لە سێشەممەی گەورەدا بایدن و ترەمپ بەسەر رکابەرەکانیاندا سەرکەوتن
شنیار
٦ی ئازاری ٢٠٢٤
لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ئەمریکادا کە بۆ یەکلایکرنەوەی کاندیدی حزبەکان بەڕێوەدەچن، رۆژی سێشەممە لە ١٥ ویلایەتی ئەمریکا ھەڵبژاردن کرا و دۆناڵد ترەمپ توانی لە ١٢ ویلایەت بەسەر نیکی ھەیلی رکابەریدا سەربکەوێت، بەو شێوەیەش نزیکە لەوەی ببێتە کاندید سەرەکی کۆمارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
دوای بردنەوەشی، دۆناڵد ترەمپ لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سوشال، سوپاسی خەڵکی ئەو ویلایەتانەی کرد کە تێیاندا سەرکەوتووبووە.
ھاوکات جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان، توانی لە ١٤ ویلایەت بەسەر دین فیلیبسی رکابەریدا سەربکەوێت.