ١٧٥ ھەزار خوێندکار تییاندا دەیانخوێند و زیاتر لە ٦ ھەزار و ٥٠٠ مامۆستاش وانەیان دەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمە مرۆییەکانیش لەڕێی مانگە دەستکردەکانەوە کاریگەری ھێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر کەرتی پەروەردە و فێربوون لە غەززە ھەڵدەسەنگێنن. 

ھەر بەپێی قسەکانی دوجاریک، لانیکەم ٥٥%ی خوێندنگەکانی غەززە پێویستیان بە دووبارە بنیاتنانەوەی تەواوەتی یاخود نۆژەنکردنەوە ھەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی نۆرس پرێس بڵاویکردەوە، ماوەی دوو رۆژە تورکیا دەروازەکانی باب ئەلھەوا و باب ئەلسەلامەی بەڕووی تووشبووانی شێرپەنجەی رۆژئاوای کوردستان داخستووە، کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و دەرمان دەیانەوێت بچنە ئەو وڵاتە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تووشبووانەی شێرپەنجەی رۆژئاوای کوردستان، کە ژمارەیان ٤٨ تووشبووە کە ١١یان منداڵن، دۆخی تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە، بەڵام تورکیا بەبێ خستنەڕووی ھیچ ھۆکارێک دەروازەکانی بەڕوویاندا داخستووە، لەکاتێکدا پێشتر بۆ وەرگرتنی چارەسەر چوونەتە نەخۆشخانەکانی تورکیا.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە، پێشتر مانگانە زیاتر لە ٣٧٠ حاڵەتی تووشبووی شێرپەنجە لە رۆژئاوای کوردستانەوە چوونەتە نەخۆشخانەکانی تورکیا بۆ وەرگرتنی دەرمان و چارەسەر.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی نزیک دەروازەی رەفەح دەرئەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە، بەتایبەتی لەکاتێکدا کە ھاوکارییە مرۆییەکان لەرێگەی ئەو دەروازەیەوە دەگەیەندرێتە کەرتی غەززە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەھۆی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە، شیرازەی گشتیی غەززە شێواوە و بەربەستەکانی ئیسرائیل دابەشکردنی ھاوکارییە مرۆییەکانی لە غەززە سنووردارکردووە.

ھاوکات، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی نیگەرانی خۆی دەربڕی لە گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بە غەززە و ھیوای خواست، حەماس و ئیسرائیل بگەنە رێککەوتن بۆ ئازادکردنی دیلەکان، بەر لە دەستپێکی ھێرشەکان بۆ سەر رەفەح.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی میدیاکانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمرۆ  تەقینەوەیەک لە ھێڵی ٦٥ ی بۆری غازی چوارمەحاڵ و بەختیاری لە شاری "بۆروجن" ی ناوەراستی ئێران روویداوە و تائێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی تەقینەوەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.

بەڵام بە وتەی سەرچاوەیەکی سەربازی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، گوماندەکرێت تەقینەوەکە رووداوێکی ئاسایی نەبێت، بەڵکو بە ئەنقەست  ئەنجامدرابێت، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی ئەرکانی ھاوبەشی کۆریای باشور لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێزەکانیان سەعات ١٢ی بەرەبەیان بە کاتی "گرینێچ" چەند موشەکێکی کروزیان لە سەر ئاوەکانی باکوری خۆرھەڵاتی وونسان دەستنیشانکردووە کە لە کۆریای باکورەوە ئاراستە کراون و لەئێستاشدا دەزگا ھەواڵگرییەکانی کۆریای باشور و ئەمریکا لێکۆڵینەوەی ورد لەوبارەیەوە دەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە لەم ھەفتەیەدا کۆریای باکور پەرەپێدانی سستمێکی نوێی بۆ کۆنترۆڵکردنی موشەکە بالیستی و موشەکھاوێژە جۆراوجۆرەکان راگەیاند کە بەپێی زانیارییەکانی ئەکادیمیای زانستی بەرگری کۆریای باکور، ئەو سستمە نوێیە گۆڕانکارییەکی جۆریی لە ھێزی سوپادا دروستدەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، ژمارەیەک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس بەرەو ناوچەکانی باشوری غەززە ھەڵاتوون دوای ئەو فشارەی ئیسرائیل لە ناوچەکانی باکور دروستیکرد لەسەریان، لە ئێستاشدا بوونی ئەو سەرکردانەی حەماس لە باشوری غەززە مەترسی لەسەر مەدەنییەکان دروستدەکات.

 ئاشکراشیکرد واشنتۆن داوای لە ئیسرائیل کردووە ھۆشیار بێت لە گەڕان و بەدواکەوتنی سەرکردەکانی حەماس و ھەر ئۆپراسیۆنێک کە لە رەفەح ئەنجامی دەدات، چونکە شارەکە قەرەباڵغە و مەدەنییەکان زەرەرمەند دەبن.

وتەبێژەکەی کۆشکی سپی دووپاتیشیکردووەتەوە کە ئەمریکا نایەوێت ھیچ ھاووڵاتییەکی مەدەنی لە فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکان ببێتە قوربانی.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کریستالینا جۆرجیڤا بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس زیانی زۆری بە ئابوری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا گەیاندووە، ترسی ئەوەشی ھەیە کە کاریگەرییەکانی ئەو جەنگە ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئابوری جیھان ھەبێت، بە تایبەت ئەگەر جەنگەکە زیاتر درێژە بکێشێت. 

وتیشی، لەئێستادا بەھۆی ھێرشی حوسییەکانەوە مەترسییەکی گەورە ھەیە لەسەر جموجوڵی بازرگانی کەشتییەکان لە دەریای سور و دەریای عەرەب، کە ١٢% بازرگانی جیھانی پێکدەھێنن. 

ئاجای بانگا سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتیش وتی، ئەوەی لە غەززە و دەریای سور روودەدات لە گەورەترین ململانێکانە کە روبەڕووی ئابوری جیھان بووەتەوە. 
کۆتاییەکانی مانگی رابردووش، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان رایگەیاند، قەبارەی بازرگانی لەڕێی کەناڵی سوێس ٤٢% کەمبووەتەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەماوەی رابردوودا چەند ھێرشێکیان لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە وەک وەڵامێک بۆ کوژرانی ٣ سەربازی وڵاتەکەی کە لە ئوردن، وتیشی، وەڵامدانەوەکەیان کۆتایی نەھاتووە و لە داھاتووشدا ھێرشەکانیان لەو دوو وڵاتە بەردەوامیی دەبێت.

لە رۆژی  ٢٧ ی مانگی رابردوودا لە ھێرشێکدا کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن ئەنجامدرا، سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و زیاتر لە ٤٠ ی دیکەش برینداربوون، دواتریش لە ٧ ی ئەم مانگە لە وەڵامی ئەو ھێرشەدا ئەمریکا لە بەغداد دوو سەرکردەی حزبوڵای عێراقی کردە ئامانج.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند، ماوەی ٤٠ ساڵە وڵاتەکەی و ئیسرائیل رێککەوتنی ئاشتییان ئیمزاکردووە و تائێستاش ھەردوولا پابەندن بەو رێککەوتنە و ھیچ لایەکیان پێشێلیان نەکردووە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەش ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەو رێککەوتنە نییە، چونکە نەک تەنھا بۆ قاھیر و تەلئەبیب، بەڵکو ئەو رێککەوتنە کاریگەری باشی لەسەر ناوچەکە ھەیە.

وتیشی، لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە تائێستاش بەردەوام میسر لە ھەوڵدا بووە بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان، لەئێستادا لەگەڵ ئەمریکا و قەتەر کار بۆ ئەوە دەکەن ئیسرائیل و حەماس بگەنە رێککەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە لەپێناو رزگارکردنی سەرجەم بارمتە دەستبەسەرکراوەکان و گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی زیاتر بۆ ھەموو زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی غەززە و ئەو ناوچانەی شەڕیان تێدایە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیەکی کۆشکی سپییان پەسەندکردووە بە مەبەستی رەوانەکردنی ھاوکاری سەربازیی بۆ ئیسرائیل و تایوان و ئۆکراین بە بەھای ٩٥.٣٤ ملیار دۆلار.

مایک جۆنسۆن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش رایگەیاند، ئەنجومەنی پیران کە پارتی کۆمارییەکان زاڵە بەسەریدا، لێکۆڵینەوەی لەو پڕۆژەیاسایە نەکردووە، بۆیە بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی پەسەندیکردووە.

وتیشی، ھۆکاری ئەوەی کە پێشتر ئەو پڕۆژەیاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕەتکرابووەوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو پڕۆژەیاسایە داواکاری کۆمارییەکانی لە خۆنەگرتووە تایبەت بە توندترکردنی رێکارەکان لەسەر سنووری مەکسیک بۆ ڕاگرتنی ھاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەمەریکا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ھێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی تونس رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران کە زیاتر لە ٨٠ کۆچبەری تێدابووە و ژن و منداڵیشیان لەگەڵدابووە، لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاوکەوتووە و ٤٥ کۆچبەر رزگارکراون و ١٧ دیکەش کە تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە خنکاون و خەڵکی تونسن، بەڵام تائێستا زیاتر لە ٢٠ کۆچبەر بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا بە بەردەوامی لە رێگەی بەلەمە سەربازییەکان و ھەلیکۆپتەریشەوە بەدوای کۆچبەرە بێسەروشوێنبووەکاندا دەگەڕێن، بەڵام تائێستا ھیچ بێسەروشوێنبوویەک لەو کۆچبەرانە نەدۆزراوەتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چوارچێوەی چالاکییە بازرگانییە نێودەوڵەتییە مشتومڕاوییەکانی ھانتەر بایدن، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ جۆ بایدن کردەوە، بەڵام دیموکراتەکان تۆمەتەکانی کۆمارییەکان لە دژی بایدن و کوڕەکەی بە لاواز دەزانن.

کۆمارییەکان کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بەدەستھێنا، بایدن تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە پۆستەکەی خۆی قۆستۆتەوە کاتێک جێگری باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بووە لەساڵی ٢٠٠٩ تا ساڵی ٢٠١٧، بەوپێیەی رێگەی بە ھانتەری کوڕی داوە چالاکییە بازرگانییە گوماناوییەکانی لە چین و ئۆکراین ئەنجامبدات.

دوای دەنگدانەکەی کۆنگرێس، بایدن کۆمارییەکانی تۆمەتبار کرد بەوەی کاتەکانیان بۆ کارێکی سیاسی بێ بنەما تەرخان کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، لەبری ئەوەی کار بۆ باشترکردنی ژیانی ئەمریکییەکان بکەن، ئەولەویەتیان ئەوەیە بە درۆ ھێرش بکەنە سەر ئەو.

لەبەردەم بینای کاپیتوڵ، ھانتەر "لایەنگرانی ترەمپ"ی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ھەوڵی "زیانگەیاندن" بە باوکی دەدەن، بەو ھۆیەشەوە رەتیکردەوە بەشداری لە دانیشتنێکی داخراودا بکات کە لەلایەن کۆمارییەکانەوە بانگھێشتکرابوو لەبەردەم کۆنگرێسدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...262263264265266...630