جیهانجیهان

ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە دوو چەکداری تیرۆریستی داعش ھێرشیانکردووەتە سەر پێگەیەکی ھێزەکانیان لە ناوچەی شەدادی حەسەکە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ھێزەکانیان روبەڕوی ئەو تیرۆریستانەی داعش بوونەتەوە و ھەردووکیان کوژراون، ھاوکات دەستیش بەسەر ژمارەیەک کەرەستەی سەربازییدا گیراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
روانگەی ئۆرۆ ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ کە رێکخراوێکی ناحکومییە و بارەگاکەی لە شاری ژنێفی سویسرایە رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە تائێستا، نزیکەی ٤٪ی دانیشتووانی ئەو شارە کوژران و برینداربوون یان بێسەروشوێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی رووخانی باڵەخانە و خانووەکان و مەترسی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل، تائێستا نزیکەی دوو ملیۆن دانیشتووی کەرتی غەززە ئاوارەبوون.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ٤٦ پارێزگای تورکیا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر دەستپێکردووە، لە ئێستاشدا ٣٦٤ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئۆپرسیۆنەکەشدا بڕ یەک تۆن و ٣٤٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر دەستیبەسەردا گیراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاترین کۆلۆنا وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە یەکێک لە بژاردەکان بە زۆر کۆچپێکردنی دانیشتووانی کەرتی غەززە و کەناری خۆرئاوایە بۆ وڵاتی سێیەم، ئەوەش ھەمووان لە بژاردەکانی چارەسەری کێشەکان دووردەخاتەوە، چونکە غەززە و کەناری خۆرئاوا بەشێکن لە خاکی فەڵەستین و دەبێت ھەر بەو شێوەیەش بمێنێتەوە.

وتیشی، پێویستی ئیسرائیل پابەندی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بێت و مافی ئەوەی نییە تاکلایەنە بڕیارە لەسەر چارەنووس و داھاتووی کەرتی غەززە و کەناری خۆرئاوا بدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ لایەنگرانی رایگەیاند، بە درێژایی مێژوو ھیچ سەرۆکێک ھێندەی جۆ بایدن زیانی بە ئەمریکا نەگەیاندووە و پێی سەیرە حزبێک ھەبێت بۆ پۆستێکی گرنگی وەک سەرۆکی ئەمریکا کاندیدی بکات و خەڵکێکیش ھەبێت دەنگی پێبدات، چونکە بایدن نەک بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتێک، بەڵکو بەکەڵکی بەڕێوەبردنی کۆگایەکی بچوکیش نایەت.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکاش دادگای باڵای ئەو وڵاتە رەزامەندی دەربڕیووە بۆئەوەی بەبڕیارەکەی دەستەی باڵای دادوەری ویلایەتی کۆلۆرادۆ بچێتەوە کە بووەتە رێگر لە بەردەم ترەمپ بۆئەوەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید بکات.

لەلایەکی تریشەوە داواکاری گشتی ویلایەتی نیویۆرک لە ھەوڵی ئەوەدایە لە سەر دۆسێیەکی ساختەکاری تایبەت بە خانووبەرە بە بەبڕی ٣٧٠ ملیۆن دۆلار سزا بەسەر دۆناڵد ترەمپدا بسەپێنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە نامەیەکیدا بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی وردەکاری ھێرشەکەی رۆژی پێنج شەممە لە بەغداد کە بەھۆیەوە موشتاق تاڵب سەعیدی ناسراو بە ئەبو تەقوا یاریدەدەری جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی پشتێنەی بەغداد سەر بە حەشدی شەعبی کوژرا، باسی لەوە کردووە، ھێرشەکەی بە فەرمانی راستەوخۆی خۆی ئەو بووە لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتییەکانی بۆ پاراستنی ھاوڵاتیانی ئەمریکا لەناوە و دەرەوی وڵاتەکەی و لەکاتی پێویستدا رێکار و رێوشوێنی تریش لە دژی ھێرشەکان دەگرنەبەر.

راشیگەیاندووە، بەو پێیەی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ئەمریکاشە، دەسەڵاتی دەرکردنی ئەو جۆرە فەرمانانەی ھەیە لە پێناو توانا و بەرژەوەندی ھێزەکانی ئەمریکا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکەش لە چوارچێوەی بەرگریکردن لە خۆیان بووە کە لە ماددەی ٥١ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان باسکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدنی تەمەن ٨١ ساڵ کە ئێستا سەرۆکی ئەمریکایە لە ڕاپرسییەکانی ئەم دواییانەدا لە دوای دۆناڵد ترامپی رکابەریەتی و بڕیار وابوو سبەینێ شەممە لە سێیەمین ساڵیادی ھەڵکوتانەسەر کاپیتۆڵ وتارێک پێشکەش بکات، بەڵام بەھۆی پێشبینی روودانی زریانەوە وتارەکەی ئەمڕۆ خوێندەوە. 

جولی شافێز، سەرۆکی تیمی کەمپینی بایدن رایگەیاندووە، کەمپینەکەیان ناوناوە شەڕ لەپێناو رۆحی ئەمریکادا و پێیانوایە ترەمپ لە ساڵی ٢٠٢٠ گەورەترین ھەڕەشە بووە بۆ سەر دیموکراسیەتی ئەمریکا. 

لە ٦ی کانووی دووەمی ساڵی ٢٠٢١دا لایەنگرانی ترەمپ ھەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵی کۆنگرێسی ئەمریکا و ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانیان رەتکردەوە کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بە چەند کورسیەک پێش ترەمپ کەوت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ھرتسی ھالیڤی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل سەرۆکایەتی تیمی لێکۆڵینەوەکە دەکات و وەزیری پێشووی بەرگری و چەند لێپرسراوێکی باڵای دیکەش لە تیمەکەدان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بڕیاریداوە تیمەکە لە نزیکترین کاتدا دەست بەکارەکانی دەکات و لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و ٩٠ رۆژی گەمارۆی سەر غەززە دەکەن.

دەشڵێت، لێکۆڵینەوە لە ئامادەکاریەکانی ھێرشی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە و شەڕکردن لە کەرتەکە و ھێرشی لەناکاو بۆ سەر حەماس دەکرێت. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، ئامادەکاری دەکەن بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی کەشتی فڕۆکە ھەڵگری جیراڵد فۆرد بۆ ئاوەکانی رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست و جێگیرکردنەوەی لە داھاتوودا.

دەشڵێت، بەردەوامن لە دابینکردنی ئەو ھێزەی کە پێویستیانە بۆ ڕێگریکردن لە ھەر وڵاتێک یان قەوارەیەک کە ھەوڵی پەرەسەندنی قەیرانەکان بدات لە دەرەوەی غەززە، جەختیشی لەوە کردووەتەوە بەردەوامن لە پاراستنی توانا سەربازییە بەرفراوانەکان لە دەریای ناوەڕاست و سەرتاسەری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی حەماس و ئیسرائیل و سەرھەڵدانی ھێرشی حوسیەکان لە دەریای سوور، ئەمریکا کەشتی جیراڵد فۆردی ڕەوانەی ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست کرد، رۆژی دووشەممەی رابردووش ئەمریکا بێ ئاماژەدان بە ھۆکارەکەی کەشتییەکەی لە ناوچەکە کشاندەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەیانی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوور فەرمانیان بە دانیشتوانی دوورگەی یون بیونگ کرد ناوچەکە چۆڵ بکەن، ئەوەش بەھۆی مەترسی ئەو موشەکانەی کە شەوی رابردوو پیونگ یانگ ئاڕاستەی دوورگەکەی کردن.

بەوتەی دەسەڵاتدارانی سیئۆل، شەوی رابردوو بیونۆگ یانگ نزیکەی ٢٠٠ مووشەکی بە دوورگەی یونبیونگی سەر سنوورەوە ناوە کە تەنھا ١٠ کیلۆمەتر لێیەوە دوورەو ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی دوو ھەزار کەس دەبێت.

ھاوکات کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، بڕیاریدا بە زیادکردنی بەرھەمھێنانی مووشەکی بالیستیکی، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ کۆریای باشوور و ئەمریکا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یواف گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، دوای کۆتایی ھاتنی شەڕ حەماس بۆی نییە بگەڕێتەوە غەززە و بڕیار وایە فەڵەستینیەکان لەوێ دەسەڵات بگرنە دەست بە مەرجێک نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل. 

دەشڵێت، ئیسرائیل نیازی ھەیە بۆ کەمکردنەوەی ھێزەکانی لە غەززە، بەڵام لە ئێستادا دەنگۆی وەستاندنی شەڕ راست نییە و بەردەوام دەبن.

ھاوکات، میدیاکانی ئیسرائیل باس لە بوونی ناکۆکی دەکەن لەنێوان بنیامین نەتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگری لەسەر پلانی وڵاتەکەیان بۆ دوای شەڕ. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد وەحدی، وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، چەند کەسێک کە پەیوەندییان بە کارە تیرۆرستییەکەی کرمانەوە ھەبووە دەستگیرکراون و دەزگا ھەواڵگری و ئەمنییەکان چەند بەڵگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە لەبارەی ئەنجامدەرانی ئەو رووداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگا ھەواڵگری و ئەمنییەکان و لایەنە یاسایی و تایبەتمەندەکان ئەو پلانەی بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی بکەرانی تەقینەوەکە دانراوە جێبەجێی دەکەن.

دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە سەرجەم ئەو کەسانەی دەستییان لەو کارەدا ھەیە دەستگیردەکرێن و زانیاری تەواو لای دەزگا ھەواڵگرییەکان بەردەستە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند، لەسەر تەقینەوەکەی کرمان ١١ کەسیان دەستگیرکرد کە ئاسانکارییان کردووە بۆ تەقینەوەکە کردووە و یەکێک لەوانەی تەقینەوەکەی ئەنجامداوە خەڵکی تاجیکستانە.

ھاوکات، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، چەند کەسێک کە پەیوەندییان بە کارە تیرۆرستییەکەی کرمانەوە ھەبووە دەستگیرکراون و دەزگا ھەواڵگری و ئەمنییەکان چەند بەڵگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە لەبارەی ئەنجامدەرانی ئەو رووداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگا ھەواڵگری و ئەمنییەکان و لایەنە یاسایی و تایبەتمەندەکان ئەو پلانەی بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی بکەرانی تەقینەوەکە دانراوە جێبەجێی دەکەن.

دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە سەرجەم ئەو کەسانەی دەستییان لەو کارەدا ھەیە دەستگیردەکرێن و زانیاری تەواو لای دەزگا ھەواڵگرییەکان بەردەستە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ ھەینی، دەسەڵاتدارانی ژاپۆن رایانگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەھۆی بومەلەرزەکەی سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە ٩٢ کەس و ٢٤٢ کەسی تریش بێسەروشوێنن.
دەشڵێت، ژمارەی ھێزەکانی بەرگری شارستانیش بۆ دوو ھێندە زیاد کراون تاوەکو کار بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە بکەن کە بێسەروشوێنن. 

ئاماژەبەوەشکراوە، چەندین کەس لە ماڵەکانیاندا گیریان خواردووە و دەیان ھەزار دانیشتووی باشوری ژاپۆنیش بێ کارەبا ماونەتەوە ھەروەھا زیاتر لە ٣٣ ھەزار کەسیش ئاوارەبوون. 

ھاوکات، فومیۆ کیشێدا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە دۆزینەوەی بێسەروشوێن بوان و بڕی ٣٤ ملیۆن دۆلاریشیان بۆ یارمەتیدانی قوربانیان تەرخان کردووە.

لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ ژاپۆانی ھەژاند و ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی تری جیھانیش ئامادەیی خۆیان بۆ ھاوکاریکردنی حکومەتی ژاپۆن دەربڕی.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەیاننامەیەکدا یەکێتی ئەوروپا ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ جۆزێپ بۆرێڵ سەردانی لوبنان دەکات سەردانەکەش بەئامانجی کەمکردنەوەی ململانێکانە لە ناوچەکەدا.

دەشڵێت، بۆرێڵ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی لوبنان کۆدەبێتەوەو تا رۆژی یەکشەممە درێژە بە سەردانەکەی دەدات کە تیایدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنەکان بەھۆی شەڕی غەززەو ئاڵۆزییەکان لە سنووری لوبنان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و زیادکردنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ ئاوارەکان دەکەن.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بۆرێڵ جارێکی دیکە جەخت لەسەر گرنگی زیادکردنی ھەوڵە دیبلۆماسییەکان لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە دەکاتەوە ئەوەش بە ئامانجی رەخساندنی زەمینەیەک بۆ چارەسەری کۆتایی بۆ راگرتنی جەنگ لە ناوچەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە دووری نازانن رەوشی لوبنان بەرەوی خراپی بڕوات و ئاڵۆزییەکان لەو وڵاتە پەرەبسێنێت، بە تایبەت دوای کوشتنی ساڵح عروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە بەیروت. 

داواشی لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد بە زووترین کات لوبنان بەجێبھێڵن و بگەڕێنەوە ئەڵمانیا، یاخود ھەر وڵاتێکی تر کە ئارامە، چونکە رەوشی ناوچەکە بە بەردەوامی لە گۆڕاندایە و سەقامگیر نییە. 

رۆژی سێی ئەم مانگەش حزبوڵای لوبنانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رووداوی تیرۆرکردنی عاروری پێشھاتێکی مەترسیدارە و بێ وەڵام تێناپەڕێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...260261262263264...607