جیهانجیهان

ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی بڕیارەکان، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن پێکدەھێندرێت و پێنج ئەندامی کانتۆنی جەزیرە و سێ ئەندامی دێرەزور و رەقە و مەنبەج و دوو ئەندامی فوڕات و عەفرین و کۆبانێ لە خۆ دەگرێت، دواتریش ھەڵبژاردنی شارەوانیەکان بەڕێوەدوچێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەیەک پێکھێنراوە بۆ دارشتنەوە سێ یاسا و لەوانەش یاسای کۆمیسیۆنی باڵا و یاسای ھەڵبژاردن و یاسای دابەشکردنی یەکە کارگێڕییەکان. 

ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان دەشڵێت، دادگای پاراستنی پەیمانی کۆمەڵایەتی لەلایەن دادوەران و یاسانان پێکدەھێندرێت بە لەبەرچاوگرتنی ئاین و نوێنەرایەتی کانتۆنەکان و ھەروەھا ژنیش لە لیژنەکان بەشدارییان پێدەکرێت. 

باسی لەوەشکردووە، ھەروەھا دامەزراوەی چاودێری دارایی و ژمێریاریی دروستدەکرێت کە لە ١٤ ئەندام پێکدێت لەگەڵ لیژنەی ئامادەکاری دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەنجومەنی کانتۆنەکان. 

٧ی ئەم مانگە ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی لە رۆژئاوای کوردستان حەوت بڕیاری دەرکرد بۆ جێبەجێکردنی ماددەکانی  پەیمانی کۆمەڵایەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا، لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە وزارییەکانی، گابرێل ئاتالی وەزیری پێشووی پەروەردەی فەڕەنسا وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی فەڕەنسا دەستنیشانکرد و ڕایسپارد بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فەڕەنسا.

گابرێل ئاتال، ساڵی ١٩٨٩ لە شاری کلاماری فەڕەنسا لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایکبووە و باوکی بە ڕەچەڵەک خەڵکی تونسە و لە شوێنکەوتووانی ئایینی جولەکەیە، ئاتال لە ساڵی ٢٠١٦ەوە چووەتە ڕیزەکانی حزبی "بۆ پێشەوە" کە لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، سەرەتاش وەک نێردەی حکومەتی فەڕەنسا بۆ کاروباری گەنجان لە حکومەتدا دەستبەکاربووە و دواتر بووەتە وتەبێژی حکومەتی فەڕەنسا و پاشان وەزیری دارایی و ساڵی ڕابردووش کرایە وەزیری پەروەردە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئاکامی بەردەوامیی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوان بۆ ٢٣ ھەزار و ٢١٠ کوژراو بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٥٩ ھەزار و ١٦٧ بریندار.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەشێکی زۆر لە قوربانییانی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ژن و منداڵن.

ھاوکات، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکی ئۆپراسیۆنە زەمینییەکانیانەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، ١٨٥ سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و بە سەدانی دیکەش برینداربوون، راشیگەیاندووە، تەنھا رۆژی دووشەممە نۆ سەربازییان لە ئۆپراسیۆنێکی زەمینی ناو کەرتی غەززە کوژراون و ئەوەش خوێناویترین رۆژ بووە بۆ سوپاکەیان لە سەرەتای دەستپێکی ئۆپراسیۆنی زەمینییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، ٥٣ کەس لە تەقینەوەیەکدا لە کارگەیەکی جوانکاری لە شارۆچکەی پیشەسازی لە پارێزگای ئەلبورزی ئێران بریندار بوون.

ئەحمەد مەھداڤی، سەرۆکی سەنتەری فریاگوزاری ئەلبورز رایگەیاند، دۆخی بەشێک لە بریندارەکان سەختە و تەقینەوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە رویداوە.

حوسێن عاشوری، سەرۆکی تیمی بەرگری شارستانی رایگەیاند، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و سەقاڵی خەمڵاندنی زیانە ماددیەکانن لەگەڵ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ئاگرکەوتنەوەکە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، داعش ھێرشی کردوەتەسەر کاروانێکی سەربازی سوپای سوریا لە حمس و بەھۆیەوە ١٤ سەرباز کوژراون و ١٩ی تریش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکان گوازراونەتەوە نەخۆشخانە و چارەسەر وەردەگرن.

روانگەی سوری راشیگەیاند، ئەفسەرێکی سوپای سوریا و ئەندامێکی بەرگری نیشتیمانی لە ناوچەی رەققە لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ تیرۆرستانی داعش کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەماوەی یەک سەعاتدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دووجار ھێرشکراوەتەسەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە پارێزگای دێرەزوور. 
ئاماژەی بەوەشکردووە، سیستمی بەرگری بنکە سەربازییەکە بەرپەرچی ھێرشەکانی داوەتەوە و زیانی گیانی نەبووە. 

لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ٨٤ ھێرش کراوەتەسەر بنکەی سەربازی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و ١٩ ھێرشیان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆنیکۆ ئەنجامدراوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە دوای دانیشتنی دادگایکردنی ھۆشداریدا لە دروستبوونی ئاڵۆزی لە ئەمریکا ئەگەر بێت لێپێچینەوەکان لەگەڵی بەردەوام بێت لەکاتێکدا ئەو سەرۆکی پێشووی ئەمریکایە و وەک کاندیدی کۆمارییەکان زۆرترین چانسی ھەیە بۆ سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە.

وتیشی  لە حاڵەتی دەرچونی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، جۆ بایدن، سەرۆک ئێستای ئەمریکا دادگایی دەکات و ئەگەریش پارێزبەندی بۆ نەگەڕێتەوە، پێویستە بایدنیش پارێزبەندی لەسەر لابدرێت و دادگایی بکرێت. 

ترەمپ دەڵێت، ھیچی ھەڵەیەکی نەکردووە و لە پێناو ئەمریکا کار دەکات و لە کاتی ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠دا پێشێلکاری زۆر کرابوو و لە ئێستاشدا ھەوڵەکانی بەردەوامن بۆ سەلماندنی راستی ئەو بابەتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیسرائیل رایگەیاند، مافی ئیسرائیلە ریگری بکات لە دووبارەبوونەوەی ھێرشی تیرۆرستی بۆ سەری بەڵام گرنگە خۆی لە کوشتنی ھاووڵاتیانی مەدەنی بە دووربگرێت و زیان بە ژێرخانی غەززە نەگەیەنێت.

ھاوکات لێپرسراوێکی باڵای ئەمریکاش رایگەیانە، ئیسرائیل ھەزاران سەربازی لە غەززە کشاندوەتەوە و گەورەترین پاشەکشەی کردووە. 

لای خۆیەوە، دانیال ھاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە غەززە بەردەوام دەبێت، بەڵام بەشێوەیەکی جیاوازتر تا کۆتایی ئەمساڵ شەڕەکە درێژە پێدەدەن. 

لەبەرامبەردا ئیسماعیل ھەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، ئامانجەکانی ئیسرائیل لە غەززە لەناوبردنی حەماس و ئازاکردنی بارمتەکان و جێبەجێکردنی پلانی کۆچی زۆرەملێیە، بەڵام ئەو وڵاتە لە بەدیھێنانی ئامانجەکانی لە غەززە شکستی ھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنالینا بیربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆتایی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ھاوتا ئیسرائیلییەکەی لە قودس داوای لە ئیسرائیل کرد جەنگەکەی دژی حەماس ھێواشتر بکاتەوە و زیاتر خۆڕاگر بن، چونکە ناکرێت نەھامەتی خەڵک بەوشێوەیە بەردەوام بێت.

 وتیشی، پێویستە سوپای ئیسرائیل ھەوڵی زیاتر بدات لە پاراستنی مەدەنییەکان لە غەززە و بەشێوەیەک روبەڕووی حەماس ببێتەوە کە فەڵەستینییەکان نەھامەتی نەبینن.  

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ھۆشداریدا لە داواکاری چەند وەزیرێکی ئیسرائیلی بۆ گەڕانەوەوەی جولەکەکان بۆ غەززە و ئاوارەکردنی فەڵەستینییەکان، جەختیشی کردەوە لەوەی غەززە دەگەڕێتەوە بۆ فەڵەستینییەکان و نابێت خەڵکەکەی لە غەززە دەربکرێن. 

بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای سەردانەکەی بۆ قودس، بچێتە میسر و چاوی بە سامح شوکری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بکەوێت، دواتریش دەچێتە لوبنان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی رزگارکردنی منداڵان کە بارەگاکەی لە بەریتانیایە لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی رەوشی منداڵان لە کەرتی غەززە ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی ئامارێکی رێکخراوی یونسێف تایبەت بە منداڵان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، تائێستا لەو شارە ھەزار منداڵ قاچێک یان ھەردوو قاچیان لەدەستداوە.

راشیگەیاندووە، بەپێی ئەو ئامارە رۆژانە لە کەرتی غەززە لانیکەم ١٠ منداڵ قاچەکانیان لەدەستدەدەن و زۆربەی ئەو نەشتەرگەریانەشی بۆ منداڵان کراوە بەبێ بێھۆشکردن ئەنجامدراوە لەبەرئەوەی ھیچ پێداویستییەکی تەندروستی لە غەززە نەماوە.

ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە جەختیشیکردووەتەوە، نەھامەتی و کاریگەرییەکانی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لەسەر منداڵانی غەززە بەشێوەیەکە پێشبینی ناکرێت و لە جیھاندا وێنەی نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ رەخنەی ئاڕاستەی ئۆستن کرد بەھۆی ئەوەی مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ چەند رۆژێک رانەگەیەندووە و داواشی کرد لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە. 

ترەمپ، ئۆستنی بە شکستخواردوو ناوبردووە، چونکە ئەرکی پیشەیی بەجێنەگەیاندووە، بەر لە نەخۆشکەوتنیشی ئەدای باش نەبووە. 

بە وتەی ترەمپ، ئۆستن ماوەی ھەفتەیەک بێسەروشوێن بووە و تەنانەت جۆ بایدن نەیزانیوە لە کوێیە. 

بەپێی ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس، ئۆستن ھێشتا لە نەخۆشخانەیە، شاردنەوەی ئەو بابەتەش لەلایەن پنتاگۆنەوە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی شەفافیەت نییە و نەخۆشی و مەترسیدارییەکەی نازانرێت، لەکاتێکدا کە ئەمریکا بە دەست چەندین قەیرانەوە دەناڵێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێرتسی ھالیڤی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، تائەو کاتەی بزوتنەوەی حەماس بمێنێت و بە یەکجاری لەناوی نەبەن، شەڕ لە کەرتی غەززە بەردەوام دەبێت ئەگەر بە درێژایی ئەمساڵیش بێت، چونکە پێویستە ئەمە دوایین شەڕی ئیسرائیل بێت لەگەڵ حەماس بۆئەوەی بە یەکجاری کۆتایی بە ھەڕەشە و مەترسییەکانی بھێنێت کە بووەتە مایەی نیگەرانی بۆ ھەموو ئیسرائیلییەکان.

رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوت-ی ئیسرائیلیش ئاشکرایکردووە، تێچووی شەڕ لە دژی بزوتنەوەی حەماس لەسەرەتای ئاڵۆزییەکانەوە تائێستا بووەتە مایەی نیگەرانی و شۆکبوونی سەرجەم دانیشتووان و ناوەندە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئیسرائیل، چونکە بەپێی ئامارەکان تائێستا تێچووی ئەو شەڕە گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٠ ملیار دۆلار.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولزەھرە ھنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ دا ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتۆتە ٤٣ ملیۆن و ٣٢٤ ھەزار کەس و رێژەی دانیشتوانی ناوچە شارستانیەکان لە سەدا ٦٩.٩ و دانیشتوانی گوندەکانیش لە سەدا ٣٠.١ بووە.

رونیشکردۆتەوە لە سەدا ٤١ ی دانیشتوانی عێراق تەمەنیان لە ١٥ ساڵ کەمترە و رێژەی لە سەدا ٥٧ ی دانیشتوانەکەش تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٦٤ ساڵدایە ، رێژەی لە سەدا ٣ ی دانیشتوانی وڵاتەکەش تەمەنیان سەرو ٦٥ ساڵە . 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موحسین کەریمی، پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی رایگەیاند، حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵاتەکەی سەرجەم ئامادەکارییەکانیان تەواوکردوە بۆئەوەی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کاڵایان بۆ ھەناردە دەکەن یاخود کاڵایان لێوە ھاوردە دەکرێت، سەرجەم مامەڵەکان بە تمەن رایی بکرێن بە مەبەستی کەمکردنەوەی ھەژموونی دۆلار لەسەر ئاڵوگۆڕە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان.

وتیشی، ھەر لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ عێراقیش ھەمان مامەڵە دەکەن و لە قۆناغی یەکەمیشدا کە بۆ شەش مانگی داھاتووە، سەرجەم سەرمایەدارانی ئێران دەتوانن مامەڵە ئابوری و بازرگانییەکانیان لەگەڵ عێراق بە تمەن رایی بکەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی رۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانی، ناتانیاھۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیلدا رایگەیاندووە، دووچاری پەتای دزەکردنی زانیارییەکان بوون، بۆیە ھەر کەسێک ئامادەی کۆبوونەوەکانی وەزارەت و دانوستانە ئەمنییەکان بێت، ئەو تاقیکردنەوەیەی لەسەر ئەنجام بدرێت. 

ئەو لێدوانەی ناتانیاھۆ دوای ئەوە دێت کە روماڵێکی میدیایی و رۆژنامەوانی فراوان کرا لەسەر کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەبارەت بە ھەڵوێستی ئیسرائیل لەسەر غەززە بۆ دوای قۆناغی جەنگ. 

میدیاکانی ئیسرائیل بەشێک لە کۆبوونەوەکەیان بە راستەوخۆ گواستەوە کە دەبوو داخراو بێت، کۆبوونەوەکەش مشتومڕی توندی ئەندامانی حکومەت و لێپرسراوانی سوپای لێکەوتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارێک کە لەلایەن لێپرسراوانی ژاپۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی ئەو بومەلەرزەیەی رۆژی ١ ی ئەم مانگە ناوچەکانی ناوەراستی ژاپۆنی ھەژاند ، تا ئێستا ١٦١ کەس گیانیانلەدەستداوە ، ١٠٣ کەسیش بێ سەرو شوێنن و ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و رزگاکردنیان بەردەوامە .

ھەربەپێی ئامارەکان ، بەھۆی بومەلەرزەکەوە تەنھا لە ویلایەتی ئیشیکاوا نزیکەی ٥٦٠ کەس بریندار بوون .

رۆژی ١ ی ئەم مانگە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧,٥ پلە بە پێوەری رێختەر  ناوچەکانی ناوەراستی ژاپۆنی ھەژاند ، بومەلەرزەکە بە یەکێک لە بەھێزترین ئەو بومەلەرزانە ھەژمار دەکرێت کە لە دوای ساڵی ٢٠١٦ ەوە ئەو وڵاتەی ھەژاندووە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...258259260261262...607