جیهانجیهان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی رایگەیاند، ناتۆ ئیفلیج ببوو تا ئەوکاتەی دەسەڵاتی گرتەدەست و پێی راگەیاندوون لە بەرامبەر پاراستنی وڵاتانی ناتۆ پێویستە بودجەیەک بۆ ئەمریکا دابین بکەن و ئەگەر پابەند نەبن لە بەرامبەر ھێرشی روسیا بۆ سەریان پارێزگارییان لێناکات. 

راشیگەیاند، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆک ئەوا گۆڕانکاری لە یاساکانی کۆچدا دەکات و بەشێک لە کۆچبەرانیش رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە، ھەروەھا دەست بە دروستکردنی دیوارێک لە نێوان ئەمریکا و مەکسیکدا دەکات تاوەکو رێگری لە کۆچی نایاسایی بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەکانی ھەواڵی روسیا ئاشکرایان کرد، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە بریارە لە مانگی ئاداردا بەرێوەبچێت، داخراوە و ھەریەک لە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا و ڤلادیسلاڤ داڤانکۆڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دۆما و لیونید سلۆتسکی سەرۆکی حزبی دیموکراتی لیبراڵی نەتەوەیی و نیکۆلای خاریتۆنۆڤ کاندیدی حزبی شیوعی، کاندیدن بۆ ھەڵبژاردنەکە و کێبرکێکە لەنێوان ئەو چوار کاندیدەدا دەبێت. 

ئەوەشھاتووە سەرجەم کاندیدەکان پشتگیری لەو جەنگە دەکەن کە مۆسکۆ بەرامبەر ئۆکراین دەستیپێکردووە، بەڵام بۆریس نادیجدین کاندیدی حزبی "دەستپێشخەری مەدەنی" ، کە دژی ئەو جەنگەیە و نەیاری پوتنە، کاندیدبوونی لەلایەن لیژنەی ھەڵبژاردنەکانەوە رەتکراوەتەوە، بە وتەی لیژنەکە سەرپێچی کردوە لە کۆکردنەوەی ١٠٠ ھەزار ئیمزا کە بۆ پشتگیریکردن لە کاندیدبوونی کۆیکردبوەوە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆزێپ بۆرێڵ، لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە، ئەو ھۆشداریە دوبارە دەکەنەوە کە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا داویانە لەبارەی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری رەفەح، چونکە ھەر ھێرشێکی لەو شێوەیە دەکرێت کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنە دروست بکات و ھاوکات دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئاڵۆزیی مەترسیداریش لەگەڵ میسر.  

ھەروەھا رایگەیاندووە، دەستپێکردنەوەی دانوستان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و راگرتنی شەڕ، تەنھا رێگەیە بۆ رێگریکردن لە خوێن رشتنی زیاتر.

ئەو ھۆشدارییەی بۆڕێڵ لەکاتێکدایە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، فەرمانی داوەتە سوپا بۆ ئەوەی پلانێک دابنێن بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی رەفەح و لەناوبردنی چوار کەتائیبی بزوتنەوەی حەمماس کە لەو ناوچەیەدان .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگاکە رایگەیاندووە، لە ١٩ بۆ ٢٦ی ئەم مانگەدا کۆبونەوەیەک لەسەر سکاڵایەکی ئەفریقای باشور دژی ئیسرائیل ئەنجام دەدەن کە تیایدا سوپای ئیسرائیل تۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و ٥٢ وڵاتیش ئامادەییان دەربڕیووە راپۆرتی خۆیان دژی ئیسرائیل پێشکەش بکەن.

ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی رایگەیاند، تا ناوەڕاستی ئەم مانگە پێویستە حکومەتی ئیسرائیل راپۆرتێک لە بارەی جێبەجێکردنی شەش فەرمانی دادگای دادی نێودەوڵەتی پێشکەشی دادگاکە بکات. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی راپۆرتێکی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان پێدەچێت ئیسرائیل سەرپێچی فەرمانەکانی دادگای کردبێت لە پاراستنی ھاووڵاتیانی فەڵەستنی لە غەززە و دوای بڕیارەکانی دادگاش ھەزار و ٧٥٥ ھاووڵاتی مەدەنی لە بۆردومان و ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.

لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا دادگای دادی نێودەوڵەتی شەش فەرمانی دەرکرد بۆ کەمکردنەوەی کوژرانی ھاووڵاتی مەدەنی و زیادکردنی یارمەتییە مرۆییەکان. 

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتدا سوپای ئیسرائیل بەھۆی ھێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ١٤ کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و بەھۆیانەوە ١١٢ کەس کوژراون و ١٧٣ کەسی تریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سەرەتای ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تائێستا ٢٨ ھەزار و ١٧٦ کەس کوژران و ٦٧ ھەزار و ٧٨٤ کەسیش برینداربوون کە زۆربەی کوژراو و بریندارەکانیش ژن و منداڵن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جیفری فیلیک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کۆشکی سپییەوە بەدەستی گەیشتوون، ئەو ماوە ١٥ رۆژییە تەواو بووە بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەی فرۆشتنی ٤٠ فڕۆکە لە جۆری ئێف١٦ بە تورکیا لەگەڵ کەرەستەی نوێکردنەوەی ٧٩ فڕۆکەی تری ئەو وڵاتە لەلایەن کۆنگرێسەوە، ھیچ کێشەیەکیش دروست نەبووە و تەنھا یەک ئەندامی کۆنگرێس لە دژی پرۆژەکە بووە و رێکاری یاساییشی لەدژی پرۆژەکە نەگرتووەتەبەر.

وتیشی، بەپێی یاسای چاوێریکردنی ھەناردەی چەکی ئەمریکا، ٤٠ فڕۆکەی نوێی ئێف١٦ بە تورکیا دەفرۆشرێت لەگەڵ کەرەستەی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی ٧٩ فڕۆکەی تری ئەو وڵاتە کە لە ھەمان جۆرن و کاریگەری زۆریان دەبێت لەسەر بەھێزترکردنی توانای بەرگری تورکیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی پێشوودا کە وتویەتی ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمریکا لەکەمترین ماوەدا کۆتایی بە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین دەھێنێت، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رەخنەی لێگرتووە و لە پەیامێکدا داوای لێکردووە بە باشی بیر بکاتەوە پێش ئەوەی قسە بکات، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە زیلینسکی گەورەترین بازرگانە لە مێژوودا و بەدەوامبوونی شەڕیش لەگەڵ روسیا لە بەرژوەندی تاکەکەسی خۆیدا و لە حاڵەتێکیشدا ئەگەر لەگەڵ روسیا رێکبکەوێت، ئەمریکا سەدان ملیار دۆلار زیانی پێدەگات.

ترەمپ وتیشی، ئەو کاتەی سەرۆکی وڵاتەکەی بووە لە خولی پێشوودا سەرجەم سەکردەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆی ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر پابەندبوونە بەرگرییەکانیان جێبەجێ نەکەن ھانی روسیا دەدات، ھێرش بکاتە سەر وڵاتانی ئەندامی ناتۆ.

 لە بەرامبەردا کۆشکی سپی وەڵامی ترەمپی دایەوە و رایگەیاندووە، ئەندامانی ناتۆ لە نزیکترین ھاوپەیمانەکانی ئەمریکان و لێدوانی لەو جۆرەی ترەمپیش کارێکی مەترسیدارە و ھەڕەشەی گەورە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و ئابووری ئەمریکا و سەقامگیری جیھان دروست دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، سەفا عائیلی خاڵی ژینا ئەمینی کە لە رۆژانی نزیک لە ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا، لە شاری سەقز دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، سزای سێ ساڵ و شەش مانگ و یەک رۆژ بە تۆمەتی بەشداریکردن لە پێکھێنانی باندی دژ بە ئاسایشی نیشتمانی و سزای حەوت مانگ و ١٦ رۆژ بە تۆمەتی چالاکی دژ بە حکومەت، سزای ١٥ وانگ و یەک رۆژ بەندکردن بە تۆمەتی بێڕێزیکردن کردن بە خامنەیی بەسەردا سەپێنراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، خاڵی ژینا بەگشتی سزای پێنج ساڵ و چوار مانگ و ١٧ رۆژ بەندکردن و قەدەغەی چوونە دەرەوەی لە وڵات و نووسین سەبارەت بەو ھێزە حکومییانەی، لە رەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادیدا کوژراون بەسەردا سەپێندرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەیمس ئیڵدر وتەبێژی رێکخراوی یونسێف تایبەت بە منداڵان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە جنێف رایگەیاند، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپا و ھێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا لە سودان کە زیاتر لە ١٠ مانگە بەردەوامە، زیانی زۆری بەھەموو تاک و خێزان و بوارەکانی ئەو وڵاتە گەیاندووە و ژێرخانەی ئەو وڵاتەی بە تەواوی وێران کردووە.

وتیشی، بەپێی دواین ئامارەکان کە لەماوەی سێ مانگی رابردوودا کۆکراونەتەوە، لە ئێستادا زیاتر لە لە ٧٠٠ ھەزار منداڵ لە سودان مەترسیدارترین ھەڕەشەی نەبوونی خۆراک و برسێتی و نەخۆشی جۆراوجۆریان لەسەرە و ئەگەر رێگەچارەی گونجاو نەدۆزرێتەوە بۆ کۆتایی ھێنان بەشەڕ لە سودان، کارەساتی گەورەی مرۆیی لەناو ومنداڵانی ئەو وڵاتە دروستدەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان، کە لەلایەن ئەنجوومەنی ھەڵبژاردنەوە راگەیەنراوە، کانددیەکانی سەر بە پارتی بزووتنەوەی ئینساف بە سەرۆکایەتی عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، کە ئێستا لە زینداندایە ٩٨ کورسیان بەدەستھێناوە.

ھەر بەپێی ئەنجامەکان، ھەروەھا و پارتی موسلیم لیگ-نەواز بە سەرۆکایەتی نەواز شەریف سەرۆکی پارتی یەکێتیی موسڵمانانی پاکستان، ٧١ کورسی و پارتی گەل بە سەرۆکایەتی بلاول بوتۆ زەرداری ٥٣ کورسی بەدەست ھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەی ژنی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا راگەیەنراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی ھەردوو رۆژنامەنووس "کیبریە ئەڤرێن و سەلامات توران" لە ناحیەی سیزیرێی شرناخ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ناتوانرێت ھیچ فشارێک بخرێتە سەر رۆژنامەنووسانی رۆژنامەوانی ئازاد.

کۆمەڵەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھێرش و گوشارەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا زیاتر دەبێت، بە تایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە ٣١ی ئاداری داھاتوو بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ سیستمی وزە رایگەیاند، بەپێی راپرسییەکیان بۆ زیرەکترین شارەکانی جیھان کە لە ١٨٣ شاری ٩٢ وڵات ئەنجامدراوە لەسەر بنەمای تایبەت بە گەشە و زیندوێتی ئابووری و چۆنێتی ژیانی دانیشتووانەکانیان، شاری لەندەن بە پلەی یەکەمی جیھان ھاتووە و لەسەری ئاستی وڵاتانی عەرەبیش ھەرچەندە شاری ئەبو زەبی ئیمارات بە پلەی یەکەم دیاری کراوە، بەڵام لەسەر ئاستی جیھان لە پلەی ١١٦ھەمدایە، شاری دەوحەش لە قەتەر لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی دوەوەمدایە و لەسەر ئاستی جیھانیش لە پلەی ١٢٠مدایە.

بەپێی ئەو راپرسییەی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ سیستمی وزە، لەناو ئەو ١٨٣ زیرەکترین شارەی وڵاتانی جیھان، بەغدادی پایتەختی عێراقی تێدا نییە، لەکاتێکدا چەندین شاری تری عەرەبی وەک ریازی پایتەختی سعودیە و کوەیت و مەنامە و عەمان و قاھیرە بە پلەی جیاواز لە ناو ریزبەندییەکەدا دیاریکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەی گەورە لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا بیستراوە و دوای بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ھێرشی سوپای ئیسرائیل بووە بۆسەر ھەردوو ناوچەی دیماس و مەشروع کە دوو ناوچەی نیشتەجێبوونن لە دیمەشقی پایتەخت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ھێرشەکەوە سێ کەس کوژراون کە سوری نین و دیار نییە ئێرانین یان سەر بە حزبوڵای لوبنانن، ھەروەھا زیانێکی ماددی زۆریش بە ھەردوو گەڕەکەکە گەیشتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوانزەیەمین خولی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی پاکستان رۆژی پێنج شەممە بەڕێوەچوو، لە دوای کۆتایھاتنی پڕۆسەکە نەواز شەریف، سەرۆکی وەزیرانی پێشوو و سەرۆکی پارتی یەکێتیی موسڵمانانی پاکستان رایگەیاند زۆرینەی دەنگەکانیان بە دەستھێناوە، ھاوکات  عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان لە زیندانەوە سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردن راگەیاند.

تا ئێستا ئەنجامی رەسمی دەنگدان رانەگەیەنراوە، بەڵام نەواز شەریف دەڵێت ٥٩ کورسی لەکۆی ٢٦٦ کورسی لە پەرلەمانی فیدراڵی بەدەستھێناوە، ھاوکات عیمران خانیش دەڵێت، ٤٩ کورسی پەرلەمانیان بە دەستھێناوە.

عیمران خان لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە ئامادەکراوە بانگەشەکانی نەواز شەریفی رەتکردەوە و داوای لەلایەنگرانی کرد ئاھەنگ بگێڕن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی رایگەیاند، بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل زۆربەی نەخۆشخانە سەرەکییەکانی کەرتی غەززە بە تەواوی وێران بوون یان زیانی زۆریان بەرکەوتووە و توانای ئەوەیان نەماوە نەخۆش لەخۆبگرن و تیمەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیش بەھۆی چڕی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە ناتووانن بگەنە بەھەموو ناوچەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش و بریندارەکان.

وتیشی، نەمانی دەرمان و پێداویستییە پزیکشییەکانیش ھێندەی تر رەوشتی تەندروستی لەکەرتی غەززە سەخترکردووە و گەیشتووەتە ئاستێکی ھێندە مەترسیدار کە پێویستی بەوەیە بە زووترین کات شەڕ رابگیرێت و بەپێچەوانەوەشەوە کارەساتی زۆر خراپ و چاوەڕوان نەکراو روودەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات"ھەسەدە" راگەیەندراوێکی سەبارەت بە بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند،  وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی پڕوپاگەندەی ئەوە دەکات، کە گوایە سێ شەڕڤانی ھەسەدە لە ھێرشێکدا لە رۆژ ٨ی شوبات لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی فورات گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەوە تەنیا پڕِوپاگەندەیە و دوورە لە راستییەوە.

ھاوکات میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، رۆژی ھەینی تورکیا ناوچەکانی دەوروبەری منبج  و شیراوای لە سنوری عەفرین بۆردومانکردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...224225226227228...590