بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦٥٣ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٠ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٧٨١ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرەو و سەمیر ھەورامی ئامادەی بوون، پرسی پاکتاوکردنی ڕەسیدی بانکی بازرگانی عێراقی لە بانکەکانی ھەرێم گفتوگۆی لە بارەوە کرا کە لە ماددەی ١١ی یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵی ٢٠٢١دا تایبەت بە ھەرێمی کوردستان ئاماژەی پێکراوە.
ھەردوولا دۆکیۆمێنت و زانیاری پێویستیان لەم بارەیەوە گۆڕیەوە و ڕێککەوتن کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی تر ئەنجام بدەن بۆ دانانی میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پرسە.
لە بڵاوکراوەیەکدا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم ڕایگەیاند کە لەگەڵ مستەفا کازمیدا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق و دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم.
قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەشدا، کە ھەردوولا پابەندییان بە یاسای بودجە دووپاتکردووەتەوە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان لەسەر بنەمای یاسا و دەستوور بۆ دروستکردنی لێکتێگەیشتنی درێژخایەن و بەردەوام.
وەفدی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەغداد سەردانی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدری کرد و قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، کێشەی بەغداد کێشەی ھەرێمە و بێگومان کێشەی ھەرێمی کوردستانیش کێشەی عێراقە، بۆیە دەبێت ھەوڵبدەن کێشەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان پێکەوە چارەسەر بکەن.
نەسار ڕوبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدریش سوپاسی ھەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی و وەفدی باڵای دانوستانکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بە تایبەتی بودجە.
ڕاشیگەیاند، پەسەندکردنی بودجە بەو شێوازە، زەمینە لەبار دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی تر.
لە پەیامەکەدا مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەشداوە، "یەکێتی، ھاوخەبات و ھاوپەیمانێکی گرنگ و سەرەکی پارتیە، ھاوشان لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکە ڕۆڵی کاریگەری ھەبووە لە بەدیھاتن و پاراستنی دەسکەوتەکان، بۆیە ئومێدەوارین لەو قۆناغەشدا بە ھەموو لایەک ھەوڵبدەین بۆ بەرز ڕاگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان، بە گیانی بەرپرسیاریەتی و نیشتیمانپەروەریەوە بە پێی پێویستی قۆناغەکە دەوری شیاوی خۆی ببینێت".
بە بۆنەی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و تێیدا گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە کردووە و ڕایگەیاند یەکێتی پێدەنێتە ساڵێکی نوێ لە خەباتی بەردەوام و خاوەنی مێژوویەکی دوور و درێژە لە تێکۆشان و بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆریەت و بەشدارە لە بونیاتنانی بنچینەی عێراقێکی دیموکراتی نوێ لە پاڵ ھێزە نیشتیمانییەکانی تردا.
عەمار حەکیم ئاماژەی بەوەشدا، کە پێویستە لەم یادە پیرۆزەدا ڕۆڵی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەری نەمر و مەزن مام جەلال تاڵەبانی بەرز ڕابگیرێت.
ڕاشیگەیاندووە، کە ڕۆژی چوارشەمە بەرواری (٢ / ٦ / ٢٠٢١) ھەڵدەستن بە چاککردنەوەی ئەو ھێڵە لەناو تونێلەکەدا، ھەر بۆ ئەو مەبەستە ھاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکەن کە ڕۆژی (چوارشەممە) سەعات (٨)ی بەیانی تا (١٢)ی نیوەڕۆ تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرانەی کە بە بارەوەن دەبێت لە ھەردوو دیوی تونێلەکە ڕابگیرێن تا کاتی کردنەوەی تونێلەکە، وە ئۆتۆمبێلە بچووک و بارھەڵگرە مام ناوەندەکانیش دەتوانن بەسەر شاخی بەراناندا ھاتوچۆ بکەن، و ڕێکاری پێویست و گونجاو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی مانەوە دەگیرێتە بەر بۆ ھاتوچۆکردنی شۆفێران.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھێزێکی سیاسیی سەرەکیی کوردستان خاوەن ڕۆڵێکی دیارە لە مێژووی خەبات و تێکۆشانی ئازادی و بەدیھێنانی دەسکەوتەکانی گەلی کوردستاندا، ئەمڕۆش یەکێکە لەو لایەنانەی خاوەن پێگەیەکی بەھێز و سەرەکین لە پرۆسەی سیاسی و دەسەڵاتداری لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا.
سەرۆکی ھەرێم، ڕۆڵ و ئەرک و بەرپرسیاریەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تەواوی لایەن و پێکھاتەکانی لەپێناو تەبایی و یەکڕیزی و پێکەوەیی و پاراستنی ماف و دەسکەوتەکان و ئێستا و داھاتووی گەلی کوردستاندا بە گرنگ و پێویست زانی، ھەروەھا لەم یادەدا سڵاو و دروودی بۆ گیانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال نارد و دووپاتی کردەوە کە بەڕێز و شکۆوە یادی دەکەینەوە.
پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە.
ھیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و ھاوپەیمان لە حکومەت، بەردوام بن لە پشتیوانیکردنی کارنامەی ھاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.
داواش دەکەن حکومەتی تورکیا ئەو کارە ڕابگرێت و لە ھەمان کاتدا داوا لە ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەن بە جدی بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە وەلامیان ھەبێت.
ناسر ھەرکی بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، چوار ناوەندی نوێی ھەماھەنگی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان دروستکراون، کە دەکەونە خانەقین، کەی وەن و مەخمور و کەسکێ، بەوەش ژمارەی ناوەندە ھاوبەشەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بوون بە شەش ناوەند.
وتیشی، ئومێد دەکەن ناوەندی تری ھەماھەنگی دروستبکرێت، چونکە مەترسییەکانی داعش بەردەوامە.
ناسر ھەرکی ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارە دوو لیوای ھاوبەش لە پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بکرێت، بەڵام ھێشتا بۆچوونی جیاوازیان لەسەرە، کە لە ژێر فەرمانی کێدا بن و مووچەیان لەلایەن کوێوە دابین بکرێت.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئاوات شێخ جەناب و دکتۆر ئومێد سەباح و دکتۆر ئامانج رەحیم و خالد چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم و فارس عیسا و سەمیر ھەورامی ئامادەی بوون، ڕێوشوێن و میکانیزمی ھەماھەنگی ھاوبەش بە فەرمی واژووکرا بە مەبەستی ھەماھەنگی نێوان ھەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیی و ھەرێم.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا جەختیان کردەوە کە پێکەوە کار دەکەن و ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێک ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و ھەرێمی کوردستان بکرێت، بە مەبەستی ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق لە پێناوی خەرجکردنی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم.
شاندی ھەرێمی کوردستانیش لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی وەفدی دانوستانکار، ئامادەیی خۆی نیشاندا کە ھەموو ئاسانکاریی و ئامادەکارییەک بکات بۆ ئەوەی چاودێری دارایی فیدڕاڵ بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن لە چوارچێوەی ئەو میکانیزمەی لەسەری ڕێککەوتوون و بە گوێرەی یاسا بەرکارەکان و ئەولەویەتیش بدەن بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی یاسای بودجەی عێراق پێی سپاردوون لە چوارچێوەی ماددەی ١١ی یاساکە کە تایبەتە بە ھەرێمی کوردستان.
لە ٤٦مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا "بافڵ تاڵەبانی" لە پەیامێکدا رایگەیاند، سەری رێز و وەفا بۆ شەھیدەکان نەوی دەکەن ، ھاوکات ھەموو لایەک بانگێشت دەکات کە لەگەڵ یەکێتی بن بۆ ئەوەی باری لاری سەرشانی کوردستان ڕاست بکەنەوە و بێ دوودڵی ھەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێن. راشیگەیاند، دەرگا کراوەیە بۆ ھەر دۆست و دڵسۆزێک کە بیەوێت لە رێی یەکێتییەوە خزمەتی نیشتمان بکات.
راشیگەیاند، دەیانەوێت شوێنی شیاو بە کەسی شیاو پڕبکەنەوە و ژینگەی کاری حزبی و حوکمڕانیی ئەوتۆ بڕەخسێنن کە تیایدا گەنجان و خاوەن بڕوانامە و ھەموو چین و توێژەکان بتوانن دەرفەتی پێشخستنی خۆیان و بەرەوپێشبردنی کوردستانیان بۆ بڕەخسێندرێت. بافڵ تاڵەبانی جەختیشیکردەوە، دەیانەوێت کێشە بنچینەییەکانی ئێستای ھەرێم چارەسەر بکەن و کوردستانێک بنیادبنێین کە تیایدا ماف و ئەرکەکان دادپەروەرانە و بەھاوسەنگی دابەشکرابن، ھەروەھا قۆرخی سیاسی و ئابووری نەھێڵن و حوکمڕانییەکی بەرپرسیار و پارێزەری مافی ھاوڵاتی دروستبکەن،شاڕێی گەیشتنیش بەو ئامانجانە دروستکردنی باڵانسی ھێزە.