سەبارەت بە وشکەساڵیش وەزیری کشتوکاڵ وتی، بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی باڵا پێکھێنراوە راپۆرتێکیان بۆ ئەو مەبەستە داوەتە ئەنجومەنی وەزیران تا بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوە و بڕیاری لەسەر بدرێت.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردوە، لە کاتێکدا یادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێتەوە، عێراق و ناوچەکە بە ھەلومەرجێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت، بۆیە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەبایی و ھاوھەڵوێستیی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و یەکڕیزیی گەلەکەمان، بە پێویستییەکی مێژووی قۆناغەکە دەزانین.
راشیگەیاندوە، لەم یادەدا کە لەسەروبەندی نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، گرێدانی ھاوپەیمانیی کوردستان لەنێوان ھەردوولاماندا، بە دەستکەوتێکی گرنگ دەزانین بۆ یەکخستنەوەی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە بەغداد لە ژێر یەک چەتری کوردستانیدا.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ھەڵەبجە رایگەیاند، بەراورد بەجەژنی رابردوو رێژەی ھاتنی گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای ھەڵەبجە زیادیکردوە و بەگشتی لە چوار رۆژی جەژندا ٩٠ ھەزار و ٩١ گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەڵەبجەیان کردوە، لەکاتێکدا جەژنی رابوردوو ٧٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەڵەبجەیان کردبوو.
بەپێی میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان، سوپای تورکیا بەچڕی گوندەکانی "تەل رەفعەت و شێخ عیسا و گوندەکانی عەین دەقنە و بێلونێ"ی سەر بە ناوچەی شەھبایان بۆردومانکردوە، ھاوکات لە ناوچەی ئەحرەس سەر بە شەھبا بەھۆی بۆردومانەکانەوە چوار ھاووڵاتی بریندار بوون، لەلایەکی تریشەوە سوپای تورکیا ھێرشی کردووەتە سەر گوندەکانی سنوری مەنبج و گوندەکانی تۆپباران کردوە.
ھێزەکانی رزگاری عەفرینیش رایگەیاند، لە ناوچەی شەرا لە عەفرین ھێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورکیا، بەو ھۆیەشەوە پێنج سەرباز کوژراون و ھەشتی تریش برینداربوون، سوپای تورکیاش ناوەندی شاری عەفرینی موشەکباران کردووە.
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، بڕیارەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری ھەرێم لەبارەی کۆتایی ھێنان بە لێبڕینی موچەی موچەخۆران بەرز دەنرخێنن و جەختیشدەکەنەوە دەبێت حکومەتی ھەرێم بەردەوام بێت لە چاکسازیی لە سێکتەرە جیاوازەکانی حوکمڕانی.
راشیگەیاندووە، دەبێت حکومەت کاربکات بۆ ھەمە چەشنەکردنی سەرچاوەکانی داھات بەشێوەیەک ئاستی داھات بەرزبکرێتەوە و لە داھاتوویەکی نزیکیشدا قەرەبووی لێبڕینی موچەی موچەخۆران بکرێتەوە.
ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا سەبارەت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان رایانگەیاند، دوابەدوای تاوتوێکردنی بابەتی پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان، بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەھەموو سەنتەر و دەزگاکانی تەندروستی بەپێی سیستمی خۆتۆمارکردن.
بەپێی راگەیەنراوەکە ھەموو رۆژانی سێشەممەیەک لە ھەفتەدا تایبەت دەبێت بەمامۆستایان، بەمەرجێک لە کاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری خوێندنگەیان پێ بێت.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٠١٠ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ١٥ توشبووی تریش گیانیان لەدەستداوە و ٩٠٢ تریش چاکبوونەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە ( ٥١٤ )
١. پشکنین: ( ٦٧٩٦ پشکنینی نوێ)
• ( ١٨٣١) ھەولێر
• ( ١١٦٢) سلێمانی
• ( ٣٨٠٣) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: ( ١٠١٠ تووشبووی نوێ)
• ( ١٦٦) ھەولێر
• ( ١٢٢) سلێمانی
• ( ٧٢٢) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٩٠٢ چاکبوون)
• ( ١٠٨) ھەولێر
• ( ٢٢٠) سلێمانی
• ( ٥٤٦) دھۆک
• ( ٣) ھەڵەبجە
• ( ٢٢) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین
٤. مردن: ( ١٥ مردن)
• ( ١) ھەولێر
• ( ٢) سلێمانی
• ( ٩) دھۆک
• ( ٢) ھەڵەبجە
• ( ١) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٣٤٢٢١١ (٨٠٣٥٢٩ ھەولێر، ٥٨٧٢٥٨ سلێمانی، ٩٣٤٨٩٣ دھۆک، ١٦٥٣١ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢١١٨٢٨ (٦٢٨٩٨ ھەولێر، ٦٨٨٠٠ سلێمانی، ٧٦٢٣٨ دھۆک، ٣٨٩٢ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٩١٢٩٤ ( ٥٥٨٢٥ ھەولێر، ٦١٠٢٤ سلێمانی، ٧٠٧٨١ دھۆک، ٣٦٦٤ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٥٨٥٩ (٥٨٠٩ ھەولێر، ٥٦٤٣ سلێمانی، ٤٣٣٥ دھۆک، ٧٢ ھەڵەبجە)
مردن ٤٦٧٥ (١٢٦٤ ھەولێر، ٢١٣٣ سلێمانی، ١١٢٢ دھۆک، ١٥٦ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٤ی تەمووز ٢٠٢١
دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەمەبەستی رێگرتن قۆپیە (غش) لە ناوەند و ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی قۆناغی ئامادەیی لە سەرداوای وەزارەتی پەروەردە و بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وە ھەماھەنگی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لە کوردستان لە سبەینێ یەکشەممەوە تا دوا رۆژی تاقی کردنەوەکان لە سەعات ٦:٣٠ بەیانی تاوەکو ١٠:٣٠ سەرجەم ھێلەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت و کار ناکەن.
وتیشی، دواتر ئاسایی دەبێتەوە و بەشداربووان دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت.