جیهان

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە کە ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی نۆی مانگی زیلحیجە، چوونی حاجیان بەرەو کێوی عەرەفە دەستیپێکرد و بەردەوامە، سەردانیکاران تاکو خۆرئاوابوون دەمێننەوە و نوێژەکانی نیوەڕۆ و عەسر بە قەسر و جەمع ئەنجام دەدەن.

دەسەڵاتدارانی سعودیە ھەموو پێداویستییەکیان دابینکردووە تاکو ئەو حاجیانەی گرفتی تەندروستی یان جەستەییان ھەیە بگەیەنن بە کێوی عەرەفە، چونکە ھەر کەسێک وەستانی کێوی عەرەفەی لەدەستبچێت حەجی بۆ قبوڵ نابێت کە یەکێکە لە ئەرکانە سەرەکییەکانی حەج.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئۆکراین لە تویتەر بڵاویکردەوە، لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گرنگ و ئەرێنی ئەنجامدا و باسیان لە پڕۆسەی سەربازیی و رووداوەکانی روسیا کرد.
راشیگەیاند، پێویستە جیھان فشار لە روسیا بکات، بۆ گەڕانەوە بۆ چوارچێوەی سیستمی نێودەوڵەتی.

سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا لەگەڵ بایدن ھەروەھا گفتوگۆیان لەبارەی ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین و زیادکردنی ھاوکارییە بەرگرییەکانی واشنتۆن بۆ کیێڤ کردووە، بە تایبەت پێدانی چەکی دوورمەودا بە ئۆکراین.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئەنجامی بەدواداچونێکی لەبارەی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی یۆنان بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆچبەرەکان کە ژمارەیان ٧٥٠ کەس بووە، پێنج رۆژ بەبێ ئاو و خۆراک ماونەتەوە و دوو کۆچبەریش بەھۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستداوە، دوای رووداوی ژێرئاوکەوتنەکەش ٨٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٠٠ کەسیش بێسەروشوێنن.

یەکێک لە رزگاربووانی رووداوەکەش ھێزی دەریایی یۆنان بە کەمتەرخەم بەرامبەر کۆچبەران تۆمەتباردەکات و باسی لەوەکردوە، دوای ١٠ سەعات لە داوای فریاکەوتن خۆراکیان بە بەلەم بۆ ھێنراوە و خواردنەکەشیان ھەڵداوەتە یەک لای بەلەمەکە، بۆیە ھەموو کۆچبەرەکان بۆ یەک لای بەلەمەکە ڕایانکردووە و دواتر بەلامەکە توشی ناھاوسەنگی بوو، دواتریش کەشتیەکی سەربازی بەلەمەی کۆچبەرەکان رادەکێشێت و زۆر چەپ و راستیان پێدەکات، لەئەنجامیشدا بەلەمەکە ژێرئاوکەوتووە.

گێڕانەوەی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان جیاوازە لە گێڕانەوەی کۆچبەرەکان و دەڵێن، ئەوان ھەوڵی ڕاکێشانی کەشتییەکەیانداوە بەڵام کۆچبەرەکان ڕەتیانکردووەتەوە و پێداگرییان لەسەر ئەوە کردووە کە دەیانەوێت بەردەوام بن لە گەشتەکەیان بۆ ئیتاڵیا، کاتێکیش بەلەمەکە وەرگەڕاوە ئەوان لە نزیکی نەبوون تا ھاوکاریان بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادیمێر پوتن بۆ یەکەمجار لەدوای رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو دەرکەوت و لە پەیامێکدا باسی لەوەکرد، ئەوەی سەرەتای ئەم ھەفتەیە روویدا ویستی رۆژئاوا بوو بۆ پێکدادانی سەربازی لە ناوخۆی روسیا، لەو رووداوەشدا ھەندێک کەس تاوانکارییان ئەنجامدا و خیانەتیان بەرامبەر گەل و نیشتمانیان کرد.

ئەوەشی خستەڕوو، چەکدارانی ڤاگنەر رۆڵەی روسیان و بەشداربوون لە ئازادکردنی بەشێکی وڵاتدا، بەڵام ئەوان لەلایەن کەسانێکەوە بۆ تاوانکاری بەکارھێنران، لەئێستاشدا چەکدارانی ڤاگنەر دەتوانن پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگرییەوە بکەن یاخود بۆ بێلاڕووس کۆچ بکەن.

سەرۆکی روسیا وتیشی، لە رووداوەکانی شەممەی رابردوودا کۆمەڵگەی رووسی بۆ پاراستنی دەستوور و سیستمەکەی بە یەکگرتوویەوە ھەنگاوی نا، بۆ ھەڵوێستی نیشتمانیشیان سوپاسی ھێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت و سەرکردایەتی و چەکدارانی ڤاگنەر دەکات کە بڕیاریاندا رێگربن لە خوێنڕشتن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا بازاڕێکی شاری ئیدلب و پردی شوغور و چەند گوندێکی دەووروبەری شارەکەیان کردوەتە ئامانج، بەوھۆیەشەوە ژمارەیەک کوژراو برینداری لێکەوتوەتەوە.

ڕوانگەی سوری ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ژمارەی قوربانییەکان بەرزبوەتەوە بۆ زیاتر لە ٤٠ کەس.

باسی لەوەشکردووە، تەنھا لە گوندی بەسبەت لە رۆژئاوای ئیدلب ٢ کەس کوژراون و ١٦ کەسی تریش برینداربوون، ھەروەھا لە پردی شوغور ٦ ھاووڵاتی و ٣ سەرباز کوژراون، ژمارەیەکی تریش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەردوو رۆژنامەی واشنتۆن پۆست و نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، لە زاری بەرپرسانی دەزگای ھەواڵگیریی وڵاتەکەیانەوە ئاشکرایان کرد، کۆشکی سپی و پنتاگۆن و کاپیتۆڵ ھێڵ، زانیارییان لەبارەی ئەگەری روودانی سەرھەڵدان و یاخیبوون لە روسیا پێگەیشتووە.

واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوەکرد، دەزگای ھەواڵگیریی ئەمریکا، دەستیکردووە بە چاودێریکردنی ئاماژەکان لەبارەی یەڤگینی پریگۆژین و چەکدارانی ڤاگنەر، لەبارەی نیازیان بۆ جوڵەی سەربازیی دژی سوپای روسیا لە ناوەڕاستی ئەم مانگە.

ھەروەھا نیویۆرک تایمز دەڵێت، لە چەند رۆژێکدا زانیاریی ورد و نیگەرانکەر گەیشتوون، کە وایانکردووە، بەرپرسانی دەزگای ھەواڵگیری ژمارەیەک رێکار بگرنەبەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فسیلی نیبینزیا نوێنەری ھەمیشەیی روسیا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دەستپێشخەری دەریای رەش بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە رایگەیاند، روسیا ئامادەیە و بەردەوامە بۆ ھاوکاریکردنی وڵاتانی ھەژار و تازە گەشەسەندوو کە پێویستیان بە گەنم و دانەوێڵە و پەین ھەیە، بەڵام بەھیچ شێوەیەک کارئاسانی ناکەن و رێگە نادەن گەنم و داوێڵە بگاتە وڵاتە دەوڵەمەندەکان لە ژێر دروشمی پاراستنی بەرژوەندی کەسانی ھەژار و کەمدەرامەت.

وتیشی، بەھۆی فێڵکردن و رێگرییەکانی وڵاتە دەوڵەمەندەکانی خۆرئاوا، تائێستا لە رێگەی دەستپێشخەری دەریای رەش بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە، تەنھا ٣٪ی خۆراک دەگاتە وڵاتە ھەژارەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئەمریکا راپۆرتێکی دەزگای ھەواڵگری وڵاتەکەیان بڵاوکردووەتەوە کە دزەی پێکراوەو تایبەتە بە سەرچاوە و ھۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە چوار لاپەڕە پێکھاتووە و تیایدا باس لەوە کراوە، ئەو زانیارییانەی لە ساڵانی رابردوودا بڵاوکرانەوە و باسیان لەوە دەکرد ھۆکاری بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ھۆی رووداوێکەوە بووە لە ناو تاقیگەیەکی پەیمانگای ووھان بۆ زاستی ڤایرۆرسەکان لە چین، دوورن لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکیان نییە و تائێستاش ھیچ بەڵگەیەک نییە ئەوە بسەلمێنێت.

راشیگەیاندووە، تائێستا نە دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا و نەھیچ ناوەند و دەزگا و لایەنێکی رەسمی جیھان سەرچاوە و ھۆکاری بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ یەکلایی نەبووەتەوە، ئەوانەشی لە رابردوودا وتراون بەشێکیان تۆمەتبارکردنی یەکتر بووە لەسەر بنەمای بانگەشەی سیاسی و بەشێکی تریشیان نازانستی بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پێشھاتێکی چاوەڕواننەکراودا یەڤگینی بریگوجین فەرماندەی گروپی ڤاگنەر سوپای روسیای تۆمەتبارکرد بە بۆردومانکردنی بنکەیەکی ھێزەکانی و کوژرانی ژمارەیەکی زۆری چەکداری گروپەکەی، فەرماندەی واگنەر سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیای تۆمەتبارکرد بەوەی فەرمانی داوە بە بۆردومانکردنی بنکەکانیان و بەڵێنی دا تۆڵە بکاتەوە.

فەرماندەی گروپی ڤاگنەر کە بە چێشتلێنەری پوتن ناسراوە، رۆڵی سەرەکی ھەیە لە ھێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکراین، بەرەبەیانی رۆژی شەممە لە گرتەیەکی ڤیدیۆدا کۆنترۆڵکردنی فەرماندەیی گشتی وەزارەتی بەرگری لە شاری ریستۆڤی روسیا راگەیاند.

جەختیشیکردەوە، خۆی و ٢٥ ھەزار سەربازی ئامادەن بۆ مردن و داوایکرد راپەڕین لە دژی فەرماندەکانی سوپای روسیا بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد بن سەلمان رایگەیاندووە، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیا پێویستە ئەمریکا پابەند بێت بە پاراستنی ئاسایشی سعودیە ھاوشێوەی پابەندبوونی ناتۆ بە رامبەر بە سعودیە، ھەروەک ئازادبوونی سعودیە لە کرینی چەک و دابینکردنی فرۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ ، ھەلکردنی گلۆپی سەوز بۆ سعودیە بۆ بەرھەمھێنانی یۆرانیۆم.

لەبەرامبەر ئەو داواکارییانەدا مارتن ئەندیک باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە سعودیە رایگەیاندووە، کە سعودیە داواکارییەکی قورسی کردووە، ئەوەشی وتووە، کە جۆ بایدن کاریگەرە بەو گۆرانکارییە دیپلۆماتییەی چین ئەنجامیدا لە لێکنزیککردنەوەی ئێران و سعودیە، ھەر بۆیە بۆ سەرکەوتنێک دەگەڕێت لە کەنداودا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یاخیبوونی فەرماندەی گروپی ڤاگنەر کە بۆ جیھان پێشھاتێکی چاوەڕواننەکراو بوو، کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و میخایلۆ بۆدولیاک  یاریدەدەری سەرۆکی ئۆکراین لە تویتەر نوسیویەتی ئەوەی لە روسیا روودەدات تەنھا سەرەتایە دابەشبوون لەنێو توێژی باڵادەست بەرووی دیارە و بانگەشەکان بۆ یەکلاکردنەوەی ھەموو شتێک سەرکەوتوو نەبوو.

ھاوکات ئادەم ھودج وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی سەربە کۆشکی سپی رایگەیاند، کۆشکی سپی چاودێری رەوشی روسیا دەکات و ئامادەیە لەگەڵ ھاوبەشەکانی سەبارەت بە دواپەرەسەندنەکان گفتوگۆ بکات.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیاش رووداوەکانی روسیای بە گەورەترین ئاڵنگاری بۆ ئەو وڵاتە لەم کاتەدا ناوبردووەو راگەیاندووە، لایەنگری پاسەوانی نیشتمانی روسیا داھاتووی ئۆپراسیۆنەکانی ئێستا دیاری دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەڵمانیا بە درێژایی چەندین ساڵ بەھۆی ھەڵکشانی تەمەنی کرێکاران و نەبوونی جێگرەوەی گەنج، نەیتوانیوە ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە کە لە دەستی کاردا ھەیە، بەجۆرێک تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی یەک ملیۆن ھەلی کاری پڕنەکراوەی ھەبوە.

لە ئێستاشدا لە رێگەی یاساکەوە ئاسانکاریی بۆ کۆچبەران دەکرێن تا بەگەڕ بخرێن، ئەوەش ھاوکاتە لەگەڵ ئەو بەرھەڵستییەی لە پەرلەماندا بۆ یاساکە دروست بوو بەجۆرێک ٣٨٨ ئەندام دەنگیان پێداو ٢٤٢ ئەندامیش دژی وەستانەوە. 
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی کرملین بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندی بە ڤلادیمێر پوتنەوە کردووە و پشتیوانی تەواوی  خۆی بۆ راگەیاندوە لە بەرپەرچدانەوەی یاخیبوونی گروپی ڤاگنەر.

ھەروەھا جۆزێب بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت بۆچوونەکانیان سەبارەت بە رەوشی روسیا ئاڵوگۆرکردوەو سەنتەری بەدەنگەوەچوونی قەیرانەکانەکانیان کاراکردووە.

لای خۆشییەوە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، لاوازی روسیا روونە و ھەتا ئەو کاتەی ھێزەکانی و بەکرێگیراوەکانی لەسەر خاکەکەیان بن رووبەرووی کێشە و ئاژاوەی زیاتر دەبن .
دووپاتیشیکردەوە، ئۆکراین دەتوانێت پارێزگاری لە ئەوروپا بکات لە شەڕو پشێوی روسەکان.

لەلایەکی تریشەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی رایگەیاند، کۆشکی سپی بەوردی چاودێری پەرەسەندنەکانی رەوشی دەکات و ئەگەر پێویست بکات لەگەڵ ھاوبەشەکانیان گفتوگۆ لەبارەی رەوشەکە دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یاڤگینی پریگۆژین، فەرماندەی ھێزەکانی گروپی ڤاگنەر لە پەیامێکی دەنگیدا رایگەیاند، ھەرچەندە لەئێستادا ھێزەکەی ٢٠٠ کیلۆمەتر لە مۆسکۆوە دوورە، بەڵام بۆ ئەوەی رێگری لە خوێنڕشتن بکات، بڕیاریدا چەکدارەکانی بۆ سەنگەرەکانیان بگەڕێنێتەوە.

ھاوکات کۆشکی سەرۆکایەتی بێلاڕوسیش رایگەیاند، ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی وڵاتەکەیان لەگەڵ  فەرماندەی ھێزەکانی ڤاگنەر رێککەوتن ئاگربەست لە روسیا رابگەیەنرێت و پێشڕەوی ڤاگنەر بەرەو مۆسکۆ رابگیرێت.

روداوەکانی روسیا جیھانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد و ھەریەک لە بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا، ئۆکراین و زۆرینەی وڵاتان پەیامیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن، داواشیان لە ھاوڵاتیانی خۆیان لەو وڵاتە کرد لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە.

پێشڕەوییەکانی ئەو گروپە سەربازییە گەیشتە چەند شارێکی نزیکی مۆسکۆ و بەرپرسانی خۆجێی شارەکانیش داوایان لە ھاوڵاتیانیان کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەڤگینی بریگۆجین فەرماندەی ڤاگنەر لە تۆمارێکی دەنگیدا رایگەیاند، بەبێ تەقە فەرماندەی سوپایان لە شاری رۆستۆڤ کۆنترۆڵکردووەو دانیشتوانی شارەکەش پێشوازیان لێکردوون.

بەوتەی سەرچاوەکان ، ھێزەکانی ڤاگنەر دوای کۆنترۆڵکردنی شارەکانی رۆستۆڤ و ڤۆرۆنیج بەرەو شاری لیبیتسک بەڕێگاوەن، دەسەڵاتدارانیش لیبیتسکیش داوایان لە دانیشتوانی شارەکە کردوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە لە سەر رێگای ئێم فۆڕ لە دەرەوەی شاری ڤۆرۆنیج ھێزەکانی ڤاگنەر بۆردومانکراون، ھەروەھا لە ناو شاری ڤۆرۆنیج ئاگر لە کۆگایەکی سوتەمەنی کەوتووەتەوە.

ھەروەھا ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لە رێگاکانی دەرەوەی مۆسکۆی پایتەخت خاڵی پشکنین دانراوەو ھاتوچۆ لە رووباری مۆسکۆ راگیراوە، لەلایەکی تریشەوە وتەبێژی کۆشکی کرملین دەنگۆکانی ھەڵھاتنی پوتنی لە مۆسکۆوە بۆ شاری سانبترسبۆرگ  رەتکردەوەو رایگەیاند، پوتن لە نوسینگەکەی خۆی لە کرملین کاری ئاسایی خۆی دەکات.

رەمەزان قادیرۆڤ سەرۆکی شیشان پشتیوانی خۆی بۆ پوتن دووپاتکردەوەو رایگەیاند، ھێزەکانی ئامادەن ھاوکار بن لە ھەوڵەکانی دامرکاندنەوەی یاخیبوونەکە، سەرۆکی پەرلەمان و ئەنجومەنی پیرانی روسیاش پشتیوانی خۆیان بۆ پوتن دووپاتکردەوەو رایانگەیاند، لێبوردە نابن بەرامبەر خیانەتکاران.

لای خۆشییەوە وەزارەتی بەرگری ئۆکراین رایگەیاند، روسیا  بە ھێرشکردنە سەر ئۆکراین خۆی وێرانکردو یاخیبوونی ڤاگنەر دەرفەتە بۆ وڵاتەکەی، جەختیشیکردەوە ئۆکراین بەردەوام دەبێت لەکارەکانی تا ئەو کاتەی سەرکەوتن بەدەستدەھێنێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری تایوان لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تایوان نزکبوونەوەی ١٩ فڕۆکە و پێنج کەشتی جەنگی چینی لە سنورەکانی تایوان تۆمارکردووە کە فڕۆکەی جەنگی جۆرەکانی (جەی٩، جەی١٠، جەی١١)شیان تێدا بووە و تەنانەت ژمارەیەک لە کەشتی و فڕۆکەکانیش نیوەی سنوری گەرووی تایوانیشیان بەزاندووەو بە تەواوی لە سنورەکانی تایوان نزیکبوونەتەوە، بەڵام دواتر کشاونەتەوە.

راشیگەیاندووە، بەزاندنی سنورەکان پێچەوانەی پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکان و ھۆشداریشیان داوەتە چین لە دووبارەکردنەوەی ئەو کارە، چونکە سوپای تایوان دەستەوەستان نابێت لە بەرامبەر بەزاندنی سنورەکانی وڵاتەکەی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...249250251252253...534