کوردستانکوردستان

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ لە نێوان گوندی حەسار و دارەمانی شاری کەرکوک، ھێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر پێنج مووشەکی جۆری" گراد"دا گرتووە، مووشەکەکان سەعات ١٠ی شەوی رابردوو بە ئاراستەی شاری ھەولێر دانرابوون.

 پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، پێدەچێت پاتری تەقاندنی یەکێک لە مووشەکەکان، لە کاتی ھەوڵی تەقاندنی مووشەکەکان تەقیبێتەوە، ھەرئەوەش رێگربووە لە ھەوڵی تەقاندنەوەی.

وتیشی، ھێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی ھەڵگرتنەوەی مووشەکەکانن و رێگری لە نزیکبوونەوەی دەزگاکانی راگەیاندن، لە شوێنی رووداوەکە دەکەن.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پسپۆڕانی تەقەمەنی سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەی موشەکەکانن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدەکە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادی کردووە و لە دوای پەسەندکردنی یاسای بودجە یەکەمجارە وەفدی ھەرێم بچێتە بەغداد. ئامانجی سەردانەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی داڕشتنی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق و ناردنی پشکی ھەرێم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پیرۆزباییەکەی بزوتنەوەی گۆڕاندا کە ئاڕاستەی ھاوسەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی کردووە ھاتووە، "پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ھاوسەرۆکەکان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین".

ھەروەھا ئاماژەی بەوەکردووە، ھیواخوازن ئەم یادە ھاندەری زیاتری تەبایی و یەکگوتاری کوردستانیان بێت لەسەر ئاستی عێراق، بۆ ناوخۆی ھەرێمیش فاکتەری بەھێزکردنەوەی ھەنگاوەکانی چاکسازی گشتگیر بێت بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان.

بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت، پەیوەست بە پەیوەندییەکانی گۆڕان و یەکێتی ئومێدەوارین پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی پێداویستیەکانی خەڵک و سەرخستنی ھاوپەیمانێتی کوردستان بێت بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوودا ھاتووە، لە چوارچێوەی بەردەوامەکانی ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بۆ نەھێشتنی دیاردەی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکانەوە، دوای ئەوەی لە ماوەکانی پێشوودا بە فەرمانی دادوەر ھێزەکانیان تۆمەتبارێکیان بەناوی (ر.ا.ح) دەستگیرکرد.

ئاسایشی شارەزوور ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر دۆسیەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کرا و دادگای کەتنی ھەڵەبجە لە رێکەوتی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ بڕیاریدا بە سزادانی بۆ ماوە یەک ساڵ سێ مانگ بەپێی ماددەی ٣٠ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نوسراوێکی حکومەتی ھەرێم ئەو ٦٤ فەرمانبەرە بۆ ماوەی ٦ مانگ  لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار– بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دادەمەزرێن. 

بەگوێرەی بڕیارەکە مووچەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەکرێت لە رێکەوتی دەستبەکاربوونیانەوە  بەمەرجێک مووچەی تریان نەبێت.

مووچەی تریان نەبێت. ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا ئەو ٦٤ کەسە نارەزایەتیان گەیاندە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و گوێ لە داواکارییەکانیان کیرا و دواتر ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمانێک ڕەزامەندیدا لەسەر دامەزراندنیان بە گرێبەست.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە ، مانگی ئایار عێراق بەرمیلێک نەوتی بە ٦٢ دۆلار فرۆشتوە و کۆی گشتی داھاتەکەی گەیشتووەتە نزیکەی ٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەرزترین داھاتە کە لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩ەوە عێراق لەرێی فرۆشتنی نەوتەوە پێی گەیشتبێت. 

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا رەخنەی توند ئاراستەی حکومەت کراوە و ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، سەرباری ئەوەی داھاتی نەوتی و نا نەوتی عێراق بەشێوەیەکی زۆر باش بەرز بووەتەوە، بەڵام رەوشی ئابوری لە وڵاتەکەدا تائێستا ناجێگیرە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ٥٦٠ بەندکراوە بە مادەکانی تیرۆر و مادە ھۆشبەرەکان سزادراون و لەناویاندا پلەداری باڵای داعشیان تێدایە و ھۆکاری گواستنەوەشیان کەمکردنەوەی مەترسی ئەمنییە لەسەر پارێزگای کەرکوک و پاراستنی گرتوخانەی کەرکوکە لە پەلاماری تیرۆرستان. 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ھیچ سزادراوێکی مادەی تیرۆر و مادە ھۆشبەرەکان لە گرتوخانەی کەرکوک نەماون و سەرجەمیان لە ماوەی ١٥ رۆژی رابردوودا گوازراونەتەوە بۆ گرتوخانەکانی ھەرێمی کوردستان و باشووری عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پانێڵەکە بەشێکە لە پڕۆگرامی دامەزراندنی ژێرخانی بازرگانی، کە لەلایەن حکومەتی ھۆڵەنداوە پاڵپشتی دەکرێت، لەوبارەیەوە، کونسڵی ھۆڵندا رایگەیاند، دەیانەوێت ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی بازرگانی ئەلیکترۆنی تێیدا گەشە بکات، بۆ ئەوەش ھەنگاو نراوە و ئەمەش دواین ھەوڵ نابێت.
ھەر لە پانێڵەکەدا، سەفین غەفور لە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەستیپێکردووە و بۆ ئەوەش ھەنگاوی باش نراوە، ئەگەرچی دووچاری ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە بەڵام دەگەینە ئامانج و بەردەوام دەبن لە سەر ئەو پرۆسەیە،روونیشکردەوە ئاستەنگەکان ژمارەیەکیان یاسایە و پێوستی بە دەرکردنی یاسای نوێیە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سوپای تورکیا بە قوڵایی ٤٠ کیلۆمەتر، ھاتۆتە سنووری ناحیەکانی دەرکار و باتیفا لە سنووری قەزای زاخۆ و دەستیکردووە بە بڕینەوە و تاڵانکردنی دارودرەختی ئەو سنوورە و زیانێکی زۆریشی بە رەز و باخی ھاوڵاتیان گەیاندووە، سەرەتا بڕینەوەی دارەکان تەنھا لە چەند گوندێک بووە، وەک "حەفتەنین و گەلی پساغا"، بەڵام ئێستا فراوانتر بووە، بەجۆرێک سنووری ناحیەکانی باتیفا و دەرکاری لە سنووری زاخۆ و کانی ماسی لە ئامێدی گرتۆتەوە، دوای بڕینەوەشیان ئەو درەختانە دەبرێنە بازاڕەکانی تورکیا و باکوری کوردستان و دەفرۆشرێن.
ئەو لەشکرکێشیانەی تورکیا و بڕینەوەی دارودرەختی ناوچە سنوورییەکان، نیگەرانی دروستکردووە، زیاتر لە ٣٠ پەرلەمانتاری کوردستان لە نوسراوێکدا ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردووە، داوا دەکەن پەرلەمان لەبارەی لەشکرکێشیەکانی تورکیا لە خاکی ھەرێم کۆببێتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٦٤٠ کەسی تر توشی کۆرۆنا بوون و شەش توشبووی تر گیانیان لەدەستدا و ٦٥٠ توشبووی تریش چاکبوونەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرستی، ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٧٠ ھەزار و ٩٤ کەس، لەو ژمارەیە چوار ھەزار و ٢٧٥ توشبوویان گیانیان لەدەستداوە و ١٥٦ ھەزار و ٣٦٤ توشبووش چاکبوونەتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکە : 
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
ئەندام و دۆست و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و ھیواخوازم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە ھەوێنی تەبایی و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ھەوڵدان بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیران و تەنگژەکان، بەتایبەتی کە ھێشتا ناوچەکە لەژێر مەترسی دایەو تیرۆرستان مەترسییەکانیان بەردەوامە.

ئەمڕۆ چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، ئەو یەکێتییەی لەدوای نسکۆی شۆڕش و بێ ئومێدی گەلەکەمان دامەزراو لە شاخە سەرکەشەکانی کوردستان دەستی بە خەبات کردەوە، بێ ئومێدی گەلەکەمانی گۆڕی بۆ بەرگری کردن و ڕزگارکردنی کوردستان لە دڕندەترین ڕژێمی فاشیست و دیکتاتۆر، بە ھەموو لایەکی گوت تا کوردێک مابێت خەبات بەردەوامەو پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرانی گەلەکەمان بەرگری دەکەن و بست بە بستی ئەم خاکە دەپارێزن.
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانی تەنھا شۆڕشیان ھەڵنەگیرساندەوە، بەڵکو خەباتیان کردو قوربانیان دا تا لە ساڵی ١٩٩١ ڕابەرایەتی ڕاپەڕینمان کردو کوردستانمان لەبەعسی فاشیست پاککردەوە، یەکەم ھەڵبژاردن لەکوردستان ئەنجامدراو کورد بووە خاوەنی حوکمڕانی ھەڵبژێردراوی خۆی، بەردەوام بووین تا رووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق لە حوکمی دیکتاتۆری و ھەوڵدان بۆ بنیاتنانی عێراقێکی فیدرالی دیموکراسی، ھەموو ئەوانە یەکێتی ڕابەرو پێشەنگی بوو.

کوردستانیانی خۆشەویست...
ئەمڕۆی کوردستان بەرھەمی خەبات و قوربانیدانی تێکۆشەران و شەھیدە قارەمانەکانمانە، ئەو کەڵەپیاو و جوامێرانەی ژیان و گیانی خۆیان کردە قوربانی گەلەکەمان، بۆیە ئەرکە لەسەرشانی ھەموومان یەکێتی بپارێزین و ڕێگەنەدەین لە شاڕێگای خۆی لابدات، دەبێت یەکێتی پێشەنگی خزمەتکردنی خەڵک و داکۆکی کردن لە دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ بێت، یەکێتی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی چەوسانەوە دامەزراو خەباتی کرد بۆ زامنکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ گەلەکەمان، ئەمڕۆ و بەیانیش دەبێت ھەر لەم پێناوە خەبات بکات و پێشەنگی دیموکراسی و چاکسازی بێت و نەبێتە بەشێک لە ھەوڵدان بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی رادەربڕین و چەوساندنەوەی خەڵک و حوکمڕانیەکی ناتەندروست و ناسەقامگیر.
جارێکی تر پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەرو تەواوی کوردستانیان دەکەم.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە : 

بەڕێز : جەنابی کاک کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان 

سڵاوێکی گەرم..

 بە بۆنەی یادی٤٦ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین ، ئومێدەوارین ئەم یادە ھاندەر بێ بۆ پتر پێشکەوتنی  تێکۆشانی یەکێتی و بەرجەستەکردنی یەکڕیزیی کوردستانی و بەدیھێنانی ماف و داخوازییەکانی گەلەلەکەمان .
یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کاتێ دایە ، کە  رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، عێراق و کوردستان بە دۆخێکی سیاسی ناجێگیر و ھەستیار و ئاڵۆز  تێپەڕ دەبێت ، لەو پێوەندەدا باشووری کوردستانیش لە سۆنگەی نەبوونی کۆدەنگی  سیاسی و کارنامەیەکی ھاوبەش،  رۆژ لە دوای رۆژ کێشەکانی لەسەر یەک کەلەکە دەکات ، ھاوکات کێشە ھەلپەسێردراوەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بێ چارەسەر ماونەتەوە و ناوچە دابڕێندراوەکان لەگەڵ ھەڕەشەی تیرۆر و سیاسەتێکی نوێی تەعریبکردن بەرەو ڕوو بۆتەوە ، بۆیە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕوانگەی درککردن بە بەرپرسیارێتی، ھێنانەئارای کەشێکی ئارام و یەکدی قەبووڵکردن بە ئەرکی ھەمووان دەزانێ و بەھێزکردنی پەیوەندی لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان ، وەک پێویستییەکی ھەنووکەیی قۆناخەکە و بەرنگاربوونەوەی ئالنگاریەکان لێکدەداتەوە. 
 ھەر لەم بۆنەیەدا ، وێڕای تەندروستی باش بۆ جەنابتان و پیرۆزبایی دووبارەمان ، جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەینەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە : 

لەیادی دامەزراندنی یەکێتیی...

لەبەغداوە چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا بۆ سەر گڵکۆی سەرۆک مام جەلال و تەواوی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەنێرین
چل و شەش ساڵ لەمەوبەر، ئاسمانی شۆڕشی کورد لەکوردستانی عیراق تەم دایگرتبوو، بەھۆی کۆتایھاتنی شۆڕش ، ناخی تاکی کورد پڕ بوو لەخەم و ئازار و ژان ، نائومێدی و ھەلومەرجێکی سەخت و نالەبار بەرۆکی خەڵکی کوردستان گرتبوو
لەناو ئەم دۆخە پڕ لەحەسرەت و نائومێدیەدا ، مام جەلال و ھاوڕێکانی بەدامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان تروسکاییان خستە ناو دڵ و دەروونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دواتر لەگەڵ تێپەرینی رۆژگار ، بە کۆڵنەدان و بەردەوامبون، بەخوێن و فرمێسک و ئارەق رشتن. لەم شاخ بۆ ئەو شاخ، لەم گوند بۆ ئەوی تر بەپێشمەرگایەتی و پارتیزانی ، لەم وڵات بۆ ئەو وڵات بەکاری دیپلۆماسی ، یەکیتیی و شۆڕشە نوێکەی لەو تەنھا تروسکەیەی ساڵی ١٩٧٥ ەوە بوە ھیوایەکی گەورە و لەراپەرینی بەھاری ساڵی ١٩٩١ بۆیەکەمین جار لەمێژوودا خەڵکی کوردستان بەرھەمی شۆڕشی نوێ یان چنییەوە
لەژیانی سیاسی خۆیدا، یەکێتیی ھەواز و نشێوی زۆری دیوە، چەندینجار پیلانی ناوخۆی و ئیقلیمی بۆ داڕێژراوە بەڵام  نەیانتوانی چۆک بەم حیزبە دابدەن، لەگەڵ ھەر پیلانێکدا یەکێتیی زیاتر بەرەو پێشەوە دەچوو چونکە ریشەی لەناو دەروونی خەڵکدا داکوتیبوو. 
شۆڕشی نوێی یەکێتیی ھەر بەتەنھا جوغزی چەکداری و ڕێکخستنی  سیاسی لەخۆنەگرتبوو ، بەڵکو وەک لە دروشمەکەیەوە سەرچاوەی گرتبوو کەچەک و قەڵەم دوانەی خەباتی ھاوژین بوون، شۆڕشەکە شۆڕشێکی مەعریفی و فکری بوو بۆ ھۆشیارکردنەوەی چین و توێژەکانی میللەتەکەمان دەرھەق بەجەور و ستەمەکانی بەعسی فاشی و ڕژێمی دیکتاتۆری
ھەر ئەم ھەمەرەنگیەی دیدگا و فکری یەکێتیی بوو ، کەدەبینین لەناو ڕیزەکانی شۆڕشی نوێدا چەندین ئازادیخواز و تێکۆشەری  عەرەب و نەتەوەکانی دیکە لەناوچەکانی ناوەراست و باشووری عیراقەوە پەیوەندیان بەشۆرشەکەوە دەکرد و دەبونە پێشمەرگە و تەنانەت شەھیدیشیان دەدا
یادی لەدایک بوونی یەکێتیی، یادگاری سەرەتای دەرکەوتنی پلوراریزمی کوردی و شکاندنی تەلیسمی تاکحیزبی و تاکڕەوی لەبریاردان و گەشەسەندنی بنەماکانی چەپکە گوڵەکەیە  لەبری یەک گوڵ و یەک رەنگ، کەئەم فەلسەفەیەش دواتر لەھەنگاوەکانی دوای ڕاپەرین رەنگیدایەوە و ئازادیەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی فراوانتر کرد
لەکاتێکدا ئەم یادە پرشنگدارە پیرۆز دەکەین، ھەست بەبوونی کێشەی بونیەوی لەپرۆسەی سیاسی عیراق و کوردستان دەکەین
لەعیراق ململانێی توندی نێوان ھێزەکان ، لاوازی خزمەتگوزاری ، دەرەتانی زیاتری ھاوڵاتیان و بڵاوبونەوەی ھەژاری ، تەشەنەسەندنی گەندەڵی و قۆرخکاری لەجومگەکانی دەسەڵات، کێشەی بەردەوامی نێوان ھەردوو حکومەتی  ھەرێم و بەغداد

لەھەرێمی کوردستان بەردەوامی بەلێبڕینی موچە و دواکەوتنی موچە ، ھەژاری و بێکاری خەڵک ، بەرتەسککردنەوەی ئازادیەکان ، دەستگیرکردن و زیندانیکردنی رۆژنامەنووس و چالاکوانان
ھەموو ئەمانەو زیاتریش ئێمەی فراکسیۆنی یەکێتیی کەنوێنەرایەتیکردنی راستەقینەی خەڵک ئامانجی دوورنمامانە، دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتیەکی گەورە بۆئەوەی جارێکی تر ھۆشداری بە حکومەتی عیراق و ھەرێم بدەینەوە کە دوورکەوتنەوە لەخواستی خەڵک و چارەسەرنەکردنی کێشەکانیان ئاکامی خراپی دەبێت. 
فراکسیۆنی یەکێتیی ھەنگاو بەشوێن پێی سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلال و بەڕێنمایی ھاوسەرۆکان و ھەڵگری سیاسەتی نوێبوونەوە لەسەر ئاراستە میانڕەویەکەی بەردەوام دەبێت لەپێناوی کەمکردنەوەی پانتایی گرفت و کێشەکان و ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی ڕابردوو
لەکۆتایدا و لەبەغدادەوە چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا بۆ سەرگڵکۆی سەرۆک مام جەلال و تەواوی شەھیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان دەنێرین
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی، سەردانی فەرماندەیی ھێزەکانی حەفتای کردو  لەکۆبوونەوەیەکدا  رایگەیاند، یەکێتی پاڵپشت و ھاوکاری ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دەیانەوێت ھێزێک بونیادبنێینەوە کە لەئاست گۆڕانکارییە ئەمنی و سەربازییەکان بێت. لەڕووی نەتەوەییشەوە ببنە خاوەنی ھێزێکی پڕچەک، تۆکمە و راھێنراو کە بەرژەوەندییە گشتییەکانی خاک و وڵاتەکەیان بپارێزێت، بەڵام لەگەڵ ئەو ھەنگاوانەش رێگەنادەن لەو پرۆسە نیشتمانییەدا بەرژەوەندی حزبی زاڵبکرێت و ناھاوسەنگی دروستبکرێت. دەبێت لە یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بنەماکانی یەکسانی، دادپەروەری و نیشتمانی رەچاو بکرێت.
سەبارەت بە ژیان و گوزەرانی ھێزەکانی پێشمەرگە و دواکەتنی مووچەی چەند لیوایەکی ھاوبەش، ھاوسەرۆکی یەکێتی نیگەرانی خۆی دەربڕی و رایگەیاند، لەرێگەی نوێنەرەکانیانەوە لە حکومەت داوایانکردووە ئەم کێشەیە بە خێرایی چارەسەربکرێت و رێگەنەدرێت ژیان و قوتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بخرێتە ناو کێشمەکێش و ململانێکانەوە.
 لە درێژەی سەردانەکەدا بافڵ تاڵەبانی بارەگای دەزگای ھەواڵگریی پێشمەرگەی بەسەرکردەوەو لەبەرامبەر ماندووبوون و رۆڵی دەزگاکە لەپاراستنی ئاسایش و ئارامی ھەرێم، سوپاس و دەستخۆشی لە جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی دەزگای ھەواڵگری پێشمەرگە و ئەفسەران و کارمەندانی دەزگاکە کرد کە لەخۆبووردووانە لەئەرکدان و ھاوکار و پشتیوانی ھێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش، ناوخۆ و ھێزەکانی دژەتیرۆرن و وەک یەک تیم بۆ پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتییان کاردەکەن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"خالد شوانی" وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای گەیشتنی وەفدی ھەرێم بۆ بەغداد،چەند تیمێکی جیاجیا دروستکراوە بۆ رێککەوتن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی، لەو چوارچێوەیەشدا یەکەمین کۆبونەوە لە نێوان وەفدی ھەرێم و وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەچوو بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم.
وتیشی، ھەردوو وەزارەت پابەندبوونی خۆیان بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە راگەیاندوەو بڕیارە کۆبوونەوەیەکی تریش بکرێت و راپۆرتێکی ھاوبەش لەسەر دۆسیەی نەوت ئامادە بکرێت و رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.
خالید شوان راشیگەیاند، رۆژی سێ شەممەش لەگەڵ وەزارەتی نەوت و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش کۆدەبنەوە، جەختی لەوەشکردەوە بەردەوام دەبن لە کۆبونەوەکان.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دەقی پەیامەکە : 

ھەردوو ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان 


(بافڵ تاڵەبانی لاھور شێخ جەنگی) بەڕێز 


سڵاوێکی گەرم :


بە بۆنەی یادی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە لە ڕۆژی یەکی حوزەیراندا و بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ لە کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکی کۆچکردووە جەلال تاڵەبانی ، مەکتەبی سیاسی حیزبمان (پارتی دیموکراتی پێشکەوتوخوازی کوردی لە سوریا) لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و کادیران و لایەنگرانی خەباتگێڕی یەکێتی دەکات . 
برایانی خۆشەویست :
گومانی تێدا نیە کە دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارودۆخێکی سەخت و پڕ لە ئاستەنگی گەورە و لە دوای نسکۆکەی پاش ڕێککەوتنە شوومەکەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥دا ھاتە ئاراوە . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بروسکەسەک بوو کە بووە ھۆی ھەڵگیرسانی بڵێسەی شۆڕشێکی نوێ و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ھەموو شاخەکانی کوردستانی عێراق و شار و شارۆچکەکانی گرتەوە و بزوێنەرەکەشی خوێنی شەھیدان و فرمێکی بێ دایک و باوکەکان و بێوەژنەکان و دایکانی جەرگ سوتاو بوو، ھەموو ئەو قوربانیە مەزنانە و بە کۆششکی ھەموو ھێزە سیاسیەکان و ھاوپەیمانییان لە یەک بەرەدا و بە پشتیوانی نێودەوڵەتی بوونە ھۆی ئەوەی کە گەلەکەمان لە بەشێکی کوردستاندا ئازادی و شکۆمەندی خۆی بەدەستبھێنێت و قەوارەی فیدرالی خۆی دروست بکات لەسەر پاشماوەی داروپەردووی ڕژێمی فاشی لە بەغداد و دادگاییکردنی سەرانی و گەیشتنیان بە سزای ڕەوای خۆیان لە پێش ھەمووشیانەوە سەدام حسێنی خوێن ڕێژ. 

ھەڤاڵانی تێکۆشەر :
ئێمە ھەست بە شانازی دەکەین و لەگەڵتاندا بەشدارین لە زیندوکردنەوەی دەستپێکە مێژوییە کە حیزبەکەمان و سەرکردایەتیەکەی بەو توانایەی کە لەبەردەستیاندا بوو ڕۆڵێکی دیاریان تێدا ھەبوو، تەنانەت ھەڤاڵی کۆچکردوو (عبدالحمید دەروێش) بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو حیزبە لەقەڵەم دەدرێت، ئەوە جگە لە شانازیکردنمان بە پەیوەندی دێرینی نێوان ھەردوو حیزبەکەمان کە میژووەکەی زیاد لە نیو سەدەیە و سەرۆکی کۆچکردوش مام جەلال بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداریکرد لە دامەزراندنی حیزبەکەمان و لە ساڵی (١٩٥٧) پشتیوانی لە دامەزرێنەرەکانی کرد و لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی ھەردوولا و سەربەخۆیی لە بڕیاری سیاسی پەرەی سەند و گەشەی کرد و لە میانەی سەردانی وەفدێکی حیزبەکەمان بۆ سلێمانی لەسەر بانگھێشتنامەیەکی ڕەسمی ھاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەرەتای مانگی ئازاری ڕابردوودا جەختیان لە گرنگی پتەوکردنی ئەو پەیوەندییە مێژوییەی کە ھەردوولا کردەوە .

بەو بۆنەیەوە خۆشحاڵین کە سەرلەنوێ پابەندیمان بەو پەیوەندییەوە ڕابگەیەنین کە ھەردوو سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال و کاک حەمید) دایانمەزراند و پێویستە ئەو پەیوەندییە پتەوتر بکرێت بە جۆرێک لە خزمەتی خەباتی گەلەکەمان و پرسە ڕەواکەیدا بێت. 


لە کۆتاییدا لە ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حیزبە تێکۆشەرەدا سڵاوی گەرمتان ئاراستە دەکەین و نەمری و سەربەرزی بۆ شەھیدانمان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...889890891892893...915